Jump to content

باشترینەکان

  1. Rasti

    Rasti

    ئەندامی تایبەت


    • پۆینت

      23

    • ژمارەی ناوەڕۆک

      53


  2. سەناریا

    سەناریا

    ئەندامی تایبەت


    • پۆینت

      19

    • ژمارەی ناوەڕۆک

      42


  3. سامان شریف

    سامان شریف

    ئەندام


    • پۆینت

      15

    • ژمارەی ناوەڕۆک

      14


  4. خەڵات جەلال

    خەڵات جەلال

    بەڕێوەبەران


    • پۆینت

      12

    • ژمارەی ناوەڕۆک

      323


ناوەڕۆکی باو

نیشاندانی ئەو ناوەڕۆکانەی کە باشترین ناوبانگیان هەیە لە 06/24/2020 ەوە لە لە هەموو ناوچەکاندا

  1. پڕۆژەیەکی نوێم، دیزاینی ڤێلایەك لە سلێمانی. بە بەکار هێنانی سۆفتوێری سریدی ماکس و فۆتۆشۆپ هەندێك بەشی بیناکە لە سەر خواستی خاوەنی ڤێلاکە بووە.
    5 پۆینت
  2. پاش سڵاو، نەخشەیەکم بۆ خانویەکی ٢٠٠ مەتری کێشاوە کە نهۆمی ژێرەوەی گەراجە و نهۆمی یەکەم و دوەمی بۆ نیشتەجێ بوون بەکار دەهێنرێت. دەمەوێ ڕاو سەرنجی ئێوەی بەڕێز بزانم لە سەر ئەو نەخشەیە و هەر پێشنیارێکتان هەبێت بۆ بەهێزت کردنی نەخشەکە. بە فایلی ئۆتۆکادیش لە هاوپێشەکانی ئەم بابەتە دا دامناوە دەتوانن داونلۆدی بکەن و ئەگەر گۆڕانکاریتان تێدا کرد بۆمی بنێرنەوە. سوپاسی هاوکاریتان دەکەم.. house 200m.dwg
    3 پۆینت
  3. Dastxosh mnish haman tebini sanarya xanm haya 2 payakai axir la rizy yak bet jwantra inja agar system y waffle slab yan coibax yan har bizameky try saqfy kesh swk bakarbet pewist baw hamw payaa nakat , pashan hak tebini tr Rwnaki sargarajaka lakwewaya agar karaba nabet zor tarik abet Hiwadarm hawreyanish tebini xoyani lasar bnwsn ta hamwman swdmand bin la zaniary yaktry
    3 پۆینت
  4. نەخشەیەکی جوانە ، بەس ئەگەر پایەکان بخانایە ڕێکی یەکتری جوانتر دەبوو.
    3 پۆینت
  5. تێبینی : ئەم کارەم ریمۆدێل کردووە لە سەر وێنەیەکی ریفرێنس کە لە لایەن ئەندازیار کارزان بەشیر مۆدێل کرا بوو.
    3 پۆینت
  6. لایفای تەکنەلۆجیایەکی ڕایەڵەی بێ تەلە و لەسەر بنچینەی تیشک داتا دەگوازێتەوە بەخێرایی ١٠٠ جار زیاتر لە وایفای یاخود گواستنەوەی ٢٢٤ گیگابیت لە چرکەیەکدا. کەواتە دەتوانین بنووسین داگرتنی ٢٨ فیلمی ١ گیگابایتی لە یەک چرکەدا. خاڵی لاوازی ئەم تەکنەلۆجیایە ئەوەیە کەناتوانێت دیوارەکان ببڕێت وەکو وایفای، بەڵام دەکرێت لەڕێگەی تیشکی لیدوە ئەوەش چارەسەربکرێت، وەکو لەئێستادا زۆربەی گلۆپی ماڵەکان دەگۆڕدرین بە لید. شایانی باسە ئەم تەکنەلۆجیایە لە ساڵی ٢٠١١ دا لەلایەن هاراڵد هاس لە زانکۆی ئێدینبرە لە وڵاتی سکۆتلاند دۆزرایەوە. تەماشای ئەم گرتەڤیدیۆییەبکەن بۆ زیاتر ئاشنابوون بەم تەکنەلۆجیایە.. نوسینی: Zandy سەرچاوە: ماڵپەڕی Mashable
    2 پۆینت
  7. کۆمپانیای Chaos کۆڕۆنا ڕێندەرەری ٦ ی بۆ سریدی ماکس بڵاو کردەوە. کە چەندنین ناوێکاری و تایبەتمەندی نوێی بۆ زیاد کراوە، لە گرینگترینیان زیاد کردنی Sky Model ێکی نوێیە کە چەندنین تایبەتمەندی نوێی تێدایە لەوانە پاڵپشتی کردنی تایبەتمەندی خۆر ئاوا بوون و توانایی هێنانە خوارەوەی خۆر بۆ ژێر ئاستی هێڵی هۆرایزۆنەوە Horizon Line وە و گونجاندنی Environment ی دیمەنەکە لە گەڵی. یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکان زیاد کردنی Adaptive Environment Sampler ێکی نوێیە کە بە گوێرەی هەواڵەکان لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی بریتیە کەم کردنەوەی Noise بە ڕێژەی دوو هێندە لە چاو پێشوو دا، وە هەندێك لە تاقیکردنەوەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کە تا ٩ هێندە کەمی دەکاتەوە. لەم وەشانە دا نزیکەی ٧٨ ماتریاڵی نوێ بۆ Material Library زیاد کراوە و زۆربەی ماتریاڵەکان تایبەتن بە Arch-Viz کە لە بەشەکانی Flooring و Carpet و Ceramic Tile دان و ١٣ ماتریاڵی نوێش بۆ بەشی کۆنکرێت ماتریاڵ زیاد کراوە. چەند تایبەتمەندیەکی تر کە زیاد کراون: چەند تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ بەشی کۆنتڕۆڵی Bloom و Glare زیاد کراوە و زیاد کردنی چەند Lens Effect ێکی کە وادەکات زیاتر واقعی دەرکەون و زۆرتر لە ڕاستی بچێت. زیاد کردنی تایبەتمەندی Texture Randomizer لە ڕێی Text Map ی UVWRandomizer ەوە کە وا دەکات دووبارە بوونەوەکان تێکەڵ بکات و بەمەش زیاتر لە ڕاستی بچێت بە تایبەت بۆ Tile ەکان. ئەم وەشانە پاڵپشتی Phoenix FD Foam دەکات کە پڵەگینێکی جیاوازە و هەر لە لایەن کۆمپانیای Chaos ەوە دەردەچێت و تایبەتە بە دروست کردنی شیکار کردنی شلەمەنی، ئەم وەشانە پاڵپشتی فۆم دەکات کە لە لایەن فۆنیکسەوە بەرهەم دەهێنرێت. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی سەرەکی بکە پەڕەی داگرتن ڤیدیۆی نوێکاریەکان:
    2 پۆینت
  8. لە ئەلبومی: کارەکانی ڕاستی

