Jump to content

باشترینەکان


ناوەڕۆکی باو

نیشاندانی ئەو ناوەڕۆکانەی کە باشترین ناوبانگیان هەیە لە 24/08/2015 ەوە لە لە هەموو ناوچەکاندا

  1. 11 پۆینت
    زانستی بەکارهێنانی ڕەنگ لە دیزاینی ناوەوە دا دیزاینی ناوەوە (Interior Design) یەکێکە لە بەشە هەرە گرنگەکانی هونەری تەلارسازی کە دەتوانرێت بورتەێت زانستێکی تەواو سەربەخۆیە و لە گەڵ هونەری تەلارسازی دا یەک دەگرن، کە ئەمیش وەکو گشت زانستەکانی تر چەند یاسا و ڕێسایەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە ئەگەر بێت و ئەویاسایانە یان هاوکێشانە پەیڕەو نەکرێت ئەوا دیزاینەکە بە هەڵە دا دەڕوات و دەتوانین بڵێین کە شکست دەهێنێت. لە گرینگترین ئەو خاڵانەی کە پێویستە لە دیزاینی ناوەوە دا جێبەجێ بکرێت: گونجاندنی شێوەی دیزاینەکە لە گەڵ کار (Function) ی شوێنەکە: ئەمەش یەکێکە لە خاڵە هەرە گرنگەکان کە پێویستە ڕەچاو بکرێت لە دیزاینی ناوەوە دا ئەمیش بە گونجاندنی شێوازی دیزاینەکە و ئەو شکڵ و شێوانەی کە بەکار دەهێنرێن لە دیزاینی ناوەوە دا لە گەڵ کاری شوێنەکە یان ناوچەکە، بۆ نمونە کاتێک دیزاینێکی ناوەوە بۆ ژورێکی نوستن دەکەی پێویستە لە ڕوی بەکار هێنانی شکڵ و ڕوخسار جیاواز بێت لەو دیزاینەی کە بۆ ئۆفیسێک دەکرێت. گونجاندنی شێوەی دیزاینەکە لە گەڵ ئەو کەسەی کە بە کاری دەهێنێ: ئەمەش زۆر گرنگە و پێویستە ڕەچاو بکرێت و بگونجێنرێت لە گەڵ ئەو کەسەی یان کەسانەی کە لەو شوێنە دا کار دەکەن و ئەو شوێنە بە کار دەهێنن، بۆ نمونە کاتێک ژورێکی نوستن دیزاین دەکەی پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکەی کە ئەو کەسەی ئەو نوستنە بە کار دەهێنێت، کوڕە یان کچ، گەنجە یان بەتەمەن، پاشان لەو ڕوەوە بڕیار بدەی کە دیزاینەکەت بە چ شێوازێک دەکەی. گونجاندنی ڕەنگی بەکار هاتوو: پێویستە کار بۆ ئەوە بکرێت کە ئەو ڕەنگانەی بە کار دەهێنرێن گونجاو بن لە گەڵ یەکتری بە شێوەیەک کە ئەمیش کاریگەری تەمەن و شێوازی کار و جۆری تۆنی ڕەنگی لە سەر بێت، کە ئەمانیش بە گشتی دوو جۆر و دوو شێوازی هەیە کە لە خوارەوە دا بە درێژی ڕوون کراوەتەوە. جۆرەکانی ڕەنگ: ڕەنگە ساردەکان: ئەو ڕەنگانە دەگرێتەوە کە لە نێوان ڕەنگی شین و سەوز دان یان ئەو ڕەنگانەی کە لە نێوان پلەی 0 - 500 دان بە گوێرەی پێوەری مایرد، ئەم ڕەنگانەش ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە دیزاینی ناوەوە دا و بە گشتی کار لە سەر هێور کردنەوەی لایەنی دەرونی کەسەکان دەکات و هێواشی و وەستانی تێدایە و لە هەندێک ناوچە دا بە کار دەهێنرێت کە پێویستیان بە جم و جوڵ نیە وەک نەخۆشخانە و ئەو شوێنانەی کە کرێکار کاری تێدا دەکات یان لە هەندێک دیزاینی ماڵ دا. دابەش بونی ڕەنگەکان بە گوێرەی پلەی گەرمی بە گوێرەی پێوەری مایەر ڕەنگە ساردەکان و ڕەنگە گەرمەکان ڕەنگە گەرمەکان: ئەو ڕەنگانە دەگرێتەوە کە لە نێوان ڕەنگی زەرد و سور دان یان ئەو ڕەنگانەی کە پلەی گەرمیان لە نێوان 500-1000 دایە بە گوێرەی پێوەری مایرد، ئەم ڕەنگانەش ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە سەر لایەنی دەرونی ئەو کەسانەی کە دیزاینەکەیان بۆ دەکرێت یان بە کاری دەهێنن، بە گشتی ئەم ڕەنگانە واتای وروژاندن و جوڵە و وزەیان تێدایە و وا لە کەسەکان دەکات کە هەست بە جم و جۆڵ و وزە بکەن لەو شوێنانەش بە کار دەهێنرێت کە ئەو شێوازەیان پێویستە بۆ نمونە لە چێشتخانەکاندا یان دیزاینی ناوەوەی ئەکەی نیشتەجێبوون دا ئەو شوێنانەی کە واتای جوڵەیان تێدایە . شێوازەکانی بە کار هێنانی ڕەنگ: بە شێوەی هارمۆنی (گونجاندن): واتە بەکار هێنانی ڕەنگە نزیک لە یەکەکان ئەمەش بە هەمان شێوە بە گوێرەی ئەو شوێنەی یان شکڵەی کە بە کاری دەهێنی، زۆر جار بۆ ئەوەی شوێنێک یان دیزاینێکی ئاڵۆزی پێ سادە بکرێتەوە و وای لێ بکرێت کە واتایەکی سادەی هەبێت. بە شێوەی کۆنتراست (دژیەک): واتە گونجاندنی ئەو ڕەنفانەی کە دژ بەیەکن لە جۆرێتی و تۆخێتی ئەو ڕەنگە ، ئەمەش بە کار دەهێنرێت بۆ دەرخستنی ناوچەیەیک یان شکڵێک لە دیزاینەکە دا و نیشاندانی بە شێوەیەکی زۆر ئاشکرا، چونکە لەم شێوازەدا ڕەنگێک دەبێ بە زاڵ کە ڕاستەوخۆ چاو بە لای خۆیدا ڕادەکێشی و ڕەنگێکیش دەبێ بە بەزیو کە لە لایەن چاوەوە ئیهمال دەکرێت. ئەمانەی خوارەوە چەند نمونەیەکی بەکار هێنان و کاریگەری ڕەنگەکانە لە دیزاین دا: وەرگرتنی بیرۆکەی ڕەنگ: ڕەنگەکانیش وەک هەمو دیزاینێکی تر پێویستە بیرۆکەی لە پشتەوە بێت و بێ بیرۆکە ناتوانی ڕەنگەکان دیری بکەیت، زۆر جار بیرۆکەکان لە سروشتەوە وەردەگیرێن یان هەندێک جار بیرۆکەکە لە پێکهاتەیەکی ناو دیزاینەکەوەردەگیرێت وجاری واش هەیە کە شێوازی دیزاینەکە ڕەنگەکان دیاری دەکات ، بۆ نمونە کاتێک کە کار لە دیزاینی ناوەوەی یاریگایەکی تۆپی پێ دەکەی ئەوا تۆ ناچاری ڕەنگەکنت لە گەڵ ڕەنگی سەوزی چیمەنی ناو یاریگاکەدا بگونجێنی ، ... وە هەروەها. ئەمانە چەند بیرۆکەیەکن بۆ وەرگرتنی ڕەنگەکانن هیوادارم بابەتەکەم سودی هەبێت بۆتان و هەر تێبینیەک یان زیاد کردنێکتان هەبوو تکایە لە خوارەوە بینوسە و وەڵامێک دابنێ لە سەری.
  2. 8 پۆینت
    سلاو هاورييان ئه مجاره به رنامه ى Sketchup pro 2017 م ئاماده كردوه بوتان به زمانى شيرينى كوردى به هيواى ئه وه ى به سود بيت بوتان له دوعاى خير بيبه شم مه كه ن ئه مه ش لينكى دابه زاندن https://www.dropbox.com/home?preview=SketchUp.Pro.2017.v17.2.2555.x64+By+twana.zip
  3. 8 پۆینت
    Coldish House ناونیشانی کارێکمە کە بریتیە لە واجیهەی خانویەکی سەکەنی لە، لەم کارە دا هاوڵم داوە Contrast ێک دروست بکەم لە نێوان ڕەنگە گەرمەکان و ساردەکاندا لە کەشێکی سارد دا بە شێوەیەک کە جیاکەرەوەکان بە تەواوی دەرکەون و کار لە یەکتر بکەن . لە ڕووی گرافیکیشەوە ئەم کارەم بە بەرنامەکانی 3ds max و photoshop ئەنجام داوە و هەروەها بۆ ڕێندەر کردنیش Mental Ray م بەکار هێناوە کە تواناییەکی زۆری پێ دام لە گەیاندنی بیرۆکەکەم بە خاوەن کارەکە . هیوادارم بە دڵتان بێت و لە سەرنج و تێبینیەکانتان بێبەشمان مەکەن ..
