Jump to content

گشت چالاكیەكان

ئەم ڕێچکەیە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی نوێ دەکرێتەوە

  1. دوایین هەفتە
  2. کۆنتر
  3. دەست خۆش کاکە ڕاستی، زانیاریەکی بەسودە. 👍
  4. بە گشتی 3070 لە گەڵ 2080ti بەراورد دەکرێت. لە بەر ئەوەی 3070 لە 2080 باشترە لە زۆر ڕوەوە. CUDA Core ی 3070 زیاترە لە 2080. بە گشتی 15% بۆ 20% هێزی زیاترە لە 2080. لە نێوان ئەو دوانە دا بێگومان 3070 باشترە.
  5. دژوار

    ئایا RPM چییە؟!

    سوپاس بۆ زانیاریەکەت..
  6. سڵاو هاوڕێیان تەلارساز، دەمەوێ گرافیك کارتێکی باش بکڕم، نازانم گرافیك کارتی RTX 3070 کە نرخێکی گونجاوی هەیە باشترە یان 2080 کە بە هەمان نرخە بەڵام مۆدێلی کۆنترە بەس ئەوەی هەیە لە سیریەسی 80 یە. دەمەوێ ئەگەر بتوانن یارمەتیم بدەن لە هەڵبژاردن و دیاری کردنی یەکێك لەو دوانە. زۆر سوپاس
  7. دەست خۆش بۆ زانیاریەکەت.. بە گشتی لە ستۆرەیجی SSD دا خێراییەکەی بە Write Speed و Read Speed دەپێورێت. 🖥️👍🖥️
  8. بریتییە لە سۆفتوێرێکی نێو کۆمپیوتەر کە بەتەواوەتی دەست بەسەر هەموو شتێکدا ئەگرێ لە نێوخۆیی کۆمپیوتەردا و کۆنترۆڵی تەواوی کردارە کارەباییەکان ئاکا ، وە ئەگەر پێناسەی kernel بکەین ئەتوانین بڵێین کە “پارچە کۆدێکی #OS ــــە کە هەمیشە لە بیرگەی کۆمپیوتەرەکان جێگیر ئەبێ و ئاسانکاری ئەکا بۆ کارلێکردنی نێوان ڕەقەکاڵاکان #Hardware و نەرمەکاڵاکان #Software دا” و لە زۆربەی هەرە زۆری کۆمپیوتەرەکان لەدوای پڕۆسەی #bootloader ــــەوە Kernel یەکەم نەرمەواڵەیە کە دەست بە کار ئەبێ لەکاتی داگیرساندنی کۆمپیوتەرەکان و چەندان پارچەی پەیوەندی دار بە دایگیرساندنەوە کۆنتڕۆڵ ئەکا وەک #Memory و #Peripherals و هەروەها داواکاریەکانی I/O وەردەگێرێتەوە بۆ سەر شێوازی Data-Processing بۆ ناوەندی Processing-Unit ( #CPU ) و جێگای سەرنجە کە کۆدە گرینگەکانی Kernel بەبەردەوامی دابەش ئەبن بەسەر چەند ناوچەیەکی جیاواز لە بیرگە Memory کۆمپیوتەرەکان و لەوێدا دەست بەکار ئەبن کە پارێزراوە لە دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن نەرمەواڵەکانەوە. هەروەها جێگای باسە کە تەواوی ئەو کردارانەی Kernel ئەنجامیان ئەدا لەنێوان (ڕەقەکاڵاکان و نەرمەکاڵاکان) لە ناوچە جیا جیاکانی بیرگەدا بەجیا دایان ئەنێ ئەمەش لەپێناو پاراستنی زیانیاریەکان لە تێکەڵبوون و خێراتر کردنی ئاستی وڵامدانەوەی CPU بۆ زانیاریە نێردراوەکان. چەند جۆر لە Kernel مان هەیە؟! بەگوێرەی OS ــــە جیاوازەکان چەندان جۆر Kernel ـــــی تایبەتمان هەیە بە هەر یەک لە سیستمەکان کە بەناوبانگترینیان ئەمانەیخوارەوەن: 1- Linux Kernel: ئەم کێرناڵە تایبەتە بە وەگەڕخەڕی لینۆکس کە لەلایەن Linus Torvalds دامەزرێنەری گشتی بنچینەی لینۆکس لە ساڵی 1991 دامەزراوە و تا ئێستا چەندان وەگەڕخەڕی جیا جیای بەناوبانگی لەسەر بنیاتنراوە لەوانە (#Ubuntu & #Kali & #Fedora & #Arch & #Parrot & #Black #Arch) هتد… 2- XNU Kernel: ئەم کێرناڵەش تایبەتە بە وەگەڕخەڕی MacOS# کە لەلایەن کۆمپانیای Apple# ــــەوە گەشەیپێدراوە لە مانگی 9 ی ساڵی 1996 و لە خێزانی Unixــــە و نەرمەواڵەیەکی سەرچاوە کراوەیە Open-Source ـــــە کە بەشێکە لە DarwinOS# کە بنچینەی نەرمەواڵەکانی #AppleTV و #iOS و #iPadOS و #WatchOS و #TvOS ــــە. 3- Windows Kernel: ئەم کێرناڵەشیان تایبەتە بە وەگەڕخەڕی ویندۆوس و لە ئاڵۆزترین Kernel ــــەکانە لە ڕووی کارکردنەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە وەگەڕخەڕی ویندۆوس خاوەن ڕووکارێکی تەواو جیاواز و بنچینەیەکی خانەخوێی خۆیەتی. ------------------------------------------------ لە ماڵپەڕی تێك ئای وەرگیراوە
  9. Rasti

    ئایا RPM چییە؟!

    دەست خۆش @سەناریا خان بابەتێکی زۆر بەسودە..
  10. کورتکراوەی Revolutions Per Minute ــــە و بە گشتی ئاماژەیە بۆ خێرایی هارد درایڤ کە خێرایی کاتی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و ئەنجامدانی کردارەکان دیاری ئەکا لەنێو کۆمپیوتەردا ، بۆ نموونە گەر دوو کۆمپیوتەرمان هەبێ و یەکێکیان هارد درایڤێکی 5400RPM بێ و ئەوەی تریان 7200RPM بێ ئەوا 7200RPM ــــەکە دوو هێندەی 5400RPM ــــەکە خێراتر و بەتواناتر کارەکانی ئەنجام ئەدا. بەڵام لێرەدا ئەبێ لێمان تێک نەچێ کە کاتێ باسی RPM ئەکەی مەبەستمان لە SSD نییە لەبەر ئەوەی هارد درایڤی SSD لەبەر نەبوونی هیچ بەشێکی گوێزەرەوە هیچ RPM ێکیان نییە!! هەروەها جێگای باسە کە RPM جگە لە هارد درایڤ کار لە خێرایی ئیشکردنی Case Fan و Heat Sink یش ئەکا ، ئەمەش لەکاتێکدا کە هەبوونی RPM ێکی بەرز بۆ بەهێز باوەشێن Fan ی کۆمپیوتەرەکەمان باوەشێنەکە بەشێوەیەکی خێراتر هەوا ئاڵوگۆڕ ئەکا و گەرمیەکی زۆرتر لەسەر یەکەی جێبەجێکار Processor و کۆمپیوتەر دەرەدا ، و هەروەها پێویستە لە مێشکماندا بیهێڵینەوە کە هەرچەند RPM زیاد بکەین دەنگی باوەشێن Fan و یەکەی پێوانی توندی دەنگیش زیاد دەکا. ئەی چۆن بتوانم پێوانەی توندی خولانەوەی باوەشێن Fan ی کۆمپیوتەرەکەم بکەم؟! بێگومان لە جیهانی ئەمڕۆماندا لەگەڵ هەبوونی تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنی زیاتری بواری نەرمەکاڵا Software پێوانەکردن و تاقیکردنەوەی ڕەقەکاڵا Hardware ــــەکان زۆر ئاسان بووە و هەر بۆ ئەم مەبەستەش