Jump to content

توانا

ئەندام
  • ژمارەی ناوەڕۆک

    4
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

  • ڕۆژی بردنەوە

    4

توانا بوو بە یەکەمی ڕۆژ لە 4 حوزەیران

توانا بابەتی زۆرترین لایک کراوی هەیە!

1 شوێن كەوتوو

دوایین سەردانكەرانی پڕۆفایل

ئەم پڕۆفایلە 244 جار بینراوە

دەستکەوتەکانی توانا

دەستپێکەر

دەستپێکەر (2/14)

  • هەفتەی یەکەم تەواو کرا نایاب
  • دەستپێکەری گفتوگۆ نایاب
  • یەکەم بەشداری نایاب

دوایین باجەکان

10

ناوبانگی لە ماڵپەڕ دا

  1. نوسینی توانا عبداللە له‌ له‌نده‌ن لە ساڵێ 2017 ئاگرێكی گه‌وره ‌له‌تاوه‌ری گرین فیڵ كه‌وته‌وه‌ كه‌ یه‌كێك بوو‌ له‌ تاوه‌ره‌كانی شاری له‌نده‌ن، ، ڕووداوه‌كه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 72 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له‌ 70 كه‌س، یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی ئەوەی كە ئاگرەكە تەشەنەی كردووە لە قاتی 4 ەوە بۆ هەموو بیناكە بریتی بووە لەو مەوادەی كە لە ڕووپۆشی بیناكەدا بەكارهاتووە. كە بریتی بووە لە جۆرێكی aluminium composite material (ACM) ئەو ئاگرەی كە لە بیناكەی گەڕەكی كارێزەوشك كەوتەوە دوێنی11.09.2020 هەمان سیناریۆیە بەڵام بە سكەیڵێكی بچوكتر و خۆشبەختانە زیاتی گیانی نەبوو بەڵام زیانە مادییەكان زۆرە بە داخەوە" وەك شایەتحاڵەكان دەڵێن لە دووكانێكی خوارەوە لەحیم كراوە و تەشەنەی كردووە بۆ هەموو بیناكە. ئەم ڕووداوە بەسە بۆ ئەوەی پیداچوونەوە بە چۆنیەتی دیزاین و شێوازی بینا كردن و مەوادی بەكارهاتوو لە ڕۆپۆشكردنی بیناو باڵەخانەكان بدەین كە ئەوەش ئەركی حكومەت" نەقابەی ئەندازیاران و شارەوانی و دیزاینەرەكان و ئەو كۆمپانیایانەی كە كەرەستەی بینا دابین دەكەن. لە بەریتانیا ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەكە دەستیان كرد بە ڕووپیوییەك دەركەوت كە زیاتر لە 82 بینا هەمان كیشەیان هەیە و بڕیاریان دا بە گۆرانكاری لە یاساكان ( بەمەرجێك كۆتا یاسا لەو بارەیەوە ساڵی 2010 دەرچوو بوو !!) هۆكارە بنەڕەتیەكانی ئەم ڕووداوە و دووبارە بوونەوەی لە داهاتووشدا بریتیە لە : - نەبوونی یاسایەكی گونجاو و بەهێز لە جیبەجێكردن. - كەمی شارەزایی یان نەبوونی هۆشیاری لە بواری ئاگر و سەلامەتی ئاگر لە بیناكاندا. - نەبوونی هۆشاری لە لایەن تەلارساز، ئەندازیاری دیزاینەری ستراكچەر ، سەرپەرشتیار و جێبەجێكار لە ڕەفتاری كەرەستەكان و بەرگەگرتنیان لە كاتی ئاگركەوتنەوەدا . تێبینی ئەم بابەتم پێشتر لە بلۆگی توانا بڵاوکراوەتەوە
  2. زۆر سوپاس هاوڕێیان بە دڵنیاییەوە زۆرربهی ئهساسیات لە زانکۆ وەر ئەکیرێت بهڵام کافی نیە و پێویسته بەردەوام بێت، ئەمە بۆ زۆربەی پسپۆڕییهکان ڕاسته
