Jump to content

باشترینەکان


ناوەڕۆکی باو

نیشاندانی ئەو ناوەڕۆکانەی کە باشترین ناوبانگیان هەیە لە 24/01/2019 ەوە لە لە بەشداری

  1. 4 پۆینت
    كتێبێكی زۆر به‌سود له‌دیزان و دیته‌یڵی ته‌واو هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ .. زۆر به‌ئاسانی باسی هه‌موی كراوه‌ له‌كتێبه‌كه‌دا ... 1-Beams 2- Slabs 3- Columns 4-Column Beam Joints 5-Walls 6- Corbels 7- Transfer Structures 8- Footings 9- Pile Caps 10- General R.C. Detailing 11-Design against Robustness 12- Shrinkage and Creep Manual for Design and detailings of rienforced concrete to code practice for structural use of concrete فه‌رموون ئه‌مه‌ش لینكی داونلۆدی كتێبه‌كه‌ له‌میدیا فایه‌ری خۆم بۆم داناون http://www.mediafire.com/file/zptw99ufae010h2/rebaz-RCC_Design__handbook.pdf/file
  2. 3 پۆینت
    پەرتوکێکی تایبەت بە فێربوونی پڕۆگرامی ئۆتۆکاد کە سودی زۆری هەیە بۆ ئەندازیاران لە بوارە جیاجیاکاندا. دەتوانن لە فایلە هاوپێچەکانەوە دایگرن. ناوەڕۆکی پەرتوك چاپته‌ری 1: ئاشنابوون له‌گه‌ڵ ئۆتۆكاتدا چاپته‌ری 2: تێگه‌یشتن له‌ ئامرازه‌كانی ڕه‌سمكردن چاپته‌ری 3: ڕه‌سمكردنی ته‌نه‌ دوو ڕه‌هه‌ندی یه‌كان 2D چاپته‌ری 4: هه‌مواركردنی ته‌نه‌كانی ئۆتۆكاد چاپته‌ری 5: هه‌مواركردن به‌هۆی ئامرازه‌كانی پانێلی Modify ه‌وه چاپته‌ری 6: دروستکردنی ڕه‌سمه‌ سێ ڕه‌هه‌ندی یه‌کان 3D چاپته‌ری 7: ڕێکخستنی چینه‌کان چاپته‌ری 8: بەکارهێنانی بلۆکەکان و گروپەکان و سەرچاوە دەرەکیەکان و سەنتەری دیزاین چاپتەری 9: نووسینی تێکست چاپتەری 10: بەکارهێنانی دایمێنشنەکان چاپتەری 11: کۆکردنەوەی زانیاری چاپتەری 12: گەڵاڵەکردن و چاپکردنی ڕەسمەکانت ئامادەکردنی :حمید صاڵح قامیشی auto-cad.pdf
  3. 3 پۆینت
    China 'waterfall' skyscraper ئەم بینایە دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای چین لەشاری "guitang" ، بەرزی بیناکە ۱۲۱م ، بە یەکەمین بینا دادەنرێ لە جیهاندا کە تاڤگەیەک بەکارهاتوە بەرزییەکەی ۱۰٨م ، کە تەلارسازەکە بە مەستی جوانی و هەروەها هەوایەکی فێنک بۆ ناوچەکە بەکاری هێناوە , ڕۆژانە ٦ کاتژمێر ئیشدەکا بۆ هەر کاتژمێرێ پێویستی بە ۹۰£ هەیە ، بیناکە {hotel-shopping center -office) تێدایە.
  4. 3 پۆینت
    کێشی Steel Bar یەکێكە لەو شتانەی کە ئەندازیاری شارستانی بۆ هەر گرەیدێك پێویستە بیزانێت. بە پێی GB1499.2-2007, BS4449, A615 کێشەکان بە شێوەیەیە: تیرە کێش (کگم / مەتر) -------------------------------------------------------------------------------------- 6 ملم 0.222 8 ملم 0.395 10 ملم 0.620 12 ملم 0.890 14 ملم 1.210 16 ملم 1.580 18 ملم 2.00 20 ملم 2.470 22 ملم 2.980 25 ملم 3.850 28 ملم 4.830 32 ملم 6.310 40 ملم 9.870 هیوادارم سودی هەبێت..
