Jump to content

باشترینەکان


ناوەڕۆکی باو

نیشاندانی ئەو ناوەڕۆکانەی کە باشترین ناوبانگیان هەیە لە 08/07/2020 ەوە لە لە بەشداری

  1. 1 پۆینت
    《بنياتنان به بلۆک 》 چەند تێبينيەكى كورت و پێويست له كاتى كاركردن له ديوارى بلۆكدا ١-كڕينى بلۆك لەو كارگانەى لە ناوچەكەدا به كواليتى بەرز بەناوبانگ ٢-گيراوەى چيمةنتۆ و لم به ريژەى (١ : ٣) واته 1 بۆ چيمەنتۆ و 3 قەواره لم بەكاربهێنرێت. ٣-ئەو شوێنەى يەكەم چينى لەسەر بنيات دەنرێت پێویستە ئاوڕشێن بكرێت و له پيسى و پارچه كۆنكريتى پێکەوه لكاو پاك بكرێتەوه. ٤- پێویستە ديوارەكان ڕێک و ستوونى بن بۆ دلنيا بوون لەم كارەش پێویستە تەناف و شاوڵ بەكاربهينريت. ٥-ئەستوورى گيراوەى چيمەنتۆ و لم له نيوان دوو چيندا له 2 سم تێپەڕ نەبێت . ٦- پێویستە بەيەكداچوونى چينى ديوارەكان (الحل و الشد) لە كاتى كاركردندا هەبێت واته بلۆكيك لەسەر دوو بلۆكى ژێرەوەى خۆى دابنرێت. ٧-پێویستە ماوەى 5 بۆ 7 رۆژ ديوارەكان بەشێوەيەكى باش و ڕێک و پێک ئاوڕشێن بكرێت. ٨- نابێت ڕۆژانه بەرزتر لە 1.5 م بۆ 2 م ديوار بكريت،دواى ئەوه دەستى لێ هەڵدەگرين بۆ ڕۆژى دواتر. ٩- لە كاتى گەيشتنى ديوار به ئاستى دەرگا و پەنجەرە رەباته كۆنکریتیەكانى سەر دەرگا و پەنجەره كۆنكريت دەكەين، پاشان كارى ديوار تەواو دەكەين تا گەيشتنمان له ئاستى سەقف. ١٠ - له كاتى يەكتر بڕينى ديوارەكاندا به جۆرێک بێت چينەکان به يەكدا بچن (تاك و لۆ) واتة چينيك ناچينيك يەكترى ببڕن. ١١- له كاتى گرتنەوەى گيراوەى چيمەنتۆ و لمەكەدا ڕێژەيەكى زۆر نەگیرێتەوە و بمينيتەوە دواى ئەوە ئاوى بۆ زياد بكەين بەمەبەستى (workability) ،پيويسته گيراوەيەك بەكاربهێنرێت دواى نيو سەعات بەكاربهينريت. ١٢- بەكارنەهينانى بلۆكى درز تێبوو و شكاو ، چونكه له دواييدا دەبێتە هۆى دروستبوونى درز له كارى فینیشین. ئەندازيار:هەرێم فاروق
  2. 1 پۆینت
    بە هاوکاری سی جی کورد ئۆنلاین ئەکادیمی هەڵساین بە بڵاو کردنەوەی زنجیرەیەکی فێرکاری بۆ ڕیڤیت ی 2020 بە زمانی کوردی، بۆ ئەوەی ئەندازیاران و خوێندکاران سودی لێ ببیننن. ئەم خولە لە چەند مۆدیوڵێک پێک دێت، لە ئێستا دا کار لە سەر مۆدیوڵی ١ دەکرێت و بەردەوام ئەپدەیت دەکرێتەوە. چەناڵ: سی جی کورد ئۆنلاین ئەکادیمی لە یوتیوب ( https://www.youtube.com/channel/UCSFruUQMA60N3KNgBdxQYPg ) بەستەری خول لە یوتیوب: https://www.youtube.com/playlist?list=PLFI2dB67HAPPH9MKfi6C21ZZoucd_Hdu_ ئاستی خول: سەرەتایی -> مامناوەندی مۆدیوڵی ١ ئەم مۆدیوڵە لە ٥ وانە پێك دێت: وانەی یەکەم: ناساندنی مۆدیوڵ وانەی دووەم: ناساندنی ڕوخساری بەرنامە وانەی سێیەم: ناساندنی BIM وانەی چوارەم: دروست کردن و ئامادە کردنی پڕۆژەیەکی نوێ وانەی پێنجەم: دروست کردنی دیوار وانەی شەشەم: دانانی دەرگا و پەنجەرە مۆدیوڵی ٢ کار کردن لەم مۆدیوڵە بەردەوامە... وانەی یەکەم: سەرەتای پڕۆژەیەکی نوێ وانەی دووەم: بەکار هێنانی Dimensions قیاسات وانەی سێیەم: دروست کردنی وردەکاریەکان وانەی چوارەم: دروست کردنی نهۆمی دووەم وانەی پێنجەم: دروست کردنی قادرمە بەردەوام نوێ دەکرێتەوە .... چاوەڕێی وانەکانی تر بن.
