Jump to content

باشترینەکان


ناوەڕۆکی باو

نیشاندانی ئەو ناوەڕۆکانەی کە باشترین ناوبانگیان هەیە لە 24/08/2015 ەوە لە لە بەشداری

  1. 8 پۆینت
    سلاو هاورييان ئه مجاره به رنامه ى Sketchup pro 2017 م ئاماده كردوه بوتان به زمانى شيرينى كوردى به هيواى ئه وه ى به سود بيت بوتان له دوعاى خير بيبه شم مه كه ن ئه مه ش لينكى دابه زاندن https://www.dropbox.com/home?preview=SketchUp.Pro.2017.v17.2.2555.x64+By+twana.zip
  2. 7 پۆینت
    چەند جیاوازیەک لە نێوان ETABS و STAAD.Pro : دەمەوێ هەندێك خاڵ و جیوازی بخەمە روو لە نێوان ETABS و STAAD.Pro تا بتوانم سوودێک ببەخشم لەم مەکۆیەدا.هەردوو پرۆگرامەکە STAAD.Pro و ETABS زۆرترین بەکار‌ێنیان هەیە لە جیهاندا . هەردوو کۆمبانیای CSI و Bentley خۆیان با یەکەم پرۆگرامی شیکار کردنی بینا و تەلارەکان هەژمار دەکەن و ئەنجامێکی بێهاوتا پشان دەدەن. بەڵام چەند گۆرانکاریەکیان هەیە لە رووی شیکار کردن و دیزاینەوە. کە لیرەدا روون ی دەکرێتەوە. STAAD.Pro یەکێکە لە پرۆگراماکانیBentley زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لەکیشوەری ئاسیادا تا فێرشنی ٨ ی هەیە وە پرۆگرامێکی ئاسانە لە رووی دەستکاریکردنی نووسينی Text Editor Facility کە بەکار دێت لە دروستکردنی مۆدێل دا و گۆڕين دا. (كاتێك دا فایلی ASCII ی ETABS دروست نەبووە بۆ گۆرین و دروست کردنی مۆدێلەکان . بەڵام دەتوانرێت بگۆڕێت کارێکی زۆری دەوێ. لە کاتێک دا ETABS یەکێکە لە پرۆگراماکانی CSI بەکارهێنەریکی بەرچاوی هەیە وە زۆر پێشکەوتووترە کە زۆربەی تەلارە دیارەکانی دنیا بە ETABS دیزاین کراوە وەک لە گۆگۆکەیدا دیارە. لە رووی بەکار‌ێنانەوە کەمێک جیاوازە لە STAAD.Pro وەک : شیکردنەوەی بیادنانی یەک لە دوای یەک (Construction sequence analysis). شیکردنەوەی Push-over analysis. ئەو ئەنجامانەی لە ETABS دا دیارە لە شیکارکردن و دیزانی Shear wall دا بە شێوەیەکی ئاسان دەریدەخات وەک لەوەی لە STAAD.Pro دا دیارە .. کەم کردنەوەی باری زیندوو (Live load reduction) لە نهۆمەکانی سەرەوەدا لە کاتێکدا لە STAAD.Pro دا نیە. دەتوانرێت هێزی زەمین لەرزە لە هەرگۆشیەکدا بەکار بێت نەک تەنها لە تەوەری X و Yدا. مۆدێل کردنی باریک بوونەوەی جسری جۆنکریتی بوونی هەیە (Tapered Concrete Beams ) لۆدی جیاوازبۆ پەنێلی جیاواز لە هەر نهۆمێکدا دیزاینکردنی شکلی جیاواز لە پایەی کۆنکریتی دا . کاری Diaphragm لەگەل لۆدی زەمین لەرزە و لۆدی با لەسەر سێنتەری ئەو Diaphragm ە دا کلۆبوونی ئۆتۆماتیکی لۆدەکان لە زەمین لەرزە دا لە کاتێکدا لە STAAD.Pro بوونی نی یە. بەکار ‌ێنان و دیاریکردنی ڤێکەتەری Eigen or Ritz لە شیکاری Response Spectrum شیکار کردنی شیشی جسرەکان لەسەرمۆمێنتی رووی پایەکان ناک لەسەرهێلی ستوونی چەقی پایەکان. شیکار کردنی شیشی پایەکان لەسەرمۆمێنتی جسری ژێر تاق Soffit Beam لەسەرهێلی ستوونی چەقی جسرەکان. دەستکاریکردنی تونیدی پەنێلی زۆنەکان. هەردوو پرۆگرامەکە STAAD.Pro و ETABS توانای دیزانیان هەیە بە پێ ی IS:13920 وردەکاری Ductile. هەردوو پرۆگرامەکە STAAD.Pro و ETABS پرۆگرامێكی تریان لەگەل دایە لە دیزاینکردنی بناخەدا بەتایبەتی (MAT Foundation) کە بریتین لە STAAD.Foundation بۆ STAAD.Pro وە SAFE بۆ ETABS. هەردوو پرۆگرامەکە STAAD.Pro و ETABS دیزانیان. پرۆگرامی SAP2000 پرۆگرامێکە توانای شیکار کردنی Creep / Shrinkage هەیە کە پرۆگرامێکە لەگەل ETABS دا. هەردوو پرۆگرامەکە STAAD.Pro و ETABS رێگەی Matrix بەکار دە‌ێنن لە دیزاین کردنی هەر مێمبەری ستراکچەرەکەدا. هەردوو پرۆگرامەکە STAAD.Pro و ETABS توانای ڕیندەری ٣ رەهەندیان هەیە. چاوەرێی سەرج و تێبینیەکانتانیم ببوون لە لە هەر هەڵەیەک لە نووسین و ڕێزماندا...