    یەکێکی تر لە کارەکانم، وێنەی شۆتێکی هونەری.
    2 پۆینت
  9. حەزم کرد ئەم ڤیدیۆیە دابنێم لە سەر شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر... شەقامی 150 مەتری بازنەیی خێرا لە هەولێر پڕۆژەیەکی ستراتیجییە و جەنجاڵی شەقامەکانی هەولێر بە ڕادەیەکی زۆر چارەسەر دەکات. هەرچەندە ئەمەش لێدوان و گفتو گۆی زۆر هەڵدەگرێت کە ئایا زۆربوونی ئەم شەقامانە تا چەند هاوکار دەبێت لە کەم کردنەوەی جەنجاڵی؟ یان ئایا بە پێچەوانەوە نابێتە هۆی دروست بوونی جەنجاڵی زیاتر؟ 150m street.mp4
    2 پۆینت
    کارەکەت زۆر جوانە لە ڕووی دیزاینی کامێرە و ئینڤایرۆنمێنتەوە.
    2 پۆینت
  10. کۆنکرێت پێکدێت له چیمەنتۆ و ولم و چەو و ئاو پیویسته ئەم پێکهاتانە به ڕێگایەکی ئەندازیاری خەمڵاندنیان بۆ بکرێت لەم بابەتەدا به شێوەیەکی ئاسان و ڕێگایەکی ئەندازیاری باسي لێکراوە و به نمونه ڕونکراوەتەوە بونی زانیاری له سه ر ڕێژەکانی کۆنکرێت .... لە لایەن ئەندازیار ابراهیم وەیسی ابراهیم نوسراوە لەم بەستەرەی خوارەوە داونلۆدی بکە: estimation.pdf
    2 پۆینت
  11. زۆر سۆپاس کاک سەرمەد بە هیوای باشتر بوون زۆر سۆپاس کاک خەڵات، انشااللە کارەکانی دواتریش بەم شێوەیە دەبێت. هیوای گەییشتن بە ئامانجەکان بۆ هەموو کەس دەخۆازم.🙌
    2 پۆینت
  12. دەست خۆش کاکە سامان، کارێکی زۆر جوانە. هیوادارم بەردەوام بەرەوپێش بڕۆیت، چونکە هەست ئەکەم ئەم کارەت لە چاو کاری پێشوت دا بەرەوپێش چوونی تەواوی پێوە دیارە.
    2 پۆینت
  13. هەندێک بيرهينانەوەى پێويست بۆ ئەندازياران بۆ ڕەچاوكردنيان لە كاتى نەخشە كێشانى بينايى نيشتەجێیدا. بە شێوەیەکی گشتى : 1-هەرگيز نابێت نهۆمى زەمينى به شێوەى يەك هۆڵی گەوره دروست بكريت، ئەمەش بۆ ئەوەى بەمەبەستى بازرگانى بەكارنەيەت وەك ماركێت ... هتد. 2-له حاڵەتى هەبوونى پايە و جسردا (واته ئەگەر بيناكه هەيكەلى بێت) پێويسته ديزاينى انشائى بۆ ئامادە بكرێت. 3-له حالەتى زيادكردنى نهۆمدا دەبێت پێش ئەوەى نەخشەكان له يەكيتى ئەندازياران پەسەند بكريت نهۆمى (واقع الحال)ببريته شارەوانى و پەسەند بكريت و دواتر سەرجەم نەخشەكان له يەكيتى ئەندازياران پەسەند بكرێت. سەبارەت بە نهۆمە نوێیەكانيش پيويسته وەك بينايەكى تازه سەرجەم مەرجەكانيان به سەردا جيبەجيبکریت(وەك ريژەى كراوە ، روبەرى كراوە .....هتد). --- پێداويستيەكانى وێنەكێشان ----- 1-پلانى سەرجەم نهۆمەكان. 2-پلانى هەورەبان (pent house plan) 3-پلانى سەربان (roof plan) 4-سێکشن (section) بەلايەنى كەمەوە يەك دانه كه بەقادرمەکەدا تيپەربووبێت. 5-واجهه (elevation) : زەويەكە چەند رووى هەبيت دەبيت هەمان ژمارەى واجهە بكرێت. 6- ئەو زەويانەى كه بەشيكيان دەكريت به بينا دەبيت له نهۆمى زەمينيدا ئاماژە بكريت به بەشە زەويەكەى تەنيشتى وەک ئەو زەویانەی دەکرێن بە دوو بەش ---وێنەكيشان----- 1-نووسينى( ژمارەى زەوى ،ناوى خاوەن مولك،سكێڵی وێنە ، بەروار ، رووبەرى كراوە ، رووبەرى سەوزایی ) 2-دانانى نيشانەى باكوور. 