وێبلاگی تەلارساز

  • ناوەڕۆک
    6
  • تێبینی
    9
  • جار بینراوە
    1704

له‌ باره‌ی ئه‌م وێبلاگه‌وه‌

ئەم وێبلاگە تایبەتە بە هەواڵەکانی ماڵپەڕی تەلارساز

ناوەڕۆکەکانی ئەم وێبلاگە

خەڵات جەلال

gallery.jpg.a399161f8144b514790aee398428

یەکێکی تر لە بەشە گرنگەکانی ماڵپەڕی تەلارساز بریتیە لە پێشانگای وێنەکان کە بەم نزیکانە دەکەوێتە کار.

لە ڕێی پێشانگای وێنەکانەوە دەتوانی پڕۆژەکانت یان کارەکانت بڵاو بکەیتەوە و پیشانی گشت ئەندامانی ماڵپەڕی بدەیت، لە هەمان کاتدا پاڵپشتی چەند ماڵپەڕێکی دەرەکی وەک گووگڵ پڵەس و فایسبوک و پینتێرێست و ئینستاگرام و... چەندینی تریش دەکات، بەم شێوەیە وێنەکانت لە یەک کاتدا لە چەندین ماڵپەڕی بەهێزیشەوە دەبینرێت و بڵاو دەکرێتەوە، واتە بە تانهە دانانی وێنەکەت لە پێشانگای وێنەکاندا ، بە هەموو وێب دا بڵاو دەبێتەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی...

 

هیوامان خزمەت کردنی ئێوەی بەڕێزە،

ستافی تەلارساز.

 

خەڵات جەلال

هاوڕێیان ئێستا سەرقاڵی ئەوەین کە چەند تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ تەلارساز زیاد بکەین، بەم نزیکانە ئەو تایبەتمەندیانە دەکەونە کار و لە وردەکاریەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.

خەڵات جەلال

تەلارساز کەوتەوە کار

لە بەرواری 24-9-2015 ەوە ماڵپەڕی تەلارساز بە فەرمی کەوتەوە کار، بەلام ئەوە تەنها سەرەتایە چونکە بەردەوام کاری تێدا دەکەین و بە نیازین چەند بەشێکی بەهێزی تری بۆ زیاد بکەین، بۆیە داوا لە گشت میوانە بەڕێزەکانی ماڵپەڕ دەکەین کە خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی سودمەند بن لەو چالاکی و بابەتە سودبەخشانەی کە لە داهاتوو دا بڵاویان دەکەینەوە.

 

لە گەڵ ڕێزی ستافی ماڵپەڕ

خەڵات جەلال

بەڕێزان ماڵپەڕەکەمان تەلارساز، ڕۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە بەرواری 24-9-2015 و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە ، بە فەرمی دەکەوێتە کار، جا داوا لە گشت بەڕێوەبەران و چاودێران دەکەم کە ئامادەکاری بکەن ..

 

لە گەڵ ڕێز دا 

خەڵات جەلال

خەڵات جەلال

سوپاس بۆ خوا وا لە قۆناغەکانی کۆتایی نوێ کردنەوەی تەلارساز داین ... لێرەوە زۆر سوپاسی هاوڕێیانم دەکەم کە هاوکاریان کردم لەم کارە دا ، بە تایبەت بەڕێوەبەران و چاودێرانی تەلارساز.