Jump to content

هەندێک بيرهينانەوەى پێويست بۆ ئەندازياران بۆ ڕەچاوكردنيان لە كاتى نەخشە كێشانى بينايى نيشتەجێیدا.


پێشنیاز کردنی بەشداری

هەندێک بيرهينانەوەى پێويست بۆ ئەندازياران بۆ ڕەچاوكردنيان لە كاتى نەخشە كێشانى بينايى نيشتەجێیدا.

بە شێوەیەکی گشتى :
1-هەرگيز نابێت نهۆمى زەمينى به شێوەى يەك هۆڵی گەوره دروست بكريت، ئەمەش بۆ ئەوەى بەمەبەستى بازرگانى بەكارنەيەت وەك ماركێت ... هتد.
2-له حاڵەتى هەبوونى پايە و جسردا (واته ئەگەر بيناكه هەيكەلى بێت) پێويسته ديزاينى انشائى بۆ ئامادە بكرێت.
3-له حالەتى زيادكردنى نهۆمدا دەبێت پێش ئەوەى نەخشەكان له يەكيتى ئەندازياران پەسەند بكريت نهۆمى (واقع الحال)ببريته شارەوانى و پەسەند بكريت و دواتر سەرجەم نەخشەكان له يەكيتى ئەندازياران پەسەند بكرێت. سەبارەت بە نهۆمە نوێیەكانيش پيويسته وەك بينايەكى تازه سەرجەم مەرجەكانيان به سەردا جيبەجيبکریت(وەك ريژەى كراوە ، روبەرى كراوە .....هتد).

--- پێداويستيەكانى وێنەكێشان  -----
1-پلانى سەرجەم نهۆمەكان.
2-پلانى هەورەبان (pent house plan)
3-پلانى سەربان (roof plan)
4-سێکشن (section) بەلايەنى كەمەوە يەك دانه كه بەقادرمەکەدا تيپەربووبێت.
5-واجهه (elevation) : زەويەكە چەند رووى هەبيت دەبيت هەمان ژمارەى واجهە بكرێت.
6- ئەو زەويانەى كه بەشيكيان دەكريت به بينا دەبيت له نهۆمى زەمينيدا ئاماژە بكريت به بەشە زەويەكەى تەنيشتى وەک ئەو زەویانەی دەکرێن بە دوو بەش

---وێنەكيشان-----
1-نووسينى( ژمارەى زەوى ،ناوى خاوەن مولك،سكێڵی وێنە ، بەروار ، رووبەرى كراوە ، رووبەرى سەوزایی )
2-دانانى نيشانەى باكوور.
3-دانانى هێڵی سێکشن.
4-دانانى ليڤڵات لە سەرجەم پلانەكان و واجهە و سيكشندا.
5-دياريكردنى مەوادى واجهە.
6-نووسينى ناوى ژوورەكان و باخچە و گەراج و مشتملات...هتد.
7-دانانى هاچى ديوار له پلان و سيكشندا .
8-دانانى هاچى سەقف لە سيكشندا.
9-نابيت ديوارى دەرەوەى كراوەكان هاچ بكريت و دەبيت هيلەكەشى كاڵ بێت.
10-دەبيت هێڵی ديوارەكان لە پلانەكاندا ئەستوور بن چونكە بڕدراون.

---ڕێژەى كراوه ----
1-نابيت ريژەى كراوه له (%20) رووبەرى زەوييەكه كەمتر بێت.
2-نابيت رووبەرى هەر كراوەيەك له (3 م2 ) كەمتر بيت و دريژى هەر لايەك لە 1.2م كەمتر بيت.
3-قادرمەى دەرەوە به كراوه ئەژمار دەكريت.

---باخچه---
1-نابيت ريژەى باخچە لە (%5) ى رووبەرى زەويەكه كەمتر بيت.
2-نابيت كراوەكانى ناو بيناكه سووديان لێ وەربگيريت بۆ مەبەستى تەواوكردنى رووبەرى باخچه.

--گەراج---
1-نابيت پانى گەراج بۆ يەك ئؤتؤمبيل لە 3م و دريژيەكەى له 5م كەمتر بێت.
2- نابيت پانى گەراج له (%40) ى پانى واجهەى زەويەكە زياتر بيت.
3-له گەراجى دفندا دەبيت دەرگايەك هەبيت بۆ بەستنەوەى بە خانووەكەوه.
4-نابيت دەرگاى گەراج بۆ دەرەوە بكريتەوە.

---قادرمه----
-لە واجهەى بيناكەدا دەبيت تەنها يەك قادرمە له نهۆميكەوە بۆ نهۆميكى تر ديار بيت،واته نابيت دوو قادرمە بەسەريەكەوە له واجهەدا دەربكەون.

----تەوالێت----
نابيت دريژى و پانى تەواليت لە 1.10 م كەمتر بێت.

((لە كاتى بوونى ئەم مەرجانەدا دەتوانين نەخشەیەكى درووست پيشكەشی سەنديكاى ئەندازياران بكەين بۆ مەبەستى رەزامەندى )).

ئەندازيار : هەرێم فاروق

بەستەری بەشداری
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە
  • 2 مانگ دواتر...
دانراوە (گۆڕانكاری تێدا كراوە)

دەست خۆش کاک هەرێم

زانیاریەکی باش بوو

هیوادارم لە درێژەی ئەم بابەتەدا باس لە ئەستووری هێلەکانی پلان بکەیت وە رەنگەکانی

ئایا استانداردێک هەیە لە لایان سەندیکاوە بۆ ئەم بابەتە یا خود هەر ئەندازیارێک بە استایلی خۆی دیزاین ئەکات؟(مەبەستم رەنگ و رێژەی ئەستووری هێلەکانە)

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن سامان شریف
بەستەری بەشداری
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە بابەتەکەت دابنرێت.

میوان
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...