ئامرازێکمان هەیە کە ناودەبرێ بە HWMonitor کە هەڵدەستێ بە پێوانەکرنی خێرایی کارکردن و گەرمی هەریەک لە کردارەکانی CPU و پارچەکانی تری کۆمپیوتەر کە چەندان زانیاری گرینچ لەو بارەیەوە ئەخاتەڕوو لەوانە حاڵەتی کارکردنی پاتری و یەکەی چارەسەر و پەستانی کارەبا و پلەی گەرمی پارچەکانی کۆمپیوتەرەکەمان. هەروەها جیا لەمەش کە هەمان کورتکراوەی RPM لە وەگەڕخەڕی لینۆکسیش بەکار هێندراوە بۆیە نابێ لەگەی یەکتری تێکەڵ بکەن و ئەگەر باس لە RPM ــــی وەگەڕخەڕی لینۆکس بکەن ئەوا ئەتوانین بڵێین کە کورتکراوەی Red Hat Package Managerـــــە کە بریتییە لە پاکێجێک کە بەکاردەهێندرێ بۆ دابەزاندنی پێداویستیەکان لەنێوخۆیی ئینتەرنێتدا و بۆ ئەم مەبەستەش RPM لە نێو لینۆکسدا پاشکری .RPM بەکار دێنێ لە کاتی دروستکردنی هەر پاکێجێکدا وە هەروەها بۆ ئەوانەی کە شارەزاییان لە سیستمەکانی لینۆکس هەیە بە دیاریکراوی بنچینەی Debian ئەتوانم بڵێم کە ئامرازی RPM هەمان ئامرازی dpkg یە کە بۆ دامەزراندنی پێداویستیەکان بەکار دەهێندرێ!!
  11. چۆنیەتی ئەنجامدانی گەڕانێکی باش و پڕ ئەنجام لە گۆگلدا بە پێویستم زانی ئەم بابەتە لەسەر مەکینەی گەڕانی گۆگل دابنێم لە ماڵپەڕ، کە باسی چۆنێتی گەڕان دەکات لە ماڵپەڕی گوگڵ کە یەکێکە لە زەبەلاحترین مەکینەکانی گەران (Search Engine) لە ژیانی ئەمڕۆماندا. بێگومان زۆربەمان گۆگلمان بەکار هێناوە بۆ هەر مەبەستێک بێ و گرینگە بڵێین کە زۆربەی هەرە زۆری کۆمپانیا و بگرە خوێندکاران و ماڵپەڕە بەناوبانگەکان سوودێکی زۆر لە گۆگل وەردەگرن بۆ کارەکانیان و ئەتوانین بڵێین کە ئەگەر بۆ چەند خولەکێکیش بێ گۆگل لە کار بکەوێ ئەوا زۆربەی هەرە زۆری کۆمپانیاکانی بواری بازرگانی داهاتی هەنۆکەییان بە شێیوەیەکی بەرچاو کەم ئەکا و زەرەریان پێ ئەگا. و بێگومان ئێمەش وەک قوتابی زانکۆ یاخوچچود پەیمانگا یاخوود قوتابخانە یان هەر بوارێکی تر بێ سوودێکی یەکجار زۆر لە گۆگل وەردەگرین و بەشێوەیەکی بەرچاو خوێندنی سەردەم لە %50 ی لەسەر گۆگل وەرستاوە کە سەرچاوەی زانیاری زۆر بەهێز و زەبەلاحی هەیە ، بێگومان زۆرێکمان لەوانەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەدوای کەسێک یان بابەتێک یان شتێکدا گەڕابین له گۆگلدا بەڵام لەوانەیە ئەو ئەنجامە چاوەڕوەنکراوەمان بەدەست نەهێنابێ کە بۆی گەڕاوین! بێگومان ئەمەش هۆکاری خۆی هەیە!!! لەبەر ئەوەی کە گۆگلیش وەک تۆڕەکانی تر چەندان تایبەتمەندی مەزنی لەخۆ گرتووە بەڵکو تەنیا بریتی نییە لە مەکینەیەکی بچووکی گەڕان ، وە ئەتوانم بڵێم کە ئەو بۆکسە بچووکەی گۆگل کە ئێوە ئەیبینن تەنیا بریتی نییە لە بۆکسێکی هەڵگری وشە بەڵکو لە پشت خۆیەوە چەندان