Jump to content

گشت چالاكیەكان

ئەم ڕێچکەیە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی نوێ دەکرێتەوە     

  1. کاتژمێری ڕابردوو
  2. دوێنێ
  3. دوایین هەفتە
  4. کۆنتر
  5. دەست خۆش کاکە سەرمەد. دەستخۆشیش لە کاک ئالان دەکەم ڕونکردنەوەیەکی جوانە.
  6. زۆر سوپاس بۆ ڕونکردنەوەکەت کاک توانا، ینشاڵا بۆ لەمەودوا وا دەکەم.
  7. تیزەرێکی(١) نوێی لومیۆن بڵاو کرایەوە کە بۆ وەشانی ١٠ و ئەو سۆفتوێرەیە. لەم ڤیدیۆیە دا تیشک خراوەتە سەر Detail وردەکاری وئەو توانایەی کە بۆ زیاد کراوە لە چارەسەری Perspective distortion و دیتەیتڵی مۆدێلەکاندا. لەوانەیە توانایی RTX raytracing یش کە لە گرافیکەکانی nvidia دا هەیە بە کار هێنرابێت، بەڵام تا بڵاو بوونەوەی فەرمی سۆفتوێرەکە هیچ نازانرێت. وردەکاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە هەر کاتێک کە زانیاری لە سەری بڵاو کرایەوە. ١. تیزەر Teaser: واتە ڤیدیۆیەکی کورت لە سەر ئەو پڕۆدەکتەی کە بڵاو دەکرێتەوە بە بێ پێدانی هیچ زانیاریەک لە سەری.
  8. خەڵات جەلال

