Jump to content

Featured Replies

دانراوە

جیاوازی نێوان (Image -و- Picture -و- Photo )
هەر سێکیان ماناکەیان بە کوردی (وێنە) بەڵام لە زمانی ئینگلیزی جیاوازی زۆر هەیە لە نێوان ئەم (3) ووشەیەدا
---------------------------------------------------
▪️ ووشەی (Photo) 👇🏻
  ماناکەی وێنە ، بەڵام (وێنە بە کامێرا گیرابێت )  بەس . 
بە دڵنیایەوە لە ووشەی (photograph - تصوير ضوئي ) . بە مانای ئەوەی هەر شتێک بە کامێرا نەگیرابێت پێی ناڵێن (Photo) 
بۆ نموونە : 
- This is my class photo*. I'm the one in the middle.
ماناکەی : - ئەمە وێنەی پۆلەکەم*. من ئەو کەسەم کە لە ناوەڕاستم.
---------------------------------------------------
▪️ هەروەها ووشەی (Picture) 👇🏻
ووشەیەکە بۆ زۆربەی جۆرەکانی وێنە بەکار دێت . دەتوانین بەکاری بهێنین لەگەڵ وێنە و کارەکتەرەکان و هەروەها وێنە گیراوەکان بە کامێرا .
بۆ نموونە  :
- Take a look at this picture* and see if you recognize anyone.
ماناکەی : - سەیری ئەم وێنەیە بکە* بزانە کەسێک دەناسیتەوە یان نا.
---------------------------------------------------
▪️ بەڵام ووشەی (Image)👇🏻
تەنها بە مانای وێنەی خەیاڵی دێت
هاتووە لە ووشەی (Imagination- او خيال). وەکو وێنەی تۆ لە بیر و چاوی خەڵک . یان ئەو وێنەیەی لە ناو فکرتە . وە هەروەها دەتوانی بەکاری بهێنیت لەگەڵ ئەو وێنانەی کە لە ناو کۆمپیوتەرەکەتدا هەیە . یان وێنەت لە ئاوێنەدا چونکە وەکو خەیاڵ هەژمار دەکرێت نەوەک ڕاستی .
وە هەروەها زیاتر بەکار دەهێنرێت لەگەڵ وێنەی هونەری و وێنەکێشان .
بۆ نموونە :
- The poem is full of images
ماناکەی : ئەو هۆنراوەیە پڕیەتی لە وێنە (وێنەی جوان بە دڵنیایەوە) 🤷🏻

 

 

لە هەر کەم و کورتیەک ببورن و بە هیوای سوود وەرگرتن .....

دانراوە
  • نوسەر
5 کاتژمێر لەمەوپێش، Dashty وتی:

دەستەکانت خۆش بێت و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم، بە ڕاستی ماندوو بون بە بابەتەکانتەوە دیارە.

 

سوپاس کاکە @Dashty

  • 7 مانگ دواتر...
دانراوە

زمانی ئینگلیزی زۆر وشەی هەیە و مرۆڤ سەری سوڕئەمێنێت. ئایا خۆیان لەم گشتە وشەیە تێ ئەگەن؟

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...