Jump to content
  • 0

چۆن ڕێژەی چیمەنتۆ بزانم لە تێکەڵەیەکی کۆنکرێتی دا


Taban
 بڵاوکردنەوە

پرسیار

هاوڕێیان پرسایارێکم هەیە هیوادارم بتوانن هاوکاریم بکەن.

دەمەوێ ڕێژەی پێکهاتەکانی کۆنکرێت بدۆزمەوە لە ڕێژەیەکی دیاری کراوی میکسی کۆنکرێتی دا، بۆ نمونە ئەگەر 20م³ کۆنکرێتمان هەبوو بە کۆنکرێتی 1:2:4 چۆن بزانم چەند چیمەنتۆ و چەند لم و چەند چەوی پێویستە؟ یان ڕێژەی ئاو چەندە لەو میکسە دا، هیچ هاوکێشەیەک هەیە بۆ ئەوە.؟

 

 

  • لایک 1
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

5 وەڵام هەیە لە سەر ئەم پرسیارە

پێشنیاز کردنی بەشداری

  • 5

بۆ زیاتر ڕونکردنەوەی پرسیارەکەت:

ڕێژەی میکسەکان بەم شێوەیە ناوی لێ نراوە:

1:3:6 پێی دەوترێت میکسی M10

1:2:4 پێی دەوترێت میکسی M15

1:1.5:3 پێی دەوترێت میکسی M20

1:1:2 پێی دەوترێت میکسی M25

 

بۆ هەر یەکەیان فاکتەرێک هەیە کە لەو ڕێژەیە دەریدەکەی و پێی دەوترێت ( Shrinkage or safety Factor ) کە بریتیە لە 1.54 بۆ 1.57 تۆ دەتوانی یەکێکیان بە کار بهێنی.

ئەمەش جیاوازی نێوان کۆنکرێتە بە تەڕی و کۆنکرێت بە وشکی

کەواتە قەبارەی کۆنکرێتی وشک دەکەت 1.54 ی کۆنکرێتی تەڕ

کەواتە ڕێژەکە دەگۆڕێت بۆ 1.54 / 1 = 0.65 (ئەمە هەندێک کات پێشی دەوترێت Water-Cement Ration)

بۆ کۆنکرێتی 1:2:4 کۆی ڕێژەکە دەکاتە (7)

 

ئێستا لەمەوە دەتوانین ڕێەکان دەربهێنین:

بۆ ڕێژەی چەو دەکاتە : (7 / 4) * 1.54 * 20 (بڕی کۆنکرێتەکە) =  17.6م³

بۆ ڕێژەی لم دەکاتە : (7 / 2) * 1.54 * 20 (بڕی کۆنکرێتەکە) =  8.8م³

بۆ ڕێژەی چیمەنتۆ دەکاتە : (7 / 1) * 1.54 * 20 (بڕی کۆنکرێتەکە) =  4.4م³

 

وەزنی کۆنکرێت دەکاتە:

4.4 * 1440 = 6336 کیلۆ کە دەکاتە نزیکەی ٦ تەن و نیو

 

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 2

ئەوەی کاک خەڵات نوسیویەتی ڕاستە بەڵام ئەو ڕێژەیە (Water - Cemnet Ratio) چەند جۆرێکی هەیە

بۆ نمونە بە پێی یاساکانی (Abram’s Law) ئەو ڕێژانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

0.45 بۆ کۆنکرێتی 1 : 1 : 2

0.5 بۆ کۆنکرێتی 1 : 1.5 : 3

0.5 تا 0.6 بۆ کۆنکرێتی 1 : 2 : 4

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 1

دەتوانی سود لەم ماڵپەڕەی خواراوە وەربگری کە جۆرە Calculator ێکیان دروست کردوە بۆ ئەو حساباتانە .

http://www.calculator.net/concrete-calculator.html

 

  • لایک 1
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 0

دەستتان خۆش بێت هاوڕێیان، بە ڕاستی وەڵامەکانتان یارمەتی زۆریان دام.

زۆر سوپاس کاک خەڵات ڕونکردنەوەکەت زۆر جوانە منیش مەبەستم هەر ئەوە بوو.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • -2

ئەوەی من زانیومە:

ڕێژەکە کۆ دەکەینەوە بۆ نمونە ١:٢:٤ دەکاتە 1+2+4 = 7

 پاشان ئەو بڕەی کە هەتە (20م³)

ڕێژەی چیمەنتۆ دەکاتە : 20 * (1/7) = 2.85 m³

ڕێژەی لم دەکاتە : 20 * (2/7) = 5.71 m³

ڕێژەی چەو دەکاتە : 20 * (4/7) = 11.42 m³

 

 

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

تکایە بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی بتوانی تێبینی دابنێی

تۆ دەتوانی تێبینی دابنێی دوای ئەوەی چویتە ناوەوە



بچۆرە ناوەوە
 بڵاوکردنەوە

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...