hemn.wali 2 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 2 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە زانستی بەکارهێنانی ڕەنگ لە دیزاینی ناوەوە دا دیزاینی ناوەوە (Interior Design) یەکێکە لە بەشە هەرە گرنگەکانی هونەری تەلارسازی کە دەتوانرێت بورتەێت زانستێکی تەواو سەربەخۆیە و لە گەڵ هونەری تەلارسازی دا یەک دەگرن، کە ئەمیش وەکو گشت زانستەکانی تر چەند یاسا و ڕێسایەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە ئەگەر بێت و ئەویاسایانە یان هاوکێشانە پەیڕەو نەکرێت ئەوا دیزاینەکە بە هەڵە دا دەڕوات و دەتوانین بڵێین کە شکست دەهێنێت. لە گرینگترین ئەو خاڵانەی کە پێویستە لە دیزاینی ناوەوە دا جێبەجێ بکرێت: گونجاندنی شێوەی دیزاینەکە لە گەڵ کار (Function) ی شوێنەکە: ئەمەش یەکێکە لە خاڵە هەرە گرنگەکان کە پێویستە ڕەچاو بکرێت لە دیزاینی ناوەوە دا ئەمیش بە گونجاندنی شێوازی دیزاینەکە و ئەو شکڵ و شێوانەی کە بەکار دەهێنرێن لە دیزاینی ناوەوە دا لە گەڵ کاری شوێنەکە یان ناوچەکە، بۆ نمونە کاتێک دیزاینێکی ناوەوە بۆ ژورێکی نوستن دەکەی پێویستە لە ڕوی بەکار هێنانی شکڵ و ڕوخسار جیاواز بێت لەو دیزاینەی کە بۆ ئۆفیسێک دەکرێت. گونجاندنی شێوەی دیزاینەکە لە گەڵ ئەو کەسەی کە بە کاری دەهێنێ: ئەمەش زۆر گرنگە و پێویستە ڕەچاو بکرێت و بگونجێنرێت لە گەڵ ئەو کەسەی یان کەسانەی کە لەو شوێنە دا کار دەکەن و ئەو شوێنە بە کار دەهێنن، بۆ نمونە کاتێک ژورێکی نوستن دیزاین دەکەی پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکەی کە ئەو کەسەی ئەو نوستنە بە کار دەهێنێت، کوڕە یان کچ، گەنجە یان بەتەمەن، پاشان لەو ڕوەوە بڕیار بدەی کە دیزاینەکەت بە چ شێوازێک دەکەی. گونجاندنی ڕەنگی بەکار هاتوو: پێویستە کار بۆ ئەوە بکرێت کە ئەو ڕەنگانەی بە کار دەهێنرێن گونجاو بن لە گەڵ یەکتری بە شێوەیەک کە ئەمیش کاریگەری تەمەن و شێوازی کار و جۆری تۆنی ڕەنگی لە سەر بێت، کە ئەمانیش بە گشتی دوو جۆر و دوو شێوازی هەیە کە لە خوارەوە دا بە درێژی ڕوون کراوەتەوە. جۆرەکانی ڕەنگ: ڕەنگە ساردەکان: ئەو ڕەنگانە دەگرێتەوە کە لە نێوان ڕەنگی شین و سەوز دان یان ئەو ڕەنگانەی کە لە نێوان پلەی 0 - 500 دان بە گوێرەی پێوەری مایرد، ئەم ڕەنگانەش ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە دیزاینی ناوەوە دا و بە گشتی کار لە سەر هێور کردنەوەی لایەنی دەرونی کەسەکان دەکات و هێواشی و وەستانی تێدایە و لە هەندێک ناوچە دا بە کار دەهێنرێت کە پێویستیان بە جم و جوڵ نیە وەک نەخۆشخانە و ئەو شوێنانەی کە کرێکار کاری تێدا دەکات یان لە هەندێک دیزاینی ماڵ دا. دابەش بونی ڕەنگەکان بە گوێرەی پلەی گەرمی بە گوێرەی پێوەری مایەر ڕەنگە ساردەکان و ڕەنگە گەرمەکان ڕەنگە گەرمەکان: ئەو ڕەنگانە دەگرێتەوە کە لە نێوان ڕەنگی زەرد و سور دان یان ئەو ڕەنگانەی کە پلەی گەرمیان لە نێوان 500-1000 دایە بە گوێرەی پێوەری مایرد، ئەم ڕەنگانەش ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە سەر لایەنی دەرونی ئەو کەسانەی کە دیزاینەکەیان بۆ دەکرێت یان بە کاری دەهێنن، بە گشتی ئەم ڕەنگانە واتای وروژاندن و جوڵە و وزەیان تێدایە و وا لە کەسەکان دەکات کە هەست بە جم و جۆڵ و وزە بکەن لەو شوێنانەش بە کار دەهێنرێت کە ئەو شێوازەیان پێویستە بۆ نمونە لە چێشتخانەکاندا یان دیزاینی ناوەوەی ئەکەی نیشتەجێبوون دا ئەو شوێنانەی کە واتای جوڵەیان تێدایە . شێوازەکانی بە کار هێنانی ڕەنگ: بە شێوەی هارمۆنی (گونجاندن): واتە بەکار هێنانی ڕەنگە نزیک لە یەکەکان ئەمەش بە هەمان شێوە بە گوێرەی ئەو شوێنەی یان شکڵەی کە بە کاری دەهێنی، زۆر جار بۆ ئەوەی شوێنێک یان دیزاینێکی ئاڵۆزی پێ سادە بکرێتەوە و وای لێ بکرێت کە واتایەکی سادەی هەبێت. بە شێوەی کۆنتراست (دژیەک): واتە گونجاندنی ئەو ڕەنفانەی کە دژ بەیەکن لە جۆرێتی و تۆخێتی ئەو ڕەنگە ، ئەمەش بە کار دەهێنرێت بۆ دەرخستنی ناوچەیەیک یان شکڵێک لە دیزاینەکە دا و نیشاندانی بە شێوەیەکی زۆر ئاشکرا، چونکە لەم شێوازەدا ڕەنگێک دەبێ بە زاڵ کە ڕاستەوخۆ چاو بە لای خۆیدا ڕادەکێشی و ڕەنگێکیش دەبێ بە بەزیو کە لە لایەن چاوەوە ئیهمال دەکرێت. ئەمانەی خوارەوە چەند نمونەیەکی بەکار هێنان و کاریگەری ڕەنگەکانە لە دیزاین دا: وەرگرتنی بیرۆکەی ڕەنگ: ڕەنگەکانیش وەک هەمو دیزاینێکی تر پێویستە بیرۆکەی لە پشتەوە بێت و بێ بیرۆکە ناتوانی ڕەنگەکان دیری بکەیت، زۆر جار بیرۆکەکان لە سروشتەوە وەردەگیرێن یان هەندێک جار بیرۆکەکە لە پێکهاتەیەکی ناو دیزاینەکەوەردەگیرێت وجاری واش هەیە کە شێوازی دیزاینەکە ڕەنگەکان دیاری دەکات ، بۆ نمونە کاتێک کە کار لە دیزاینی ناوەوەی یاریگایەکی تۆپی پێ دەکەی ئەوا تۆ ناچاری ڕەنگەکنت لە گەڵ ڕەنگی سەوزی چیمەنی ناو یاریگاکەدا بگونجێنی ، ... وە هەروەها. ئەمانە چەند بیرۆکەیەکن بۆ وەرگرتنی ڕەنگەکانن هیوادارم بابەتەکەم سودی هەبێت بۆتان و هەر تێبینیەک یان زیاد کردنێکتان هەبوو تکایە لە خوارەوە بینوسە و وەڵامێک دابنێ لە سەری. 9 3 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
