Jump to content

وەرگرتنى ڕەزامەندى بۆ درووستكردنى خانوويەكى نيشتەجيبوون ( Residential home )


HaremFaruq
 بڵاوکردنەوە

پێشنیاز کردنی بەشداری

هەنگاوەكانى وەرگرتنى ڕەزامەندى بۆ درووستكردنى خانوويەكى نيشتەجيبوون ( Residential home ) به كورتى :

 

1-بوونى زەويەك و هەبوونى طاپۆى زەويەكه که خاوەندارێتی زەويەكه دووپات بكاتەوه.
2-پيشكەشكردنى داواكارى به فەرمانگەى طاپۆ بۆ مەبەستى دلنيابوون لە بوونى خاوەنداريتى زەويەكە و ئاگاداركردنەوەى فەرمانگەى ناوبراو به مەبەستى كردنەوەى بينا لەسەر زەویەكه.
3-دياريكردنى سنوورى زەويەكە لەلايەن فەرمانگەى طاپۆ وه (تثبيت حدود).
4-بوونى پلانێک (خريطه) كە لەنوسينگەيەكى ئەندازيارى دەكيشريت كە لەلايەن يەكيتى ئەندازيارانەوه پەسەند كرا بيت كه به پيى مەرجى يەكيتى ئەندازياران جيبەجێکرابێت (مەرجەكان لە پۆستی دواتر بڵاودەکەمەوە).
5-پيشكەشكردنى (داواكارى + تثبيت حدود + پلانى زەويەكە) به بەريوەبەرايەتى شارەوانى بە مەبەستى رەزامەندى وەرگرتن به دەستپيكرنى بيناكەت.
6-دلنيابوونەوەى بەريوەبەرايەتى شارەوانى له بوونى زەويەكە تينەپەربوونت له زەويى خۆت و پاراستنى دوورى شەقام (كشف 1 )
بەلام (كشف 2 ) لە كاتى بەستنى شيشى سەقف جيبەجيدەكريت لەلايەن شارەوانيەوە و هەروەها (كشف 3 ) لەكاتى تەواوبوونى خانووەكەدا دەبيت به مەبەستى پاراستنى سەوزى و ناشتنى دوو درەخت لە بەردەم خانووەكه و پيدانى مۆڵەتى تەواو دەبەخشريت بە خاوەنى خانوو.

ئەندازيار : هەرێم فاروق
89835218_2858510817504891_997634818831286272_o.thumb.jpg.8a8eb1d6506615a002eff0769a7a5e79.jpg

  • لایک 2
  • سوپاس 1
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 3 مانگ دواتر...

تکایە بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی بتوانی تێبینی دابنێی

تۆ دەتوانی تێبینی دابنێی دوای ئەوەی چویتە ناوەوە



بچۆرە ناوەوە
 بڵاوکردنەوە

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...