    بینینی پاک Clean Sight

    ئەمە ناونیشانی خانویەکە، کە لە لایەن گروپی سی جی کورد ەوە دیزاین کراوە.
  9. دەست خۆش کاک توانا منیش هەمان ڕای بەڕێزتم هەیە. دەست خۆشیش لە @سەناریا خان دەکەم بۆ بابەتەکانی.
  10. ده ستخۆش سه ناریا خان هه وڵبه ڕونکردنه وه ش له سه ر بابه ته کانت بده ی به کوردی و به کورتی باشتر ئه بێت هه ر سه رکه وتوبیت
  11. دەست خۆش کاک سەرمەد، بە ڕاستی نوسەرەکەی بە جوانی بابەتەکەی ڕوون کردۆتەوە. دەستی هەموان خۆش بێت.
  12. بۆ دیزاینی ستیل هەندێك زانیاری هەیە پێویستە لات بێت بە تایبەت ئەوانەی کە تایبەتن بە ستاندەرات ەوە، یەکێکیش لەو ستاندەراتانە بریتیە لە قیاساتی جسری ستیل Steal Beam. بۆیە حەزم کرد ئەم دایبنێم . دەتوانی لە فایلە هاوپێچەکانەوە دایگری.. Steel Beams type IPE and INP.pdf
  13. بەڵێ دەتوانی، ئێستا گروپی Unreal پڕۆگرامی TwinMotion یشیان کڕیوە کە بۆ هەمان مەبەست بە کار دەهێنرێت. لە بەر ئەوە داهاتویەکی باشی هەیە.
  14. زۆر سوپاس کاک سەرمەد بابەتێکی زۆر جوانە، من خۆم زۆر لە گەڵیدا نیم، چونکە کەشی وڵاتی ئێمە تەپ تۆزاویە و پێویستە زو زو صیانە بکرێت و بۆیاخ بکرێتەوە.
  15. بڕگەی یەکەم: ئەسترۆپۆڵ: بەو کەرەستەیە دەوترێت کە بۆ ڕووکەش کردنی بیناکان بەکاردێت.. ووشە ڕاستەکە: ستایرۆپۆرە.. کەس نەڵێ ووشەکە تورکیە، لە ھیچ شوێنێکی تورکیا ئەسترۆپۆڵ نە وەک براند و کارگە نەوەک ناوی بەرھەم بەکار ناھێنرێت; بەڵکو: پێی دەڵێن : سوڤە، یاڵیتیم سوڤە، ستایرۆپۆر، مانتۆ سوڤە.. تەنھا یەک کۆمپانیا ھەیە بە ناوی سترۆپۆل کە ئەویش ھیچ بەرھەمێکی بۆ کوردستان نەناردوە و یەکەم کۆمپانیای ئەم کارەش نیە تا ناوەکەی لێ وەرگیرابێت.. ناوە زانستی یە کەشی: Exterior facade EPS moulding ئەم بەرھەمە لە جیھاندا لە سێ چینی سەرەکی دروست دەکرێت: بەشی ژێرەوە کە ستایرۆپۆر ەکەیە ، کە بە کوردی خۆمان پێی ئەڵێین تەپەدۆر، کە خۆی لە ئەسڵدا پێی ئەوترێ: ئی پی ئێس و بە چڕی یەک نابێت لە ٢٠ کگم بۆ مەترە سێجا کەمتر بێت، وەلێ لێرە ھیچی لە ١٢—١٤ کگم بۆ مەترە سێجا ناترازێت، وە نابێت لە ٥سم ئەستوری کەمتر بێت، لێرە ھیچی لە ٣ سم ئەستوری ناترازێت.. * دەبێت تەپەدۆرێ بەکاربێت کە نەسوز بێت و نەسوتێ بەڵکوو ببێتە ھەوا لە کاتی گڕ گرتندا non combustible EPS .. چینی سەروو تری دەبێت تۆڕێکی فایبەر گڵاس بێت، کە بە قورسی ١٦٠ گم بۆ مەترە دوجایە.. * ھیچ بەرھەمێک لە کوردستاندا ئەو چینە فایبەر گڵاسەی تیا نیە، بۆیە ھەمیشە بە ئاسانی بە پەنجە کون دەبێ و مەوادی سەری ھەڵەوەرێت و بەرگەی کشان و چوونەوەیەک ناگرێت.. چینی سەرووتری دەبێ چینێک کە بەرگەی جوڵەکردن بگرێت و ھاوکات نەسوز بێت ، لە گیراوەیەکی ئەساس پۆلیمەری و چیمەنتۆیی دروست ئەکرێ.. * ئەم چینە بە شێوەیەکی عام نابێت لە ٣ ملم تا چوار ملم کەمتر بێت، بەڵام لای خۆمان بە داخەوە لە ملم و نیو ناترازێت..کەسیش نازانێت ئەو چینە لە چ مەوادێک دروست کراوە..ئایا پاودەری بەردە یا مەعجونی حازرە یا لمی دەریایە لە کۆمپاوندەکەیدا.. سودی ئەم بەرھەمە: بۆ دابڕاندنی(عەزلی) بینا بەکاردێت لە ڕووی سەرما و گەرماوە، بە مەرجێک بە پێی مواسەفات بێت بەرھەمەکە.. شکڵێکی تا ڕادەیەک جوان دەدات بە بیناکان بە ھۆی بوونی چەندین پرۆفایلی جیاوازەوە و زیاتر بۆ کاری کلاسیک یان نیوو کلاسیک بەکاردێت.. کەمترین تێچووی ھەیە لە چاو کەرەستەکانی تری بازاڕدا بۆ ڕووپۆشی بیناکان.. خاڵە نێگەتیڤەکانی ئەم بەرھەمە: نەبوونی کوالیتی کۆنترۆڵ بەسەریەوە، ھەرکەسەو بە ئارەزووی خۆی دروستی ئەکات، نەبوونی ستاندەردێکی عێراقی تا لەبەر خاتری نرخ، رۆژ بە ڕۆژ کوالیتی خراپتر نەیەتە بازاڕەوە.. درز بردنی جۆینتەکانی پاش چەند ساڵێک بە ھۆی نەبوونی کەرەستەیەک لە جۆینتەکانیا کە وەڵامی جوڵەی بیناکە باتەوە.. بەرگەی ھێزی پیاکێشان ناگرێت و بە ئاسانی دەشکێت یا چاڵ و چۆڵی تێ ئەکەوێت.. نەبوونی ستابیڵیتی لە کەرەستەکەیا دوای ماوەیەک دیفۆڕم (تەشەوھی) تێ ئەکەوێت و بەرزی و نزمی لە سەر ڕووتەختەکانی دروست ئەبێت.. پێویستە ھەر چەند ساڵێک صیانەی بکەیتەوە لە شوێنی سەرپەنجەرەو جۆینتەکانیدا.. نابێت بە ھیچ شێوەیەک لە قاتی ئەرزیدا بەکاربێت تا بەرزی مەتر و نیوێک لە ترسی سووتان.. شێوازی بەکارھێنان: دەبێ بیناکە بە تەواوی لەبغ بکرێت، ناکرێ لەسەر بلۆکەوە یەکسەر دابنرێت.. دەبێت پشتی ھەر پارچەیەک بەتەواوی بە کەرەستەی دانانەکە کە لاصقێکی چیمەنتۆ یی یە سواخ بدرێت بە ماڵەیەك كە پێی دەوترێت تراوەڵە بە ئەستوری شانەی ٨ ملم..