  4. 7 پۆینت
    سیا ڕێندەر یەکێکە لە پڵەگینە بەهێزەکان کە بە شێوەیەکی فیزیکاڵ ڕێندەر دەکات و تایبەتمەندی GPU وە CPU ڕیندەری هەیە، دەتوانین بڵێین کە یەکێکە لە پڵەگینە هەرە بەهێزەکانی سکێچ ئەپ لە بواری ڕێندەر کردن دا . تایبەتمەندیەکانی توانای وەرگرتن و ناردنی Proxy هەیەچوار جۆر ڕوناکی هەیە کە بریتین لە (ئۆمنی و سپۆت و IES و Area و Environment) .ڕێکخستنی کامێرەی زۆر بەهێز و کامێرەی تایبەت.ئیدیتەرێکی دەرەکی ماتریاڵی هەیە کە زۆر بەهێزە.دەتوانێت Export ی سکێچ ئەپ بکا بۆ Thea studio زۆر بە ئاسانیتوانای ڕێندەری Animationی هەیە.دەتوانی ڕێکخستنەکانی هەڵبگری و دواتر بە کاری بهێنی. یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە هەرە بەهێزەکانی توانای Section Cut ی هەیە. بە ڕای خۆم ئەم پڵەگینە لە هەموو ڕێندەرەرەکانی تری سکێچ ئەپ بەهێزترە ماڵپەڕی سەرەکی داگرتنی ئەم پڵەگینە بە شێوەی Trial هەر کەسێک ویستی ئەم پڵەگینەی بە فولی دەست کەوێ با نامەی تایبەتم بۆ بنێرێ چونکە لە بەر یاساکانی ماڵپەڕ ناتوانم بەستەری داگرتنەکەی دابنێم چەند کارێک کە بەو پڵەگینە ڕێندەر کراوە لە سکێچ ئەپ دا
  5. 7 پۆینت
    هاوڕێیان ئەم جارە کتێبێکی زۆر بەهێزم بۆ ئامادە کردون کە بریتیە لە سیمینارێکی تایبەت بە بەڕێز دکتۆر (محمد رەئوف عبدالقادر) لە سەر ئەو درزانەی کە لە بیناکاندا دروست دەبن و چنێتی چارەسەر کردنی ئەو درزانە بە شێوازێکی ئەندازیاری و دروست. ئەم سیمینارە لە لایەن نوسینگەی ڤیو گروپەوە ڕێک خراوە و ئامادە کراوە، لەو باوەڕەش دام کە زۆر سودی هەبێت بۆ ئەندازیارانی شارستانی و تەلارسازی. هیوادارم بە دڵتان بێت. داگرتنی کتێب: cracks in Building.pdf بینینی ئەم کتێبە بە شێوەی ئۆنلاین: Online | Cracks in Buildings
  6. 7 پۆینت
    بەرنەمەی بەکار هاتوو لەم ئێشەدا 3dmax 2015 Vray 3 Photoshop cc
  7. 7 پۆینت
    چەند جیاوازیەک لە نێوان ETABS و STAAD.Pro : دەمەوێ هەندێك خاڵ و جیوازی بخەمە روو لە نێوان ETABS و STAAD.Pro تا بتوانم سوودێک ببەخشم لەم مەکۆیەدا.هەردوو پرۆگرامەکە STAAD.Pro و ETABS زۆرترین بەکار‌ێنیان هەیە لە جیهاندا . هەردوو کۆمبانیای CSI و Bentley خۆیان با یەکەم پرۆگرامی شیکار کردنی بینا و تەلارەکان هەژمار دەکەن و ئەنجامێکی بێهاوتا پشان دەدەن. بەڵام چەند گۆرانکاریەکیان هەیە لە رووی شیکار کردن و دیزاینەوە. کە لیرەدا روون ی دەکرێتەوە. STAAD.Pro یەکێکە لە پرۆگراماکانیBentley زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لەکیشوەری ئاسیادا تا فێرشنی ٨ ی هەیە وە پرۆگرامێکی ئاسانە لە رووی دەستکاریکردنی نووسينی Text Editor Facility کە بەکار دێت لە دروستکردنی مۆدێل دا و گۆڕين دا. (كاتێك دا فایلی ASCII ی ETABS دروست نەبووە بۆ گۆرین و دروست کردنی مۆدێلەکان . بەڵام دەتوانرێت بگۆڕێت کارێکی زۆری دەوێ. لە کاتێک دا ETABS یەکێکە لە پرۆگراماکانی CSI بەکارهێنەریکی بەرچاوی هەیە وە زۆر پێشکەوتووترە کە زۆربەی تەلارە دیارەکانی دنیا بە ETABS دیزاین کراوە وەک لە گۆگۆکەیدا دیارە. لە رووی بەکار‌ێنانەوە کەمێک جیاوازە لە STAAD.Pro وەک : شیکردنەوەی بیادنانی یەک لە دوای یەک (Construction sequence analysis). شیکردنەوەی Push-over analysis. ئەو ئەنجامانەی لە ETABS دا دیارە لە شیکارکردن و دیزانی Shear wall دا بە شێوەیەکی ئاسان دەریدەخات وەک لەوەی لە STAAD.Pro دا دیارە .. کەم کردنەوەی باری زیندوو (Live load reduction) لە نهۆمەکانی سەرەوەدا لە کاتێکدا لە STAAD.Pro دا نیە. دەتوانرێت هێزی زەمین لەرزە لە هەرگۆشیەکدا بەکار بێت نەک تەنها لە تەوەری X و Yدا. مۆدێل کردنی باریک بوونەوەی جسری جۆنکریتی بوونی هەیە (Tapered Concrete Beams ) لۆدی جیاوازبۆ پەنێلی جیاواز لە هەر نهۆمێکدا دیزاینکردنی شکلی جیاواز لە پایەی کۆنکریتی دا . کاری Diaphragm لەگەل لۆدی زەمین لەرزە و لۆدی با لەسەر سێنتەری ئەو Diaphragm ە دا کلۆبوونی ئۆتۆماتیکی لۆدەکان لە زەمین لەرزە دا لە کاتێکدا لە STAAD.Pro بوونی نی یە. بەکار ‌ێنان و دیاریکردنی ڤێکەتەری Eigen or Ritz لە شیکاری Response Spectrum شیکار کردنی شیشی جسرەکان لەسەرمۆمێنتی رووی پایەکان ناک لەسەرهێلی ستوونی چەقی پایەکان. شیکار کردنی شیشی پایەکان لەسەرمۆمێنتی جسری ژێر تاق Soffit Beam لەسەرهێلی ستوونی چەقی جسرەکان. دەستکاریکردنی تونیدی پەنێلی زۆنەکان. هەردوو پرۆگرامەکە STAAD.Pro و ETABS توانای دیزانیان هەیە بە پێ ی IS:13920 وردەکاری Ductile. هەردوو پرۆگرامەکە STAAD.Pro و ETABS پرۆگرامێكی تریان لەگەل دایە لە دیزاینکردنی بناخەدا بەتایبەتی (MAT Foundation) کە بریتین لە STAAD.Foundation بۆ STAAD.Pro وە SAFE بۆ ETABS. هەردوو پرۆگرامەکە STAAD.Pro و ETABS دیزانیان. پرۆگرامی SAP2000 پرۆگرامێکە توانای شیکار کردنی Creep / Shrinkage هەیە کە پرۆگرامێکە لەگەل ETABS دا. هەردوو پرۆگرامەکە STAAD.Pro و ETABS رێگەی Matrix بەکار دە‌ێنن لە دیزاین کردنی هەر مێمبەری ستراکچەرەکەدا. هەردوو پرۆگرامەکە STAAD.Pro و ETABS توانای ڕیندەری ٣ رەهەندیان هەیە. چاوەرێی سەرج و تێبینیەکانتانیم ببوون لە لە هەر هەڵەیەک لە نووسین و ڕێزماندا...
  8. 6 پۆینت
    زۆربەی کات کێشەی دیار نەمانی ماپەکانی ماتریاڵمان بۆ دروست بووە بە تایبەت لە کاتی گواستنەوەی فایلەکە لە شوێنێەوە بۆ شوێنێکی تر، ئەم پڵەگینە یارمەتی تەواوت دەدات و هەڵدەستێت بە دووبارە بەستنەوە و چاک کردنەوەی بەستەری وێنەکان. بۆیە زۆر گرنگە و لا کاری ڕۆژانە دا زۆر بەکار دهێنرێت. زانیاری: ماڵپەڕی پڵەگین: http://www.colinsenner.com/scripts/relink-bitmaps داگرتن: Relink Bitmaps v2.10.mzp
  9. 6 پۆینت
    هاوڕێیان، ئەم کتێبە زۆر بە سودە بۆ ئەندازیارانی شارستانی و دیزاینەرانی سترەکچەر. ناوی کتێبەکەش بریتیە لە (Design of reinforce concrete Beam). گرینگی ئەم کتێبە لەوەدایە کە قۆناغ بە قۆناغ لە سەرەتاوە تا کۆتایی باسی دیزاینی جسر دەکات و زۆر بە جوانی ڕونی کردۆتەوە. فایلەکە بە شێوەی PDF ەو دەتوانن لە خوارەوە دایگرن. هیوادارم سودی لێ ببینن design-of-reinforce-concrete-beams.pdf
  10. 6 پۆینت
    خانوەکە خاوەنی دوو ڕووە و لەسەر شەقامی سەرەکیە،ڕوبەری ٤٣٧.٥ م² بەرنامەی بەکار هاتوو لەم کارەدا: sketchup 2015,vray 2.00.2,PS
  11. 5 پۆینت
    بێگومان هەموو وڵاتێک یان ناوچەیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە لە ڕوو تەلارسازیەوە و ناوچەکەی پێ دەناسرێتەوە. وڵاتی هیندستان یەکێکە لە وڵاتە کۆنەکان و چەندین گۆڕانکاری گەورەی بە سەردا هاتووە بە درێژایی مێژوو وە چەندین جار توشی داگیرکاری بۆتەوە. هەروەها تەلارسازی هیندی کاریگەری لایەنی دینیش زۆر بووە لە سەری. تەلارسازی هیندی بە گشتی بە ئاڵۆزی ناسراوە بەوەی کە چەندین ئیلیمێنتی جیاواز بەکار دەهێنن و لە چەندین شوێن دا دووبارە دەبێتەوە. هەروەها فەزاکان بە گشتی نزمن و ڕوناکی کەمیان لەسەرە بە هۆی کەمی پەنجەرەکان لە سەری و هەروەها داخراوی تەواوی پێوە دیارە. هەروەها زەخرەفە و نەخشی زۆر ئاڵۆز بەکار هاتووە لە پێکهاتەکانیدا. حەزم کرد ئەم نمونەیەتان بۆ دابنێم کە بریتیە لە پەرستگای (Brihadeeswarar):
  12. 5 پۆینت
    له ڕێگه ی ئه م کۆرسه وه فێری به رنامه ی Autocad Architecture ببه
  13. 5 پۆینت
    ئه گه ر دیزاینیره کان و ئه نیماتوره کان پیکه وه بتوایین له ریگای دوریشه وه کار بکه ین,ده توانیین ئه نیمیشن گه لیک درووس بکه ین بو کاناله کان و پاره مان ده ست بکه وی و هه روه ها بو مالپه ره که یش. بیجگه له مه, ده توانن شوپینگیک دابنین که مه سه له ن کاراکترو هه ر شتیکی 3دی تیدا دابنین بو فروش.