  5. 3 پۆینت
    سڵاو هاوڕێیان بۆ به‌رنامه‌كانی ڕێنده‌رینگ وه‌كو لومیۆن و ڤرای چ گرافیك كاردێك باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لاپتۆپه‌كه‌ خاو نه‌كاته‌وه‌ ئیشه‌كه‌ جوان بێت؟؟
  6. 2 پۆینت
    بەرنامەی Speed Tree یەکێکە لەو پڕۆگرامانەی کە لە بواری Vigitation و دروست کردنی درەخت دا سودی لێ دەبینرێت، دەتوانرێت ببەسترێتەوە بە پڕۆگرامەکانی ترەوە کلە ڕێی پڵەگینی تایبەت بۆ نمونە دەتوانێت لە گەڵ سریدی ماکس و سینەما فۆر دی و ئەنڕیڵ و ... چەندین بەرنامەکی تر دا کار بکات و توانایی بەهێز دەدات بە دیزاینەر. ڕاستە لەوانەیە زۆربەتان بڵێن درەختی ئامادە هەیە بۆ ئەمە بە کار بهێنین؟ بەڵام زۆرێک لە دیزاینەرەکان حەز دەکەن درەختەکانیان بە گوێرەی دیمەنەکانیان دیزاین بکەن و ئەو درەختەی بە کاری دەهێنن لە هیچ شوێنێکی تر نەبێت. ڤیدیۆی فێرکاری:
  7. 2 پۆینت
    بڕگەی یەکەم: ئەسترۆپۆڵ: بەو کەرەستەیە دەوترێت کە بۆ ڕووکەش کردنی بیناکان بەکاردێت.. ووشە ڕاستەکە: ستایرۆپۆرە.. کەس نەڵێ ووشەکە تورکیە، لە ھیچ شوێنێکی تورکیا ئەسترۆپۆڵ نە وەک براند و کارگە نەوەک ناوی بەرھەم بەکار ناھێنرێت; بەڵکو: پێی دەڵێن : سوڤە، یاڵیتیم سوڤە، ستایرۆپۆر، مانتۆ سوڤە.. تەنھا یەک کۆمپانیا ھەیە بە ناوی سترۆپۆل کە ئەویش ھیچ بەرھەمێکی بۆ کوردستان نەناردوە و یەکەم کۆمپانیای ئەم کارەش نیە تا ناوەکەی لێ وەرگیرابێت.. ناوە زانستی یە کەشی: Exterior facade EPS moulding ئەم بەرھەمە لە جیھاندا لە سێ چینی سەرەکی دروست دەکرێت: بەشی ژێرەوە کە ستایرۆپۆر ەکەیە ، کە بە کوردی خۆمان پێی ئەڵێین تەپەدۆر، کە خۆی لە ئەسڵدا پێی ئەوترێ: ئی پی ئێس و بە چڕی یەک نابێت لە ٢٠ کگم بۆ مەترە سێجا کەمتر بێت، وەلێ لێرە ھیچی لە ١٢—١٤ کگم بۆ مەترە سێجا ناترازێت، وە نابێت لە ٥سم ئەستوری کەمتر بێت، لێرە ھیچی لە ٣ سم ئەستوری ناترازێت.. * دەبێت تەپەدۆرێ بەکاربێت کە نەسوز بێت و نەسوتێ بەڵکوو ببێتە ھەوا لە کاتی گڕ گرتندا non combustible EPS .. چینی سەروو تری دەبێت تۆڕێکی فایبەر گڵاس بێت، کە بە قورسی ١٦٠ گم بۆ مەترە دوجایە.. * ھیچ بەرھەمێک لە کوردستاندا ئەو چینە فایبەر گڵاسەی تیا نیە، بۆیە ھەمیشە بە ئاسانی بە پەنجە کون دەبێ و مەوادی سەری ھەڵەوەرێت و بەرگەی کشان و چوونەوەیەک ناگرێت.. چینی سەرووتری دەبێ چینێک کە بەرگەی جوڵەکردن بگرێت و ھاوکات نەسوز بێت ، لە گیراوەیەکی ئەساس پۆلیمەری و چیمەنتۆیی دروست ئەکرێ.. * ئەم چینە بە شێوەیەکی عام نابێت لە ٣ ملم تا چوار ملم کەمتر بێت، بەڵام لای خۆمان بە داخەوە لە ملم و نیو ناترازێت..کەسیش نازانێت ئەو چینە لە چ مەوادێک دروست کراوە..