  3. 6 پۆینت
    زۆربەی کات کێشەی دیار نەمانی ماپەکانی ماتریاڵمان بۆ دروست بووە بە تایبەت لە کاتی گواستنەوەی فایلەکە لە شوێنێەوە بۆ شوێنێکی تر، ئەم پڵەگینە یارمەتی تەواوت دەدات و هەڵدەستێت بە دووبارە بەستنەوە و چاک کردنەوەی بەستەری وێنەکان. بۆیە زۆر گرنگە و لا کاری ڕۆژانە دا زۆر بەکار دهێنرێت. زانیاری: ماڵپەڕی پڵەگین: http://www.colinsenner.com/scripts/relink-bitmaps داگرتن: Relink Bitmaps v2.10.mzp
  4. 5 پۆینت
    بەرنامەی بەکار هاتو لەم ئیشەدا بریتیە لە 3dmax 2015 .V ray 3 . Photoshop cc
  5. 5 پۆینت
    سڵاو براده‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ پێشه‌كی ده‌ستخۆشی دروستكردنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌تان لێ ئه‌كه‌م ئه‌م ڕێنده‌رینه‌م داناوه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌تاندا ، ته‌لارێكی فره‌ نهۆمی ، بۆ ڕاو سه‌رنجی هه‌ر براده‌رێكی به‌ڕێز. من خۆم ته‌لارسازی نیم به‌ڵكو شارستانیم ، ئه‌و مۆدێلانه‌ی دروستیان ئه‌كه‌م زیاتر له‌ ڕوانگه‌ی ستره‌كچه‌ره‌وه‌ دایئه‌ڕێژم كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ ڕوانگه‌ی میعماریه‌وه‌ ناته‌واو و كه‌موكورت بن ، به‌ڵام هه‌وڵێكی خۆمه‌ بۆ تێكهه‌ڵكێشانێك له‌ نێوان شارستانی و میعماریدا ، له‌ ڕوانگه‌ی منه‌وه‌ گرنگیدان به‌ ستره‌كچه‌ر هاوشانی گرنگیدان به‌ فۆرمی میعماری ، هیوادارم ببێته‌ هه‌وڵێك بۆ هاوئاهه‌نگی هه‌ردوو ڕشته‌ی ته‌لارسازی و شارستانی. سوپاس مۆدێل كردنی به‌ به‌رنامه‌ی Revit 2016 ڕێنده‌رینگ به‌ : LUMION v4 له گه‌ڵ ڕێزدا سه‌روه‌ر علی سعید / ئه‌ندازیاری شارستانی
  6. 5 پۆینت
    سەرەتا دەبیت بریار لەوە بدەیت کە خۆت ئەتەوێت بە چ ئاراستەیەکدا برۆیت لە دنیای تەلارسازیدا چونکە زمارەی پرۆگرامەکان زۆر زۆرن و رۆژ لە دوای رۆژ زیاتریش دەبن وە بە پێی ریژەی نێوان (quality) و (time) بەرنامەکان دەگۆرێن بە بروای من خۆت پەرە پێ بدەیت لەم بەرنامانەی خوارەوەدا وەکو خوێندکارێکی تەلارساز زۆر بەسود دەبێت و دەتوانیت دیساینەکانت بە باشی بکەیت: ١.autodesk autocad:بۆ دیسانی بەشی 2D دیاینەکانت ٢. sketchup pro : بۆ کاری مۆدێلینگ بۆ کاری رێندەرینیش هەم بەرنامەی سەربەخۆهەم پڵەگینی یەکجار زۆر هەیە نمونە وەک: artlantis ,vray,thea render,i Render ..... بە هیوای سەرکەوتن.