نهێنی گەورە و نەزانراو هەن کە یارمەتیمان ئەدا بۆ ئەوەی کە باشترین گەڕانمان هەبێ و ئەوەی کە ئەمانەوێ بەدەستی بێنین 😃 هەر بۆیەش ئێمە وەک ستافی تێک ئای بە پێویستمان زانی کە بابەتێک لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی گەڕانێکی باش ئامادە بکەین و بۆ ئەوەی لەمەوبەدوا ئەو شتەی کە ئەمانەوێ بەدوایدا بگەڕێین زووتر بیدۆزینەوە و کاتی خۆمان بە فیڕۆ نەدەین. فەرموون بینەری ڕاپۆرتەکە بن بە سوپاسەوە لە ماڵپەڕی Tech Eye ەوە وەرگیراوە
  12. کارکردن لەگەڵ بنکەی دراوە Database هەندێک جار وردەکاریی دەوێت، MySQL بۆ خۆی دەکرێت بە نووسینی کۆماند Command ـەوە فرمانی پێبدرێت کە کارەکانی ڕاپەڕێنێت و فرمانەکان جێبەجێ بکات. خۆشبەختانە ئامراز زۆر هەیە کە نووسینی ئەو کۆماندانەیان نەهێشتووە و ڕوومەتێکیان داوەتە پرۆسەکە. لە خوارەوە ٦ پرۆگرامم ڕیزبەندی کردووە کە کارکردن لەگەڵ MySQL ئاسان دەکەنەوە و هەموویان خۆڕایین. پرۆگرامی دیکە بە تایبەتمەندی زۆرترەوە، بەڵام بەهۆکاری خۆڕا نەبوونیان لە لیستەکەدا ڕیزنەکراون. ١. SQLBox لە پرۆگرامەکەدا زۆر وردەکاریی کراوە بۆ ئەوەی تا بکرێت بە خێراترین شێوە کارەکانت لە سەر بنکەی دراوە و MySQL جێبەجێ بکەیت. کۆمەڵێک Template ی ئامادە و ڕێکخراوی لە خۆ گرتووە کە تەنیا بە چەند کرتەیەکی کەم کۆمەڵێک کاری زۆر جێبەجێ دەکەن. هەبوونی ئەو Template ـانە وادەکات کە کارەکان خێراتر بن و لە هەمان کاتدا بە هۆکاری دەرکەوتنی خودی SQL Query، دەکرێت وەک شێوازێکیش بۆ فێربوونی SQL چاوی لێبکرێت. بەستەری داگرتن https://www.sqlbox.io ٢. MySQL Workbench کۆمپانیای Oracle کە ئەمڕۆ خاوەن و پەرەپێدەرانی بنکەی دراوەی MySQL ـن، ئامرازی فەرمییان هەیە تایبەت بۆ کارکردن لەگەڵ MySQL. وەشانی کۆنتری بە ناوی MySQL Administrator بوو، بەڵام ئەمڕۆ لە ژێر ناوی MySQL Workbench دا بە خۆڕا بڵاو دەبێتەوە. لە MySQL Workbench دا جگە لە کارکردن لەگەڵ داتاکانی نێو بنکەی دراوە، توانای چاودێریکردن، گۆڕانکاری پێکهێنان، هەڵکردن و داخستنی ڕاژەکاری بنکەی دراوە هەیە. لە نێو پرۆگرامی ناوبراودا دەتوانرێت بە ئاسانی نرخ و Variable ـەکانی ڕاژەکاری بنکەی دراوە MySQL Server بگۆڕدرێت کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە my.cnf جێبەجێ دەکرێت. MySQL Workbench پرۆگرامێکی تەواوە کە هەموو ئەو وردە تایبەتمەندییانەی تێدایە وێبداڕێژێکی ئەمڕۆ پێویستی هەبێت بۆ کارکردن لەگەڵ بنکەی دراوەی MySQL بە شێوەیەکی خێرا و سادە. هێنانی و بردنی داتا Import / Export کردن تایبەتمەندییەکی بەهێزی Workbench ـە، ڕێکخستن و هەڵبژاردەی زۆری هەیە بۆ هێنان و