Jump to content

لە بارەی ئەم گروپەوە

ئەم گروپە تایبەتە بەوانەی شەیدای کارەکانی ستۆدیۆکانی مارڤڵن، هەواڵ و چالاکیەکانیان.

  1. چی تازە هەیە لەم گروپە دا
  2. ئەگەر دوایین فلیمی Avengers تان دیبێت (Infinity war) لە کۆتاییەکەیدا بانگهێشتی کاپتن مارڤڵ دەکرێت، دەمەوێ هەندێک زانیاری ببیستم لە سەری. تکایە هاوکاریم بکەن.
  3. زۆر سوپاس کاک @خەڵات جەلال بۆ ڕونکردنەوەکەت.
  4. خەڵات جەلال

    مەبەست لە مارڤڵ چیە؟

    مارڤڵ زیاد لەوەی کە کۆمیک بوکەکانی (Comic Books) زۆر ناوازە و بەناوبانگن لە گەڵیشیدا بەردەوار کارەکتەری نوێ دیزاین دەکات. بەڵام لە ئێستادا ستۆدیۆکانی مارڤڵ لە پێشەنگایە لە کاری VFX و CG دا، واتە مارڤڵ ستۆدیۆیەکی ناوازەی بواری CG ەو زۆر کۆمپانیا گرێبەستیان لە گەڵ دەکات بۆ ئەو مەبەستە، بە پێچەوانەی DC ەوە کا تەیبەتە بە کۆمپانیای وۆرنەر برۆس و تەنها بۆ ئەوان کار دەکات لە بەر ئەوەی خاوەندارێتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خۆیان.
  5. دەست خۆش سۆکار بۆ ڕونکردنەوەکەت.
  6. Darin

    مەبەست لە مارڤڵ چیە؟

    پاش سڵاو، هاوڕێیان ئەمە یەکەم بەشداریمە لەم گروپە دا ، بۆیە حەزم کرد بەشدار بم لە گەڵتان. مارڤڵ ئەوەی کە هەمومان بیستومانە ستۆدیۆیەکی بەرهەم هێنانی کارەکتەری فیلمەکانی سوپەرهیرۆیە ، ئایا هەر ئەوە ئیشەکەیەتی؟ تکایە زانیاری زیاترم پێویستە، چونکە خۆم هاندەرێکی سەرسەختی فیلمەکانی مارڤڵم.
  7. دەست خۆش سۆکار، زۆر ڕاستە، بەڵام بە ڕای من بلاک پانسەر کارەکتەرێکی زۆر بەهێز نابێت.
  8. بلاک پانزەر (Black Panther) دوایین کاری ستۆدیۆکانی مارڤڵ کە وا بڕیارە فیلمەکەی لە مانگی ٢ی ٢٠١٨ بڵاو بکرێتەوە . بە ڕای من کارەکتەری بلاک پانزەر تا ڕادەیەک جیاوازترە لەوانی تر و تا ڕادەیەکی زیاتر لە سوپەرمان دەچێت کا یەکێکە لە کارەکتەرە سەرکەوتوەکانی DC، بەوەی کە ئەمیش لە کەوکەبێکی ترەوە دێت و توانایی لە ڕادەبەدەری هەیە و لە خانەوادەی شاهانەیە و هتد. بە پێی کۆمیکەکە ناوی ڕاستەقینەی (T'Challa) یەو باڵای 182سم و کێشی ٢٠٠ پاوەندە. تواناییەکەشی لە ڕوی فیزیکیەوە پەرەی بە خۆی داوە و بووە بە SuperHuman وەک سوپەرمان. ترایلەری فیلمەکە: نازانم ئێوە ئەڵێن چی ...
  9. دابان

    دەستتان خۆش بێت

    دەستخۆشیتان لێ دەکەم ، بیرۆکەی زیاد کردنی گروپەکان بۆ ماڵپەڕ و هەم بیرۆکەکەی کاک سەرمەدیش بە دانانی گروپێکی لەو شێوەیە کارێکی زۆر جوانە و زیاتر ماڵپەڕەکە گشتگیرتر دەکات. دەستتان خۆش بێت و سەرکەوتوو بن.
  10.  
×