Jump to content
  • تۆمار كردن

کاشیەکی دژە دەنگ ی دروست کراو لە کای دار


خەڵات جەلال

یەکێک لە گروپەکانی نەخشەسازی و دیزاینی تەلارسازی زانکۆی ستۆکهۆڵم لە هەفتەی نەخشەسازی و دیکۆراسیۆنی وڵاتی سوید، دیزاینی نمونەیەکی جیاوازی کاشی سیرامیکی دیواریان بڵاو کردەوە کە لە کای دار دروست دەکرێت و دژە دەنگە (واتە ڕێگری لە هاتوچۆی دەنگ دەکات)، لە هەمان کاتدا کێشیشی زۆر کەمە.

1.jpg

تەلارساز: ئەم جۆرە کاشیە سودێکی زۆری دەبێت لە ڕووی بەرگە گرتن و کێش و عزل وە هەروەها باڵانسێکی باش لە فەزاکاندا دروست دەکات.

ئەم جۆر کاشیانە کە پێیان دەوترێت کاشی دار لە سەر شێوەی شەش پاڵو دروست دەکرێن کە هەر یەکەیان ڕەنگێکی جیاوازی هەیە و زۆر سەرنجڕاکێشن. لە کۆتاییشدا دیمەنێکی زۆر جوان دەبەخشێتە ئەو دیوارەی کە لە سەری بە کار هاتووە و جوانیش دەبەخشێتە دیزاینەکە بە گشتی. دەشتوانرێت لە خانویەکی سەکەنی یان ئۆفیسێکی بازرگانی بە کار بهێنرێت.

2.jpg

ئەم کاشیە لە فایبەر و کای دار بە بەکارهێنانی چیمەنتۆی تایبەت و بڕێک لە ئاو دروست دەکرێت، ئەمەش وای لێ دەکات کە تا ڕادەیەک پتەو بێت و بەکار هێنانی ئاسان بێت. پێکهاتەی ئەم کاشیە بە شێوەیەکی کە ڕێگە بە هاتنە ناوەوە هیچ جۆرە دەنگێک نادات و هەروەها لە ناویشەوە ڕێگە بە بڵاو بوونەوە و ڕۆیشتنی دەنگ نادات بۆ دەرەوە. ئەمەش سەرەڕای ئەو جوانیە بێوێنەیەی کە دروستی دەکات لە ناوەندەکەدا.

 

یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەم جۆرە کاشیە ئەوەیە کە بە تەواوی دۆستی ژینگەیە و بە هیچ شێوەیەکی نێگەتیڤ کار لە ژینگە ناکات و هەروەها دەبێتە پارێزەرێکیش بۆ وزە لە ڕێی ڕێنەدان بە چوونە دەرەوەی وزە لە بیناکاندا.

 

چەند وێنەیەکی تری ئەم بەرهەمە:

3.jpg

4.jpg

5.jpg

6.jpg

7.jpg

 



بۆچوونی ئەندامان

Recommended Comments



هەژمارێك دروست بكە یان بچۆرە ناوەوە

پێویستە ببی بە ئەندام بۆ ئەوەی بتوانی تێبینی دابنێی

هەژمارێك دروست بكە

هەژمارێكی نوێ لە ماڵپەڕەكەمان دروست بكە. زۆر ئاسانە !

هەژمارێكی نوێ دروست بكە

چوونە ناوەوە

ئەگەر پێشتر هەژمارت هەیە ، لێرەوە بچۆرە ناوەوە

بچۆرە ناوەوە

×