Jump to content

پڵەگینی Photo Studio Pro 6 بۆ Vray


خەڵات جەلال
 بڵاوکردنەوە

پێشنیاز کردنی بەشداری

ماڵپەڕی Infinity-Vision ی ئەڵمانی ڕایگەیاند کە وەشانێکی نوێی Photo Studio ی بڵاو کردوە کە پڵەگینێکی تایبەت بە بەرنامەی سریدی ماکس ە کە کار لە گەڵ Vray دەکات و چەند ئامێرێکی هەیە کە لە ڕێیەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانی کۆنترۆڵی Vray بکەی و بە باشترین شێوە و بە کورتترین ڕێگا و دەسکاریکارەکانت Render بکەی بە کوالیتیەکی زۆر باش.

شایانی باسە کە وەشانی Photo Studio Pro 6 بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ 3ds max 2016 و فیزیکاڵ کامێرای ماکس دا.

 

PhotoStudio_for_Vray_titel.thumb.jpg.cbc

 

لەو کارانەی کە دەیکا:

  • زۆر بە ئاسانی دەتوانی کوالیتی ڕێندەرەکەت ڕێک بخەی بە پێی ئەو کاتەی کە دەیخایەنێت.
  • زۆر بە ئاسانی دەتوانی Adjust ی Exposure ی وێنەکە بکەی بە گۆڕانکاری کردن لە Film Iso و Shutter speed و Gain ەوە.
  • زۆر بە ئاسانی دەتوانی Depth of field ڕێک بخەی بۆ ئەو دیمەنەی کە دەتەوێ وێنەی بگری.
  • ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تریش کە لەو ڤیدیۆیانەی خوارەوە دا دەتوانی بیبینی.

 

دەتوانی وەشانی خۆڕایی ئەو پڵەگینە داگری لەم بەستەرەی خوارەوە:

http://www.infinity-vision.de/software/photo-studio/download-free-version/

 

ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیا:

http://www.infinity-vision.de/

 

ڤیدیۆی فێرکاری پڵەگینەکە:

 

بە کار هێنانی Depth of field

  

  • لایک 2
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 3 مانگ دواتر...

تکایە بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی بتوانی تێبینی دابنێی

تۆ دەتوانی تێبینی دابنێی دوای ئەوەی چویتە ناوەوە



بچۆرە ناوەوە
 بڵاوکردنەوە

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...