3-دانانى هێڵی سێکشن. 4-دانانى ليڤڵات لە سەرجەم پلانەكان و واجهە و سيكشندا. 5-دياريكردنى مەوادى واجهە. 6-نووسينى ناوى ژوورەكان و باخچە و گەراج و مشتملات...هتد. 7-دانانى هاچى ديوار له پلان و سيكشندا . 8-دانانى هاچى سەقف لە سيكشندا. 9-نابيت ديوارى دەرەوەى كراوەكان هاچ بكريت و دەبيت هيلەكەشى كاڵ بێت. 10-دەبيت هێڵی ديوارەكان لە پلانەكاندا ئەستوور بن چونكە بڕدراون. ---ڕێژەى كراوه ---- 1-نابيت ريژەى كراوه له (%20) رووبەرى زەوييەكه كەمتر بێت. 2-نابيت رووبەرى هەر كراوەيەك له (3 م2 ) كەمتر بيت و دريژى هەر لايەك لە 1.2م كەمتر بيت. 3-قادرمەى دەرەوە به كراوه ئەژمار دەكريت. ---باخچه--- 1-نابيت ريژەى باخچە لە (%5) ى رووبەرى زەويەكه كەمتر بيت. 2-نابيت كراوەكانى ناو بيناكه سووديان لێ وەربگيريت بۆ مەبەستى تەواوكردنى رووبەرى باخچه. --گەراج--- 1-نابيت پانى گەراج بۆ يەك ئؤتؤمبيل لە 3م و دريژيەكەى له 5م كەمتر بێت. 2- نابيت پانى گەراج له (%40) ى پانى واجهەى زەويەكە زياتر بيت. 3-له گەراجى دفندا دەبيت دەرگايەك هەبيت بۆ بەستنەوەى بە خانووەكەوه. 4-نابيت دەرگاى گەراج بۆ دەرەوە بكريتەوە. ---قادرمه---- -لە واجهەى بيناكەدا دەبيت تەنها يەك قادرمە له نهۆميكەوە بۆ نهۆميكى تر ديار بيت،واته نابيت دوو قادرمە بەسەريەكەوە له واجهەدا دەربكەون. ----تەوالێت---- نابيت دريژى و پانى تەواليت لە 1.10 م كەمتر بێت. ((لە كاتى بوونى ئەم مەرجانەدا دەتوانين نەخشەیەكى درووست پيشكەشی سەنديكاى ئەندازياران بكەين بۆ مەبەستى رەزامەندى )). ئەندازيار : هەرێم فاروق
    2 پۆینت
  14. هەنگاوەكانى وەرگرتنى ڕەزامەندى بۆ درووستكردنى خانوويەكى نيشتەجيبوون ( Residential home ) به كورتى : 1-بوونى زەويەك و هەبوونى طاپۆى زەويەكه که خاوەندارێتی زەويەكه دووپات بكاتەوه. 2-پيشكەشكردنى داواكارى به فەرمانگەى طاپۆ بۆ مەبەستى دلنيابوون لە بوونى خاوەنداريتى زەويەكە و ئاگاداركردنەوەى فەرمانگەى ناوبراو به مەبەستى كردنەوەى بينا لەسەر زەویەكه. 3-دياريكردنى سنوورى زەويەكە لەلايەن فەرمانگەى طاپۆ وه (تثبيت حدود). 4-بوونى پلانێک (خريطه) كە لەنوسينگەيەكى ئەندازيارى دەكيشريت كە لەلايەن يەكيتى ئەندازيارانەوه پەسەند كرا بيت كه به پيى مەرجى يەكيتى ئەندازياران جيبەجێکرابێت (مەرجەكان لە پۆستی دواتر بڵاودەکەمەوە). 5-پيشكەشكردنى (داواكارى + تثبيت حدود + پلانى زەويەكە) به بەريوەبەرايەتى شارەوانى بە مەبەستى رەزامەندى وەرگرتن به دەستپيكرنى بيناكەت. 6-دلنيابوونەوەى بەريوەبەرايەتى شارەوانى له بوونى زەويەكە تينەپەربوونت له زەويى خۆت و پاراستنى دوورى شەقام (كشف 1 ) بەلام (كشف 2 ) لە كاتى بەستنى شيشى سەقف جيبەجيدەكريت لەلايەن شارەوانيەوە و هەروەها (كشف 3 ) لەكاتى تەواوبوونى خانووەكەدا دەبيت به مەبەستى پاراستنى سەوزى و ناشتنى دوو درەخت لە بەردەم خانووەكه و پيدانى مۆڵەتى تەواو دەبەخشريت بە خاوەنى خانوو. ئەندازيار : هەرێم فاروق