خەڵات جەلال 2 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 2 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە دەست خۆش کاک هێمن بە ڕاستی بابەتێکی زۆر جوانە، هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
سەرمەد 2 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 2 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە بە ڕاستی زۆر نایابە. دەست خۆش کاک هێمن گیان. 👍 من لە wall ەکەی خۆم شەیرم کرد. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Taban 3 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 3 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە بابەتێکی زۆر بەسودە. من ١٠/١٠ .. 👍 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
خەڵات جەلال 3 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 3 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە لە تیۆری ڕەنگەکاندا ئەم شیتەش زۆر سودی هەیە بیزانی : 5 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Taban 3 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 3 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە پێوەری مایەرد بە گشتی پەیوەندی هەیە بە Tempreature ی ڕەنگەکانەوە بە یاسایەک کە بریتیە کە 106/T لە کاتێکدا : T: بریتیە لە گەرمی ڕەنگەکان M: بریتیە لە پێوەری مایەرد ئەگەر بیبەستینەوە بە نمونەیەکی سی جی ەوە . بە گشتی لە بەرنامەی ماکس دا کاتێک Vray Light بە کار دەهێنین بە دوو شێوە دەتوانی ڕەنگەکانی دیاری بکەی، بە Tempreature یان Color. لە ڕێی تێمپریچەرەوە دەتوانین نرخی نایەردی ڕەنگەکە دیاری بکەین . ئەگەر ئاسمان بە نمونە وەرگرین کە گەرمیەکەی لە 25000 بۆ 30000 دایە بە گوێرەی مایەرد دابەشی 106 /1 دەکرێت کە دەکاتە 40 ئەمەش بە گوێرەی مایەرد ڕەنگی شینی ئاسمانیە. 4 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
hemn.wali 4 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە نوسەر ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 4 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە زۆر سوپاس هاوڕێیان بۆ تێبینی و سەرنجەکانتان و زۆر سوپاسی دەستخۆشیاکنیشتان ئەکەم.. زۆر سوپاس کاک @خەڵات جەلال بۆ زیاد کردنەکەت. زۆر سوپاس @Taban خان بۆ ڕونکردنەوەکەت. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
کارێز 7 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 7 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە بابەتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە، دەست خۆش کاکە هێمن. بە نیازی بۆیاخ کردنی ماڵەکەی خۆم بووم، سودی زۆرم لێ وەرگرت ، ههه وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
هیوا یاسین 10 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 10 تشرینی دووەمی 2015 دانراوە دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە جوان و گرنگە، وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
jaza arch 5 کانونی یەکەمی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 5 کانونی یەکەمی 2015 دانراوە دەست خۆش کاک هێمن بابەتێکی زۆر بە سودە وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Darin 7 کانونی یەکەمی 2017 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 7 کانونی یەکەمی 2017 دانراوە دەست خۆش کاک هێمن بە ڕاستی زۆر بە وردی ڕونت کردۆتەوە. هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
سەناریا 27 حوزەیرانی 2019 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 27 حوزەیرانی 2019 دانراوە بە پێوەری nanogram هەموو ڕەنگەکان لوپێک دروست دەکەن لە 2000 کێڵڤنەوە دەست پێ دەکات بە هەمان ژمارە 2000 کێڵڤن کۆتایی دێت . بەڵام لە پێوەری Mired دا ڕەنگەکان یان Temperature ەکان بێکۆتان و کۆتاییان نایەت و لوپیش نین. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Rasti 1 ئەیلولی 2020 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 1 ئەیلولی 2020 دانراوە دەستتان خۆش بێت، بە ڕاستی بابەتێکی بەهێز وروژێنراوە. 👍 👍 👍 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
پێشنیاز کردنی بەشداری
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.