Jump to content

کێشەی نووسینی کوردی لە فۆتۆشۆپ


Azmar Abdulkarim
 بڵاوکردنەوە

پێشنیاز کردنی بەشداری

هاوڕێیان کاتێک کە بە کیبۆردی کوردی central Kurdish keyboard ی ویندۆزی ١٠ ئە نوسم لە فۆتۆشۆپ دوای ئەمەوێت فۆنت بگۆڕم نوسینە کوردیە کە تێک دەچێت 

Capture.PNG

 

ئە م کیشەیەشم حە ل کردوە

بەس هەر چاک نەبوو

  • لایک 4
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

کاکە @Azmar Abdulkarim ئەو کێشەیە کێشەی Type نیە بەڵکو ئەوە کێشەی جۆری ئەو فۆنتەیە کە پێێ دەنوسی لە گەڵ وەشانی ئەو ویندۆزەی کە بە کاری دەهێنێ، چونکە کیبۆردی کوردی تایبەتە بە نوسینی یونیکۆد و ئەو فۆنتەی کە بە کارت هێناوە سەپۆرتی یونیکۆد ناکا. پێویستە فۆنتێک بە کار بهێنی کە سەپۆرتی یونیکۆد بکات.

لە خوارەوە کۆمەڵێک فۆنتی کوردی جوانم بۆ داناوی کە سەپۆرتی یونیکۆد دەکات و زیاتر لە ٥٠ فۆنتە.

ئەگەر نوسینیشت هەیە کە بە علی نەسیوتە دەتوانی لەم بەستەرەوە بیکەی بە جۆری نوسینی یونیکۆد 

 

 kurdish-unicode-fonts.rar

 

 

  • لایک 3
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

منیش هەمان کێشەم هەبوو، ئەگەر بە یونیکۆدیش نەنوسی هەمان کێشەت هەیە لە ویندۆزی هەشت بە دواوە لە گەڵ فۆنتەکانی Ali منیش بە هەمان شێوە چوومە سەر یونیکۆد.

  • لایک 1
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەتوانی لە ڕێی ئەم پڵەگینەی خواریشەوە کەبۆ بەرنامەی ئۆفیس بەزێت ئەو نوسینانەی کەبە شێوە نوسینی علی نوسیوتە بیگۆڕی بۆ یونیکۆد.

ناوی پڵەگین: ToUnicode

لە گەڵ گشت وەشانەکانی ئۆفیس تا ٢٠١٣ تاقیکراوەتەوە

لێرەوە دایگرە

ToUnicode.thumb.png.734e005894ae2b35c1ac

 

  • لایک 3
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش بابەتێکی جوانتان وروژاندوە، بە تایبەت کە لە ئێستا دا زۆر کەس ئەو کێشەیەیان هەیە.

بە ڕای من ئەم بابەتە جێگیر بکرێت و فێرکاریەکی ڤیدیۆیی لە سەری دابنرێت باشترە.

  • لایک 1
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

@Azmar Abdulkarim من تاقیم کردۆتەوە، فۆنتەکانی علی بە هیچ شێوەیەک لە گەڵ Unicode دا ناگونجێت و پێویستە فۆنتێکی یونیکۆد بە کار بهێنی.
پڵەگینی ToUnicode یش تەنها بۆ ئۆفیس ە و بۆ فۆتۆشۆپ نابێت.
 
  • لایک 1
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

وەک ئەو بەڕێزانەی سەرەوە باسیان کردوە، ئەوە کێشەیەکە پەیوەندی بە جۆری نوسینەکەتەوە هەیە،

چونکە Encode ی پیتەکانی یونیکۆد جیاوازە لە پیتە ئاساییەکان.

بڕۆ بۆ Unicode بە دڵنیاییەوە کێشەکەت چارەسەر دەبێت

بەڵام لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە ئەو وەشانی فۆتۆشۆپەی کە بە کاری دەهێنی سەپۆرتی زمانەکانی Middle East بکات...

  • لایک 2
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

ئای دەست خۆش کاک @Dashty گیان زۆر سوپاس براکەم .بە راستی سودبەخش بوو

دەست خۆش کاک @Khalat Jalal بۆ تۆش

دەست خۆش کاک دژوار

  • لایک 1
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

تکایە بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی بتوانی تێبینی دابنێی

تۆ دەتوانی تێبینی دابنێی دوای ئەوەی چویتە ناوەوە



بچۆرە ناوەوە
 بڵاوکردنەوە

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...