ئایا پاودەری بەردە یا مەعجونی حازرە یا لمی دەریایە لە کۆمپاوندەکەیدا.. سودی ئەم بەرھەمە: بۆ دابڕاندنی(عەزلی) بینا بەکاردێت لە ڕووی سەرما و گەرماوە، بە مەرجێک بە پێی مواسەفات بێت بەرھەمەکە.. شکڵێکی تا ڕادەیەک جوان دەدات بە بیناکان بە ھۆی بوونی چەندین پرۆفایلی جیاوازەوە و زیاتر بۆ کاری کلاسیک یان نیوو کلاسیک بەکاردێت.. کەمترین تێچووی ھەیە لە چاو کەرەستەکانی تری بازاڕدا بۆ ڕووپۆشی بیناکان.. خاڵە نێگەتیڤەکانی ئەم بەرھەمە: نەبوونی کوالیتی کۆنترۆڵ بەسەریەوە، ھەرکەسەو بە ئارەزووی خۆی دروستی ئەکات، نەبوونی ستاندەردێکی عێراقی تا لەبەر خاتری نرخ، رۆژ بە ڕۆژ کوالیتی خراپتر نەیەتە بازاڕەوە.. درز بردنی جۆینتەکانی پاش چەند ساڵێک بە ھۆی نەبوونی کەرەستەیەک لە جۆینتەکانیا کە وەڵامی جوڵەی بیناکە باتەوە.. بەرگەی ھێزی پیاکێشان ناگرێت و بە ئاسانی دەشکێت یا چاڵ و چۆڵی تێ ئەکەوێت.. نەبوونی ستابیڵیتی لە کەرەستەکەیا دوای ماوەیەک دیفۆڕم (تەشەوھی) تێ ئەکەوێت و بەرزی و نزمی لە سەر ڕووتەختەکانی دروست ئەبێت.. پێویستە ھەر چەند ساڵێک صیانەی بکەیتەوە لە شوێنی سەرپەنجەرەو جۆینتەکانیدا.. نابێت بە ھیچ شێوەیەک لە قاتی ئەرزیدا بەکاربێت تا بەرزی مەتر و نیوێک لە ترسی سووتان.. شێوازی بەکارھێنان: دەبێ بیناکە بە تەواوی لەبغ بکرێت، ناکرێ لەسەر بلۆکەوە یەکسەر دابنرێت.. دەبێت پشتی ھەر پارچەیەک بەتەواوی بە کەرەستەی دانانەکە کە لاصقێکی چیمەنتۆ یی یە سواخ بدرێت بە ماڵەیەك كە پێی دەوترێت تراوەڵە بە ئەستوری شانەی ٨ ملم..نابێت بە ھیچ شێوەیەک بە بە تۆپەڵ کاری دابنرێت.. جۆینتەکانی دەبێت بە فۆمی تایبەت لە بنەوە پڕ بکرێتەوە، پاشان لەسەرەوە بەھەمان پاودەری ڕووی مەوادەکە ڕووکەش بکرێتەوە، نابێت بە موادی بەیسی چیمەنتۆ جۆینتەکان پڕ بکرێتەوە.. بۆ شوێنە لەبغ ناڕێکەکان کە ئەستوری چیمەنتۆکەی پشتی تەبەقەکان زۆرتر ئەبێت لە ڕادەی ڕێپێدراو باشترە بە بڕغووی پلاستیکی تایبەت جێگیر بکرێت..پاشتر سەری بڕغوەکان تەعمیر بکرێت.. تێبینی: بۆ زاڵ بوون بەسەر خاڵە نێگەتیڤەکاندا ئەگەر بە پێ مواسەفاتی دانراو جێ بەجێ بکرێت ، ئەوا زۆربەی خاڵە لاوازەکان کۆنترۆڵ دەکرێت.. ئەندازیار: ئالان شوانە
  8. 2 پۆینت
    بۆ دیزاینی ستیل هەندێك زانیاری هەیە پێویستە لات بێت بە تایبەت ئەوانەی کە تایبەتن بە ستاندەرات ەوە، یەکێکیش لەو ستاندەراتانە بریتیە لە قیاساتی جسری ستیل Steal Beam. بۆیە حەزم کرد ئەم دایبنێم . دەتوانی لە فایلە هاوپێچەکانەوە دایگری.. Steel Beams type IPE and INP.pdf
  9. 2 پۆینت
    ئەمە زۆر ئاسانکاریە دەست خۆش. ئەمەش لە هەندێك کاتدا پێویستە بۆ ئەوەکی حسابات نەکەی، وەکو جەدۆلی زەرب راستەوخۆ لە بەرت بێت.