    2 پۆینت
  15. براستی جێگای دەست خۆشیە بابەتێکی زۆر بەسوودت هەڵبژاردوە و باست کردوە لەبەر ئەوەی زۆر لە هاونیشتمانیان بەکاری دەهێنن و هیچ لێی نازانەن وە دست خۆش بێت بۆ راستکردنەوەی ناوەکە و پێشکەش کردنی زیانیاری وورد و تەواو لەسەر ئەم بابەتە، بەلام وەک رونکردنەوە زانیاری زیاتر: 1- ستایرۆپۆر تەپەدۆر نیە بەڵکو تپەدۆر (cork) ئەوە بەعرەبیش (قشرة شجرة بلوط) کەواتە ئەصلی دارە ئەوە لە بازار بەهەلە ناوی دەهێنن کە دەلێن فلین ئەوەش هەلەیە بەلام ئەندازیاری شارەزا لە دابڕانی گەرمی پێ دەلێت ستایرۆپۆر چونکە ناوی کوردی نیە. 2-ناوی زانستی تەنها EPS (تەختەکانی پۆلیستایرین کشاو ) لەبەر ئەوەی لە (XPS) و پۆلی ێورپان یش پێ دێت، وە باشترینی پۆلی ێۆریپانە 3-بۆ بەکارهێنانی وا پێشنیار دەکرێت لە بەرزی بەژن یان دەستی مرۆڤ نەبەرزتربێت نەک تەنها لەبەر سووتان لەبەر پێکدادان وە بڕینداربوونی، چونکە ئەگەر برینداربوو ئەوە مێرولە و حشرەات تیر وترار دەیخوات 4-
    2 پۆینت
  16. 《بنياتنان به بلۆک 》 چەند تێبينيەكى كورت و پێويست له كاتى كاركردن له ديوارى بلۆكدا ١-كڕينى بلۆك لەو كارگانەى لە ناوچەكەدا به كواليتى بەرز بەناوبانگ ٢-گيراوەى چيمةنتۆ و لم به ريژەى (١ : ٣) واته 1 بۆ چيمەنتۆ و 3 قەواره لم بەكاربهێنرێت. ٣-ئەو شوێنەى يەكەم چينى لەسەر بنيات دەنرێت پێویستە ئاوڕشێن بكرێت و له پيسى و پارچه كۆنكريتى پێکەوه لكاو پاك بكرێتەوه. ٤- پێویستە ديوارەكان ڕێک و ستوونى بن بۆ دلنيا بوون لەم كارەش پێویستە تەناف و شاوڵ بەكاربهينريت. ٥-ئەستوورى گيراوەى چيمەنتۆ و لم له نيوان دوو چيندا له 2 سم تێپەڕ نەبێت . ٦- پێویستە بەيەكداچوونى چينى ديوارەكان (الحل و الشد) لە كاتى كاركردندا هەبێت واته بلۆكيك لەسەر دوو بلۆكى ژێرەوەى خۆى دابنرێت. ٧-پێویستە ماوەى 5 بۆ 7 رۆژ ديوارەكان بەشێوەيەكى باش و ڕێک و پێک ئاوڕشێن بكرێت. ٨- نابێت ڕۆژانه بەرزتر لە 1.5 م بۆ 2 م ديوار بكريت،دواى ئەوه دەستى لێ هەڵدەگرين بۆ ڕۆژى دواتر. ٩- لە كاتى گەيشتنى ديوار به ئاستى دەرگا و پەنجەرە رەباته كۆنکریتیەكانى سەر دەرگا و پەنجەره كۆنكريت دەكەين، پاشان كارى ديوار تەواو دەكەين تا گەيشتنمان له ئاستى سەقف. ١٠ - له كاتى يەكتر بڕينى ديوارەكاندا به جۆرێک بێت چينەکان به يەكدا بچن (تاك و لۆ) واتة چينيك ناچينيك يەكترى ببڕن. ١١- له كاتى گرتنەوەى گيراوەى چيمەنتۆ و لمەكەدا ڕێژەيەكى زۆر نەگیرێتەوە و بمينيتەوە دواى ئەوە ئاوى بۆ زياد بكەين بەمەبەستى (workability) ،پيويسته گيراوەيەك بەكاربهێنرێت دواى نيو سەعات بەكاربهينريت. ١٢- بەكارنەهينانى بلۆكى درز تێبوو و شكاو ، چونكه له دواييدا دەبێتە هۆى دروستبوونى درز له كارى فینیشین. ئەندازيار:هەرێم فاروق
    2 پۆینت
  17. پاش سڵاو، بزانە ئەم نەخشەیە بە کەڵکت دێت .
    2 پۆینت