بردنی داتا، کە ئەوە دەگەیەنێت ئەگەر کار لەگەڵ پرۆژەی گەورە دەکەیت کە داتای زۆری لە خۆ گرتووە، بەکارهێنانی MySQL Workbench لەوانەیە لە پرۆگرامەکانی دیکە باشتر وەک ئامراز هاوکارییت بکات. بەستەری داگرتن https://dev.mysql.com/downloads/workbench ٣. HeidiSQL بە یەکێک لە بەناوبانگترین پرۆگرامە خۆڕاییەکانی MySQL ناسراوە. کۆمەڵێک ئامرازی لە خۆدا کۆکردووەتەوە کە کارکردن لەگەڵ MySQL لە نێو پرۆگرامێک دا کە GUI هەبێت بە تواناتر دەکات. سوودێکی سەرەکی HeidiSQL ئەوەیە کە لەگەڵ جێبەجێکردنی هەر فرمانێکی SQL وەک هاوشێوەی SQLBox کە لە سەرەوە پێناسم کردووە، کۆدەکانی تایبەت بە SQL پیشان دەدات بە شێوەیەک کە پێم وایە لە SQLBox ڕوونتری دەکاتەوە. کە دەکرێت بە چاولێکردن و بینینی فرمانەکانی SQL، بتوانین وەک بەکارهێنەر SQL فێرببین. بە بەکاربردنی Bulk Table Editor لە HeidiSQL دا دەتوانرێت لە یەک کاتدا کاربکرێت لەسەر چەندین Table و گۆڕانکارییان لەسەر جێبەجێ بکرێت. بەستەری داگرتن http://www.heidisql.com/download.php ٤. SQLyog Community پرۆگرامی SQLyog کە وەشانی دیکەی هەیە و خۆڕا نییە تایبەتمەندی زۆری لە خۆدا کۆکردووەتەوە. بەڵام وەشانی Community کە خۆڕاییە بێبەش نەکراوە لە تایبەتمەندیی و ئامرازی بە توانا. بەدەر لە توانا و تابەتمەندییە ئاساییەکان کە لە پرۆگرامەکانی دیکەدا هەن، SQLyog لەوەدا بەتواناترە کە Code Hinting ی چالاکی هەیە، بە شێوەیەک کە لە کاتی درووستکردن و نووسینی Trigger, Function یان Query ئاسایی بە شێوەیەکی بە توانا هاوکارت دەبێت کە کەمترین کات لەسەر نووسینی کۆدەکان بەسەر ببەیت، بەڵکوو نووسینی فرمان و کۆدەکانت بۆ تەواو دەکات. تایبەتمەندی دیکەی وەک Dump to SQL واتە پاشەکەوت کردنی بنکەی دراوە و داتاکانی بە فۆرماتی .sql بۆ دواتر گەڕاندنەوە یان هەڵگرتنی وەک Backup لە پرۆگرامەکەدا بوونی هەیە و بەکارهێنانی تەنیا یەک کرتەی پێویست دەبێت. بەستەری داگرتن https://github.com/webyog/sqlyog-commun … /Downloads ٥. EMS SQL Manager Lite for MySQL بە هەمان شێوەی SQLyog وەشانی دیکەی بەهێزتر و پڕتر لە تایبەتمەندی هەیە، بەڵام وەشانی Lite لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک تایبەتمەندی لە خۆدا کۆکردووەتەوە. لە ڕوومەت و شێوازەوە لە بەرهەمە هاوشێوەکانی Microsoft SQL Server دەچێت و ئەگەر کەسێک بیت کە ئەو ڕوومەتەت لا پەسەند بێت کارکردن لە EMS SQL Manager Lite for MySQL ئاسانتر دەبێتەوە، ئەوەی EMS SQL Manager Lite for MySQL لە پرۆگرامەکانی دیکە بەهێزتر دەکات، ئاسانکردنەوەی کردارە وردەکانی وەک درووستکردنی Trigger ـە، کە لە