Jump to content

کاشیەکی دژە دەنگ ی دروست کراو لە کای دار


خەڵات جەلال

یەکێک لە گروپەکانی نەخشەسازی و دیزاینی تەلارسازی زانکۆی ستۆکهۆڵم لە هەفتەی نەخشەسازی و دیکۆراسیۆنی وڵاتی سوید، دیزاینی نمونەیەکی جیاوازی کاشی سیرامیکی دیواریان بڵاو کردەوە کە لە کای دار دروست دەکرێت و دژە دەنگە (واتە ڕێگری لە هاتوچۆی دەنگ دەکات)، لە هەمان کاتدا کێشیشی زۆر کەمە.

1.jpg

تەلارساز: ئەم جۆرە کاشیە سودێکی زۆری دەبێت لە ڕووی بەرگە گرتن و کێش و عزل وە هەروەها باڵانسێکی باش لە فەزاکاندا دروست دەکات.

ئەم جۆر کاشیانە کە پێیان دەوترێت کاشی دار لە سەر شێوەی شەش پاڵو دروست دەکرێن کە هەر یەکەیان ڕەنگێکی جیاوازی هەیە و زۆر سەرنجڕاکێشن. لە کۆتاییشدا دیمەنێکی زۆر جوان دەبەخشێتە ئەو دیوارەی کە لە سەری بە کار هاتووە و جوانیش دەبەخشێتە دیزاینەکە بە گشتی. دەشتوانرێت لە خانویەکی سەکەنی یان ئۆفیسێکی بازرگانی بە کار بهێنرێت.

2.jpg

ئەم کاشیە لە فایبەر و کای دار بە بەکارهێنانی چیمەنتۆی تایبەت و بڕێک لە ئاو دروست دەکرێت، ئەمەش وای لێ دەکات کە تا ڕادەیەک پتەو بێت و بەکار هێنانی ئاسان بێت. پێکهاتەی ئەم کاشیە بە شێوەیەکی کە ڕێگە بە هاتنە ناوەوە هیچ جۆرە دەنگێک نادات و هەروەها لە ناویشەوە ڕێگە بە بڵاو بوونەوە و ڕۆیشتنی دەنگ نادات بۆ دەرەوە. ئەمەش سەرەڕای ئەو جوانیە بێوێنەیەی کە دروستی دەکات لە ناوەندەکەدا.

 

یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەم جۆرە کاشیە ئەوەیە کە بە تەواوی دۆستی ژینگەیە و بە هیچ شێوەیەکی نێگەتیڤ کار لە ژینگە ناکات و هەروەها دەبێتە پارێزەرێکیش بۆ وزە لە ڕێی ڕێنەدان بە چوونە دەرەوەی وزە لە بیناکاندا.

 

چەند وێنەیەکی تری ئەم بەرهەمە:

3.jpg

4.jpg

5.jpg

6.jpg

7.jpg

 


پێداچوونەوەی ئەندامان

Recommended Comments



بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینیەک دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...