  18. دەست خۆش، تێبینیەکانی برادەران بە جێیە و لە عام دا نەخشەکە جوانە.
    1 پۆینت
  19. زۆر سوپاس ئەڤین خان، تێبینیەکەت بە جێیە، ئەوە بۆیە وا دامنابوو لە کۆنسێپتی پێشوتر دا پایەکە چووبوە سەرەوە. زۆر سوپاس کاکە توانا، وەڵا سوپاست دەکەم ئەگەر ڕێنماییم بکەیت، مەبەستت ئەوەیە پایەکان نامێنێت ئەگەر کۆبیاکس یان وافڵ بە کار بهێنم؟ دیزاینەکەت چۆن دەبێت؟ ئەستوری سەقفەکە چەند دەبیت؟ تێبینیەکەت بەجێیە، ئێستا بەشێک لە کراوەکەی دواوەم بردۆتە ژێرزەمین. سوپاسی تێبینیەکانتان دەکەم..
    1 پۆینت
  20. دیزاینێکی ناوازە بۆ شوقەیەك لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا ، کە ڕووبەرەکەی تەنها 56.4م² یە. ئەم دیزاینە لە لایەن نوسینگەیەکی ئەندازیاریەوە بە ناوی " CartelleDesign " ەوە دیزاین کراوە، بە شێوازێکی زۆر جوان و گونجاو. پلانی شوقوکە: دیمەنەکانی ناوەوەی شوقەکە:
    1 پۆینت
  21. سڵاو، بە ڕای من بابەتە بگوازەرەوە بۆ مەکۆی تایبەت بە خانوو و ڤێلا لە مەکۆی تەلارسازی دا.
    1 پۆینت
  22. ئەندازیاریانی خۆشەویست ، ئەگەر خانوو لەسەر زەوەیەکی بەر نزار و سێبەر بکرێت بە خانوو ، با بڵێین ئەم خانووە خۆری بەر نەکەوێت چی بکرێت تا ئەم خانووە نەبێت بە ڕتووبەو سارد سڕی ؟
    1 پۆینت
  23. هەر بژیت و دەستتان خۆش کاک ڕاستی بەرێز بەردەوام بە👍
    1 پۆینت
  24. كتێبێكی زۆر به‌سود له‌دیزان و دیته‌یڵی ته‌واو هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ .. زۆر به‌ئاسانی باسی هه‌موی كراوه‌ له‌كتێبه‌كه‌دا ... 1-Beams 2- Slabs 3- Columns 4-Column Beam Joints 5-Walls 6- Corbels 7- Transfer Structures 8- Footings 9- Pile Caps 10- General R.C. Detailing 11-Design against Robustness 12- Shrinkage and Creep Manual for Design and detailings of rienforced concrete to code practice for structural use of concrete فه‌رموون ئه‌مه‌ش لینكی داونلۆدی كتێبه‌كه‌ له‌میدیا فایه‌ری خۆم بۆم داناون http://www.mediafire.com/file/zptw99ufae010h2/rebaz-RCC_Design__handbook.pdf/file
    1 پۆینت
  25. دەستخۆشیت لێ دەکەم کاکە سامان، کارەکەت جوانە و وردەکاری تەواوت تێدا کردوە. لە گەڵ بۆچوونەکەی کاکە ڕاستیشدام، ئەم کارەت بەرەوپێش چوونی پێوە دیارە.
    1 پۆینت
  26. دەستەکانت خۆش بێت، کارێکی جوانت ئەنجام داوە. 👍
    1 پۆینت
  27. زۆر سوپاس کاکە @سامان شریف ، هیوادارم سودی لێ ببینی.
    1 پۆینت
  28. ئەم پشكنينە پيى دەگوتريت سلامپ تيست كە يەكيكە لەو پشكنينانەى كە باشى و خراپى كۆنكريت لە ڕووى وۆركابيليتى و كواليتى ميكسى كۆنكريتەكە دياريدەكات. راستەوخۆ لەسەر پرۆژە ئەنجام دەدريت. لەم بڵاوکراوەیە دا تەواوى زانياريەكان و شێوەى ئامادەكردنى نمونە بۆ پشكنين و شێوازى ئەنجام دانى پشكنينەكە روونكراوەتەوە. داگرتن: لەم بەستەرەی خوارەوە داونلۆدی بکە پشكنينى سلامپى كۆنكريت
    1 پۆینت
  29. © مافی پارێزراوە

