Jump to content

پێشانگای Dior لە سیئۆل


Taban
 بڵاوکردنەوە

پێشنیاز کردنی بەشداری

پێشاناگای دیۆر (dior fashion boutique building) کە دەکەوێتە ناوچەی Cheongdam-dong لە سیئۆلی کۆریای باشور، یەکێکە لەو بینا ناوازانەی کە ڕوکاری دەرەوەی شێوەیەکی ئۆرگانی هەیە و مە کۆمەڵێک موادی زۆر سادە نحت کراوە و جێبەجێ کراوە.

ئەگەر چی بیناکە لە ئەسڵدا وەک بۆتیکێک دیزاین کراوە بەڵام لە ڕاستیدا زۆر لەوە گەورەترە و بیناکە پێک دێت لە شەش قات کە داپۆشراوە بە لەوحەی سپی و شێوەیەکی ناڕێک کە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی پێ بەخشیوە و وای لێ کردوە ببێتە گەورەترین بینای بۆتیج لە سەرانسەری ئاسیا دا.

دیزاینی تەلارسازی ئەم بینایە لە لایەن ئەندازیاری تەلارسازی بەناوبانگ ( Christian de Portzampark) ەوە دیزاین کراوە و شێوەی دەرەی لە فابریکی قوماش و جل و بەرگەوە وەرگرتووە بە بەکار هێنانی ڕەنگی سپی کە بۆتە هۆی بەخشینی شێوەیەکی ئۆرگانی زۆر ناوازە پێی.

1a.thumb.jpg.559ccdc3920a3ae6cebb1a7ec60

بە گشتی ئەم بینایە بە یەکێک لەو بینا گرنگانە دادەنرێت کە بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک موادی سادە کە بریتین لە موادی فایبەر و فۆم و تەختە شێوەیەکی ناوازە دروست کراوە، ئەمەش لە ڕێی چارەسەر کردنی ڕووپۆشی دەرەوەی ئەو کتلانە بە موادی سلیکۆنی تایبەت تا ڕی لە کاریگەری کەش و هەوا بگیرێت و کاری زۆر لێ نەکات و بیپارێزێت، هەروەها دانانی هەیکەلەکانی بە شێوەیەک کە توانای جوڵەیەکی کەمی هەبێت بۆ ئەوەی دوور بێت لە کاریگەری ڕەشەبا و زەمین لەرزە.

2.thumb.jpg.e325583b58c5a088036f1ac7a6e9

1b.thumb.jpg.81f8b4b2ff91041ab099417ea56

 

شێوازی دروست کردنی ڕوپۆشی بیناکە و کوتلەکانی:

بەشەکانی ناوەوەی کوتلەکان بە Brace ی تەختە و فایبەر دورست کراوە بە یەکەوە بەستراونەتەوە بە شێوەیەکی داینامیک کە توانای جوڵەیان هەیە.

3.thumb.jpg.303fee9baf9d627f02252851d022

4.thumb.jpg.c530611ef9720313c7e593d1d6ef

ڕوپۆشی Brace ەکان بە تەختە کراوە و دیوی دەرەوەی وانیش کراوە و ساف کراوە

5.thumb.jpg.2a2b9bf6a7e2d9e86833d3d406d6

6.thumb.jpg.c245df3176644d6d55355b32c2c6

ڕوپۆشی تەختەی دەرەوە بە بۆیاخی سلیکۆنی و فۆرم کراوە بە شێوەیەک کە ئەستوری بۆیاخەکەی لە ١سم کەمتر نیە.

7.thumb.jpg.1c1a367bdb946bd50619633686b5

 

  • لایک 4
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش بابەتێکی جوانە..

بە ڕاستی جۆری ئەو موادەی کە بە کاری دەهێنن زۆر سەرنجی ڕاکێشام، چۆن بەو موادە سادەیە ئەو شێوە جوانەی پێ جێبەجێ کراوە.

 

دووبارە دەست خۆش

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

تکایە بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی بتوانی تێبینی دابنێی

تۆ دەتوانی تێبینی دابنێی دوای ئەوەی چویتە ناوەوە



بچۆرە ناوەوە
 بڵاوکردنەوە

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...