  7. 3 پۆینت
    لاهتا سەنتەر (Lakhta Center) بەرزترین بینایە لە ڕوسیا کە پێک دێت لە ٨٧ قات و ٤٦٢ مەتر بەرزە و بەرزترین بینایە لە ڕوستا کە لە شاری سانبترسبێرگ Saint Petersburg دروست دەکرێت و کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕوسی خاوەندارێتی دەکا و بنکەی سەرەکی کۆمپانیاش هەر دەچێتە ئەوێ. لە ٣٠ ئۆکتۆبەری 2012 ەوە دەست کراوە بە دروست کردنی و لە 29 ی یەکی 2018 دا کۆتایی بە کاری دروست کردنی هاتووە. ئەم بینایە دەبێتە بەرزترین بینا لە ڕوسیا دا و بەرزتری ستراکچەری کۆنکرێتی لە جیهان دا کە بڕی 19,624 م² کۆنکرێتی تێدا بەکار هاتووە. کە 3000 م² ی زیاتر لە ڕیکۆردی پێشو کە بە ناوی Wilshire Grand Tower ەوە بو لە کالیفۆرنیا. دیزاین: ئەم بینایە لە لایەن کۆمپانیای RMJM ەوە دیزاین کراوە وەگەڕ خستن: لە سەرەتای دروست کردن دا نزیکەی 3000 کەس دامەزرێرا کە پێک دەهاتن لە ئەندازیار و دیزاینەر و هونەری و جێبەجێکار و کرێکار، دوای دروست کردنیشی نزیکەی 2000 کەسی تر دامەزرێنرا بۆ وەگەڕخستن و کارپێکردن. وێنەکان: ڤیدیۆکان: هیوادارم بە دڵتان بێت و سودی لێ ببینن
  8. 3 پۆینت
    ئەمە دیزاینی ئەو شوقەیەیە کە زەها حەدید تێیدا نیشتەجێ بوو پێش مردنی. ڕووبەری شوقەکە زیکەی ٦٧٠ م² یەو دەکەوێتە شاری میامی ەوە. دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٩ دا شوقەکەی کڕیوە ڕیدیزاینی کردۆتەوە و بەم شێوەیەی لێ کردوە. ئەوەی کە سەیرە و تێبینی دەکرێت، هیچ ناڕێکی یان گۆشەی لار لە سپەیسەکاندا بەدی ناکرێ بە پێچەوانەی ئەو دیزاینانەی کە بۆ Client ەکانی دەیانکا! ئەمەش دەمانگەیێنێتە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەو دیزاینەی جوان بێت مەرج نیە مریح بێت بۆ حەوانەوە.
  9. 3 پۆینت
    گلۆبال کاد کۆمپانیایەکی تایبەت بە بەرهەم هێنانی پڵەگینی ئۆتۆکادە و چەند پڵەگینێکی بەهێزی بۆ بەرنامەی ئۆتۆکاد دروست کردوە کە توانای ئۆتۆکاد زۆر زیاد دەکات و یەکێک لەو پڵەگینانە ناوی GlobalCAD Lanscape ە کە من لەم بابەتە دا بۆم ئامادە کردون . ئەم پڵەگینە لە چەند بەشێک پێک دێت و چەندین ئامێری تێدایە لەوانە: چەندین بلۆکی تایبەت بە لاندسکەیپ ی تێدایە بە کوالیتیەکی زۆر بەرز. توانایی کار کردن لە گەڵ ڕوپێوی دا و دەرهێنانی کوانتیتی ڕوپێوی. دروست کردنی BOQ بۆ ئەو ئۆبجێکتانەی کە دایدەنێی. بوونی Hatch Manager لەم پڵەگینە دا وای لێ دەکات کە چەند هاچێکی بەهێز بۆ بەرنامەی ئۆتۆکاد زیاد بکات. توانایی جێبەجێ کردنی Cost Estimation بۆ ئۆبجێکتەکان. ئەم پڵەگینە چەندین مۆدێلی 3D یان بلۆکی 3D تێدایە کە دەتوانرێت ڕێندەر بکرێت و کوالیتی زۆر بەرزە. ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تر کە دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکی پڵەگینەکە بیخوێنیتەوە. دڵنیام کە سود لەم بەرنامەیە دەبینن لە بەر ئەوە خۆم زۆر سودم لێ بینیوە بە تایبەت بۆ ئەندازیارانی تەلارسازی. ماڵپەڕی سەرەکی داگرتن ( قەبارە 107 مێگابایت) https://mega.nz چەند تێبینیەک: ببورن لە بەر ئەوەی یاساکانی ماڵپەڕ ڕێ نادات بە دانانی کراک و سریاڵ ناتوانم سریاڵی بەرنامەکەتان بۆ دابنێم هەر کەسێک ویستی با لە کۆمێنت دا داوای بکات ڕاستەوخۆ بۆی دەنێرم یان دەتوانێت لە ڕێی نامەی تایبەتەوە پەیوەندیم پێوە بکات. من خۆم لە سەر ئۆتۆکادی ٢٠١٦ دامبەزاندوە و لە سەر هیچ ڤێرشنێکی تر تاقیم نەکردۆتەوە. چەند وێنەیەکی ئەم پڵەگینە بەهێزە
  10. 3 پۆینت
    هاوریان به بروای ئیوه ,درووست کردنی فلیمی ئه نیمه یشن وه کوو شریک یان توی ئستوری به چه سناریویک بیت جوانتره?له کوردستان.مووچه ی چه ند ئه ویت?به چه ند که س درووست ئه بیت?چه ند سال?
