Jump to content

Dashty

چاودێر
  • ژمارەی ناوەڕۆک

    58
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

  • ڕۆژی بردنەوە

    8

Dashty بوو بە یەکەمی ڕۆژ لە 6 کانونی یەکەم 2017

Dashty بابەتی زۆرترین لایک کراوی هەیە!

ناوبانگی لە ماڵپەڕ دا

37 نایاب

2 شوێن كەوتوو

لەبارەی Dashty

  • پلەی ئێستای
    ئاسایی

دوایین سەردانكەرانی پڕۆفایل

ئەم پڕۆفایلە 1.664 جار بینراوە
  1. Chaos Group دەستی کرد بە بڵاو کرنەوەی وەشانی تاقیکاری ڤیڕەی ٤ کە بە شێوەی سەرەتا ئەم گۆڕانکاریانەی تێدا کراوە : ڤیڕەی GPU ئێستا پاڵپشتی (VrScans و Fog و Volume Grid) دەکات. دانانی Adaptive Dome Light ( چیتر پێویستی بە Portal Light نیە و خێرییەکەی ٥ ئەوەندەی جارانە) زیاد کردنی Auto Exposure و Auto White Balance . ڕوخسارەکەی نوێ کراوەتەوە. Shader ێکی نوێ زیادی کردوە بۆ قژ و خوری. زیاد کردنی Switch Material. زیاد کردنی Denoiser Render Element ( ئێستا Denoiser بۆ هەموو Elementekan زیاد دەکرێت) ڤیدیۆی تاقیکاری:
  2. Dashty

    لە چ سەرچاوەیەک فێر بوی ؟

    من خۆم زۆر سودم لە FXPHD و Digital tutors بینیوە.
  3. کاک @Zanyar پرسیارێکی جوانت وروژاندووە، بەڵام بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت، زیاتر دەتوانین سود لە The Making Of ی ئەو فلیمانە وەرگرین، بە ڕای من : ئەگەر مەبەستت بودجەیە، ئەوا پەیوەست دەبێت بەو فلیمەی کە دەتەوێ بەرهەمی بهێنی لە ڕووی کات و کوالیتیەوە. بە ڕای من ستافێکی گەورەی دەوێت کە لە چەند تیمێک پێک بێت وەک تیمی ئەنیمەیشن و سیناریۆ و ساوند و بلاستەر و... هتد کە دەشێت لە 40 - 50 کەسێک دا بێت، ئەگەر بتەوێت شتێکی باش بەرهەم بهێنی. ئەو کاتەشی کە دەیخایەنێ بە هەمان شێوە پەیوەست دەبێت بە کوالیتی و کاتی فلیمەکە. زۆربەی ئەو ئەنیمەیشنانەی کە لە ئێستا دا لە کوردستان بەرهەم دهێنرێن زیاتر تایبەتن بە بوای Advertisement واتە ڕیکڵام ...
  4. سڵاو هاوڕێیانی تەلارساز هاوڕێیان تکایە هاوکاریم بکەن مۆدێلی دەرگای سیاجم ئەوێت بۆ خانویەکی سەکەنی هاوکاریتان جێگای سوپاسە
  5. Dashty

    نه خشه ى خانو 200م

    کاکە گیان ڕوکن یان ڕێک ؟
  6. پاش سڵاو، دەست خۆش کاک توانا، بەس وابزانم فایلی زیپەکە کۆدی لە سەرە، تکایە ئەگەر بکرێت کۆدی فایلەکەم بە نامەیەکی تایبەت بۆ بنێری. بۆ زانیاریت: بەستەری بابەتی یەکەم کار ناکات بەڵام ئەو بەستەرەی کە لە بەشداری دووەم دانراوە بێ کێشە کار دەکات. سەرکەوتوو بیت برام
  7. ئەم کارەشت وەکو گشت کارەکانی ترت کارێکی زۆر جوانە دەستەکانت خۆش بێت. بەڵام وەکو هەمان تێبینیەکانی پێشوو، بیناکانی دەوروبەر زاڵ بوە بە سەر دیزاینەکەت دا و تا زۆر لێی ورد نەبیتەوە نازانی کامیان ئەو بینایەیە کە دیزاین کراوە. ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە کارەکە کەم و کوڕی هەیە بەڵام ئەگەر ئەوە چاک بکرایە کارەکە جوانتر دەبوو.
  8. Dashty

    Maya يان 3Ds Max ؟

    زۆر دەمێکە ئەم پرسیارە لای زۆر کەس گەڵاڵە بوە کە ئایا لەم دوو بەرنامەیە کامیان باشترە، بێگومان هەریەکە لەو دوو بەرنامەیە بەهێزن و هەر یەکەیان تایبەتمەندی تایبەتی خۆی هەیە بەڵام: ئەگەر لە بواری تەلارسازی دا کار دەکەی واتە (ArchViz) ئەوا ماکس باشترە ئەمەش لە بەر ئەو ئامێرە بەهێزانەی کە هەیەتی لە بواری Box Modeling دا و چەند پڵەگینێکی بەهێزی تایبەت بەڕێندەر، هەر چەندە لە بەرنامەی مایاش دا Modeling Toolkit زیاد کراوە کە زۆر بەهێزە. ئەگەر لە بواری VFX و ئەنیمەیشن دا کار دەکەی ئەوا بە دڵنیایەوە هیچ بەرنامەیەک شان لە شانی بەرنامەی مایا نادا، ئەمەش بە هۆی ئەو تواناییەی کە لە ئەنیمەیشن و داینامیک سیمیولەیشن دا هەیەتی. ئەگەر لە بواری Motion Graphic دا کار دەکەی ئەوا هەر مایا باشترە بە تویبەت دوای ئەوی MASH networks زیاد کرا لە ئێکستێنشنی ٢ ی مایای ٢٠١٦ . ئەمە ڕای تایبەتی منە و هیوادارم توانیبێتم سودێکم گەیاندبێت.
  9. دەست خۆش کاک سەرمەد، ڕونکردنەوەکەت زۆر جوانە. ئەی هیچ هەواڵێک نیە لە سەر Maya 2017 ؟ بیستومە کە ئۆتۆدێسک بە نیازە لە 19 و 20 ی مانگی 4 دا بە فەرمی گشت بەرهەمەکانی 2017 ڕابگەیەنێت.
  10. دەست خۆش کاک خەڵات، بابەتێکی جوانە. منیش زۆرم لە سەر XGen و Bifrost بیستوە، بەڵێ پەرەی تەواوی پێدراوە و نوێکاریشی تێدا کراوە تا لە گەڵ ئەم پڕۆژەیە بگونجێت هەر وەک "Ying Liu" کە بەڕێوەبەری پەرەپێدانی XGen ە دەڵێت: وێنەی Ying Liu لە کاتی کار کردن لە پڕۆژەکە دا بەڵام ئەوەی کە بە لامەوە گرنگترە ئەوەیە کە بۆ ڕێندەر کردنی ئەم کارە گەورەیە Nitros یان بە کار هێناوە کە لە ئێستا دا لە بەرنامەی ماکس و مایاش دا هەیە و پشتیان بەستوە بە GPU Rendering، بە ڕاستی سەرسوڕهێنەرە.
  11. پرسیارێکی بەجێیە، nParticle کە لە بەرنامەی مایا دا هەیە بەشێکە لە داینامیک سیستمی مایا کە بە تەواوی لە گەڵ گشت بەشەکانی تری وەک Cloth و Rigid Body و Fluid System دا کارلێک دەکەن و بەشێکی زۆر بەهێزی بەرنامەی مایا پێک دەهێنن، هەرچی Particle Flow یشە کە لە بەرنامەی سریدی ماکس دا هەیە پریتیە لە سیستمێکی سەربەخۆی پارتیکڵ و بە سەربەخۆیی کار دەکات و بۆ ئەوەی کارلێک بکا لە گەڵ بەشەکانی تری بەرنامەکە دا پێویستە Define ی بکەی بۆی و هەندێک جاریش کارلێ کردنەکە زۆر ئەستەمە. بۆیە بە ڕای من Particle System ی مایا زۆر بەهێزترە. بەڵام Plugin ێکی زۆر بەهێزی ماکس هەیە بە ناوی Thinking Particles کە زۆر بەهێزە و تواناییەکی لە ڕادە بە دەری هەیە. بە ڕای من لە گەڵ nParticle یان Thinking Particle دا بڕۆی باشترە. هیوادارم وەڵامەکەم سودی هەبێت.
  12. هەروەک دەزانین کە کۆرنا ڕێندەر یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکانی بەرنامەی سریدی ماکس کە بەم دواییانە ناوبانگێکی باشی لە ناو بەکارهێنەرانی بەرنامەی سریدی ماکس دا پەیدا کرد. هەروەها کۆمپانیای پەرەپێدەری ئەم پڵەگینەش هەردەم لە هەوڵی بەهێز کردنی ئەم ئەم بەرهەمەی دایە بە چەندین شێوە، لەو چوارچێوەیەش دا لە ڕێی ڤیدیