Jump to content

گشت چالاكیەكان

ئەم ڕێچکەیە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی نوێ دەکرێتەوە     

  1. دوایین هەفتە
  2. دەست خۆش، فێرکاریەکی زۆر سودبەخشە. بە ڕاستی بەکارهێنانی Caustics کەمکێک ئاڵۆزە و وردەکاری پێویستە.
  3. سەنتەرێکی فیڕکاری بە ناوی The State of Art کە بنکەی سەرەکی لە شاری ڤینیسیای ئیتاڵیایە، فێرکاریەکی بڵاو کردۆتەوە لە وێبلاگەکەیاندا لە سەر چۆنێتی بەکار هێنانی Caustic لە Corona Renderer 4 دا، منیش بە باشم زانی لێرەدا دایبنێم، بە هیوای سود بینینتان لێی. بەستەری فێرکاری https://www.stateofartacademy.com/en/corona-4-caustics-tutorial
  4. کۆمپانیای Chaos Group ئەپدەیتێکی نوێی بۆ سریدی ماکس بڵاو کردەوە کە چەند چاکسازیەکی کردوە لە ئینجینەکە دا وەک چاکسازی لە Vray IPR و نوێکردنەوەی Vray GPU، هەروەها چەند تایبەتمەندیەکی تازەشی زیاد کردووە لەانە: memory tracking reports کە ڕیپۆرتی تەواوت دەداتێ لە سەر ئەو ڕیسۆرسانەی کە ڕام یان میمۆریان بە کار هێناوە، Debug Sading لە IPR دا کە تواناییت دەداتێ بە شێوەی لایڤ گشت ماتریاڵ و Shading ەکان ڕێک بخەی لە IPR دا، تێکسچەری تایبەت بە توون Toon Texture. هەروەها چەند تایبەتمەندیەك بۆ Vray GPU و Vray Cloud Render زیاد کراوە لەوانە پاڵپشتی بۆ ماپەکانی Substance 2 و زیاد کردنی VRayCurvature texture و VRayDistanceTex و VRayALSurfaceMtl shaders. بۆ داگرتن بە شێوەی Trial کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە
  5. سەرمەد

    سریدی ماکسی 2020.1 بڵاو کرایەوە

    دەست خۆش کاک @خەڵات جەلال زۆر دەمێك بوو ئەمە داواکراو بوو.
  6. کۆمپانیای ئۆتۆدێسك ئەپدەیتێکی نوێی بۆ سریدی ماکسی 2020 بڵاو کردەوە کە چەند تایبەتمەندیەکی بۆ زیاد کردووە، لە گرینگترینیان جیا کردنەوەی ڤیوپۆرتە بە شێوەی فلۆت و دوور لە ئەپپلیکەیشنە سەرەکیەکە. لە گرینگترین نوێکاریە تازەکان: توانایی جیا کردنەوەی ڤیوپۆرت . ڕێکخەری کیبۆرد (‌hotkey Editor) ێکی نوێی بۆ زیاد کردووە. چاکسازی کراوە لە Chamfer Modifier دا. جیاکردنەوەی ڤیوپۆرت یەکێکە لە فیچەرە هەرە گرنگەکان کە زۆرترین داواکاری لە سەر بووە لە لایەن بەکارهێنەرانی بەرنامەکەوە و زۆرترین فیدباک لە سەری ئاراستەی کۆمپانیاکە کراوە. ئەم تایبەتمەندیە ڕێ بە بەکارهێنەران دەدات تا ٣ ڤیوپۆرت جیابکەنەوە و بیخەنە سەر مۆنیتەرە جیاکان، کە هەر یەکێکیان تایبەتمەندی تایبەت بە خۆی هەیە و دەتوانرێت ڕێکبخرێت. یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکان Hotkey Editor ێکی نوێیە کە دەتوانرێت کیبۆرد شۆرتکەتەکان لە ڕێیەوە ڕێک بخرێت و هەروەها دەتوانی پاشەکەوتی ڕێکخستنەکانت بکەی لە فایلێکی دەرەکی دا و دواتر لۆدی بکەیتەوە هەر کاتێک ویستت. چاکسازی لە مۆدیفایەری Chamfer دا کراوە و لە Chamfer Option دا By Weight زیاد کراوە کە دەتوانی لە ڕێیەوە هێزی Chamfer بۆ Edge ەکان بە پێی Weight ەکانیان ڕێک بخەی. ئەمانە و چەندین نوێکاری تر ... کە دەتوانی لەم ڤیدیۆیە دا بیانبینی: بۆ زانیاری زیاتر دەتوانی سەردانی وێبلاگی ئۆدێسک و پەڕەی دۆکیومێنتەیشن بکەی.
  7. پێناسە: ئەرنۆڵد ڕێندەر - ڕێندەر ئینجینێکی بەهێزە کە لە لایەن کۆمپانیای Solid Angel ەوە پەرەی پێ دراوە و بەم دواییانەش لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە کڕایەوە وخرایە لیستی بەرهەمەکانی ئۆتۆدێسکەوە. ئەرنۆڵد هەر لە سەرەتاوە بۆ پڕۆگرامی مایا و سۆفت ئیمێج بەرهەم هێنرا و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەکانەوە گرینگی تایبەتی پێ درا و لە چەندین فیلمە سینەمایی دا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لەو فیلمانەش (کاپتن ئەمەریکا 2016 Civil War و Dead Pool و Star Wars و چەندینی تر ...)، هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆیەک : خێرایی لە ڕێندەر کردن دا کە بە خێراترین ڕێندەر ئینجین دادەنرێت بە تایبەت لە بواری ئەنیمەیشن دا. کار پێ کردنی هەر دوو جۆری CPU و GPU واتە لە یەک کاتدا پڕۆسیسەر و گرافیکیش بەکار دەهێنێت. ئاسانی لە بەکار هێنان دا، بەو ڕوکارە سادەیەی کە هەیەتی سەرنجی زۆرێک لە CG Artist ەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە. ئەو ناوەندەی کاری لە سەر دەکات: زۆربەی کۆمپانیا سینەماییەکان پڕۆگرامەکانی مایا و سۆفت ئیمەیج بەکار دەهێنن، لە بەر ئەوەی ئەرنۆڵد لە سەر ئەو دوو ناوەندە بە شێوەیەکی باش کار دەکات ئەمەش وای کردوە بە کارهێنانی ئەرنۆڵدیش زیاد بکات. کۆمپانیای پەرەپێدەری ئەرنۆڵد لە کۆتایی ئەم مانگە دا (7-2016) هەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەری بڵاو کردەوە بۆ بەکارهێنەرانی سریدی ماکس ئەویش بەرهەمهێنانی وەشانێکی ئەرنۆڵدی تایبەت بە سریدی ماکسە کە بریتیە لە وەشانی (0.5) . ئەم ئینجینە هەر وەک گشت ئینجینەکانی تر لە ناو پڕۆگرامی ماکس دا کار دەکات و دەبێتە بەشێک لە بەرنامەکە و ڕوخسار و کۆنتڕۆڵەکانیشی هەمان کۆنتڕۆلەکانی ئینجینەکەیە لە مایا دا. لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە بریتیە لە: بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ کۆمپۆنێنتە سەرەکیەکانی ماکس ( کامێرە و Shape و Geometry و light و Material) ەکان. پاڵپشتی شێوەی ڕوناکی وێنەیی دەکات و ئاسمان فیزیایی (Physical Sky) ی تایبەت بە خۆی هەیە. پاڵپشتی Active Shade ی ماکس دەکات و دەتوانی بە شێوەی Real Time ڕێندەری پێ بکەی. پاڵپشتی فایلەکانی Deep EXR و AOV دەکات. توانای بەرهەم هێنانی شکڵەکان (Geometry) هەیە، لە کاتی ڕێندەر دا و پاڵپشتی Displacement دەکات. پاڵپشتی ڕوناکی شێوەیی Mesh Light دەکات. ڕێندەری کلاودی ئۆتۆدێسک کە ناسراوە بە Autodesk ‘Render Pilot’ program ئێستا پاڵپشتی ئەرنۆڵد دەکات. داگرتن: لەم پەیجەوە دەتوانی بە شێوەی Demo دایگری. ڕوکاری پڵەگین: دیالۆگی ڕێندەری ئەرنۆڵد ڤیدیۆی تایبەتمەندیەکان:
  8. کۆنتر
  9. 2 جار داگیراوە

    یەکێکە لە مۆدێلە جوانەکانی قەنەفەی IKEA کە دیزاینێکی کراوەی هەیە و یەکێکە لە زنجیرەکانی قەنەفەی گۆڕاوی IKEA.

    خۆڕایی

  10. 4 جار داگیراوە

    مۆدێلێکی جوانی مێزی نان خواردنی ٦ کەسیە کە لە لایەن کۆمپانیای IKEA بەرهەم دەهێنریت، مۆدل کراوەتەوە بە هەمان قیاسات و ڕەنگ و تێکسچەرەوە ودەتوانرێت بەکار بهێنرێت لە پڕۆژەکاندا.

    خۆڕایی

  11. Version 1.0.0

    2 جار داگیراوە

    مۆدێلێکی جوانی مێزی Folded ە واتە دەنوشتێتەوە و لە سەر دیزاینی مێزی نۆردنی IKEA کراوە و قیاساتی بە پێی هەمان ککستاندەر مۆدێل کراوە

    خۆڕایی

  12. زۆر جوانە. من زۆر موعجیبی ئەو جۆرە دیزاینانەم.
  13. شتێکی جوان و نایابە بە تایبەت بۆ ستۆدیۆی دەنگی .
  14. سەرمەد

    گرافیك كارد

    دەست خۆش کاکە میر... بابەتێکی گرنگت وروژاندووە، وەڵامەکانی کاک ڕاستی و کاک خەڵات زۆر تەواون ...
  1. چالاکی زیاتر بار بکە
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...