  11. 3 پۆینت
    بەرنامەی بەکارهاتوو 3Ds max v ray photoshop هیوادارم بە دڵتان بێت
  12. 3 پۆینت
    کۆمپانیای Chaos Group کە کۆمپانیای پەرەپێدەری ڕێندەر ئینجینی بەناو بانگی VRay ە هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانێکی نوێی ڤیڕەی بۆ بەرنامەی Autodesk Revit بە شێوەی بێتا، کە چەندین تایبەتمەندی تێدایە و توانای ڕێندەر کردن لە بەرنامەی ڕیڤیت دا بەهێز دەکات. لە تایبەتمەندیەکانی ڤیڕەی بۆ ڕیڤیت: زیاد کردنی ماتریاڵی تایبەت بە ڤیڕەی لە بەرنامەی ڕیڤیت دا. زیاد کردنی Frame Buffer ی تایبەت بە ڤیڕەی بۆ بەرنامەی ڕیڤیت. توانایی Post Prodection لە ڕێی Frame Buffer ی ڤیڕەیەوە. پاڵپشتی کردنی GI و Indirect Illumination. پاڵپشتی کردنی ڕوناکی و ئینارەی ڤیڕەی. پاڵپشتی کردنی تایبەتمەندیە فیزیاییەکانی ماتریاڵی ڕیڤیت. زیاد کردنی stereoscopic camera بۆ ڕیڤیت. ئەمانە و چەندینی تریش. ڤیدیۆی وردەکاری: ماڵپەڕی سەرەکی داگرتن: بەم نزیکانە لێرەوە بەرزی دەکەینەوە ( بەس ئاگادار بن ئەم وەشانە بێتایە و هێشتا بە شێوەی فایناڵ بڵاو نەکراوەتەوە)
  13. 3 پۆینت
    با شه به ریزان ئه مه ش لینكی یوتیوب ئه مه ش فثیدیۆیه كی تر له پلانیكی 2D هه تاوه كوو كۆتایی هیوادارم ئیسفاده ی لێبكه ن
  14. 3 پۆینت
    Guruware Ivy Generator 0.975b ئەم پڵەگینە لە لایەن کۆمپانیای guruware ەوە بەرهەم هێنراوە و بە کار دەهێنرێت بۆ بەرهەم هێنانی گژو گیای هەڵواسراو بە ئۆبجێکتەکاندا بە شێوەیەکی زۆر جوان و نزیک لە ڕاستیەوە، بیرۆکەی سەرەکی دروست کردنی ئەم پڵەگینە لە Ivy Generator ی تۆماس لوفتسەوە (Thomas Luft's) وەرگیراوە کە توانی پڕۆگرامێکی کۆمپیوتەری دروست بکات و یاسایەک دابنێت لە سەر چۆنێتی بەرهەم هێنانی گژو گیای هەڵواسراوو و چۆنێتی گەشە کردنی . من زۆر دەمێکە ئەم پڵەگینە بە کار دەهێنم و زۆر سودم لێ بینیوە، هیوادارم ئێوەش تاقی بکەنەوە و هەر پرسیارێکتان هەبوو لە سەری بە وەڵامێک لەم بەشداریە دایبنێن. ئەم وەشانەی بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ ماکسی ٢٠١٠ تا ٢٠١٦ و کۆمەڵێک چاکسازی تێدا کراوە لەوانە: بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ ماکسی ٢٠١٦ داکێشەی ماتریاڵی چارەسەر کراوە و ئێستا هەموو گەڵاکان بە یەکەوە یەک ماتریاڵیان هەیە.سیستمی turbo grow-mode ی بۆ زیاد کراوە کە زۆر بە خێرایی کارەکان جێبەجێ دەکات. ماڵپەڕی سەرەکی داگرتن: gwIvy_v0.975b-max-guruware.zip چەند دیمەنێک کە ئەو پڵەگینەی تێدا بە کار هاتووە:
  15. 3 پۆینت
