Jump to content

پڵەگینێکی نوێ AutoHedge بۆ سریدی ماکس


سەرمەد

1,729 جار بینراوە

 بڵاوکردنەوە

گروپی Happy Digital پڵەگینی AutoHedge ی بڵاو کردەوە کە پڵەگینێکی تایبەت بە پڕۆگرامی سریدی ماکس و ڤیڕەیە و تایبەتە بە دروست دیواری سەوزایی (Hedge).

کار کردنی ئەم پڵەگینە بە شێوەیەکە کە هەڵدەستێت بە پڕ کردنی مۆدێلە سریدیەکان بە سەوزایی و گەڵای تایبەت، ئەمەش تواناییمان پێ دەدات کە شێوازی جیاوازی دیواری سەوزایی بە ئاسانترین شێوە دروست بکەین.

لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە ئەوەیە کە زۆر ئاسانە لە بەکارهێنان دا و لۆد ناخاتە سەر سەرچاوەکانی کۆمپیوتەرەکەت و تەنها لە کاتی ڕێندەر کردن دا بە شێوەی تەواو دەردەکەوێت.

نرخی ئەم پڵەگینە 149$ ە کە پڵەگینی AutoGrass یشی لە گەڵدایە، هەروەها بە شێوەی subscription یش واتە بەشداری مانگانە هەیە و نرخەکەی 19$ ە بۆ هەر مانگێك.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی مەڵپەڕی Happy Digital بکە.

داگرتن بە شێوەی تاقیکاری لێرەوە

 بڵاوکردنەوە

0 تێبینی


Recommended Comments

هیچ تێبینیەکی لێ نیە تا نیشان بدرێت

تکایە بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی بتوانی تێبینی دابنێی

تۆ دەتوانی تێبینی دابنێی دوای ئەوەی چویتە ناوەوە



بچۆرە ناوەوە
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...