  10. 2 پۆینت
    دەست خۆش کاك @Twana Engineer زۆر ڕاستە. بەڵام هەندێک کەس هەن لە بەری دەکەن بۆ نمونە کە باسی شیشی ١٢ملم دەکرێ یەکسەر دەڵێن 0.890 * درێژیەکەی.
  11. 2 پۆینت
    ده ستخۆش سه ناریا خان به س ئه م هه موو ژماره یه له به رناکرێت و بیرت ئه چێته وه مه گه ر به ڕه سم پێت بێت من ڕێگایه کی ئاسانترت پێ ئه ڵێم ئه مه به سود تره کێشی مه ترێک له هه ر شیشێک به م شێوه یه بدۆزه وه سه ره تا بزانه تیره ی شیشه که ت چه نه یه * خۆی بکه و دابه شی ١٦٢.١٦٢ ی بکه یه کسه ر پێت ئه ڵێت بۆ نمونه کێشی ١ مه تر شیشی ١٢ ملم = ١٢ * ١٢ \ ١٦٢.١٦٢ ئه مه بۆ هه موو تیره ی شیشێک به کاربهێنه زۆر ئاسانتره دوباره ده ستخۆش به هیوای سود.
  12. 2 پۆینت
    سەنتەرێکی فیڕکاری بە ناوی The State of Art کە بنکەی سەرەکی لە شاری ڤینیسیای ئیتاڵیایە، فێرکاریەکی بڵاو کردۆتەوە لە وێبلاگەکەیاندا لە سەر چۆنێتی بەکار هێنانی Caustic لە Corona Renderer 4 دا، منیش بە باشم زانی لێرەدا دایبنێم، بە هیوای سود بینینتان لێی. بەستەری فێرکاری https://www.stateofartacademy.com/en/corona-4-caustics-tutorial
  13. 1 پۆینت
    ده ستخۆش سه ناریا خان هه وڵبه ڕونکردنه وه ش له سه ر بابه ته کانت بده ی به کوردی و به کورتی باشتر ئه بێت هه ر سه رکه وتوبیت
  14. 1 پۆینت
    دەتوانی Unreal Studio بە کار بهێنی، کە بێبەرامبەرە و ئایبەتە بە Design Visualization و دیزاینی تەلارسازی. بەرهەمهێنی سۆفتوێری Unreal Engine ئەم پڕۆگرامەی دروست کردوە بۆ ئەوانەی کە نایانەوێ لە بواری گەیمینگ کار بکەن و تەنها دەیانەوێ بۆ Visualization بە کاری بهێنن. دەتوانی لەم بەستەرەی خوارەوە دایگری: https://www.unrealengine.com/en-US/studio
  15. 1 پۆینت
    به هیوای ئه وه ی سودی لێببینی ئه مه ش که ناڵێکی یوتتوب زۆر به هێزه بۆ فێرکاری ڕێنده ر کردن له سه ر هه موو به رنامه کان Unreal Engine یشی تیایه انشاءالله ئیسفاده ی باشی لێ ئه که یت https://www.youtube.com/results?search_query=therenderessential
  16. 1 پۆینت
    سڵاو تابان خان ئه مه لینکی دابه زاندنی ٢ به رنامه یه که به کاردێت بۆ ڕێنده ر کردن زۆر به هێزن بۆ سکێچئه پ یان ماکس، هتد.... https://www.oneindir.com/enscape3d-ful-indir/ یان ئه مه یان https://www.oneindir.com/v-ray-next-build-indir-full/ به ڵام له وانه یه په ڕه ی ڕیکلامی بکرێته وه بۆیه ئه م زیادکراوه زیادبکه بۆی هیچ ڕیکلامێک نه کرێته وه بۆ براوسه ری گۆگڵ کرۆم https://chrome.google.com/webstore/detail/adblock/gighmmpiobklfepjocnamgkkbiglidom بۆ ئۆپێرا https://addons.opera.com/en/extensions/details/opera-ad-blocker/ یان https://addons.opera.com/en/extensions/details/adblock/ به هیوای سود
  17. 1 پۆینت
    پاش سڵاو، بزانە ئەم نەخشەیە بە کەڵکت دێت .