    کاکە @Azmar Abdulkarim ئەو کێشەیە کێشەی Type نیە بەڵکو ئەوە کێشەی جۆری ئەو فۆنتەیە کە پێێ دەنوسی لە گەڵ وەشانی ئەو ویندۆزەی کە بە کاری دەهێنێ، چونکە کیبۆردی کوردی تایبەتە بە نوسینی یونیکۆد و ئەو فۆنتەی کە بە کارت هێناوە سەپۆرتی یونیکۆد ناکا. پێویستە فۆنتێک بە کار بهێنی کە سەپۆرتی یونیکۆد بکات. لە خوارەوە کۆمەڵێک فۆنتی کوردی جوانم بۆ داناوی کە سەپۆرتی یونیکۆد دەکات و زیاتر لە ٥٠ فۆنتە. ئەگەر نوسینیشت هەیە کە بە علی نەسیوتە دەتوانی لەم بەستەرەوە بیکەی بە جۆری نوسینی یونیکۆد kurdish-unicode-fonts.rar
  16. 2 پۆینت
  17. 2 پۆینت
    چەند تایبەتمەندیەکی تر بە پێی دوایین وەشانی بێتا: Add Offset Controler زیاد کراوە بۆ بەشی Controlers ڵە Motion دا. ماتریاڵی فیزیکاڵ Physical Material زیاد کراوە بۆ بەشی ماتریاڵ. لە بەشی UV Mapping دا: flatten by material id زیاد کراوە. UV paint movement زیاد کراوە. flatten by smoothing groups زیاد کراوە. فیزیکاڵ ماتریاڵ Offset Curve
  18. 2 پۆینت
    ئه ویش فایلی max ی ئه و پیاوه کورده یه,له سه ر داواکاری ئیوه دامنا. kurdish man.max
  19. 2 پۆینت
    هەروەک دەزانین کە بەم دواییانە ڕێندەرەرێکی تازە بە ناوی ئۆکتان ڕێندەر بڵاو کرایەوە کە زۆر بەهێزە و تاکە ڕێندەرەرە کە لە ڕوی ئاسانی و جوانی شان بدات لە شانی ڤیڕەی، بۆیە دەمەوێت ئەو پرسیارە بکەم کە ئایا کامیان هەڵبژێرم. تایبەتمەندیەکانی ئۆکتان: زۆر زۆر ئاسانە لە بەکارهێنان دا. لە ڕێندەر دا زۆر خێرایە، بە شێوەیەک کە لە کاتێکی کەم دا کوالیتیەکی زۆر باشت دەست دەکەوێت. نرخەکەی زۆر گونجاوە لە چاو ڤیڕەی دا. سەپۆرتی GPU ڕێندەری هەیە. لە هەموشی گرنگتر ئەوەیە کە سیستمە Scatering ی خۆی هەیە بۆ بڵاو کردنەوەی هەزارەها ئۆبجێکت بە ڕوەکاندا بێ ئەوەی کار بکاتە سەر فایلەکە و قورسی بکات. جیاوازی کوالیتی ڤیڕەی و ئۆکتان: سیستمی سکاتەری ئۆکتان بە کار هاتووە لەم دیمەنەی خوارەوە دا: ماڵپەڕی سەرەکی هەر کامێکیتان هەڵبژارد تکایە هۆکارەکەی بنوسن.
  20. 2 پۆینت
    منیش هەمان ڕآی کاکە هیوام هەیە، بۆ BIM یش دەتوانی Revit بە کار بهێنی، بەڵام پێویستە سەرەتا بڕیار بدەی و Step by step فێری شتەکان ببی و لە خۆتی ئاڵۆز نەکەی. سەرەتا لە بەرنامەی AutoCad ەوە دەست پێ بکە چونکە ئەو پڕۆگرامە لە هەموو ئاستەکاندا پێویستت پێی دەبێت.پاشان برؤرە سەر بەرنامەیەکی سریدی وەک سکێچ ئەپ یان سریدی ماکس، چونکە ئەو دوو بەرنامەیە لە بواری تەلارسازی دا زۆر بەهێزن.دوای ئەوەی کە 2D و 3D ت تێپەڕاند ئینجا دەتوانی خۆت فێری بەرنامەیەکی BIM بکەی، بە ڕای من Revit لە هەمویان باشترە.پێویستە ئەوەشمان بیر نەچێت کە بەرنامەی فۆتۆشۆپ ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە Presentation ی تەلارسازیدا و پێویستە فێری ببی یان شتێکی لێ بزانی بەڵام زەرورەت نیە. هیوادارم توانیبێتم وەڵامێکی گونجاوم دابیتەوە.