    1 پۆینت
  30. دەستەکانت خۆش بێت زۆر جوانە.. بە تایبەت ئەوەی کە بە Enscape کراوە. دەتوانی ئەنیمەیشنی جوانیشی بە خێرایی لێ وەرگری.
    1 پۆینت
  31. سیمینارێک لەسەر دابڕانی گەرمی بۆ بیناکان لە هەرێمی کوردستان Thermal Insulation هیوادارم بەبەتەکان خزمەت بە خوێنەران بکات سیمینار لەسەر دابڕانی گەرمی.pdf
    1 پۆینت
  32. لە سەرەتای درووستبوونمانەوە، بیرمان لە درووستکردنی شێڵتەرکردۆتەوە بە مەبەستی پاراستنمان. لەگەڵ ئەمەشداو دوای تێپەڕبوونی چەندین سەدە و بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیای مەواد لە بواری بیناسازیدا هێشتا مەترسییەکانی سرووشت و زیانگەیاندنی بە بیناکانمان لەسەر ماوە جا ئەم زیانانە بە ستراکچەرەکانمانبێت یاخو بە تەندرووستی دانیشتوانی بیناکانمان بێت. ئەمەش هۆکارەکەی نەبوونی مەوادی باشی بنبڕکردنی ئاو نییە بەڵکو بەشێکی هۆکارەکەی ئاڵۆزبوونی ستراکچەرەکانە و گرنگی نەدانە بە پرانسیپە بنەڕەتییەکانی بنبڕکردنی مەترسیەکانی ئاوە و حسابنەکردنی ئەو مەترسیانەیە کە دوای تەواوبوونی پڕۆژەکانمان سەرهەڵدەدەن بە هۆی بوونی لیکی ئاو لە سەقف و واجیهە و زۆرجاریش لە حەمام و توالێتەکاندا ئەمانەش یان بە شێوازی لیک دەردەکەون یاخود بە درووستبوونی ڕتووبەت و تێکدانی فنشینی بیناکان یاخود درووست بوونی کەڕوو دەردەکەون. کۆنترۆڵکردنی مەترسیەکانی ئاوی ژێرزەوی و باراناو و ئاوی سەرزەوی بە شێوەیەکی درووست ڕێگاچارەیەکی بنەڕەتییە بەمەبەستی نەهێشتنی کولفەی دووبارە چاکردنەوەی بیناکانمان . ئەنجامدانی چارەسەرکردن و بنبڕکردنی ئاو پێویستە لە لایەن ستافی شارەزا و خاوەن ئەزموونەوە بکرێت و ڕێگری بکرێت لە بەکارهێنانی ئەو مەوادانەی کە بۆ چەندین ساڵە شکستیان هێناوە. جگە لە کولفەی چاکردنەوەی بیناکان، درووستبوونی کەڕوو و زیانە تەندرووستیەکان کە بەهۆی لێچوون و ڕتووبەتەوە درووست دەبن هۆکارێکی دیكەیە کە وامان لێبکات بابەتی بنبڕکردنی لیکی ئاو لە بیناکانماندا بە هەند وەربگرین. کاری بنبڕکردنی ئاو ستراکچەرەکان دەپارێزێت و تەمەنی مانەوەیان زیاد دەکات و ئەم هەنگاوەش خۆی دەبینێتەوە لە بەکارهێنانی تەکنیک و مەوادی تایبەت بۆ هەر مەبەستێکی تایبەت. لە بواری بنبڕکردنی ئاودا شتێک نییە کە بۆ هەموو مەبەستێک بەکاربێت بەڵکو هەر کێشەیەک چارەسەرێکتی تایبەتی خۆی هەیە و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە پێش ئەنجامدانی هەر کارێک دیتەیڵی تەواو بەردەسبخرێت و بنەماو بنچینە سەرەکییەکانی بنبڕکردنی لێچوونی ئاو لە بەرچاو بگیرێت. نوسینی ئەندازیار: هاوڕاز محمد عبدالرحمن
    1 پۆینت
  33. بابەتەکە زۆر بە جوانی باس کرا دەستتان خۆش بێت. لە خالی 9 دا زۆر جار بینیومە کە دوای گەیشتن بە جێگای دەرگا شێلمانە بە کار دەهێنن دواتر بلۆکی لە سەر دائەنێن وە بەردەوام ئەبن تا گەیشتن بە بەرزایی دیوارەکان.
    1 پۆینت