  3. 1 پۆینت
    هەندێک بيرهينانەوەى پێويست بۆ ئەندازياران بۆ ڕەچاوكردنيان لە كاتى نەخشە كێشانى بينايى نيشتەجێیدا. بە شێوەیەکی گشتى : 1-هەرگيز نابێت نهۆمى زەمينى به شێوەى يەك هۆڵی گەوره دروست بكريت، ئەمەش بۆ ئەوەى بەمەبەستى بازرگانى بەكارنەيەت وەك ماركێت ... هتد. 2-له حاڵەتى هەبوونى پايە و جسردا (واته ئەگەر بيناكه هەيكەلى بێت) پێويسته ديزاينى انشائى بۆ ئامادە بكرێت. 3-له حالەتى زيادكردنى نهۆمدا دەبێت پێش ئەوەى نەخشەكان له يەكيتى ئەندازياران پەسەند بكريت نهۆمى (واقع الحال)ببريته شارەوانى و پەسەند بكريت و دواتر سەرجەم نەخشەكان له يەكيتى ئەندازياران پەسەند بكرێت. سەبارەت بە نهۆمە نوێیەكانيش پيويسته وەك بينايەكى تازه سەرجەم مەرجەكانيان به سەردا جيبەجيبکریت(وەك ريژەى كراوە ، روبەرى كراوە .....هتد). --- پێداويستيەكانى وێنەكێشان ----- 1-پلانى سەرجەم نهۆمەكان. 2-پلانى هەورەبان (pent house plan) 3-پلانى سەربان (roof plan) 4-سێکشن (section) بەلايەنى كەمەوە يەك دانه كه بەقادرمەکەدا تيپەربووبێت. 5-واجهه (elevation) : زەويەكە چەند رووى هەبيت دەبيت هەمان ژمارەى واجهە بكرێت. 6- ئەو زەويانەى كه بەشيكيان دەكريت به بينا دەبيت له نهۆمى زەمينيدا ئاماژە بكريت به بەشە زەويەكەى تەنيشتى وەک ئەو زەویانەی دەکرێن بە دوو بەش ---وێنەكيشان----- 1-نووسينى( ژمارەى زەوى ،ناوى خاوەن مولك،سكێڵی وێنە ، بەروار ، رووبەرى كراوە ، رووبەرى سەوزایی ) 2-دانانى نيشانەى باكوور. 3-دانانى هێڵی سێکشن. 4-دانانى ليڤڵات لە سەرجەم پلانەكان و واجهە و سيكشندا. 5-دياريكردنى مەوادى واجهە. 6-نووسينى ناوى ژوورەكان و باخچە و گەراج و مشتملات...هتد. 7-دانانى هاچى ديوار له پلان و سيكشندا . 8-دانانى هاچى سەقف لە سيكشندا. 9-نابيت ديوارى دەرەوەى كراوەكان هاچ بكريت و دەبيت هيلەكەشى كاڵ بێت. 10-دەبيت هێڵی ديوارەكان لە پلانەكاندا ئەستوور بن چونكە بڕدراون. ---ڕێژەى كراوه ---- 1-نابيت ريژەى كراوه له (%20) رووبەرى زەوييەكه كەمتر بێت. 2-نابيت رووبەرى هەر كراوەيەك له (3 م2 ) كەمتر بيت و دريژى هەر لايەك لە 1.2م كەمتر بيت. 3-قادرمەى دەرەوە به كراوه ئەژمار دەكريت. ---باخچه--- 1-نابيت ريژەى