  21. 2 پۆینت
    کاکە سەرمەد ئەوە بە شێوەی گشتی لە کاتی Post Production دا دایدەنێی، بەڵام دەتوانی لە ماکسیش دا بە بەکار هێنانی ماتریاڵی (Arch And Design) ی مێنتاڵ ڕەی ئەو کارە جێبەجێ بکەی. ماتریاڵێکی Arch and Design هەڵبژێرە و پاشان بچۆرە سەر Tab ی Self Illumination Glow و لەوێوە ڕێکخستنەکان بەو شێوەیەی کە دەتەوێت بیگۆڕە.
  22. 1 پۆینت
    سه رکه وتو بیت سه ناریا خان سودی ئه بێت انشاءالله
  23. 1 پۆینت
    دەست خۆش، فێرکاریەکی زۆر سودبەخشە. بە ڕاستی بەکارهێنانی Caustics کەمێك ئاڵۆزە و وردەکاری پێویستە.
  24. 1 پۆینت
    هەموو گرافیک کارتەکانی nevidia 80 series باشن بۆ ئەو مەبەستە. لە ئێستا دا باشترینیان nvidia RTX 2080 ti ە دەتوانی 1080ti یان 980ti یش بە کار بهێنی هەر باشن. بەڵام series زنجیرەکانی 70 و 60 و 50 ئەو تواناییەیان نیە بە بەراورد بە زنجیرەی 80. بەڵام باشترین شت بۆ لومیۆن ئەوەیە کە چەند گرافیک کارتێک ببەستی بە یەکەوە لە ڕێگەی SLI ەوە بۆ ئەوەئ زۆرترین تواناییت بداتێ.
  25. 1 پۆینت
    پاش سڵاو. بەڕێزانی ماڵپەری تەلارساز من ماوەیەکی زۆرە لە بواری گرفیکی سریدی دا کار دەکەم و پڕۆگرامی مایا و هاودینی بەکاردەهێنم. دەمەوێ بزانم PBR Texture چیە و بۆ چ مەبەستێک بە کار دەهێنرێت؟ من بیستومە لە سەری کە زۆر سودی هەیە لە بواری Gaming دا.
  26. 1 پۆینت
    ئەمە زۆر زۆر باشە و من زۆر سودم لێ بینیوە.
  27. 1 پۆینت
    دەست خۆش کاک سەرمەد، کارێکی نایابیان کردووە.
  28. 1 پۆینت
    زۆر ڕاستە، من سەد لە سەد پشتگیری کاک @Zanyar دەکەم لەمەدا، پێویستە بەشێک هەبێت بۆ ئەوانەی کە بە فریلانس کار دەکەن و هەلی گونجاوی کار کردن بۆ ئەوانە بڕەخسێنرێت.
  29. 1 پۆینت
    بەڕێزم زەویەکەت چەند بە چەندە واتە درێژیەکانی چەندە؟ پێم وا بێ مەبەستت (10 بە 20) بێت...
  30. 1 پۆینت
    پاش سڵاو، هاوڕێیان لەم بابەتە دا گشت فێرکاریە ڤیدیۆییەکانی ڕێندەر ئینجینی کۆڕۆناتان بۆ دادەنێم کە لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیاوە بڵاو کراوەتەوە: فێرکاری ١ : فێرکاری ٢: فێرکاری ٣: فێرکاری ٤: فێرکاری ٥: فێرکاری ٦: فێرکاری ٧: فێرکاری ٨: فێرکاری ٩: فێرکاری ١٠: فێرکاری ١١: فێرکاری ١٢: فێرکاری ١٣: فێرکاری ١٤: فێرکاری ١٥: فێرکاری ١٦: فێرکاری ١٧: فێرکاری ١٨: فێرکاری ١٩: فێرکاری ٢٠: فێرکاری ٢١: فێرکاری ٢٢: فێرکاری ٢٣: فێرکاری تریش بە ڕێوەیە... هیوادارم بە دڵتان بێت و سودی لێ ببینن.
  31. 1 پۆینت
  32. 1 پۆینت
    دەست خۆش، ماڵپەڕێکی زۆر بەسودە، تاکە کێشەی ئەوەیە کە دەتوانی ڕۆژانە تەنها 15 وێنە داگری بە شێوەی free.
  33. 1 پۆینت
    کاتێک دێیتە سەر باسی بەراوردی نێوان ئەم دوو بەرنامەیە، لە کۆتاییدا دەگەیتە ئەو ئەنجامەی کە ماکس هەڵبژێری ئەمەش بە هۆی قورسی و ئاڵۆزی بەرنامەی مایا. بەڵام باوەڕ بکەن کاتێک بە بەرنامەی مایا کار دەکەی هەستێکی زۆر بەهێزت دەبێ و هەر ئەوەندەش دەستت ڕا هات پێی لە هەموو بەرنامەیەک ئاسانترە.