  18. 1 پۆینت
    زانستی بەکارهێنانی ڕەنگ لە دیزاینی ناوەوە دا دیزاینی ناوەوە (Interior Design) یەکێکە لە بەشە هەرە گرنگەکانی هونەری تەلارسازی کە دەتوانرێت بورتەێت زانستێکی تەواو سەربەخۆیە و لە گەڵ هونەری تەلارسازی دا یەک دەگرن، کە ئەمیش وەکو گشت زانستەکانی تر چەند یاسا و ڕێسایەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە ئەگەر بێت و ئەویاسایانە یان هاوکێشانە پەیڕەو نەکرێت ئەوا دیزاینەکە بە هەڵە دا دەڕوات و دەتوانین بڵێین کە شکست دەهێنێت. لە گرینگترین ئەو خاڵانەی کە پێویستە لە دیزاینی ناوەوە دا جێبەجێ بکرێت: گونجاندنی شێوەی دیزاینەکە لە گەڵ کار (Function) ی شوێنەکە: ئەمەش یەکێکە لە خاڵە هەرە گرنگەکان کە پێویستە ڕەچاو بکرێت لە دیزاینی ناوەوە دا ئەمیش بە گونجاندنی شێوازی دیزاینەکە و ئەو شکڵ و شێوانەی کە بەکار دەهێنرێن لە دیزاینی ناوەوە دا لە گەڵ کاری شوێنەکە یان ناوچەکە، بۆ نمونە کاتێک دیزاینێکی ناوەوە بۆ ژورێکی نوستن دەکەی پێویستە لە ڕوی بەکار هێنانی شکڵ و ڕوخسار جیاواز بێت لەو دیزاینەی کە بۆ ئۆفیسێک دەکرێت. گونجاندنی شێوەی دیزاینەکە لە گەڵ ئەو کەسەی کە بە کاری دەهێنێ: ئەمەش زۆر گرنگە و پێویستە ڕەچاو بکرێت و بگونجێنرێت لە گەڵ ئەو کەسەی یان کەسانەی کە لەو شوێنە دا کار دەکەن و ئەو شوێنە بە کار دەهێنن، بۆ نمونە کاتێک ژورێکی نوستن دیزاین دەکەی پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکەی کە ئەو کەسەی ئەو نوستنە بە کار دەهێنێت، کوڕە یان کچ، گەنجە یان بەتەمەن، پاشان لەو ڕوەوە بڕیار بدەی کە دیزاینەکەت بە چ شێوازێک دەکەی. گونجاندنی ڕەنگی بەکار هاتوو: پێویستە کار بۆ ئەوە بکرێت کە ئەو ڕەنگانەی بە کار دەهێنرێن گونجاو بن لە گەڵ یەکتری بە شێوەیەک کە ئەمیش کاریگەری تەمەن و شێوازی کار و جۆری تۆنی ڕەنگی لە سەر بێت، کە ئەمانیش بە گشتی دوو جۆر و دوو شێوازی هەیە کە لە خوارەوە دا بە درێژی ڕوون کراوەتەوە. جۆرەکانی ڕەنگ: ڕەنگە ساردەکان: ئەو ڕەنگانە دەگرێتەوە کە لە نێوان ڕەنگی شین و سەوز دان یان ئەو ڕەنگانەی کە لە نێوان پلەی 0 - 500 دان بە گوێرەی پێوەری مایرد، ئەم ڕەنگانەش ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە دیزاینی ناوەوە دا و بە گشتی کار لە سەر هێور کردنەوەی لایەنی دەرونی کەسەکان دەکات و هێواشی و وەستانی تێدایە و لە هەندێک ناوچە دا بە کار دەهێنرێت کە پێویستیان بە جم و جوڵ نیە وەک نەخۆشخانە