نابێت بە ھیچ شێوەیەک بە بە تۆپەڵ کاری دابنرێت.. جۆینتەکانی دەبێت بە فۆمی تایبەت لە بنەوە پڕ بکرێتەوە، پاشان لەسەرەوە بەھەمان پاودەری ڕووی مەوادەکە ڕووکەش بکرێتەوە، نابێت بە موادی بەیسی چیمەنتۆ جۆینتەکان پڕ بکرێتەوە.. بۆ شوێنە لەبغ ناڕێکەکان کە ئەستوری چیمەنتۆکەی پشتی تەبەقەکان زۆرتر ئەبێت لە ڕادەی ڕێپێدراو باشترە بە بڕغووی پلاستیکی تایبەت جێگیر بکرێت..پاشتر سەری بڕغوەکان تەعمیر بکرێت.. تێبینی: بۆ زاڵ بوون بەسەر خاڵە نێگەتیڤەکاندا ئەگەر بە پێ مواسەفاتی دانراو جێ بەجێ بکرێت ، ئەوا زۆربەی خاڵە لاوازەکان کۆنترۆڵ دەکرێت.. ئەندازیار: ئالان شوانە
  16. دەتوانی Unreal Studio بە کار بهێنی، کە بێبەرامبەرە و ئایبەتە بە Design Visualization و دیزاینی تەلارسازی. بەرهەمهێنی سۆفتوێری Unreal Engine ئەم پڕۆگرامەی دروست کردوە بۆ ئەوانەی کە نایانەوێ لە بواری گەیمینگ کار بکەن و تەنها دەیانەوێ بۆ Visualization بە کاری بهێنن. دەتوانی لەم بەستەرەی خوارەوە دایگری: https://www.unrealengine.com/en-US/studio
  17. دەست خۆش @Twana Engineer، سودم لەم کەناڵە بینی.
  18. به هیوای ئه وه ی سودی لێببینی ئه مه ش که ناڵێکی یوتتوب زۆر به هێزه بۆ فێرکاری ڕێنده ر کردن له سه ر هه موو به رنامه کان Unreal Engine یشی تیایه انشاءالله ئیسفاده ی باشی لێ ئه که یت https://www.youtube.com/results?search_query=therenderessential
  19. دەست خۆش کاک توانا، Enscape 3d م بەکار هێناوە و زۆر شتێکی نایابە، بەڵام تا ڕادەیەک لاوازترە لە لومیۆن و Unreal بۆیە حەزم کرد ئەوانە بە کار بهێنم. بە دوای Real Time Render Engine ێکی بە هێز دا دگەڕێم. دەست خۆش کاک خەڵات، هیوادارم هاوکاریم بکەی لە چۆنێتی بەکار هێنانی ئەو ئینجین ە دا.. هەر فێرکاریەک کە لاتبێت. سوپاست دەکەم. ناوەڵا لەو بوارە دا کارم نەکردوە. دوو بارە سوپاستان دەکەم
  20. بەڵێ دەتوانی بە کاری بهێنی و تایبەتمەندی زۆر بەهێزتری هەیە لە لومیۆن، بەڵام Advance ترە و پێویستی بە کاری زیاتر هەیە. ئەگەر لە بواری گەیم دیزاین کارت کردبێت ئەوا ئاسانتر دەبێت.
  21. سڵاو تابان خان ئه مه لینکی دابه زاندنی ٢ به رنامه یه که به کاردێت بۆ ڕێنده ر کردن زۆر به هێزن بۆ سکێچئه پ یان ماکس، هتد.... https://www.oneindir.com/enscape3d-ful-indir/ یان ئه مه یان https://www.oneindir.com/v-ray-next-build-indir-full/ به ڵام له وانه یه په ڕه ی ڕیکلامی بکرێته وه بۆیه ئه م زیادکراوه زیادبکه بۆی هیچ ڕیکلامێک نه کرێته وه بۆ براوسه ری گۆگڵ کرۆم https://chrome.google.com/webstore/detail/adblock/gighmmpiobklfepjocnamgkkbiglidom بۆ ئۆپێرا https://addons.opera.com/en/extensions/details/opera-ad-blocker/ یان https://addons.opera.com/en/extensions/details/adblock/ به هیوای سود
  22. پێویستم بە Real Time Render engine ێکی بەهێزە، لەوانەیە زۆربەمان لومیۆنمان بەکار هێنابێت و شارەزا بین پێی بەڵام لومیۆن چەند خراپیەکی هەیە، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە نرخەکەی زۆر گرانە و وەشانی Free نیە و تا ڕادەیەک کۆمپیوتەرێکی بەهێزی دەوێت، بۆیە وەک بەدیلێک دەمەوێ پرسیار بکەم کە ئایا دەتوانم Unreal Engine بەکار بهێنم وەک بەدیلێك بۆ لومیۆن کە نرخەکەی Free ە وچەند کارێکی Visualization ی زۆر بەهێزی پێ کراوە. دەمەوێ بزانم کەس بەکاری هێناوە یان کەس زانیاری هەیە لە سەری.
  23. Taban

    house.jpg

  24. پاکێجی تەواوی براندی شاورمە تایم ی ئۆکرانی، کە لە لایەن گروپی سی جی کوردەوە دیزاین کراوە.
  1. چالاکی زیاتر بار بکە
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...