  34. 1 پۆینت
    زۆر سۆپاس بۆ ئێوەی بەرێز کاک دەشتی و کاک خەلات هەر چەندە من کەمێک لە سەر پروگرامی مایا ئیشم کردووە بەڵام وەک سەرەتا بوم قورس بوو بەڵام ئێستا من لە سەر ماکس ئیش دەکەم هەست دەکەم وەکۆ مایا قورس نییە،بە دڵنیاییەوە زۆربەی کومپانیاکانی بواری بەرهەمهێنا فیلم و ئەنیمەیشن مایا بەکاردێنن بەلام لە هەمان کات دا ماکس یش لەم بوارەدا بێ بەش نییە،لە بەر ئەوە ماکس م هەلبژارد وەک سەرەتایەک تا رێ خوش کەر بێت بۆ من تا بتوانم لە دوای ئەو بەرنامەیە بە ئاسانی لە مایا بگەم دوبارە سوپاس بۆ ئێوە.
  35. 1 پۆینت
    زۆر دەمێکە ئەم پرسیارە لای زۆر کەس گەڵاڵە بوە کە ئایا لەم دوو بەرنامەیە کامیان باشترە، بێگومان هەریەکە لەو دوو بەرنامەیە بەهێزن و هەر یەکەیان تایبەتمەندی تایبەتی خۆی هەیە بەڵام: ئەگەر لە بواری تەلارسازی دا کار دەکەی واتە (ArchViz) ئەوا ماکس باشترە ئەمەش لە بەر ئەو ئامێرە بەهێزانەی کە هەیەتی لە بواری Box Modeling دا و چەند پڵەگینێکی بەهێزی تایبەت بەڕێندەر، هەر چەندە لە بەرنامەی مایاش دا Modeling Toolkit زیاد کراوە کە زۆر بەهێزە. ئەگەر لە بواری VFX و ئەنیمەیشن دا کار دەکەی ئەوا بە دڵنیایەوە هیچ بەرنامەیەک شان لە شانی بەرنامەی مایا نادا، ئەمەش بە هۆی ئەو تواناییەی کە لە ئەنیمەیشن و داینامیک سیمیولەیشن دا هەیەتی. ئەگەر لە بواری Motion Graphic دا کار دەکەی ئەوا هەر مایا باشترە بە تویبەت دوای ئەوی MASH networks زیاد کرا لە ئێکستێنشنی ٢ ی مایای ٢٠١٦ . ئەمە ڕای تایبەتی منە و هیوادارم توانیبێتم سودێکم گەیاندبێت.
  36. 1 پۆینت
    زۆر شازه‌ ده‌ست خۆش
  37. 1 پۆینت
    پیرۆزە لە بەکارهێنەرانی ریڤت گرنگ نیە ڤی رای لەگەڵ چی بەرنامەیەک بەکار ئەهێنی گرنگ ئە وەیە نە چیتە دەر لە بەرنامەکە ڕێندەری خۆت بکەی @هیوا یاسین @خەڵات جەلال
  38. 1 پۆینت
    دەستەکانت نەڕزێن کاکە هیوا، کارێکی زۆر جوانە، هەم لە ڕووی دیزاینەوە و هەم لە ڕووی سی جی شەوە. هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم براکەم.
  39. 1 پۆینت
    هەوڕێیان ماوەیەکی زۆرە دەمەوێت پڵەگینێکی تایبەت بە پارامێتریک مۆدێلینگ بۆ بەرنامەی ماکس بدۆزمەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوم دەمەوێ بزانم ئایا هیچ پڵەگینێکی پارامێتریک دیزاین هەیە کە تایبەت بێ بە بەرنامەی ماکس، شتێکی وەکو Grasshopper کە تایبەت بە بەرنامەی Rhino3d و توانایەکی لە ڕادە بەدەری هەیە. ئەو پڵەگینەم لە بەرنامەی ڕاینۆ دا بە کار هێناوە زۆر بەتوانایە خۆزگە شتێکی لەو شێوەیە بۆ بەرنامەی ماکسیش دەبوو....
  40. 1 پۆینت
    زۆر سوپاستان ئەکەم بەرێزان .. هیوادارم سوودی هەبوبێ بۆتان ...
  41. 1 پۆینت
  42. 1 پۆینت
    بەڕێز ئەو کێشەیە کاتێک ڕوو دەدات کە Region ێکت دیاری کردبێت و پاشان قەبارەی وێنەکە یان Aspect Ratio ی وێنەکە بگۆڕی ، بۆ چارەسەری ئەمە دوگمەی Region بگوژێنەوە و ڕێندەری بکەرەوە.