و ئەو شوێنانەی کە کرێکار کاری تێدا دەکات یان لە هەندێک دیزاینی ماڵ دا. دابەش بونی ڕەنگەکان بە گوێرەی پلەی گەرمی بە گوێرەی پێوەری مایەر ڕەنگە ساردەکان و ڕەنگە گەرمەکان ڕەنگە گەرمەکان: ئەو ڕەنگانە دەگرێتەوە کە لە نێوان ڕەنگی زەرد و سور دان یان ئەو ڕەنگانەی کە پلەی گەرمیان لە نێوان 500-1000 دایە بە گوێرەی پێوەری مایرد، ئەم ڕەنگانەش ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە سەر لایەنی دەرونی ئەو کەسانەی کە دیزاینەکەیان بۆ دەکرێت یان بە کاری دەهێنن، بە گشتی ئەم ڕەنگانە واتای وروژاندن و جوڵە و وزەیان تێدایە و وا لە کەسەکان دەکات کە هەست بە جم و جۆڵ و وزە بکەن لەو شوێنانەش بە کار دەهێنرێت کە ئەو شێوازەیان پێویستە بۆ نمونە لە چێشتخانەکاندا یان دیزاینی ناوەوەی ئەکەی نیشتەجێبوون دا ئەو شوێنانەی کە واتای جوڵەیان تێدایە . شێوازەکانی بە کار هێنانی ڕەنگ: بە شێوەی هارمۆنی (گونجاندن): واتە بەکار هێنانی ڕەنگە نزیک لە یەکەکان ئەمەش بە هەمان شێوە بە گوێرەی ئەو شوێنەی یان شکڵەی کە بە کاری دەهێنی، زۆر جار بۆ ئەوەی شوێنێک یان دیزاینێکی ئاڵۆزی پێ سادە بکرێتەوە و وای لێ بکرێت کە واتایەکی سادەی هەبێت. بە شێوەی کۆنتراست (دژیەک): واتە گونجاندنی ئەو ڕەنفانەی کە دژ بەیەکن لە جۆرێتی و تۆخێتی ئەو ڕەنگە ، ئەمەش بە کار دەهێنرێت بۆ دەرخستنی ناوچەیەیک یان شکڵێک لە دیزاینەکە دا و نیشاندانی بە شێوەیەکی زۆر ئاشکرا، چونکە لەم شێوازەدا ڕەنگێک دەبێ بە زاڵ کە ڕاستەوخۆ چاو بە لای خۆیدا ڕادەکێشی و ڕەنگێکیش دەبێ بە بەزیو کە لە لایەن چاوەوە ئیهمال دەکرێت. ئەمانەی خوارەوە چەند نمونەیەکی بەکار هێنان و کاریگەری ڕەنگەکانە لە دیزاین دا: وەرگرتنی بیرۆکەی ڕەنگ: ڕەنگەکانیش وەک هەمو دیزاینێکی تر پێویستە بیرۆکەی لە پشتەوە بێت و بێ بیرۆکە ناتوانی ڕەنگەکان دیری بکەیت، زۆر جار بیرۆکەکان لە سروشتەوە وەردەگیرێن یان هەندێک جار بیرۆکەکە لە پێکهاتەیەکی ناو دیزاینەکەوەردەگیرێت وجاری واش هەیە کە شێوازی دیزاینەکە ڕەنگەکان دیاری دەکات ، بۆ نمونە کاتێک کە کار لە دیزاینی ناوەوەی یاریگایەکی تۆپی پێ دەکەی ئەوا تۆ ناچاری ڕەنگەکنت لە گەڵ ڕەنگی سەوزی چیمەنی ناو یاریگاکەدا بگونجێنی ، ... وە هەروەها. ئەمانە چەند بیرۆکەیەکن بۆ وەرگرتنی ڕەنگەکانن هیوادارم بابەتەکەم سودی هەبێت بۆتان و هەر تێبینیەک یان زیاد کردنێکتان هەبوو تکایە لە خوارەوە بینوسە و وەڵامێک دابنێ لە سەری.