  14. 5 پۆینت
    بەرنامەی بەکار هاتو لەم ئیشەدا بریتیە لە 3dmax 2015 .V ray 3 . Photoshop cc
  15. 5 پۆینت
    ڕاپۆرتێکی شیکاری ئەکادیمی کورتە، ئامادەکراوە بەشیوەی سلاید پریزێنتەیشن لە لایەن بەڕیز ( م. سەردار ڕەشید محمد) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی شارستانی-فاکەڵتی ئەندازیاری- زانکۆی سلێمانی لە ژێر ناونیشانی ( ڕۆڵ و سودەکانی قەفیز لە "بیم" دا) کە تیایدا وەلامی کۆمەلێ پرسیاری پەیوەندیدار دەداتەوە. لە بەر گرینگی ئەم ڕاپۆرتەش بە پێویستم زانی کە بیکەم بە فایلێکی PDF و لە ماڵپەڕی تەلارساز دایبنێم، کتێبەکە بە شێوەیەک ئامادە کراوە کە گشت تایتڵی بابەتەکان بە شێوەی Bookmark دانراوە و ڕاستەوخۆ دەتوانی ئەو پرسیارەی کە هەتە بیدۆزیتەوە یان بابەتەکان جیا بکەیتەوە ، هیوادارم بە دڵتان بێت. داگرتن کلیک لێرە بکە بۆ داگرتنی ڕاپۆرتەکە تێبینی/ ئەم ڕاپۆرتە لە پەیجی تایبەت بە بەشی ئەندازیاری شارستانیەوە لە فەیسبوک وەرگیراوە
  16. 5 پۆینت
    سڵاو براده‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ پێشه‌كی ده‌ستخۆشی دروستكردنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌تان لێ ئه‌كه‌م ئه‌م ڕێنده‌رینه‌م داناوه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌تاندا ، ته‌لارێكی فره‌ نهۆمی ، بۆ ڕاو سه‌رنجی هه‌ر براده‌رێكی به‌ڕێز. من خۆم ته‌لارسازی نیم به‌ڵكو شارستانیم ، ئه‌و مۆدێلانه‌ی دروستیان ئه‌كه‌م زیاتر له‌ ڕوانگه‌ی ستره‌كچه‌ره‌وه‌ دایئه‌ڕێژم كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ ڕوانگه‌ی میعماریه‌وه‌ ناته‌واو و كه‌موكورت بن ، به‌ڵام هه‌وڵێكی خۆمه‌ بۆ تێكهه‌ڵكێشانێك له‌ نێوان شارستانی و میعماریدا ، له‌ ڕوانگه‌ی منه‌وه‌ گرنگیدان به‌ ستره‌كچه‌ر هاوشانی گرنگیدان به‌ فۆرمی میعماری ، هیوادارم ببێته‌ هه‌وڵێك بۆ هاوئاهه‌نگی هه‌ردوو ڕشته‌ی ته‌لارسازی و شارستانی. سوپاس مۆدێل كردنی به‌ به‌رنامه‌ی Revit 2016 ڕێنده‌رینگ به‌ : LUMION v4 له گه‌ڵ ڕێزدا سه‌روه‌ر علی سعید / ئه‌ندازیاری شارستانی
  17. 5 پۆینت
    كۆمپانیای ئەدۆب یەكێكە لەو دامەزراوە ناودارانەی كە لەبواری پرۆگرامیندا كاردەكات و بە بەرهەمە ناوازەكانی لەبواری ئەنی مەیشن و گرافیكدا بەرنامەكانی دیسكتۆپدا خۆی بە جیهانی بەكارهێنەران ناساندوە و تا ئێستا هیچ كۆمپانیایەك نەیتوانیوە تەنانەت هاوتەریبیش بە بەرهەمەكانی لە بواری گرافیدا هەنگاو بنێت ، بەرهەمەكانی ئەدۆب بەشێوەیەكی بەربڵاو هەن و زۆربەی لایەنەكان دەگرنە لە ئێستادا بە شێوەی گورزەپرۆگرام لەیەك كاتتدا لیستێك لە نوێترین دەرچوو بڵاو دەكاتەوە كە هاوشێوەی ئۆفیس هەر یەكەیان بۆ بوارێكن و لەهەمان كاتیشدا هەندێك بەرهەمیان تەواوكەری یەكترین . ئەدۆب كە بە (Adobe Systems Incorporated) وەك دامەزراوەیەكی وایە هەر بۆیە بەو ناوەشەوە دەناسرێتەوە چونكە لەیەكگرتنی چەند ناوەند و كۆمپانیاو داهێنەرێكی گرافیكی جیاواز پێكهاتوە ، ئەدۆب كۆمپانیایەكی ئەمریكیەو لە ساڵی (1982) دا دامەزراوە لە لایەن ( دكتۆر جۆن وارنوك و چارلس گاشكا) وە ، بارەگای سەرەكی ئەم كۆمپانیایە دەكەوێتە شاری سان جۆزێ لە ویلایەتی كالیفۆرنیادا ، ناوی ئەم كۆمپانیایە بۆچونێك هەیە كە لە ناوی كەسێكەوە هەڵبژێراوە بەناوی (Adobe Creek) ، بەڵام ئەم بۆچونە تارادەیەك جێگای گومانە ، بۆچونێكی تر هەیە كە ناوی ئەم كۆمپانیایە لە جۆرێك لە خشتەوە هاتوە كە لە قوڕ دروست دەكرێت و كاری بیناكاری و جوانكاری پێكراوە لەسەردەمی فیرعەونەكاندا هەرچۆن بێت ئەم ناوە ئێستا بوەتە ناسنامەی ئەم كۆمپانیایەو لۆگۆی (Adobe) كە لە ئێستادا پیتی یەكەمی بەڕەنگێك نەخشێنراوە یەكەم جار لۆگۆكە لە لایەن هاوسەری جۆن وارنوكەوە بنیات نراوە كەناوی مارفایە گرافیك دیزاینەرە هەر لە هەمان كۆمپانیا . بە درێژایی ساڵانی هەشتاكان و نەوەدەكان كۆمپانیای ئەدۆب چەندین بەرنامەی گرافیكی نمونەیی هێناوەتە بەرهەم بەڵام بەشێوەیەكی زۆر سەركەوتوانە كاتێك كۆمپانیای مایكرۆمیدیای كرد بە هاوبەش لە كارەكانیدا لە ساڵی 2005 بەتەواوی گەشەی كرد و لە ئێستا هیچ بەرنامەیەك هاوشان بە بەرنامەكانی لە بواری ئەنی مەیشن و گرافیك و بەرنامەكانی بواری ریكلام بڵاوكردنەوەی بەرهەمە میدیاییەكاندا بوونی نیە و بە تەواوی ئەم بوارە لە دەستی كۆمپانیای ئەدۆب دایە ، كۆمپانیای ئەدۆب لەبەر ئەوەی بەرهەمەكانی لە بواری گرافیك و دیزایندایە كەوایە دەبێت ئەو سیستەمەی كاری لەسەر دەكات سیستەمێكی وێنەیی بێت ، هەربۆیە لەسەرەتادا كۆمپانیای ئەدۆب بەرهەمەكانی تەنها لەسەر سیستەمی ماك بەگەڕدەخرا و تا ساڵی نەوەدەكان بەرهەمەكانی ئەدۆب لە سیستەمەكانی مایكرۆسۆفتدا بەگەڕنەدەخرا ، وەك پێشتر باسم كرد كۆمپانیای ئەدۆب هەمیشە لە هەوڵی كڕینی خاوەندارێتی ئەو بەرنامانەدایە كە بە كاری میدایاییەوە سەرقاڵن هەربۆیە لە ئێستادا لیستی بەرنامەكانی هێندە زۆر بووە هەندێك كەس پێیان وایە تەواوی بوارەكانی گرتوەتەوە ، شتێك ئەم بەرنامانە پێكەوە دەبەستێتەوە كە تاڕادەیەك لە ڕوی فێربوونی بەكارهێنانەوە نزیكن لەیەك و زۆر بەخێرایی كارەكان ڕادەپەڕێنن . كۆمپانیای ئەدۆب بە شێوەیەكی ئاشكرا بەرنەمەكانی لەسەر ماكنتۆش باشتر بەگەڕ دەخرێت و ئەو توانای لەسەر ئەو دیڤایسە هەیە جیاوازە لەو توانایەی كەلەسەر یەكێك لە سیستەمەكانی مایكرۆسۆفت هەیە ، بەكارهێنەر دەتوانێت بە ئاسانی هەست بەو جیاوازیە بكات بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر شیاوی بەكارهێنانن و ناكرێت خاوەنی بەرهەمەكانی مایكرۆسۆفت خۆیانی لێ بەدور بگرن . لیستی بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئەدۆب و بواری بەكارهێنانیان لەم بەشەی ڕاپۆرتەكەمدا هەوڵ دەدەم زۆربەی ئەو بەرنامە ناسراوانە بخەمە ڕوو كە زۆرترین جار بەكاردەهێنرێت و ناوبانگێكی جیهانیان هەیە ئەگەرنا كۆمپانیای ئەدۆب ژمارەی بەرنامەكانی زۆر لەمە زیاترە و ئەوەندەی ئاگاداربم تا نوسینی ئەم بابەتە كۆمپانیای ئەدۆب خاوەندارێتی (62) بەرنامەی جۆراو جۆر دەكات و بەردەوام لە پێش خستنیاندایە . یەكەم فۆتۆشۆپ (Adobe Photoshop) : ناسراوترین بەرنامەیە لە بەرهەمەكانی ئەدۆب كە لەساڵی 1988 بەرهەم هێنراوە لە لایەن دوو پرۆگرامەرەوە کەبران بەناوەكانی (John Knoll) و (Thomas Knoll) بەڵام دوای ئەوەی لەگەڵ كۆمپانیای ئەدۆبدا كەوتنەر ڕێكەوتنێك توانرا دەرچووی (Photoshop 1.0) لەسەر كۆمپیوتەری ماكنتۆش جێگیربكەن لە ساڵی 1990 دا ، پاشگری فایلەكانی فۆتۆشۆپ (PSD) ئەمەش كورتكراوەیەكە بۆ (Photoshop Document) ، لەم جۆرە فایلەدا بەتەواوی گۆڕانكاریەكان پارێزراو دەبن و بەرنامەكە بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە پاشگرەدا دەكات كاتێك لە چەندین لایەری جیاواز پێك هاتبێت ، ئەم بەرنامەیە لە ساڵی 1992 دا بۆ سیستەمی مایكرۆسۆفتیش بەرنامە بنیات نراو لەو ڕێكەوتەوە تا ئێستا لە كاردایە . دووەم ئەكرۆبات (Adobe Acrobat) : دووەم بەرهەم لە لیستی بەرنامەكانی كۆمپانیای ئەدۆب بەرنامەی ئەكرۆباتە كە دەكرێت بە دوو بەشی سەرەكیەوە هەردوو بەرنامەكەش كار لەگەل جۆرێك لە فایلدا دەكەن بەناوی ( (PDFلە ساڵی 1993 دا یەكەم دەرچوی لێ بەرهەم هێنراوە بەڵام بەرنامەكە خۆی لە ساڵی 1990دا دەستكراوە بە داڕشتنی ، پاشگری فایل لەم بەرنامەدا كە بە (PDF) ناودەبرێت كورتكراوەی (Portable Document Format) بەرهەمێكی شێوە پەرتوكیە كە ناوەڕۆكەكەی لە تێكست و وێنەو لینكی جیاواز پێك دێت بەڵام نەبزۆكە تەنها روكارێكی ستاتیكیە . وەك پێشتر وتم بەرنامەكە دوو بەش پێكهاتوە هەیە یەكەم كە ناودەبرێت بە (Adobe Reader) تەنها كاری خوێندنەوە بۆ ناوەڕۆكی فایلە پی دی ئێفەكان بە ئەنجام دەگەیەنێت و هەندێك جار توانای سەلێكت و كردنەوەی لینكیشی هەیە لە ناوەڕۆكی فایلەكاندا ، بەڵام بەرنامەی دووەم كە بە (Adobe Acrobat) ناودەبرێت توانای دروست كردن و دەستكاریكردنی فایلی پی دی ئێفی هەیەو دەتوانرێت بە تەواوی دەست بگریت بەسەر ناوەڕۆكی فایلەكەدا . سێیەم (Adobe InDesign) : ئەدۆبی ئین دیزاین بەرنامەیەكە بەتەواوی گونجاوە بۆ دروستكردن و بنیات نانی پەڕە میدیاییەكان وەك گۆڤار و ڕۆژنامەو تەنانەت ئەو كتێبانەشی كە بایەخ بەلایەنی دیزاین دەدەن و وێنەو بابەتە میدیاییەكان تێكەڵ بە تێكست دەكرێت تێیدا . ئین دیزاین یەكەم بەرنامەیە كە پاڵپشتی فۆنتی یۆنی كود دەكات لەسەر ڕوبەرە دیكۆمێنتیەكان ،بەرنامەكە خۆی بۆ بواری پەڕەسازی بنیات نراوەو بە شێوەیەكی ورد دەست دەگرێت بەسەر روبەری پەڕەكەدا و بەتەواوی زاڵ دەبیت بەسەر هەموو بەشەكانیدا ، بەرهەمی ئەم بەرنامەیە كە ناونراوە (indd) كورتكراوەیە بۆ (InDesign document) . یەكەم دەرچوو لەم بەرنامەیە لە ساڵی (1999) دا بوو . چوارەم (Illustrator Adobe) : ئەم بەرنامەیە لەهەندێك ڕوەوە هاوشێوەی فۆتۆشۆپە بەڵام مامەڵەكردنی ئەم بەرنامەیە لەگەڵ بەرهەمی (Vector) دایە كە وێنە هەر ڕوبەڕێكی هەبێت تێیدا هەرگیز لە كوالیتیەكەی كەم ناكات ، ئەم بەرنامەیە زیاتر لە بواری بنیات نانی لۆگۆ و كارە جوانكاریەكانی هاوشێوەی لۆگۆدا بەكاردێت ، یەكەم دەرچووی ئەم بەرنامەیە لە ساڵی 1987 دا بوو لە سەر كۆمپیوتەری ماكنتۆش خرایەگەڕ و دواتر لە ساڵی 1989 دا دووەم دەرچوی پشتیوانی سیستەمی ویندۆزی كرد و دەتوانرا لەسەر ئەویش بەگەڕبخرێت .پاشگری بەرهەمەكانی ئەم بەرنامەیە (AI) كە كورتكراوەی (Adobe Illustrator) . پێنجەم (Adobe Dreamweaver) : دریم وەیڤەر بەرنامەیەك لە لوتكەی وێب سازیدا ، ئەم بەرنامەیە بەرنامەیەكی ناودار ناسراوە لە بواری گەشەپێدەرانی وێب دیزاین و پرۆگرامینیشدا ، بنەڕەتی كارەكەی دروستكردن و برەوپێدانی لاپەڕەكانی ماڵپەڕە چ ستاتیكی بێت یان داینامیكی تا ڕادەیەكی زۆر وەك نۆد پاد پلەس وایە بەڵام جیاوازی سەرەكی تێیدا بوونی ڕوكارێكی وێنەیی كە ڕاستەوخۆ فرمانە كۆدیەكان دەگۆرێت بۆ وێنەیی ، سەرباری كارئاسانی بۆ بەكارهێنەر لە بواری بنیات نان و دروستكردنی لاپەڕەكانی وێبدا . دریم وەڤەر لە بنەڕەتدا بەرهەمی كۆمپانیای مایكرۆمیدیایە بەڵام پاش تێكەڵبوونی بەكۆمپانیای ئەدۆب ئێستا خاوەندارێتیەكەی لەدەستی كۆمپانیای ئەدۆبدایە لە ساڵی 1997 دا یەكەم دەرچووی دریم وەیڤەر لەژێر سەرپەرشتی مایكرۆمیدیادا بڵاوكراوەتەوە ، دریم وەیڤەر پشتیوانی چەندین زمان و تەكنیك دەكات بۆ دروستكردنی لاپەڕەكانی وێب و پاشگرەكانی جۆراوجۆرن وەك (HTML , PHP , CSS , JavaScript, VBScript, ASP.NET C#, ASP.NET) شەشەم (Adobe After Affects) : یەكێكی تر لە بەرنامە هەرە ناوازەكانی ئەدۆب بەرنامەی ئافتەئیفێكتە كە كار لەسەر پارچە ڤیدیۆیی و بەرهەمە میدیاییەكان دەكات ئەنیمەیشنی جۆراو جۆری لێ بنیات دەنرێت لە ڕاستیدا بەرنامەكە تەواو بەتوانایەو كاتێكی دەوێت تا شارەزایی تێدا پەیدا دەكرێت بەڵام كارەكانی جێگای سەر سوڕمانەو نزیك دەبێتەوە لە ڕاستی ، بەرنامەكە پاڵپشتە بە چەندین كاریگەری و تایبەتمەندی جۆراو جۆر ، ئەم بەرنامەیە سەرەتا لە لایەن كۆمپانیایەكەوە بنیات نراوەو پێش خراوە بەناوی (Science and Art) دوو دەرچووی لەژێر سەرپەرشتی خۆیدا لێ بڵاو كردوەتەوە بەڵام پاش ئەوەی كۆمپانیای ئەدۆب خاوەندارێتی ئەم بەرهەمەی گرتە دەست بۆیەكەم جار لە ساڵی 1993 دا یەكەم دەرچووی بە ژمارە (3.0) لێ بڵاوكردەوە ، پاشگری پرۆژەی ئەم بەرنامەیە بە (AEP, AET) ناودەبرێت ، بەڵام لە كاتی ئێكسپۆرتكردنیدا دەتوانرێت چەندین جۆری جیاواز لە فۆڕمات هەڵبژێریت . حەوتەم (Adobe Premier Pro) : ئەم بەرنامەیە هاوشێوەی بەرنامەی میدیا ستۆدیۆ و ڤیدیۆ ستۆدیۆ و مۆڤ مەیكەرە كە لە بواری دەستگرتن بەسەر پارچە ڤیدیۆیی و بەرهەمە میدیاییەكاندا بەكاردێن و تێیدا گۆڕانكاری دەكرێت لە خستنە سەریەك و بڕین و زیادكردنی تایتڵ و دەنگ و وێنە و ئەفێكتە جیاوازەكان بۆ پارچە ڤیدیۆیی مەبەست ، ئەم بەرنامەیە بە بەرنامەیەكی مۆنتاژی جیهانی ناسراوەو لە لایەن بەرهەم هێنەرانی هۆلیۆدەوە بایەخی پێدەدرێت و بەكاردەهێنرێت ، سەرەتای بنیات نانی ئەم بەرنامەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2003 بەڵام ئەم بەرنامەیە پێشتر لە بەناوی (Adobe Premiere) بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1991 بۆ سیستەمی ماك بنیات نراوە واتا پێشتر بەرنامەیەك هاوشێوەی پرایمەر پرۆبوونی هەبووە بەڵام ئێستا دووبارە دیزاین و پرۆگرام ڕێژكراوەتەوە بەتوانایەكی جیاواز ، پاشگری پرۆژەی بەرنامەكە بە (PRPROJ) كوركراوەتەوە ، بەڵام لەكاتی ئێكسپۆرتكردنیدا چەندین جۆری جیاواز لە فۆڕماتی ڤیدۆیی بوونی هەیە . هەشتەم (Audition Adobe) : ئەم بەرنامەیە هاوشێوەی ئەدۆب پرایمەرە بەڵام ئەمەیان كار لەسەر دەنگ دەكات بەواتایەكی تر بەتەواوی پاڵپشتی جۆرەكانی دەنگ دەكات وەك میكسەرێكی دەنگی وایە هاوشێوەی ئەم بەرنامەیە كە لە كۆمپیوتەری ماكدا بوونی هەیە و شانازی پێوەدەكات بە ناوی (لۆجیك) وەیە كە بەرنامەیەكی ئێجگار بەهێز و فرە كردارە بەجۆرێكە تا ئێستا هاوشێوەی نیە ، ئەدۆبی ئودەیشن بەرنامەكە ڕێت پێ دەدات بەتەواوی دەستبگریت بەسەر فایلە دەنگیەكاندا و كاریگەری جۆراوجۆریان بخەیتە سەر ، ئەم بەرنامەیە بۆیەكەم جار لە ساڵی 2003 دا بەرهەم هێنراوە تا ئێستا چەندین ناوی تایبەتیان بۆداناوە كە ئەم بەرنامەی پێ دەناسرێتەوە لە دواین نازناویدا بە (Adobe Creative Cloud) یان (Audition CC) بڵاوكراوەتەوە كە لە 2014 دا خرایە بەردەست بەكارهێنەران . نۆیەم (Adobe Flash Builder) : بەرنامەی فلاش بڵدەر بەرنامەیەكی ناوازەو بەناوبانگە لە جیهانی ئیتەرنێتدا بەجۆرێك گەشەكردنێكی ئێجگار زۆری بەخۆوە بینیوە ، كورتەی كارەكەی دروستكردن و گەشەپێدانی پەڕەكانی وێبە ، بەرهەمەكانی ئەم بەرنامەیە ڕوكارێكی گرافیكی هەیە بەڵام فرمانەكانی ناوی پرۆگرام ڕێژ دەكرێت و دەبێت بەشێوەیەكی دروست ڕێك بخرێت لەگەڵ ڕوبەرەو گرافیكیەكەدا ، بۆگەڕخستنی ئەو لاپەڕانەی ئەم بەرنامەیە بەرهەمی ‌هێناوە لە هەموو كۆمپیوتەرێكدا دەبێت چەند بەرنامەیەكی سادە بەناوەكانی (Flash Player , Flash Lite , AIR) بوونی هەبێت كە بێ بەرانبەر لە ماڵپەڕی پشتیوانیەوە دەستبەركراون ، ئەم بەرنامەش سەرەتا لە ژێر مەرج و ڕاسپاردەی كۆمپانیای مایكرۆمیدیادابوو واتا ئەم كۆمپانیایە بەرهەمی هێنابوو لە ساڵی 1995 دا بەڵام لە ئێستادا لە لایەن ئەدۆبەوە گەشەی پێ دەدرێت ، لە ئێستادا بۆ برەو پێدان و دیزاین كردنی هەندێك ماڵپەڕ ئەم تەكنیكە بەكاردەهێنرێت كە جوانی و سەرنج ڕاكێشە سەرباری خێرایی و ئاسانی لەدەست گەشتن بە ناوەڕۆكەكانی ناو ماڵپەڕەكە . دەیەم (Adobe Flash) : ئەم بەرنامەیە هاوشێوەی بەرنامەی پێشوە لەمامەڵەكردن لەگەڵ جۆری فایلدا بەڵام كارەكەیان تەواو لەیەك جیاوازە واتا دوو بەرنامەی جیاوازن بەڵام كار لەسەر یەك جۆر لە بەرهەمی فڵاشی دەكەن ، تەنها كاری و دروستكردن و گەشە پێدانی ئەپڵیكەیشنە ئینتەرنێتیەكانە كەلەسەر ڕوبەری پەڕەكانی ئینتەرنێت دەردەكەون یاخە بەشێوەی بەرهەمێكی پرتەبڵ ئاسا ئۆفلاین بەگەردەخرێن ، هەندێكیان بە شێوەی یاری و هەندێكی تریان بەشێوەی بەرنامەی فێركاری بەهەمیشەی بەرچاومان دەكەوێت كاتێك بەناو ماڵپەڕەكاندا دەگەڕێن و یان وەك ڕوبەری ڕیكلامی لە گۆشەی ماڵپەڕەكانەوە دەردەكەون ، پاشگری بەرهەمەكانی ئەم بەرنامەیە جۆراوجۆرە بەرپێ ی دەرچوەكانی دەگۆڕێت بەڵام ناسراوترینیان (swf) كە كورتكراوەی (ShockWave Flash) وە (fla) كە بۆ پرۆژەكان بەكاردێت ، بەرهەمەكانی ئەم بەرنامەیە بەتەواوی داتای ڤیدۆیی و دەنگی وێنەیی تێكەڵ دەكرێت و بەشێوەیەكی سەرنج ڕاكێش پێكەوەیان دەبەستێتەوە ، لەهەندێك جۆری پلەیەرە ماڵتی میدیاییەكانیشدا بەرهەمەكانی فڵاش بەگەڕدەخرێن ئەگەر فلاش پلەیەریش بەردەست نەبوو .
  18. 5 پۆینت
    سەرەتا دەبیت بریار لەوە بدەیت کە خۆت ئەتەوێت بە چ ئاراستەیەکدا برۆیت لە دنیای تەلارسازیدا چونکە زمارەی پرۆگرامەکان زۆر زۆرن و رۆژ لە دوای رۆژ زیاتریش دەبن وە بە پێی ریژەی نێوان (quality) و (time) بەرنامەکان دەگۆرێن بە بروای من خۆت پەرە پێ بدەیت لەم بەرنامانەی خوارەوەدا وەکو خوێندکارێکی تەلارساز زۆر بەسود دەبێت و دەتوانیت دیساینەکانت بە باشی بکەیت: ١.autodesk autocad:بۆ دیسانی بەشی 2D دیاینەکانت ٢. sketchup pro : بۆ کاری مۆدێلینگ بۆ کاری رێندەرینیش هەم بەرنامەی سەربەخۆهەم پڵەگینی یەکجار زۆر هەیە نمونە وەک: artlantis ,vray,thea render,i Render ..... بە هیوای سەرکەوتن.
  19. 4 پۆینت
    سڵاو هاوڕێیان بۆ به‌رنامه‌كانی ڕێنده‌رینگ وه‌كو لومیۆن و ڤرای چ گرافیك كاردێك باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لاپتۆپه‌كه‌ خاو نه‌كاته‌وه‌ ئیشه‌كه‌ جوان بێت؟؟
  20. 4 پۆینت
    سەنتەری لۆرۆڤۆ بۆ نەخۆشیەکانی مێشک (The Lou Ruvo Brain Institute) ئەم بینا ناوازەیە لە لایەن ئەندازیاری تەلارسازی بەناو بانگ فرانک گێری ەوە دیزاین کراوە، بە شێوەیەک کە شوێن دەستی ئەم ئەندازیارەی بە تەواوی پێوە دیارە. ئەم بینایە سەنتەری توێژینەوەی نەخۆشیەکانی دڵ لە خۆ دەگرێت کە هۆڵی کۆنفرانس و کۆبونەوە و ژوری نەخۆش و کارمەند لە خۆ دەگرێت. بە ڕاستی گێری شتێکی ناوازە و تازەی دیزاین کردوە لە دەربڕینێکی ناوازە بۆ جیهانی مێشک کە ئێمە زۆر بە قورسی لێی حاڵی دەبین تا ئەمڕۆش، هەروەها چەند هۆڵێکی چالاکی بۆ زیاد کردوە کە بە کار دەهێنرێن بۆ بۆنە و ئاهەنگ و ئاهەنگی هاوسەرگیری کە ئەمەش دەبێتە سەرچاوەیەکی دارایی باش بۆ ئەو بینایە! (ئەندازیار فرانک گێری لە تەنیشت سەنتەرەکەوە) جێبەجێ کردن: دیزاین و جێبەجێکردنی ئەم بینایە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٠ دا بووە و بە بڕی تێچونی ٧٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. موادی بە کار هاتوو: ئەم سەنتەرە لە دیوی دەرەوە بە پلێتی تیتانیۆم ڕوپۆش کراوە کە بەرگەی گەرمای زۆر دەگرێت و دیمەنێکی جوانیشی بەخشیوە بەم بینایە، هەروەها گێری ڕەنگە ساردەکانی بە کار هێناوە وەک ڕەنگی شینی کراوە لە گەڵ سپی، ئەمەش لە پێناو باشتر کردنی لایەن نەفسی نەخۆشەکان. خاوەنی سەنتەر: خاوەنی ئەم سەنتەرە سەرمایەدارێکە بە ناوی (لاری لۆریڤۆ)، کە کارو پیشەکەی زۆر دوورە لە پزیشکیەوە، بەڵام بڕیراری دروست کردنی ئەم بینایەی دا بە تێچووی ١٠٠ ملیۆ دۆلاری ئەمریکی دوای ئەوەی باوکی بینی کە توشی نەخۆشی زەهایمەر بوو. هەر وەک لە وێنەکاندا دەیبینین بیناکە پێک دێت لە کۆمەڵێک شێوە و شکڵی شێواو و تێکەڵ بوو و ئاڵۆز، بەمەش ڕێ بە مێشکمان دەدات کە بە شێوەیەکی زۆر کراوە و شیکاری بۆ بکەین و هەوڵ بدەین لێی تێ بگەین، بەمەش مێشک چالاکتر دەبێت. بەم شێوەیەش تێدەگەین کە جوانترین شت لە ئەندازیاری تەلارسازی بریتیە لە خزمەت کردنی پرۆڤایەتی.
  21. 4 پۆینت
    کۆمپانیای Render Legion کە کۆمپانیای پەرەپێدەری کۆڕۆنایە و Chaos Group خاوەنادرێتی دەکات، لە نوێترین هۆواڵیاندا ڕێندەر ئینجینی Corona Renderer یان بۆ پڕۆگرامی ئارکی کاد (ArchiCad) بڵاو کردەوە. یەکەم وەشانی بە شێوەی ئەلفا بڵاو کراوەتەوە، ئەمەش بەو واتایە دێت کە لەوانەیە هەندێک کێشە و کەم و کورتی هەبێت و هەوڵ دەدەن لە وەشانەکانی داهاتوو دا بەهێزتری بکەن. لە پاڵ ئەمەش دا ئەم پڵەگینە پاڵپشتی هەندێک تایبەتمەندی بەهێز دەکات لەوانەش (Interactive Rendering و Denising و Corona VFB و Corona Texture و Material ) هەروەها پاڵپشتی تایبەتمەندیە تایبەتیەکانی ئارکی کادیش دەکات لەوانە ArchiCADGeometry و light و Material . بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر یان داگرتنی وەشانی ئەلفا سەردانی وێبلاگی فەرمی کۆڕۆنا بکەن . فێرکاری فەرمی کۆڕۆنا
  22. 4 پۆینت
    زۆرن ئەو ئەندازیارانەی کە لە بواری دیزاینی ڕێگا و بان دا کار دەکەن، تاکە کێشە نەبونی زانیاریە لە سەر ڕێگاو بان بە گشتی، هەندێکیان پشتیان بەستوە بە سۆفتوێر و هەندێکیشیان پشتیان بەستوە بە زانیاری و سەرچاوە بەر بڵاو و جیاجیاکانی ئینتەرنێت. بۆیە لێرەدا بە باشم زانی ئەم کتێبە دابنێم کە سودی زۆری هەیە بۆ ئەندازیارانی ئەو بوارە و یارمەتیدەری تەواوە بۆیان لە کاتی تەنفیز و دیزاینیش دا. ئەندازیار هەڵمەت غەریب هەستاوە بە نوسینی کتێبێکی بە سود لەو بوارە دا و لێرەوە زۆر سوپاسی دەکەم. ناوی کتێب: مواصەفاتی گشتی ڕێگاوبان نوسەر: ئەندازیار هەڵمەت غەریب ناوەڕۆک: کتێبێکی تایبەتە بە ڕێگاوبان لە ڕوی تەنفیز و دیزاینەوە بینینی ئەم کتێبە بە شێوەی ئۆنلاین بە شێوەی ئۆنلاین لەم بەستەرەوە دایگرە کتێبی مواصەفاتی گشتی ڕێگا و بان هیوادارم سودی لێ ببینن
  23. 4 پۆینت
    کۆمپانیای 3dquakers ڕایگەیان کە وەشانێکی نوێی پڵەگینی فۆرستەر(Forster) یان بۆ بەرنامەی سینەما فۆر دی Cinema 4D بڵاو کردۆتەوە، کە پڵەگینێکی تایبەتە بە دروست کردنی سروشت لە دیمەنەکاندا لە ڕێگەی دانانی دار و سەوزایی و چیمەن و گوڵ و بەردەوە و پاشان بڵاو کردنەوەی بەو ئۆبجێکتەی کە بۆی دیاری دەکەی. لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە ئەوەیە کە گشت ئەو شتانەی دایدەنێی توانای جوڵانیان هەیە بە گوێرەی ئەو هێزانەی (Force) کە لە دیمەنەکەدا دایاندەنێی. ئەم پڵەگینە چوار مۆدیوڵی سەرەکی لە خۆ دەگرێت کە ئەوانیش (Forster Trees, Multiflora, Multicloner و Forster Rock) ن، هەروەها چەند کۆمەڵێکی (Library) درێژکراوەی چیمەن و درەخت و بەردی ئامادەی تێدایە کە دەتوانی ڕاستەوخۆ بە کاریان بهێنی. دارەکان دەتوانی لە سەرەتاوە دروست بکەی یان دارێکی ئامادە دابنێی و گۆڕانکاری تێدا بکە و بیگۆڕی بەو شێوەیەی کە دەتەوێ. ئەم پڵەگینە لە ئەسڵدا بۆ بەرنامەی SoftImage بەرهەم هێنراوە و تایبەت بووە بەو بەرنامەیە، بەڵام دواتر کۆمپانیا بڕیرایدا کە ئەم پڵەگینە پەرەپێبدات بۆ بەرنامەی سینەما فۆر دی بە شێوەیەک کە لەگەڵ گشت ڕێندەر ئێنجینەکانی ئەو بەرنامەیە دا بگونجێ لەوانە (ڤیڕەی و ئەرنۆڵد و ئۆکتان و ڕێندەرەری تایبەت سینەما فۆر دی). نرخی ئەم پڵەگینە لە ئێستا دا ٣٥٠ $ دۆلاری ئەمریکیە کە دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانی بیکڕی. لە تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە: بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ بەرنامەی سینەما فۆر دی و گشت ئەو ڕێندەرەرانەی کە تایبەتن بەو بەرنامەیە.توانای بڵاو کردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئۆبژێکتی هەیە لە دیمەنەکەدا بێ ئەوەی لۆد لە سەر فایلەکە دروست بکات.گشت ئۆبجێکتەکان توانای جوڵەیان هەیە بە گوێرەی ئەو هێزانەی کە لە دیمەنەکەدا هەیە.گشت ئەو ڕوەک و دارانەی کە دادەنرێن توانای گەشەیەن هەیە و دەتوانن بە گوێرەی کات گەشە بکەن.دەرکەوتنیان لە ڤیوپۆرتەکاندا بە شێوەی OpenGL ە کە ئاسانکاری دەکات بە شێوەیەکی زۆر جوان دەرکەون.دەتوانرێت بەفر بەرهەم بهێنرێت بۆ ڕوەکەکە و وای لێ بکەی کە دابپۆشرێت بە بەفر و لە سەر چڵەکانی کۆ ببێتەوە.دەتوانی میوەی وەک Geometry بۆ زیاد بکەی بەو شێوەیەی کە دەتەوێ و پاشان چڕی میوەکانیش دیاری بکەی.ئەمانە و چەندینی تریش کە دەتوانی لەم پەیجەوە بیبینی... ماڵپەڕی سەرەکی چەند نمونەیەک لە دارەکانی ئەم پڵەگینە
  24. 4 پۆینت
    کۆڕۆنا ڕێندەر یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکان کە بەم دواییانە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد بە تایبەت لەو تایبەتمەندیە نایابانەی کە هەیبوو. ئەم ئینجینە نایابە لا لایەن گروپی Render Legion ەوە پەرەی پێ دەدرێت کە بە پێی دوایی هەواڵ بوون بە بەشێک لە کۆمپانیای Chaos group کە پەرەپێدەری ئینجینی بەناوبانگی ڤیڕەین. لە دوایین هەواڵ دا Render Legion هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانی 1.7 ی ئەو ئینجینە نایابە کە چەندین نوێکاری و تازەگەری تێدا ئەنجام داوە لە گرینگتینیان جێگیر کردنی Vray DMC Sampler تێیدا کە لە لایەن chaos group ەوە داهێنراوە ، هەروەها زیاد بوونی خێراییەکەی بۆ ٪600 بۆ ئەو فایلانەی کە ژمارەیەکی زۆر لە ڕوناکی تێدایە بە هۆی دانانی سیستمێکی نوێ تێیدا بە ناوی Adaptivr direct light Sampling کە بە شێوەی Option ێک زیاد کراوە بۆی . هەروەها خێرایی ئینجینەکە بە گشتی بە ڕێژەی 100٪ زیادی کردوە ئەمەش بە هۆی ئەو گۆڕانکاریە گەورانەی کە تێیدا کراوە کە بە گشتی زۆر تایبەتمەندی و سیستمی لە ڤیڕەیەوە بۆ هێنراوە، بەڵام کردارە پێچەوانەییەکەش هەر ڕاستە زۆر تایبەتمەندی نایاب هەبوو لە کۆڕۆنا دا کە وا خەریکن بۆ ڤیڕەی زیاد دەکەن. یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە بەهێزەکان، کەم کەدنەوەی بەکارهێنانی میمۆریە بە ڕێژەی 25٪ بۆ 75٪ بۆ Render Element ەکان. بێجگە لەوانەی لە سەرەوە باسم کرد چەندین نوێکاری تریش کراوە لەوانە: دانانی Material Library ەکی زۆر بەهێز کە نزیکەی 300 ماتریاڵی ئامادەی تێدایە کە بە تەنها یەک کلیک دەتوانی بەکاریان بهێنی. ئێستا پاڵپشتی زۆربەی ئینجینەکانی بەرهەم هێنانی قژ و خوری دەکات. Shader ێکی تایبەت بە Skin پێست و قژ Hair. ئێستا ماتریاڵی ستاندەری کۆڕۆنا پاڵپشتی Sub Surface Scatering دەکات. کامێرای تایبەت بە خۆی زیاد کردوە واتە Corona Camera. تایبەتمەندی نوێ زیاد کراوە بۆ ماتریاڵی شوشە و شلەمەنی کە لە ئێستادا زیاتر لە ڕاستی دەچێت. ئەمانە و چەندین زانیاری نوێ کە دەتوانی لە وێبلاگی سەرەکی کۆڕۆنا وەریگری. ڤیدیۆی نوێکاریەکان: ڕوخساری نوێی پڵەگین:
  25. 4 پۆینت
    خانوەکە لە سلێمانیە لە بەکرەجۆ بەڕوبەری 300 م² بەرنامەی بەکار هاتوو لەم کارەدا: sketchup 2015,vray 2.00.2,PS
  26. 4 پۆینت
    هەر چەندە سریدی ستودیۆ ماکسی ٢٠١٧ هێشتا بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە لایەن Beta Tester ەکانەوە بڵاو کراوەتەوە بریتیە لەمانەی خوارەوە. ڕوخساری بەرنامەکە گۆڕاوە و گۆڕانکاری لە ئایکۆنەکانی وەشانە نوێکەدا کراوە. ڕێندەر ئینجینێکی نوێ زیاد کراوە بە ناوی ART کە پێ دەچێت هەر ئەوە بێت کە لە Autodesk 360 دا بەکار هاتوە. ڕێندەر ئینجینی مێنتاڵ لابراوە، پێ دەچێت ئەمیش وەک مایا بە شێوەی جیا دابەزێنرێت. هیچ گۆڕانکاریەک لە داینامیک سیستەم و پارتیکڵ دا نەکراوە. ڕوخسارە بەرنامەکە گونجاوە لە گەڵ HDPI واتە شاشە کوالیتی بەرزەکان و Text Scaling . ئەمانە ئەو چەند زانیاریانەن کە تا ئێستا دەستم کەوتون لە چەند برادەرێکمەوە لە Autodesk Beta testers. ڕوخساری نوێی بەرنامەی ماکسی ٢٠١٧ هەر هەواڵێکی تریشم دەست کەوت لێرەوە بڵاوی دەکەمەوە.