  34. بە هاوکاری سی جی کورد ئۆنلاین ئەکادیمی هەڵساین بە بڵاو کردنەوەی زنجیرەیەکی فێرکاری بۆ ڕیڤیت ی 2020 بە زمانی کوردی، بۆ ئەوەی ئەندازیاران و خوێندکاران سودی لێ ببیننن. ئەم خولە لە چەند مۆدیوڵێک پێک دێت، لە ئێستا دا کار لە سەر مۆدیوڵی ١ دەکرێت و بەردەوام ئەپدەیت دەکرێتەوە. چەناڵ: سی جی کورد ئۆنلاین ئەکادیمی لە یوتیوب ( https://www.youtube.com/channel/UCSFruUQMA60N3KNgBdxQYPg ) بەستەری خول لە یوتیوب: https://www.youtube.com/playlist?list=PLFI2dB67HAPPH9MKfi6C21ZZoucd_Hdu_ ئاستی خول: سەرەتایی -> مامناوەندی مۆدیوڵی ١ ئەم مۆدیوڵە لە ٥ وانە پێك دێت: وانەی یەکەم: ناساندنی مۆدیوڵ وانەی دووەم: ناساندنی ڕوخساری بەرنامە وانەی سێیەم: ناساندنی BIM وانەی چوارەم: دروست کردن و ئامادە کردنی پڕۆژەیەکی نوێ وانەی پێنجەم: دروست کردنی دیوار وانەی شەشەم: دانانی دەرگا و پەنجەرە مۆدیوڵی ٢ کار کردن لەم مۆدیوڵە بەردەوامە... وانەی یەکەم: سەرەتای پڕۆژەیەکی نوێ وانەی دووەم: بەکار هێنانی Dimensions قیاسات وانەی سێیەم: دروست کردنی وردەکاریەکان وانەی چوارەم: دروست کردنی نهۆمی دووەم وانەی پێنجەم: دروست کردنی قادرمە بەردەوام نوێ دەکرێتەوە .... چاوەڕێی وانەکانی تر بن.
    1 پۆینت
  35. چەند تێبينيەك لەكاتى جێبەجێكردنى درووستكردنى خانووى نيشتەجێبووندا يان بيناى بازرگانى دواى وەرگرتنى مۆڵەت لە شارەوانى ١- پێويسته كەرەستەى بينا و بێ كەڵك دوور لە شەقام و شۆسته دابنرێت و زێدەڕۆيى نەكاته سەر شەقامى سەرەكى بۆ ئەوەش خاوەنى مۆڵەتى بينا بەرپرس ئەبێت لێی ٢- پێويسته مۆڵەتی بينا و نەخشەى تايبەت له شوێنى درووستكردنى بيناكه دابنرێ بۆ پيشاندانى به فەرمانبەرى خزمەتگوزار له كاتى پيويستدا ٣-پێويسته لەسەر خاوەن موڵك رووپێو بهێنێته سەر كارەكەى بۆ سەقامگيركردنى سنوورى موڵكەكەى - تثبيت حدوود ٤- له كاتى تێكدانى موڵكەكەى ،خاوەن موڵك بەرپرسيارى هەر زياينێكە بە دەورووبەرى كە ڕوبدات لە ڕووى ياساييەوه. ٥- پێويسته خاوەن موڵك دەست بكات به درووستكردنى بيناكەى له ماوەى ساڵێك لە بەروارى دەرچوونى مٶڵەتى بيناكەوه،ئەگەر دەستى نەكرد بە درووستكردن يان زياتر له دوو سال بەسەر ئەو بەروارەدا تێپەڕى پێويسته داواى پشتگيرى لە بەشی نەخشەكان بكات لە ماوەى 30 ڕۆژدا،ئەگەر نا به پوچەڵ دادەنرێت. ٦- ئەگەر چوار ساڵ بەسەر مۆڵەتى بيناكەدا تێپەڕى و بيناكە تەواو نەبوو مۆڵەتەكه به پوچەل له قەڵەم دەدرێت و پێويسته مۆڵەتێكى تازه دەربهێنرێت. ئەندازيار:هەرێم فاروق
    1 پۆینت
  36. سەرکەوتوو بیت کاک خەڵات.. هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم، بە ڕاستی وانەکانت نایابن.
    1 پۆینت
  37. ----وەرگرتنی كەرەسته له تاقيگەى بيناسازى ---- 1-بلۆك له 10،000 دانه تەنها 6 دانه شێوەى بلۆكەكان وەك يەك بێت. 2- خشت له 5،000 دانه تەنها 30 دانه. 3-بيهارتۆن له 10،000 دانه تەنها 20 دانه. 4-كاشى سيراميك له 100 م2 تەنها 10 دانه. 5-كاشى گرانيت له 100م2 تەنها 10 دانه. 6-كاشى مۆزايك له 5،000 دانه تەنها 18 دانه. 7-كربستۆن له 3،000 دانه تەنها 3 دانه. 8-شتايگەر له 2،000 دانه تەنها 3 دانه. 9-ساقيه له 3،000 دانه تەنها 3 دانه. 10-ثرمستۆن له 2،000 دانه تەنها 15 دانه. 11-ماستيك له مستوى 100م2 تەنها بڕى 100غم. 12-شيش: يەك نموونه = 