  19. 1 پۆینت
    دەست خۆش، فێرکاریەکی زۆر سودبەخشە. بە ڕاستی بەکارهێنانی Caustics کەمێك ئاڵۆزە و وردەکاری پێویستە.
  20. 1 پۆینت
    دەست خۆش کاکە میر... بابەتێکی گرنگت وروژاندووە، وەڵامەکانی کاک ڕاستی و کاک خەڵات زۆر تەواون ...
  21. 1 پۆینت
    پێویستە بە دوو بەش باس بکرێت. لومیۆن : پڕؤگرامی لومیۆن ١٠٠٪ گرافیک بە کار دەهێنێت بۆ ڕێندەر کردن واتە GPU Based ە کەواتە بۆ ئەوەی لومیۆن بە کار بهێنی پێویستە گرافیک کارتێکی بەهێزت هەبێت. هەروەک کاک ڕاستی ئاماژەی پێ داوە Series ی ٨٠ ی nvidia بەهێزترینن. ڤیڕەی: پشت دەبەستێت بە CPU واتە لە ئێستا دا ١٠٠٪ پشت دەبەستێت بە CPU بۆ ڕێندەر کردن هەرچەندە لە ڤیڕەی ٤ دا پەرەی بە ڕێندەری GPu داوە بەڵام لە سەرەتادایە، لە بەر ئەوە پێویستە پڕۆسێسەرێکی بەهێزت هەبێت کە ئەوانەی لە ئێستا دا هەن (بۆ بودجەی کەم Core i7 8700k) وە بۆ بودجەی بەرز Core i9 یان AMD RYZEN لە پێشەوەی پڕۆسێسەرە بەهێزەکانن لە ئێستا دا
  22. 1 پۆینت
    هەموو گرافیک کارتەکانی nevidia 80 series باشن بۆ ئەو مەبەستە. لە ئێستا دا باشترینیان nvidia RTX 2080 ti ە دەتوانی 1080ti یان 980ti یش بە کار بهێنی هەر باشن. بەڵام series زنجیرەکانی 70 و 60 و 50 ئەو تواناییەیان نیە بە بەراورد بە زنجیرەی 80. بەڵام باشترین شت بۆ لومیۆن ئەوەیە کە چەند گرافیک کارتێک ببەستی بە یەکەوە لە ڕێگەی SLI ەوە بۆ ئەوەئ زۆرترین تواناییت بداتێ.
  23. 1 پۆینت
    دەست خۆش، هەواڵێکی خۆشە، بە تایبەت بۆ بەکارهێنەرانی Archi cad
  24. 1 پۆینت
    دەست خۆش کاک ڕاستی هەواڵێکی دڵخۆشکەرە.