زۆربەی پرۆگرامەکانی دیکەدا پێویست دەکات وەک داڕێژەر بۆ خۆت بەشێکی زۆر لە وردەکارییەکانی Trigger بنووسیت، بەڵام لە EMS SQL Manager Lite دا بە هاوکاری هەبوونی ڕوومەتێکی GUI ئەو شێوازە کردارانە زۆر ئاسان کراونەتەوە. هەمان پرۆسە بۆ درووستکردنی Procedure ـیش هەیە. هەبوونی Auto Complete لە کاتی نووسینی SQL Query ـەکاندا تایبەتمەندییەکی دیکەی EMS SQL Manager Lite for MySQL ـە کە توانای ئەوەی هەیە بە شێوەیەکی ورد هاوکاریت بکات لە کاتی نووسینی Query ـەکاندا. بەستەری داگرتن http://www.snapfiles.com/get/emsmysqllite.html ٦. MySQL-Front زۆر جارێک هەیە کە تەنیا پێویست بە پرۆگرامێکی سادە و خێرا دەکات بۆ جێبەجێکردنی کردارێکی دیاریکراو. MySQL-Front یەکێک لە ئەو پرۆگرامانەیە کە هەموو توانا بنەڕەتییەکانی ڕاپەڕاندنی کارەکانی MySQL لە خۆ گرتووە، لەگەڵ چەند وردەکارییەکی دیکە. MySQL-Front ڕوومەتێکی خاوێن و سادەی هەیە، لە هەمان کاتدا کاتێک بە وردی کرتە لە تایبەتمەندییەکانی بنکەی دراوە یان Table ـەکان بکەیت دەبینیت کە تواناکانی زۆرترن و بە شێوەیەک لە GUI دا ڕێکخراون کە کارکردن لەگەڵ بنکەی دراوەکان یەکجار ئاسان دەکاتەوە. لە بەشی Query Builder دا دەتوانرێت بە هەڵبژاردنی Table و داتاکانی، Query درووست بکەیت کە دەکرێت زۆر ورد Complex بن یان سادە بن. MySQL-Front لە هەمان کاتدا ئەو هەنگاوانەی تۆ وەک SQL Command دەنووسێت کە دەتوانیت ڕوونووسی بکەیت و لە شوێنی دیکە یان لە نێوخۆی پرۆگرامەکەدا بەکاری بهێنیتەوە. بەستەری داگرتن http://www.mysqlfront.de وەرگیراوە: نوسینی ئاسۆ نادری - وێب چین
  13. سڵاو، Composer ئامرازێكه‌ به‌كاردێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پاكێچ و لایبره‌ریه‌كانی PHP.. سوودی ئه‌و ئامرازه‌ له‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێت پێ ده‌دا بۆ دابه‌زاندنی ته‌واوی ئه‌و لایبره‌ریانی كه‌ بۆ PHP نووسراون له‌سه‌ر شێوازی Composer.. پاكێج و لایبره‌ریه‌كان له‌ http://packagist.org به‌رده‌ستن.. بۆچی به‌كاری بێنم؟ وا داده‌نێم تۆ له‌ پڕۆژه‌كت پێویستت به‌ ئامرازێكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ و گۆڕینی Excel فایل بۆ Array ی PHP كه‌ ده‌توانی پاكێجی PHP Office به‌كاربێنی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، له‌ هه‌مان كاتیشدا ڕه‌نگه‌ پێوه‌ستت به‌ ORM ێكی وه‌ك Doctrine بۆ په‌یوه‌ست بوون و كۆنترۆڵكردنی داتابه‌یسه‌كه‌ت.. ئاسایی خۆت دێی په‌ڕگه‌كانی هه‌ردوو پاكێج داونلۆد ده‌كی پاشان زیادیان ده‌كه‌ی بۆ پرۆژه‌كه‌ت و هه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك كه‌ كاری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی.. ناخۆش نیه‌ ئه‌و هه‌موو Require كردنه‌؟؟ له‌ ڕێی Composer ده‌توانی هه‌ردوو پاكێج دابه‌زێنیت بێ ئه‌وه‌ی خۆت كۆده‌كان داونلۆد بكه‌ی و بیانهێنی بۆ په‌ڕه‌كانت، ئه‌و هه‌ردووكیان داده‌به‌زێنێ بۆ ناو سیسته‌می خۆی و بانگكردنیان بۆ ناو په‌ڕگه‌ی autoload.php، كاتێكیش بته‌وێ بانگی په‌ڕه‌كاتیان بكه‌ی ئه‌وا ته‌نیا په‌ڕه‌گه‌ی autoload.php بانگ ده‌كه‌ی... بێنه‌ پێش چاوت چه‌ندان پاكێجت هه‌بێ! لۆگۆی Composer دابه‌زاندن بۆ Windows خۆیان ده‌به‌زێنه‌رێكیان بۆ دروست كردووه‌ ئه‌توانی به‌ ئاسانی دایبه‌زێنی لێره‌ https://getcomposer.org/doc/00-intro.md … on-windows بۆ Mac OSX یان Linux به‌و شێوازه‌ داده‌بزێنرێ.. 1. له‌ ڕووتی command line ئه‌و كۆدانه‌ بنووسه‌. php -r "copy('https://getcomposer.org/installer', 'composer-setup.php');" php -r "if (hash_file('sha384', 'composer-setup.php') === 'a5c698ffe4b8e849a443b120cd5ba38043260d5c4023dbf93e1558871f1f07f58274fc6f4c93bcfd858c6bd0775cd8d1') { echo 'Installer verified'; } else { echo 'Installer corrupt'; unlink('composer-setup.php'); } echo PHP_EOL;" php composer-setup.php php -r "unlink('composer-setup.php');" 2. پاشان بۆ كاركردنی به‌ Global ی بیگوازه‌ بۆ بووخچه‌ی bin له‌ڕێی mv composer.phar /usr/local/bin/composer یاخود ئه‌توانی له‌ڕێی apt, yum یان brew دایبه‌زێنی بۆ لینوكس یان ماك.. ئێستا گه‌ر كۆماندی Composer له‌ Terminal یان CMD بنووسی ده‌بێ شتێكی وا نیشان بدا بە کار هێنان سه‌ره‌تا له‌ناو بوخچه‌ی پرۆژه‌كه‌ت له‌ terminal ده‌بی Composer بناسێنی له‌ڕێی composer init داوای چه‌ند زانیاریه‌كت لێ ده‌كات به‌ پێی ویستی خۆت پڕیان بكه‌وه‌.. بۆ زیادكردنی هه‌ر پاكێجێ سوود له‌ كۆماندی composer require package-name وه‌ر ده‌گیرێ، بۆ نموونه‌ پاكێجی faker زیادی پرۆژه‌كه‌م ده‌كه‌م كه‌ باكاردێی بۆ درووستكردنی نووسنی ناراست بۆ تاقیكردنه‌وه‌.. composer require fzaninotto/faker ئێستا بۆ زیادكردنی بۆ په‌ڕه‌ی PHP یه‌كه‌ت به‌و شێوازه‌ بانگ ئه‌كرێ require 'vendor/autoload.php'; نموونه‌یه‌ك له‌ به‌كار هێنانی پاكێجه‌كه‌ <?php require 'vendor/autoload.php'; $faker = Faker\Factory::create(); echo $faker->text; كۆدی تاقیكاری له‌ GitHub بە سوپاسەوە وەرگیراوە لە وێبچین