  27. 4 پۆینت
    کۆمپانیای Walt Disney Animation Studio دیسانەوە گەڕایەوە ناو پێشبڕکێی سینەماوە، ئەمجارەیان بە شێوازێکی نوێوە, دوای ئەوەی کە فلیمی Big Hero 6 ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد لە جیهانی ئەنیمەیشن و سینەما دا و هەروەها فلیمی Frozen کە لە پلەی یەکەمی فلیمە ئەنیمەیشنەکانە بە درێژایی مێژوو. دەیەوێت لە پێشبڕکێکە دوور نەکەوێتەوە و بەردەوام لە هەوڵی بە کار هێنانی نوێترین شێواز و تەکنۆلۆجیا دایە و هەردەم هەوڵی پێشەنگی دەدات لەو بوارە دا. گەیشتن بە وردەکاری تەواو بێ گومان، بە پێچەوانەی گشت کارەکانی پێشوتریان، کە نەدەچونە ئاڵۆزی و وردەکاریەوە لە سیستمی قژ (Hair) و خوری (Fur) دا، هەروەک کە لە فلیمەکانی Wreck-it-Ralph و Frozen دا بە ئاشکرا بە دێ دەکرێت. بۆیە هەستان بە پەرەپێدانی سیستمێکی Instancing ی نوێ بە هاوکاری لە گەڵ کۆمپانیای Autodesk دا بە ناوی (1)XGen و ڕاستەوخۆ خستیانە ناو بەرنامەی مایا وە کە بەکاریان هێناوە لە گشت بەشەکانی دا وەک modeling و Texturing دا. (1) لە ئێستا دا Xgen بەشێکی تایبەتە لە بەرنامەی مایا دا و لە وەشانی 2015 ەوە بۆی زیاد کراوە ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی بەرهەم هێنانی فلیمی Zootopia کۆتایی پێ هات. ئێستاش هەمو کەس دەتوانێت ئەو ئامێرە لە بەرنامەی مایا دا بە کار بهێنێت. دیمەنێکی فلیمی Zootopia بەڵام کێشەکەی تر ئەوەیە کە تا ئێستا کۆمپانیای دیزنی هیچ پڕۆژەیەکیان نەبوە کە بەو ئەندازەیە ئاژەڵی تێدا بێت و بە شێوەی جیا جیا و جۆری جیا وەک ئەوەی کە لە Zootopia دا بەدی کرا. ٦٤ جۆر ئاژەڵ لەم فلیمە دا بە کار هاتوە لە گەڵ نزیکەی ٨٠٠٠٠٠ هەشت سەد هەزار کارەکتەر مۆدێل (Character Model). کارەکتەرە سەرەکیەکان کە بریتین لە Hoops (کەروێشکەکە) و Wild (ڕێویەکە) لە هەریەکەیاندا نزیکەی ٢.٥ ملیۆن تاڵە قژی بۆ دانراوە کە هەر تاڵێک بریتیە لە مۆدێلێکی جیۆمێتری (Geometry model)، هەروەها giraffe (زەڕافەکە) نزیکەی ٩ ملیۆن تاڵ قژی بۆ دانراوە و gerbil یش ٤٨٠٠٠٠ ی پێویست پێ بوە. بە هەر حاڵ ئەو ژمارە زۆرەی قژ و خوری شتێکی نابەجێە لە جیهانی سی جی دا مەگەر ئەوەی کە سیستمێکی بەهێزی کۆکردنەوە (Groom) ت لا بێ و بتوانی کۆنتڕۆڵی بکەی. هەر بۆیە کۆمپانیای دیزنی ئەم سیستمەی ئامادە کرد (XGen)، بەڵام پێش ئەوەی دەست بە پڕۆسەکە بکەن سەرەتا پێویستە لە سروشتی کارەکە و جۆری خوری ئەو ئاژەڵانە بگەن و لێوردبونەوەی بۆ بکەن، بۆیە هەستان بە گەڕان و دراسە کردنی جۆرەکانی ئاژەڵەکان وە جۆری خوری سەر ڕوپۆشی پێستیان و چەند نمونەیەکیان وەرگرت لە چەند جۆرێکی جیاواز دا. چەند جۆرێکی جیاوازی خوری ئاژەڵەکان "ئێمە سەردانی چەندین باخچەی ئاژەڵان و چەندین ناوچەی گەشتیاریمان کرد کە ئاژەڵی جیا جیای لێ بوو" ئەمانە وتەی بەڕێوەبەری بەشی Visual Effect ی کۆمپانیا (Kersavage) بو کە بە ماڵپەڕی FXGuide ی ڕاگەیاندبوو، هەروەها درێژەی بە قسەکانی دا و وتی " سەردانی چەندین شوێنمان کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاژەڵەکان ببینین هەروەها چەندین مۆزەخانەی ئاژەڵانی وشک کراو چووین بۆ ئەوەی لە نزیکەوە و بە شێوەی مایکرۆسکۆپی خوری ئاژەڵەکان بینین و دراسەی بکەین". ئەوەی کە بەلامانەوە سەیر بو تێبینیمان کرد کە هەندێک لە خوریەکان زۆر تەنکن و هەندێکیان زۆر ئەستور و ڕەقن و لە یەک ئاژەڵیش دا بە دی کراون، بۆ نمونە ئەگەر ئاژەڵی کوالا بە نمونە وەرگرین تێبینیمان کرد کە هەر دو جۆرەکەی بە ڕەنگی جیاواز تێدایە و لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی لەشی دا کۆبونەتەوە. لە پێشدا کۆمپانیا چەندین و فێڵ و تەکنیکی شاراوەی بە کار دەهێنا بۆ ئەوەی بتوانن قژ و خوری دروست بکەن، بەڵام لە گەڵ XGen دا کارەکە زۆر ئاسان بوە و ژیانێکی نوێی بە جیهانی سی جی بەخشی ، لە گەڵ ئەم تەکنۆلۆجیا نوێیەدا دەتوانی بە ئەسانی کۆنتڕۆڵی ماتریال و Shader ی خوریەکە بکەی و هەروەها زۆر بە ئاسانی دەتوانی کۆنترۆڵی شێوە و جوڵەی بکەی و شێوازی جیاوازی پێ ببەخشی. Kersavage لە بارەی جوڵاندنی خوریەکانەوە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی " بۆ نمونە ئەگەر بمانویستایە بایەک بدات لە خوریەکە یان قژەکە و بیجوڵێنێتەوە ئەوا مۆدیوڵێکی تایبەتیمان دروست کردبوو بۆ دروست کردنی Noise و جوڵە و کارلێك کردن و چەندینی تر هەر یەکەیان بە جیا جیا، بەڵام لە ئێستا دا تەنها بە زیاد کردنی هێزێکی داینامیکی بۆ مایا ئەوا ڕاستەوخۆ بە شێوەی فیزیایی کار لە خوریەکە دەکات و کۆنتڕۆڵی جوڵەی خوریەکە دەکات". بە بەکار هێنانی Xgen دەتوانی مۆدێلێکی Geometry دوبارە بکەیتەوە لە سەر ڕویەک بە شێوەی Instancing کە هیچ لۆدێک دروست ناکات لە سەر میمۆری و زۆر بە ئاسانی دەتوانی ملیۆنەها مۆدێل دوبارە بکەیتەوە لە سەر ڕوەکان و کاریان لە گەڵدا بکەی وەک تەنها ئۆبجێکتێک بە شێوەیەک کە دەتوانی کۆنترؤڵی شێوە و ماتریاڵی مۆدێلەکان بکەی بە چەندین شێوە. هەروەها لەم فلیمە دا چەند ئامرێکی کۆنیشیان بە کار هێناوە کە لە فلیمەکانی پێشودا بەکاریان هێناوە وەک (iGroom) لکە ئەمانیشیان بە هەمان شێوە خستۆتە ناو XGen ەوە. هەموو ئەمانەش وەک هەمو فلیمێکی ئەنیمەیشنی تر بە چەند قۆناغێک جێبەجێ کراوە. یەکەم دروست کردنی Story Board دووەم دروست کردنی Layout سێیەم زیاد کردنی جوڵە Animation وێنەی کۆتایی دوای زیاد کردنی خوری یەکێکی تر لە کێبەرکێکان بریتیە لە چۆنێتی Render کردنی کارەکە چونکە وێنەی کۆتایی لە دوای ڕێندەرەوە دەردەکەوێت، ئەوەی کە دیزنی پێویستی پێی بو بریتیە لە ئینجینێک کە بتوانێت ئەو هەموو مۆدێلە ڕێندەەر بکات، لە ساڵانی پێشودا کە تەنها کەشتیەکی ئاسمانی یان چەند کارەکتەرێکی سادە Render دەکرا کارەکە زۆر ئاسانتر بوو بەڵام بە بونی ئەم هەموو مۆدێل و کارەکتەرانە کارەکە زۆر قورس بوە، بۆیە پێویستیان بە پەرەپێدانی ئامێرێکی نوێ بوو بۆ ئەوەی ڕێندەر ی کارەکەی پێ بکەن . بۆیە گەڕانەوە بۆ بەکارهێنانی ئامێرێکی کۆنیان بە ناوی ( Nitro GPU solve) کە لە پێشدا بە کاریان هێناوە و ئەم ئامێرەش پشتی بەستوە بە GPU Rendering کە پشتی بەستوە بە گرافیک کارد، پاش ئەوەی کە پەرەیان پێ دا و چەند گۆڕانکاریەکیان تێدا کرد گەیشتنە ئەوەی کە بتوانن Render ی پێ بکەن و ئانجامێکی نزیک لە ڕاستیان بداتێ (Realistic Result) . لەم دیمەنە دا دەردەکەوێت کە چەندین مۆدێل و ئەو هەموو خوریە لە یەک دیمەن دا دەردەکەون دەرئەنجام لە کۆتاییدا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەم فلیمە Zootopia دیسانەوە دیزنی لە لوتکە دا هێشتەوە و وای کرد کە کێبەڕکێکە زۆر بەهێز بکات، سەرەڕای ئەوەی کە نابێ ڕۆڵی کۆپانیای ئۆتۆدێسک لە یاد بکرێت بە بەرهەم هێنان و پەرەپێدانی بەرنامەیەکی بەهێزی وەک مایا و هاوکاری کردنی کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فلیمەکان لە دروست کرد و یارمەتیدانیان لە دروست کردنی ئامێری تایبەت و نوێ بۆیان. هەروەها Xgen یش یەکێکە لەو ئامێرانەی کە لە لەیەن ئۆتۆدێسک و دیزنی ەوە پەرەی پێ دراوە.
  28. 4 پۆینت
    پێوەری مایەرد بە گشتی پەیوەندی هەیە بە Tempreature ی ڕەنگەکانەوە بە یاسایەک کە بریتیە کە 106/T لە کاتێکدا : T: بریتیە لە گەرمی ڕەنگەکان M: بریتیە لە پێوەری مایەرد ئەگەر بیبەستینەوە بە نمونەیەکی سی جی ەوە . بە گشتی لە بەرنامەی ماکس دا کاتێک Vray Light بە کار دەهێنین بە دوو شێوە دەتوانی ڕەنگەکانی دیاری بکەی، بە Tempreature یان Color. لە ڕێی تێمپریچەرەوە دەتوانین نرخی نایەردی ڕەنگەکە دیاری بکەین . ئەگەر ئاسمان بە نمونە وەرگرین کە گەرمیەکەی لە 25000 بۆ 30000 دایە بە گوێرەی مایەرد دابەشی 106 /1 دەکرێت کە دەکاتە 40 ئەمەش بە گوێرەی مایەرد ڕەنگی شینی ئاسمانیە.
  29. 4 پۆینت
    لە تیۆری ڕەنگەکاندا ئەم شیتەش زۆر سودی هەیە بیزانی :
  30. 4 پۆینت
    پێشاناگای دیۆر (dior fashion boutique building) کە دەکەوێتە ناوچەی Cheongdam-dong لە سیئۆلی کۆریای باشور، یەکێکە لەو بینا ناوازانەی کە ڕوکاری دەرەوەی شێوەیەکی ئۆرگانی هەیە و مە کۆمەڵێک موادی زۆر سادە نحت کراوە و جێبەجێ کراوە. ئەگەر چی بیناکە لە ئەسڵدا وەک بۆتیکێک دیزاین کراوە بەڵام لە ڕاستیدا زۆر لەوە گەورەترە و بیناکە پێک دێت لە شەش قات کە داپۆشراوە بە لەوحەی سپی و شێوەیەکی ناڕێک کە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی پێ بەخشیوە و وای لێ کردوە ببێتە گەورەترین بینای بۆتیج لە سەرانسەری ئاسیا دا. دیزاینی تەلارسازی ئەم بینایە لە لایەن ئەندازیاری تەلارسازی بەناوبانگ ( Christian de Portzampark) ەوە دیزاین کراوە و شێوەی دەرەی لە فابریکی قوماش و جل و بەرگەوە وەرگرتووە بە بەکار هێنانی ڕەنگی سپی کە بۆتە هۆی بەخشینی شێوەیەکی ئۆرگانی زۆر ناوازە پێی. بە گشتی ئەم بینایە بە یەکێک لەو بینا گرنگانە دادەنرێت کە بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک موادی سادە کە بریتین لە موادی فایبەر و فۆم و تەختە شێوەیەکی ناوازە دروست کراوە، ئەمەش لە ڕێی چارەسەر کردنی ڕووپۆشی دەرەوەی ئەو کتلانە بە موادی سلیکۆنی تایبەت تا ڕی لە کاریگەری کەش و هەوا بگیرێت و کاری زۆر لێ نەکات و بیپارێزێت، هەروەها دانانی هەیکەلەکانی بە شێوەیەک کە توانای جوڵەیەکی کەمی هەبێت بۆ ئەوەی دوور بێت لە کاریگەری ڕەشەبا و زەمین لەرزە. شێوازی دروست کردنی ڕوپۆشی بیناکە و کوتلەکانی: بەشەکانی ناوەوەی کوتلەکان بە Brace ی تەختە و فایبەر دورست کراوە بە یەکەوە بەستراونەتەوە بە شێوەیەکی داینامیک کە توانای جوڵەیان هەیە. ڕوپۆشی Brace ەکان بە تەختە کراوە و دیوی دەرەوەی وانیش کراوە و ساف کراوە ڕوپۆشی تەختەی دەرەوە بە بۆیاخی سلیکۆنی و فۆرم کراوە بە شێوەیەک کە ئەستوری بۆیاخەکەی لە ١سم کەمتر نیە.
  31. 4 پۆینت
    هاوڕێیان کاتێک کە بە کیبۆردی کوردی central Kurdish keyboard ی ویندۆزی ١٠ ئە نوسم لە فۆتۆشۆپ دوای ئەمەوێت فۆنت بگۆڕم نوسینە کوردیە کە تێک دەچێت ئە م کیشەیەشم حە ل کردوە بەس هەر چاک نەبوو
  32. 4 پۆینت
    پێویستە snap to frozen چالاک بکەی بەم شێوەیەی خوارەوە: snap settings -> options -> snap to frozen
  33. 3 پۆینت
    کێشی Steel Bar یەکێكە لەو شتانەی کە ئەندازیاری شارستانی بۆ هەر گرەیدێك پێویستە بیزانێت. بە پێی GB1499.2-2007, BS4449, A615 کێشەکان بە شێوەیەیە: تیرە کێش (کگم / مەتر) -------------------------------------------------------------------------------------- 6 ملم 0.222 8 ملم 0.395 10 ملم 0.620 12 ملم 0.890 14 ملم 1.210 16 ملم 1.580 18 ملم 2.00 20 ملم 2.470 22 ملم 2.980 25 ملم 3.850 28 ملم 4.830 32 ملم 6.310 40 ملم 9.870 هیوادارم سودی هەبێت..
  34. 3 پۆینت
    کۆمپانیای ئۆتۆدێسك ئەپدەیتێکی نوێی بۆ سریدی ماکسی 2020 بڵاو کردەوە کە چەند تایبەتمەندیەکی بۆ زیاد کردووە، لە گرینگترینیان جیا کردنەوەی ڤیوپۆرتە بە شێوەی فلۆت و دوور لە ئەپپلیکەیشنە سەرەکیەکە. لە گرینگترین نوێکاریە تازەکان: توانایی جیا کردنەوەی ڤیوپۆرت . ڕێکخەری کیبۆرد (‌hotkey Editor) ێکی نوێی بۆ زیاد کردووە. چاکسازی کراوە لە Chamfer Modifier دا. جیاکردنەوەی ڤیوپۆرت یەکێکە لە فیچەرە هەرە گرنگەکان کە زۆرترین داواکاری لە سەر بووە لە لایەن بەکارهێنەرانی بەرنامەکەوە و زۆرترین فیدباک لە سەری ئاراستەی کۆمپانیاکە کراوە. ئەم تایبەتمەندیە ڕێ بە بەکارهێنەران دەدات تا ٣ ڤیوپۆرت جیابکەنەوە و بیخەنە سەر مۆنیتەرە جیاکان، کە هەر یەکێکیان تایبەتمەندی تایبەت بە خۆی هەیە و دەتوانرێت ڕێکبخرێت. یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکان Hotkey Editor ێکی نوێیە کە دەتوانرێت کیبۆرد شۆرتکەتەکان لە ڕێیەوە ڕێک بخرێت و هەروەها دەتوانی پاشەکەوتی ڕێکخستنەکانت بکەی لە فایلێکی دەرەکی دا و دواتر لۆدی بکەیتەوە هەر کاتێک ویستت. چاکسازی لە مۆدیفایەری Chamfer دا کراوە و لە Chamfer Option دا By Weight زیاد کراوە کە دەتوانی لە ڕێیەوە هێزی Chamfer بۆ Edge ەکان بە پێی Weight ەکانیان ڕێک بخەی. ئەمانە و چەندین نوێکاری تر ... کە دەتوانی لەم ڤیدیۆیە دا بیانبینی: بۆ زانیاری زیاتر دەتوانی سەردانی وێبلاگی ئۆدێسک و پەڕەی دۆکیومێنتەیشن بکەی.
  35. 3 پۆینت
    بە ڕاستی زۆر جەنجاڵ و ئاڵۆزە. من زۆرم حەز لە کلاسیکە بەڵام کلاسیکی هیندی نا 😝 دەست خۆش کاک دابان.
  36. 3 پۆینت
    هەر کەسێک لە ئێوەی بەرێز دەتوانێت سەرچاوەی فێربونی خوی پێمان بلێت تا کۆ سود لە یەکتر ببینین من وەک شەخسی خوم لە ڤیدیوکانی ئەم کومپانیانە فێری زور شت بوم،ئەمانەی خوارەوە ناوی ئەو کۆمپانیانەن: Digital Tutors FXPHD Lynda CG Society Video Copilot VfxBro Youtube Allan Mckay
  37. 3 پۆینت
    Chaos Group دەستی کرد بە بڵاو کرنەوەی وەشانی تاقیکاری ڤیڕەی ٤ کە بە شێوەی سەرەتا ئەم گۆڕانکاریانەی تێدا کراوە : ڤیڕەی GPU ئێستا پاڵپشتی (VrScans و Fog و Volume Grid) دەکات. دانانی Adaptive Dome Light ( چیتر پێویستی بە Portal Light نیە و خێرییەکەی ٥ ئەوەندەی جارانە) زیاد کردنی Auto Exposure و Auto White Balance . ڕوخسارەکەی نوێ کراوەتەوە. Shader ێکی نوێ زیادی کردوە بۆ قژ و خوری. زیاد کردنی Switch Material. زیاد کردنی Denoiser Render Element ( ئێستا Denoiser بۆ هەموو Elementekan زیاد دەکرێت) ڤیدیۆی تاقیکاری:
  38. 3 پۆینت
    بلاک پانزەر (Black Panther) دوایین کاری ستۆدیۆکانی مارڤڵ کە وا بڕیارە فیلمەکەی لە مانگی ٢ی ٢٠١٨ بڵاو بکرێتەوە . بە ڕای من کارەکتەری بلاک پانزەر تا ڕادەیەک جیاوازترە لەوانی تر و تا ڕادەیەکی زیاتر لە سوپەرمان دەچێت کا یەکێکە لە کارەکتەرە سەرکەوتوەکانی DC، بەوەی کە ئەمیش لە کەوکەبێکی ترەوە دێت و توانایی لە ڕادەبەدەری هەیە و لە خانەوادەی شاهانەیە و هتد. بە پێی کۆمیکەکە ناوی ڕاستەقینەی (T'Challa) یەو باڵای 182سم و کێشی ٢٠٠ پاوەندە. تواناییەکەشی لە ڕوی فیزیکیەوە پەرەی بە خۆی داوە و بووە بە SuperHuman وەک سوپەرمان. ترایلەری فیلمەکە: نازانم ئێوە ئەڵێن چی ...
  39. 3 پۆینت
    هاوریان به بروای ئیوه ,درووست کردنی فلیمی ئه نیمه یشن وه کوو شریک یان توی ئستوری به چه سناریویک بیت جوانتره?له کوردستان.مووچه ی چه ند ئه ویت?به چه ند که س درووست ئه بیت?چه ند سال?
  40. 3 پۆینت
    دیـــزایـني دوو خـــانــوو يه‌كيان له‌سه‌ر رووبه‌ری 200 م2 ئه‌ويتر له‌سه‌ر رووبه‌ری 250 م2
  41. 3 پۆینت
    کۆمپانیای ئۆتۆدێسک وەشانێکی نوێی بەرنامەی ئۆتۆکادی بڵاو کردەوە کە بەرنامەیەکی تایبەتە بە وێنەکێشانی ئەندازەیی CAD Drawings . ئەم وەشانە تازەیە بریتیە لە وەشانی 2017 ی ئەم پڕۆگرامە و چەند نوێکاریەکی تێدا کراوە. لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە نوێیە بریتیە لە: زیاد کردنی ئەپلیکەیشنێکی نوێ کە لە ڕێیەوە گشت Update و نوێکاریەکانی گشت پڕۆگرامەکانی ئۆتۆدێسکی پێ ڕێک دەخرێت بە ناوی Autodesk Desktop App. زیاد کردنی Smart Centerline و Smart Mark کە لە ڕێەوە دەتوانی بە ئاسانی سەنتەری نێوان دو خاڵ دیاری بکەی و هەروەها سەنتەری گشت قەوس و بازنەیەک بە شێوەی Related دیاری بکەی. یەکێکی تر لە گرنگترین تایبەتمەندیەکان بریتیە لە زیاد کردنی تایبەتمەندی هێنانی فایلی PDF بە شێوەی ئۆتۆکاد، کە ئەمەش جێی دڵخۆشیە بۆ زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئەم پڕۆگرامە. چاکسازی کراوە لە تایبەتمەندی 3D Printing دا کە بە کاردەهێنرێت بۆ پرینتی مۆدێکی سێ لایی بە پرنتەری 3D. زیاد کردنی تایبەتمەندی Share Design View کە دەتوانی لە ڕێیەوە نەخشەکانت شەیر بکەی بۆ کلاود و لەوێوە بە کاری بهێنی. ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تریش کە دەتوانی لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە دا بە تەواوی بیبینی. داگرتنی پڕۆگرام بە شێوەی Trial بۆ Online Install http://www.autodesk.com/products/autocad/free-trial داگرتنی پڕۆگرام بە شێوەی Trial بۆ offline Install (32bit x86) http://trial2.autodesk.com/NET17SWDLD/2017/ACD/DLM/AutoCAD_2017_English_Win_32bit_dlm.sfx.exe (64bit x64) http://trial2.autodesk.com/NET17SWDLD/2017/ACD/DLM/AutoCAD_2017_English_Win_64bit_dlm_001_002.sfx.exe http://trial2.autodesk.com/NET17SWDLD/2017/ACD/DLM/AutoCAD_2017_English_Win_64bit_dlm_002_002.sfx.exe زانیاریە پێویستەکان: Product Key: 001I1 Serial: 666-69696969 پەڕەی یارمەتی ئۆتۆکاد: http://help.autodesk.com/view/ACD/2017/ENU/ http://download.autodesk.com/us/support/files/autocad_2017_help_download/AutoCAD_2017_Product_Help_English_Win_32_64bit_dlm.sfx.exe یاساکانی ئەم ماڵپەڕە ڕێگە نادات بەوەی کە کڕاکەکەی دابنێم، لە بەر ئەوە هەر کەسێک کڕاکەکەی ویست با نامەیەکی تایبەتم بۆ بنێری لەم ماڵپەڕە دا، ڕاستەوخۆ بۆی ئەنێرم.
