Jump to content

چەند تێبينيەك لەكاتى جێبەجێكردنى درووستكردنى خانووى نيشتەجێبووندا يان بيناى بازرگانى


HaremFaruq
 بڵاوکردنەوە

پێشنیاز کردنی بەشداری

چەند تێبينيەك لەكاتى جێبەجێكردنى درووستكردنى خانووى نيشتەجێبووندا يان بيناى بازرگانى دواى وەرگرتنى مۆڵەت لە شارەوانى

١- پێويسته كەرەستەى بينا و بێ كەڵك دوور لە شەقام و شۆسته دابنرێت و زێدەڕۆيى نەكاته سەر شەقامى سەرەكى بۆ ئەوەش خاوەنى مۆڵەتى بينا بەرپرس ئەبێت لێی

٢- پێويسته مۆڵەتی بينا و نەخشەى تايبەت له شوێنى درووستكردنى بيناكه دابنرێ بۆ پيشاندانى به فەرمانبەرى خزمەتگوزار له كاتى پيويستدا

٣-پێويسته لەسەر خاوەن موڵك رووپێو بهێنێته سەر كارەكەى بۆ سەقامگيركردنى   سنوورى موڵكەكەى - تثبيت حدوود

٤- له كاتى تێكدانى موڵكەكەى ،خاوەن موڵك بەرپرسيارى هەر زياينێكە بە دەورووبەرى كە ڕوبدات لە ڕووى ياساييەوه.

٥- پێويسته خاوەن موڵك دەست بكات به درووستكردنى بيناكەى له ماوەى ساڵێك لە بەروارى دەرچوونى مٶڵەتى بيناكەوه،ئەگەر دەستى نەكرد بە درووستكردن يان زياتر له دوو سال بەسەر ئەو بەروارەدا تێپەڕى پێويسته داواى پشتگيرى لە بەشی نەخشەكان بكات لە ماوەى 30 ڕۆژدا،ئەگەر نا به پوچەڵ دادەنرێت.


٦- ئەگەر چوار ساڵ بەسەر مۆڵەتى بيناكەدا تێپەڕى و بيناكە تەواو نەبوو مۆڵەتەكه به پوچەل له قەڵەم دەدرێت و پێويسته مۆڵەتێكى تازه دەربهێنرێت.

ئەندازيار:هەرێم فاروق

  • لایک 3
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

تکایە بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی بتوانی تێبینی دابنێی

تۆ دەتوانی تێبینی دابنێی دوای ئەوەی چویتە ناوەوە



بچۆرە ناوەوە
 بڵاوکردنەوە

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...