  14. به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ڕۆژانه‌ له‌ كاتی كاكردن له‌سه‌ر پڕۆگرامه‌ جۆربه‌جۆره‌كان و دیزاینه‌ران و پڕۆگرامه‌ران پێویستان به‌ ئایكۆنه‌ جۆربه‌جۆره‌كان ده‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ یان ده‌بێت خۆیان درووستیان بكه‌ن یاخود له‌ ڕیگه‌ی وێب سایته‌ جۆربه‌جۆره‌كان به‌ ده‌ستیان بحه‌ن و دایانبگرن وه‌ بێگومان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ زۆرێك له‌و وێب سایتانه‌ ده‌بێت بڕێك پاره‌ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئایكۆنانه‌ به‌ ده‌ست بخه‌ین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌مرۆ سێ له‌ باشترین وێب سایته‌كانتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ڕیگایه‌وه‌ ده‌توانن به‌ هه‌زاره‌ها ئایكۆنه‌ جۆربه‌جۆره‌كان داگرن به‌خۆرایی و به‌بێ به‌رامبه‌ر . كلێك بكه‌ بۆ چوونه‌ ناو وێب سایته‌كان. ماڵپەڕی icon Finder کلیك لێرە بکە بۆ چوونە ناوەوە ماڵپەڕی icon8 کلیك لێرە بکە بۆ چوونە ناوەوە ماڵپەڕی FreeiconsWeb کلیك لێرە بکە بۆ چوونە ناوەوە هیوادارم سودی هەبێت
  15. دەست خۆش کاکە دارین بۆ هاوکاریەکەت...
  16. زۆر سوپاس کاک خەڵات، شتێکی نایابە.
  17. دەست خۆش سەناریا خان.
  18. خەڵات جەلال

    جۆرەکانی لۆگۆ

    دەست خۆش، سودی دەبێت.
  19. دەست خۆش بۆ ئەو زانیاریە .. سەرکەوتوو بیت.
  20. دەست خۆش @سەناریا خان کتێبێکی بەسود دەبێت، دەستخۆشێ لە نوسەرەکەشی ئەکەم. بە هیوای بەردەوای.
  21. کتێبێکی زۆر گرنت بۆ ئەوانەی لە بواری ڕووپێوی دا کار دەکەن. لەم کتێبە دا فێری بەکارهێنانی تۆتەڵ ستەیشنی جۆری Leica 06 دەبن. ئەم کتێبە لە لایەن ئەندازیار توانا تەحسین ەوە نوسراوە . بە هیوای سود بینین لێی داگرتن لێرەوە: کتێبی چۆنێتی بەکارهێنانی Leica 06
  22. 21 جار داگیراوە

    کتێبێکی زۆر گرنگ بۆ ئەوانەی لە بواری ڕووپێوی دا کار دەکەن. لەم کتێبە دا فێری بەکارهێنانی تۆتەڵ ستەیشنی جۆری Leica 06 دەبن ئەم کتێبە لە لایەن ئەندازیار توانا تەحسین ەوە نوسراوە بە هیوای سود بینین لێی
    خۆڕایی
  23. دەست خۆش، تێبینیەکانی برادەران بە جێیە و لە عام دا نەخشەکە جوانە.
  24. Rasti

    نەخشەی خانوی 200 مەتری ڕاو سەرنج 10x20

    زۆر سوپاس ئەڤین خان، تێبینیەکەت بە جێیە، ئەوە بۆیە وا دامنابوو لە کۆنسێپتی پێشوتر دا پایەکە چووبوە سەرەوە. زۆر سوپاس کاکە توانا، وەڵا سوپاست دەکەم ئەگەر ڕێنماییم بکەیت، مەبەستت ئەوەیە پایەکان نامێنێت ئەگەر کۆبیاکس یان وافڵ بە کار بهێنم؟ دیزاینەکەت چۆن دەبێت؟ ئەستوری سەقفەکە چەند دەبیت؟ تێبینیەکەت بەجێیە، ئێستا بەشێک لە کراوەکەی دواوەم بردۆتە ژێرزەمین. سوپاسی تێبینیەکانتان دەکەم..
  1. چالاکی زیاتر بار بکە
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...