  42. 3 پۆینت
    ٢٥ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ دا (١٩٩٠/١١/٣١) یەکەم وەشانی بەرنامەی سریدی ستۆدیۆ ماکس بڵاو کرایەوە، تۆم ‌هیودسەن (Tom Hudson) کە بە دامەزرێنەر و دروستکەری ئەو بەرنامە ناوازەیە دادەنرێت لە بابەتێکی لە Area ی ئۆتۆدێسک دا داناوە کە تیایدا بە وردی باسی دروست کردن و مێژووی ئەو بەرنامەیەی کردوە. شایانی باسە تۆم هیودسەن ٢ ساڵ لەمەوپێش پەیوەندی کردەوە بە تیمی پەرەپێدەری ئەم پڕۆگرامە لە ئۆتۆدێسک و وەک کەسێکی ڕێز لێ نراو لە لایەن ئۆتۆدێسکەوە پێشوازی لێ کرا. بەستەری ئەو بابەتەی تۆم هیودسەن لە ئەیریا دایناوە: http://area.autodesk.com/blogs/max/back-to-the-future وێنەی گروپی یۆست (The Yost Group) لە لای چەپەوە: دۆن بریتەین ( Don Brittain )، تۆم هیودسەن ( Tom Hudson )، رۆف بیلتەگ ( Rolf Berteig )، گاری یۆست ( Gary Yost )، جاک پاوڵ ( Jack Powell ) و دان سیلڤا ( Dan Silva ) ڕوخساری یەکەم وەشانی ماکس
  43. 3 پۆینت
    کۆمپانیای Chaos Group کە کۆمپانیای پەرەپێدەری ڕێندەر ئینجینی بەناو بانگی VRay ە هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانێکی نوێی ڤیڕەی بۆ بەرنامەی Autodesk Revit بە شێوەی بێتا، کە چەندین تایبەتمەندی تێدایە و توانای ڕێندەر کردن لە بەرنامەی ڕیڤیت دا بەهێز دەکات. لە تایبەتمەندیەکانی ڤیڕەی بۆ ڕیڤیت: زیاد کردنی ماتریاڵی تایبەت بە ڤیڕەی لە بەرنامەی ڕیڤیت دا. زیاد کردنی Frame Buffer ی تایبەت بە ڤیڕەی بۆ بەرنامەی ڕیڤیت. توانایی Post Prodection لە ڕێی Frame Buffer ی ڤیڕەیەوە. پاڵپشتی کردنی GI و Indirect Illumination. پاڵپشتی کردنی ڕوناکی و ئینارەی ڤیڕەی. پاڵپشتی کردنی تایبەتمەندیە فیزیاییەکانی ماتریاڵی ڕیڤیت. زیاد کردنی stereoscopic camera بۆ ڕیڤیت. ئەمانە و چەندینی تریش. ڤیدیۆی وردەکاری: ماڵپەڕی سەرەکی داگرتن: بەم نزیکانە لێرەوە بەرزی دەکەینەوە ( بەس ئاگادار بن ئەم وەشانە بێتایە و هێشتا بە شێوەی فایناڵ بڵاو نەکراوەتەوە)
  44. 3 پۆینت
    هاوڕێیان ئەم ڤیدیۆ فێرکاریە خۆم زۆر سودم لێ بینیوە کە بریتیە لە شێوازی دروست کردنی ماتریاڵی ستیلی زبر بە بەکار هێنانی سریدی ماکس و ڤیڕەی، ئەم وانەیە لە لایەن جۆهانس تاینەر (Johannes Tiner) ەوە وتراوەتەوە و هەوادارێکی زۆری هەبوە لە بەکارهێنەرانی سی جی بە گشتی و سریدی ماکس بە تایبەتی.. ڤیدیۆی فێرکاری:
  45. 3 پۆینت
    ئه كَه ر به سود بو دوعای خیرمان بۆ بكه ن ئه مه ش كۆرسی سریدی ماكسی 2015 به زمانی ئینكَلیزی یه ك له یه كتری جاكترن https://www.youtube.com/watch?v=vByhT-2nvik&list=PL20b5kI7WuWxQJAqj75Sj6yqZENZuT1Sr&index=3
  46. 3 پۆینت
    کۆمپانیای Blender Foundation وەشانێکی نوێی بلێندەریان بڵاو کردەوە کە چاند نوێکاریەکی تێدایە و لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە، شایەنی باسە Blender 3D پڕۆگرامێکی سریدی سەرچاوە کراوەیە (Open Source) کە بە بێ بەرامبەرە و توانایەکی باشی هەیە لە مۆدێلینگ دا و زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە سەرانسەری جیهاندا. بە زۆری ئەم پڕۆگرامە لە گەڵ Game Engine ەکاندا بە کار دەهێنرێت و کاری پێ دەکرێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو توانا بەهێزەی کە لە بواری مۆدێلینگ دا هەیەتی و ئەوەی کە ئەم پڕۆگرامە بە بێ بەرامبەرە. ئەم بەرنامەیە گشت تایبەتمەندیەکانی بەرنامە سێ لاییەکانی تێدایە لەوانە (Modeling و Rigging و Animation و Sculpting و Texturing و چەندین تایبەتمەندی تریش) کە وای لێ دەکات بە یەکێک لە پڕۆگرامە گرنگەکانی بواری سریدی و وێنە سێ لاییەکان دابنرێت. هەروەک پەرەپێدەرانی ئەم پڕۆگرامە ڕایگەیاندوی کە ئەم پڕۆگرامە بە تەواوی بێ بەرامبەرە و بۆ هەر مەبدەستێکت بێت بازرگانی یان فێرکاری. ماڵپەڕی سەرەکی داگرتنی پڕۆگرام لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە بریتین لە: چاکسازی لە ڤیوپۆرتەکەی دا کراوە و خێرایی زیاد کراوە.تایبەتمەندی Pixar Open subdiv ی بۆ زیاد کراوە کە ڕێگەی پێ دەدات ئۆبجێکتەکان smooth بکات زۆر بە خێرایی و Tesselate ی پۆلیگۆنەکان بکات.تایبەتمەندی Volume Density Render ی بۆ زیاد کراوە.کارکردنی لە گەڵ براوسی فایلەکان خێراتر کراوە و دەتوانی بە سەهمە سەر کیبۆردەکەت بە ناو فایلەکاندا بگەڕێی.تایبەتمەندی Grid Snapping ی بۆ زیاد کراوە لە شێوەی 3d دا.هەندێک ئامێری تایبەت بە دەسکاری کردنی ڤیدیۆی بۆ زیاد کراوە.ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی نوێی تریش کە دەتوانی لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بیانبینی. لۆگۆی بەرنامەکە: نوێکاریەکان بە شێوەی ڤیدیۆ ١ نوێکاریەکان بە شێوەی ڤیدیۆ ٢ کۆمەڵێک کار کە بەم پڵەگینە ئەنجام دراوە
  47. 3 پۆینت
    سکریپتی Render Mask، یەکێکە لە سکریپتە هەرە بەهێزەکان کە بە کار دەهێنرێت بۆ دروسر کردنی Render Passی وەک (Ambient Occlution, Z depth, color text, .....هتد). زۆر جار کە دەتەوێت Pass ێک دروست بکەی وا پێویست دەکات کە دیمەنەکە بە تەواوی ڕێندەر بکەیتەوە، بەڵام لە ڕێی ئەم سکریپتەوە دەتوانی بێ ئەوەی ڕێندەری بکەیتەوە pass ەکەی وەرگری و لە Compsiting دا بە کاری بهێنی. تایبەتمەندیەکانی ئەم سکریپتە: دروست کردنی Render pass بۆ دیمەنەکە.دەتوانی بە تەنها Pass ی یەک ئۆبجێکت یان چەند ئۆبجێکتێک وەرگری.دەتوانی وێنەکە بە شێوەی "JPEG, BMP, Cineon, V-Ray image, HDRI" پاشەکەوت بکەی.دەتوانی شێوەی ڕێکخستنەکانت پاشەکەوت بکەی بۆ ئەوەی جارێکی تر ڕاستەوخۆ ئەو شێوەیە بە کار بهێنی.دەتوانێت بە هەر دوو شێوەی "Drag", "3 Point" پاسی ZDepth وەرگرێت. داگرتنی ئەم سکریپتە ماڵپەڕی پەرەپێدەری سکریپت
  48. 3 پۆینت
    بەڕێز @Azmar Abdulkarim هەر کاتێک کێشەیەکی لەو شێوەیەت هاتە بەردەم ئەوە بە واتای ئەوە دێت ئەو وەشانەی ماکس نەدۆزرایەوە کە بۆی دروست کراوە، وەک من زانیاریم هەبێ ئەم پڵەگینە تا ماکسی ٢٠١٥ سەپۆرت دەکات. لەوانەیە تۆ ماکسی ٢٠١٦ ت هەبێ، بەڵام کێشە نیە هەر کار دەکات لە سەری، بەس پێویستە بە شێوەی Manual ڕێچکەی ماکسی بدەیتێ کە بە شێوەی ئاسایی دەکەوێتە (c:/program Files/Autodesk/3ds max 2016) . کلیک لە سەر Browse بکە و ئەو ڕێچکەیەی بدەرێ. ئەمە هەمویەتی هیوادارم ئەم زانیاریانە سودی هەبێت.
  49. 3 پۆینت
    دەتوانی لە ڕێی ئەم پڵەگینەی خواریشەوە کەبۆ بەرنامەی ئۆفیس بەزێت ئەو نوسینانەی کەبە شێوە نوسینی علی نوسیوتە بیگۆڕی بۆ یونیکۆد. ناوی پڵەگین: ToUnicode لە گەڵ گشت وەشانەکانی ئۆفیس تا ٢٠١٣ تاقیکراوەتەوە لێرەوە دایگرە
  50. 3 پۆینت
    کاکە @Azmar Abdulkarim ئەو کێشەیە کێشەی Type نیە بەڵکو ئەوە کێشەی جۆری ئەو فۆنتەیە کە پێێ دەنوسی لە گەڵ وەشانی ئەو ویندۆزەی کە بە کاری دەهێنێ، چونکە کیبۆردی کوردی تایبەتە بە نوسینی یونیکۆد و ئەو فۆنتەی کە بە کارت هێناوە سەپۆرتی یونیکۆد ناکا. پێویستە فۆنتێک بە کار بهێنی کە سەپۆرتی یونیکۆد بکات. لە خوارەوە کۆمەڵێک فۆنتی کوردی جوانم بۆ داناوی کە سەپۆرتی یونیکۆد دەکات و زیاتر لە ٥٠ فۆنتە. ئەگەر نوسینیشت هەیە کە بە علی نەسیوتە دەتوانی لەم بەستەرەوە بیکەی بە جۆری نوسینی یونیکۆد kurdish-unicode-fonts.rar
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...