HaremFaruq 28 13 نیسانی 2020 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 13 نیسانی 2020 دانراوە 《بنياتنان به بلۆک 》 چەند تێبينيەكى كورت و پێويست له كاتى كاركردن له ديوارى بلۆكدا ١-كڕينى بلۆك لەو كارگانەى لە ناوچەكەدا به كواليتى بەرز بەناوبانگ ٢-گيراوەى چيمةنتۆ و لم به ريژەى (١ : ٣) واته 1 بۆ چيمەنتۆ و 3 قەواره لم بەكاربهێنرێت. ٣-ئەو شوێنەى يەكەم چينى لەسەر بنيات دەنرێت پێویستە ئاوڕشێن بكرێت و له پيسى و پارچه كۆنكريتى پێکەوه لكاو پاك بكرێتەوه. ٤- پێویستە ديوارەكان ڕێک و ستوونى بن بۆ دلنيا بوون لەم كارەش پێویستە تەناف و شاوڵ بەكاربهينريت. ٥-ئەستوورى گيراوەى چيمەنتۆ و لم له نيوان دوو چيندا له 2 سم تێپەڕ نەبێت . ٦- پێویستە بەيەكداچوونى چينى ديوارەكان (الحل و الشد) لە كاتى كاركردندا هەبێت واته بلۆكيك لەسەر دوو بلۆكى ژێرەوەى خۆى دابنرێت. ٧-پێویستە ماوەى 5 بۆ 7 رۆژ ديوارەكان بەشێوەيەكى باش و ڕێک و پێک ئاوڕشێن بكرێت. ٨- نابێت ڕۆژانه بەرزتر لە 1.5 م بۆ 2 م ديوار بكريت،دواى ئەوه دەستى لێ هەڵدەگرين بۆ ڕۆژى دواتر. ٩- لە كاتى گەيشتنى ديوار به ئاستى دەرگا و پەنجەرە رەباته كۆنکریتیەكانى سەر دەرگا و پەنجەره كۆنكريت دەكەين، پاشان كارى ديوار تەواو دەكەين تا گەيشتنمان له ئاستى سەقف. ١٠ - له كاتى يەكتر بڕينى ديوارەكاندا به جۆرێک بێت چينەکان به يەكدا بچن (تاك و لۆ) واتة چينيك ناچينيك يەكترى ببڕن. ١١- له كاتى گرتنەوەى گيراوەى چيمەنتۆ و لمەكەدا ڕێژەيەكى زۆر نەگیرێتەوە و بمينيتەوە دواى ئەوە ئاوى بۆ زياد بكەين بەمەبەستى (workability) ،پيويسته گيراوەيەك بەكاربهێنرێت دواى نيو سەعات بەكاربهينريت. ١٢- بەكارنەهينانى بلۆكى درز تێبوو و شكاو ، چونكه له دواييدا دەبێتە هۆى دروستبوونى درز له كارى فینیشین. ئەندازيار:هەرێم فاروق 6 وەرگرتن بەستەری بەشداری لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە
سەناریا 44 14 نیسانی 2020 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 14 نیسانی 2020 دانراوە دەست خۆش کاك @HaremFaruq زۆر سوپاس بۆ زانیاریەکانت. 1 وەرگرتن بەستەری بەشداری لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە
HaremFaruq 28 15 نیسانی 2020 دانراوە نوسەر ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 15 نیسانی 2020 دانراوە سوپاس سەناریا خان وەرگرتن بەستەری بەشداری لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە
Taban 54 15 نیسانی 2020 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 15 نیسانی 2020 دانراوە دەست خۆش هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم 1 وەرگرتن بەستەری بەشداری لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە
HaremFaruq 28 16 نیسانی 2020 دانراوە نوسەر ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 16 نیسانی 2020 دانراوە سوپاس تابان خان وەرگرتن بەستەری بەشداری لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە
خەڵات جەلال 175 16 نیسانی 2020 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 16 نیسانی 2020 دانراوە سوپاس بۆ زانیاریەکانت کاکە هەرێم. 1 وەرگرتن بەستەری بەشداری لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە
HaremFaruq 28 17 نیسانی 2020 دانراوە نوسەر ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 17 نیسانی 2020 دانراوە سوپاس کاک خەڵات وەرگرتن بەستەری بەشداری لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە
سامان شریف 15 14 تەموزی 2020 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 14 تەموزی 2020 دانراوە بابەتەکە زۆر بە جوانی باس کرا دەستتان خۆش بێت. لە خالی 9 دا زۆر جار بینیومە کە دوای گەیشتن بە جێگای دەرگا شێلمانە بە کار دەهێنن دواتر بلۆکی لە سەر دائەنێن وە بەردەوام ئەبن تا گەیشتن بە بەرزایی دیوارەکان. 1 وەرگرتن بەستەری بەشداری لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە
HaremFaruq 28 29 تەموزی 2020 دانراوە نوسەر ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 29 تەموزی 2020 دانراوە دەستی تۆش خۆش کاک سامان 1 وەرگرتن بەستەری بەشداری لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە
پێشنیاز کردنی بەشداری
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە بابەتەکەت دابنرێت.