  25. 1 پۆینت
    زۆربەی کات کێشەی دیار نەمانی ماپەکانی ماتریاڵمان بۆ دروست بووە بە تایبەت لە کاتی گواستنەوەی فایلەکە لە شوێنێەوە بۆ شوێنێکی تر، ئەم پڵەگینە یارمەتی تەواوت دەدات و هەڵدەستێت بە دووبارە بەستنەوە و چاک کردنەوەی بەستەری وێنەکان. بۆیە زۆر گرنگە و لا کاری ڕۆژانە دا زۆر بەکار دهێنرێت. زانیاری: ماڵپەڕی پڵەگین: http://www.colinsenner.com/scripts/relink-bitmaps داگرتن: Relink Bitmaps v2.10.mzp
  26. 1 پۆینت
    سڵاو، هەر وەک برادەران باسیان کردوە لە مەبەستت تێنەگەیشتم کە چ جۆرێکت دەوێ، بەڵام بزانە ئەم نەخشەیە چۆنە .. ئەمە خانویەکی 200 مەتریە لە ڕانیە. هیوادارم بە دڵت بێت..
  27. 1 پۆینت
    بەڕێز @parsa نازانم کارت لە بەرنامەی سریدی ماکس کردوە یان نا، بەڵام لە بەرنامەی سریدی ماکس دا تۆ پێویستت بە نەخشە و ڕوکاری دەرەوە هەیە بۆ ئەوەی بتوانی بە سریدی بیکێشی، تەنها بە وێنەیەک ناتوانی ئەو کارە ئەنجام بدەی. ئەگەر بتوانی نەخشەکەی و دیمەنێکی دەرەوەی بیناکە بە تەواوی دابنێی لەوانەیە بتوانم هاوکاریت بکەم.
  28. 1 پۆینت
    پێشاناگای دیۆر (dior fashion boutique building) کە دەکەوێتە ناوچەی Cheongdam-dong لە سیئۆلی کۆریای باشور، یەکێکە لەو بینا ناوازانەی کە ڕوکاری دەرەوەی شێوەیەکی ئۆرگانی هەیە و مە کۆمەڵێک موادی زۆر سادە نحت کراوە و جێبەجێ کراوە. ئەگەر چی بیناکە لە ئەسڵدا وەک بۆتیکێک دیزاین کراوە بەڵام لە ڕاستیدا زۆر لەوە گەورەترە و بیناکە پێک دێت لە شەش قات کە داپۆشراوە بە لەوحەی سپی و شێوەیەکی ناڕێک کە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی پێ بەخشیوە و وای لێ کردوە ببێتە گەورەترین بینای بۆتیج لە سەرانسەری ئاسیا دا. دیزاینی تەلارسازی ئەم بینایە لە لایەن ئەندازیاری تەلارسازی بەناوبانگ ( Christian de Portzampark) ەوە دیزاین کراوە و شێوەی دەرەی لە فابریکی قوماش و جل و بەرگەوە وەرگرتووە بە بەکار هێنانی ڕەنگی سپی کە بۆتە هۆی بەخشینی شێوەیەکی ئۆرگانی زۆر ناوازە پێی. بە گشتی ئەم بینایە بە یەکێک لەو بینا گرنگانە دادەنرێت کە بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک موادی سادە کە بریتین لە موادی فایبەر و فۆم و تەختە شێوەیەکی ناوازە دروست کراوە، ئەمەش لە ڕێی چارەسەر کردنی ڕووپۆشی دەرەوەی ئەو کتلانە بە موادی سلیکۆنی تایبەت تا ڕی لە کاریگەری کەش و هەوا بگیرێت و کاری زۆر لێ نەکات و بیپارێزێت، هەروەها دانانی هەیکەلەکانی بە شێوەیەک کە توانای جوڵەیەکی کەمی هەبێت بۆ ئەوەی دوور بێت لە کاریگەری ڕەشەبا و زەمین لەرزە. شێوازی دروست کردنی ڕوپۆشی بیناکە و کوتلەکانی: بەشەکانی ناوەوەی کوتلەکان بە Brace ی تەختە و فایبەر دورست کراوە بە یەکەوە بەستراونەتەوە بە شێوەیەکی داینامیک کە توانای جوڵەیان هەیە. ڕوپۆشی Brace ەکان بە تەختە کراوە و دیوی دەرەوەی وانیش کراوە و ساف کراوە ڕوپۆشی تەختەی دەرەوە بە بۆیاخی سلیکۆنی و فۆرم کراوە بە شێوەیەک کە ئەستوری بۆیاخەکەی لە ١سم کەمتر نیە.
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...