5 تاڵ به درێژی 60سم ↓↓ كەمتر له 10 مم له 25 طن يەك نموونه (10-16مم) له 35 طن يەك نمموونه (22-32)مم له 45 طن يەك نموونه سەروو 32 مم له 45-55 طن يەك نموونه 13- بەردى ديوارى ڕاگر 6 دانه به پێوانەى (6*6*6) سم. 14-مەڕمەڕ 3 دانه به پێوانەى (30*30) سم و هەروەها 3 دانه بە پيوانەى (10*10) سم. 15-بەردى حلان 3 دانه به پيوانەى (30*30) سم و هەروەها 3 دانە به پيوانەى (10*10) سم. 16-تێکەڵەى خاك T.A بڕى 200 كغم و بۆ تيستى CBR نابێت له 200 كغم كەمتر بێت و هەروەها بۆ T.B & T.C له 200 كغم كەمتر نەبيت. 17- ئەسفلت: بايندەر و ستابلايزەر لە 1 تاص كەمتر نەبيت. ئەندازيار :هەرێم فاروق
    1 پۆینت
  38. دەست خۆش کاک خەڵات هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم.
    1 پۆینت
  39. دەست خۆش کاك @HaremFaruq زۆر سوپاس بۆ زانیاریەکانت.
    1 پۆینت
  40. چەند زانیارییەک لەسەر پشکنینی شەشپاڵووی کۆنکریتی ناساندن::: گروپ: : پيكديت له سێ شەشپالوو كه پشكنينى بەرگرى بۆ دەكريت ■■■ پشكنينى بەرگرى كۆنكريت : : پيكديت له پشكنينى چوارگرووپى شةشپالوويى واته (12 شةشپالوو).■■■ ■■■ ■■■ ■■■ -ے Fcu : بەرگرى داواكراو له شةشپاڵووەکان. -ے Fc : بەرگرى داواكراو له ديزاين . -ے (Fc (core : بةرگرى كؤرى كۆنكريتى مەرجەكان :: يەك گرووپى شەشپالووى وەردەگيريت بۆ هەر 20 م3 كۆنكريت بەلام بۆ هەندێ بەشی بينا وەك ( raft foundation بۆ هەر 50م3 كۆنكريت يەك گرووپ وەردەگيريت) دەبيت، به مەرجێک له چوار گرووپ واتە له 12 شەش پاڵوو كەمتر نەبيت. -بەرگرى كۆنكريت به پەسەند ئەژمار دەكريت ئەگەر :: تيكراى هەر چوار گرووپيك به لايەنى كەم (3ميگاپاسكال) زياتر بيت له بەرگرى داواكراو. بەرگرى هەر گرووپيك كەمتر نەبيت له بەرگرى داواكراو. له كاتى دەرنەچوونى ئەنجامەكانى هەرگرووپيك ،ئەوا تەنها كۆنكريتى ئەو گرووپه بەدەرنەچوو دادەنريت،بەلام ئەگەر زياتر له گرووپيک دەرنەچوو ئەوا تيكراى كۆنكريتەكه به دەرنەچوو دادەنريت، بۆ هەر گرووپيكى دەرنەچوو چوار كۆر وەردەگيريت، ئەنجامى تیكڕاى چوار كۆرى كۆنكريتى ("4 ) به دەرچوو ئەژمار دەكريت :ئەگەر↓↓ 1.20 Fc (core) >= 0.80 Fcu -ئۆنجامى هۆر تاكه كۆريكى كۆنكريتى : 1.20 Fc (core ) >= 2\3 Fcu ¤¤ئەگەر ئەنجامى كۆرەكان دەرنەچوون ئەوا پيويستە پشكنينى Load test ى بۆ بكرت. نموونه//// Ex1: Fcu = 28 Mpa (28 Days test result of cubes (mpa: (G1(24,26,27, (G2(29,27,17, (G3(25,22,28, (G4(23,27,28 EVALUATION: Overall Average = 25.25 > (21+3=24) mpa G1(avg.) =25.7 , G2(avg.)=24.3 , G3(avg.)=25 G4(avg.)=26 > (21mpa) □The concrete is Satisfactory ___وردەكارى تەواو له كۆدى عيراقى سالى 1987 وەردەگيرێت. ئەندازیار:هەرێم فاروق
    1 پۆینت
  41. ئه كَه ر به سود بو دوعای خیرمان بۆ بكه ن ئه مه ش كۆرسی سریدی ماكسی 2015 به زمانی ئینكَلیزی یه ك له یه كتری جاكترن https://www.youtube.com/watch?v=vByhT-2nvik&list=PL20b5kI7WuWxQJAqj75Sj6yqZENZuT1Sr&index=3
    1 پۆینت
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...