  43. 1 پۆینت
    یەکێک لەو نوێکاریەی کە لە Extension 1 ی هەریەکە لە بەرنامەکانی مایا و ماکس دا کراوە بریتیە لە TextPlus بۆ ماکس و 3D Type بۆ مایا کە هەردووکیان یەک بنچینەیان هەیە و تەنها ناوەکانیان جیاوازە، ئەم زیادکراوەش ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕیت بۆ ئەو کەسانەی کە لە Motion Graphic دا کار دەکەن و یارمەتیان دەدات کە شتێکی جوان بە کاتێکی کەم پێشکەش بکەن . بۆیە حەزم کرد کە ڤیدیۆی فێرکاری ئەو زیادکراوەتان بۆ دابنێم هیوادارم بە دڵتان بێت. هەروەها هاوڕێم @سەرمەد ڤیدیۆی فێرکاری TextPlus ی بۆ بەرنامەی ماکس داناوە لە بەشی ماکس دا. هیوادارم سودی هەبێت بۆتان.
  44. 1 پۆینت
    دەست خۆش کاک سەرمەد، بەڕاستی سەرنجڕاکێشە بە تایبەت ڤیدیۆی دووەم. منیش وا خەریکم ڤیدیۆی فێرکاری تایبەت بە مایاش دادەنێم.
  45. 1 پۆینت
    سەرەتا زۆر سوپاست دەکەین و بەخێر هاتنت دەکەین بۆ ماڵپەڕ ... وەکو مۆدێلینگ زۆر بە باشی ئەنجام دراوە و کاری باشی تێدا کراوە دەست خۆش، هەروەک جەنابیشت نوسیوتە لە سەر وێنەکە ئەمە کۆنسێپتی دیزاینتە پێویست بو قەرەباڵغتر بکرێت بە دار سەوزایی و گوڵ و بەرد بە تایبەت لە بەردەم بیناکەدا. لە گەڵ ڕێز دا.
  46. 1 پۆینت
    دەست خۆش کاک سەروەر، ئەگەر وەکو گرافیک تەماشای بکەین، ڕاستە کەم و کوڕی تێدایە، بەڵام زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت جوانتر بکرێت ئەگەر مۆدێلکی ڕێڤیتەکە بخرێتە ناو بەرنامەی سکێچ ئەپ یان سریدی ماکسەوە و لەوێدا کەمێک لە Environment دا کار بکرێت و بە ڤیڕەی یان مێنتاڵ ڕەی ڕێندەر بکرێت چونکە مۆدێلینگەکەت زۆر بە باشی ئەنجام داوە، دەست خۆش. لە ڕووی ستراکچەریشەوە شتێکی نایابە، بەڵام ئەگەر Section یان Plan ێکت دابنایە زیاتر لێی تێدەگەیشتین. دەست خۆش کاکە گیان
  47. 1 پۆینت
    بە دڵنیاییەوە GTX 780 باشترە لە زۆر ڕوەوە. سەیرێکی ئەم پەیجەی خوارەوە بکە بە تەواوی جیاوازیەکان ڕوون کراوەتەوە . http://gpuboss.com/gpus/GeForce-GTX-780-vs-GeForce-GTX-680
  48. 1 پۆینت
    بزانە سود لەم بەستەرەی خوارەوە دەبینی : http://www.scriptspot.com/3ds-max/mcg/mcg-path-constraint-a-k-a-incrcloneoncurve
  49. 1 پۆینت
    کارێکی زۆر جوانە، بە تایبەت ڕەنگەکانی.
  50. 1 پۆینت
    هەر وەک هەموتان ئاگادارن کە وەشانی ماکسی ٢٠١٦ شێوەیەکی نوێی Scripting ی تێدا دانرا بە ناوی Max Creation Graph کە بە پێچەوانەک زمانەکانی پڕۆگرامینگ ئەمەیان شێوەکەی Node Base ەو زۆر بە ئەسانی دەتوانی پرۆگرامۆکەیەک لە ماکس دا دروست بکەی ئەو شتەی کە دەتەوێ پێی بکەی ... سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە بۆ زانیاری زیاتر https://www.youtube.com/watch?v=tmudH_C97O4 پاشان بۆ سود وەرگرتن و بینینی نمونەی زیاتر لە سەر ئەم بەشە کۆمپانیای ئۆتۆدێسک کۆمەڵێک نمونە و کۆمپۆنێنتی ئامادەی دانا کە زۆر زۆر بەهێزن و من زۆر سودم لێ بینیون ، دەتوانن لە خوارەوە دایگرن . دابەزاندنەکەشی بۆ ناو MCg زۆر ئاسانە تەنها Extract ی بکەرە ناو فۆڵدەری ماکس گراف لە User Folder ی ماکس دا. ئەگەر نەشتزانی ئەو فۆڵدەرە لە کوێیە ئەوا ئەم دێڕەی خوارەوە کۆپی بکەرە ناو ئەدرەس باڕی ویندۆکەتەوە %userprofile%/Autodesk/3ds Max 2016/Max Creation Graph MaxCreationGraph.zip
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...