  3. ئەم بابەتە لە نوسینی ئەندازیاری هاوڕێم ڕابەر حەمە فەریقە بۆ ئەندازیارانی شارستانی. * ماوەی چەند ساڵم پێویستە بۆ شارەزابوون لە کارە ئەندازیارییەکان؟ - لەبەر ئەوەی لە کاری ئەندازیاریدا مامەڵە لەگەڵ ئاو، خاک، پلەی گەرمی .... هتد. ئەکرێت بۆیە هەمیشە ئەندازیار لە هەر کارێک ئەزمونێکی نوێ وەرئەگرێت، بەڵام ئەزموونی زەروری کە ئەتوانین بڵێین ئەو ماوە زەمەنیەیی کە ئەندازیارێکی تازە پێویستی پێیەتی بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر چۆنیەتی کارکردن و ئەو کەرەستانەی کە بەکاردێن لە کاری ئەندازیاریدا بەنزیکەیی ٤ ساڵە. * کاری ئێستەم هیچ پەیوەندی بە بواری ئەندازیارییوە نییە؟ - بۆ ئەوەی ببیت بە ئەندازیارێکی سەرکەوتوو تەنها ئەزموونی کاری ئەندازیاری بەس نییە، بەڵکو بابەتەکانی وەک: بەڕێوەبردن، پلاندانان، ژمێریاری، مامەڵەکردن،....هتد. زۆر گرنگن کە زۆربەی جار ئەم ئەزمونانە لە کاری ئەندازیاری بە ئاسانی دەست ناکەوێت، بۆیە ڕەنگە کاری ئێستەت دەرفەتێکی باشبێت بۆ وەرگرتنی ئەم ئەزمونانە. * ئەزمونی ئەندازیاریم کەمە بۆیە ناتوانم ببمە خاوەن کار لە بوارەکەم؟ - ئەندازیاران هەمیشە کەمی ئەزمون ئەکەن بە بیانوو بەڵام ئەگەر سەرەنجی ژمارەی ئەو مقاول و خاوەن کارانە بدەیت کە بەشێکی زۆریان نەک هەر ئەندازیار نین بەڵکو شارەزاییەکی زۆر کەمیان هەیە لەو بوارەیا ئەوا تێئەگەیت کە نەبونی ئەزمون چەند بیانویەکی بێ بنەمایە، ئەکرێت هەنێ جار بابەتی مادی کاریگەری گەورەی هەبێت بەڵام بە بڕوای من هۆکاری سەرەکی ئەگەڕێتەوە بۆ کەمی ئەو ئەزمونانەی کە لە وەڵامی پرسیاری پێشوو باسکراوە. *چۆن بتوانم متمانە بە تواناکانی خۆم بکەم لەکاتی کارکردن لەگەڵ ئەندازیارە بە ئەزموونەکان لە پێگەی کاردا؟ - پێویستە بزانرێت هەموو کەس خاڵی لاواز و بە هێزی هەیە، ڕاستە تۆ ئەزمونت نییە بەڵام ئەتوانی بەهۆی دەستکەوتنی شارەزاییەکی باش لە بەرنامە ئەندازیارییەکان یان زمانی ئینگلیزی یان بەڕێوەبردنی پرۆژە یان لایەنی سەلامەتی هاوسەنگی ئەو دۆخە بکەیت کە تێیدا کارئەکەیت، چونکە زۆر جار ئەندازیارە بە ئەزمونەکان هەمان دەرفەتی تۆیان نەبووە بۆ فێربونی ئەو شتانە. * چ بابەتێک بخوێنمەوە کە یارمەتیدەرە بۆ شارەزابوون لە کارە ئەندازیارییەکان؟ - هەموو بابەتێکی ئەندازیاری گرنگن بۆ ئەندازیار بەڵام بەرنامە ڕێژی و پۆڵێنکردنی ئەو زانیارییانەی کە پێویستن زۆرتر گرنگن، بۆ نمونە تۆ وەڵامی دوو پرسیار نازانیت لە کاتی کارکردندا: یەکەم: کۆنکریتی جۆری C35 چییە؟ دووەم: لە بەرنامەی ئیتاب فاکتەری بومەلەرزە پێویستە چەند بێت؟ بە دڵنییایەوە بۆ ئەندازیارێکی تازە وەڵامی پرسیاری یەکەم پێویسترە چونکە گریمانەی ڕوبەڕوبونەوەی لە پێگەی کار زیاترە.
  4. توانا

    Estimating the steel bar in the slab

    پێویستە لە نەخشەکانەوە درێژی شیشەکانت لابێت پاشان وەک کاک سەرمەد ئاماژەی پێکردوە بیانگۆڕیت بۆ (کێش) وەزن، بەڵام ئاگادار بە: حساباتی خەسارە بکە و سەیفتی بدەرێ بە ڕێژەی 5 لەسەد. وە ئەو شیتەی تابان خانیش ئەگەر بۆ فلات سلاب بەکاربێت.
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...