باخچە لە (%5) ى رووبەرى زەويەكه كەمتر بيت. 2-نابيت كراوەكانى ناو بيناكه سووديان لێ وەربگيريت بۆ مەبەستى تەواوكردنى رووبەرى باخچه. --گەراج--- 1-نابيت پانى گەراج بۆ يەك ئؤتؤمبيل لە 3م و دريژيەكەى له 5م كەمتر بێت. 2- نابيت پانى گەراج له (%40) ى پانى واجهەى زەويەكە زياتر بيت. 3-له گەراجى دفندا دەبيت دەرگايەك هەبيت بۆ بەستنەوەى بە خانووەكەوه. 4-نابيت دەرگاى گەراج بۆ دەرەوە بكريتەوە. ---قادرمه---- -لە واجهەى بيناكەدا دەبيت تەنها يەك قادرمە له نهۆميكەوە بۆ نهۆميكى تر ديار بيت،واته نابيت دوو قادرمە بەسەريەكەوە له واجهەدا دەربكەون. ----تەوالێت---- نابيت دريژى و پانى تەواليت لە 1.10 م كەمتر بێت. ((لە كاتى بوونى ئەم مەرجانەدا دەتوانين نەخشەیەكى درووست پيشكەشی سەنديكاى ئەندازياران بكەين بۆ مەبەستى رەزامەندى )). ئەندازيار : هەرێم فاروق
  4. 1 پۆینت
    چەند تێبينيەك لەكاتى جێبەجێكردنى درووستكردنى خانووى نيشتەجێبووندا يان بيناى بازرگانى دواى وەرگرتنى مۆڵەت لە شارەوانى ١- پێويسته كەرەستەى بينا و بێ كەڵك دوور لە شەقام و شۆسته دابنرێت و زێدەڕۆيى نەكاته سەر شەقامى سەرەكى بۆ ئەوەش خاوەنى مۆڵەتى بينا بەرپرس ئەبێت لێی ٢- پێويسته مۆڵەتی بينا و نەخشەى تايبەت له شوێنى درووستكردنى بيناكه دابنرێ بۆ پيشاندانى به فەرمانبەرى خزمەتگوزار له كاتى پيويستدا ٣-پێويسته لەسەر خاوەن موڵك رووپێو بهێنێته سەر كارەكەى بۆ سەقامگيركردنى سنوورى موڵكەكەى - تثبيت حدوود ٤- له كاتى تێكدانى موڵكەكەى ،خاوەن موڵك بەرپرسيارى هەر زياينێكە بە دەورووبەرى كە ڕوبدات لە ڕووى ياساييەوه. ٥- پێويسته خاوەن موڵك دەست بكات به درووستكردنى بيناكەى له ماوەى ساڵێك لە بەروارى دەرچوونى مٶڵەتى بيناكەوه،ئەگەر دەستى نەكرد بە درووستكردن يان زياتر له دوو سال بەسەر ئەو بەروارەدا تێپەڕى پێويسته داواى پشتگيرى لە بەشی نەخشەكان بكات لە ماوەى 30 ڕۆژدا،ئەگەر نا به پوچەڵ دادەنرێت. ٦- ئەگەر چوار ساڵ بەسەر مۆڵەتى بيناكەدا تێپەڕى و بيناكە تەواو نەبوو مۆڵەتەكه به پوچەل له قەڵەم دەدرێت و پێويسته مۆڵەتێكى تازه دەربهێنرێت. ئەندازيار:هەرێم فاروق
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...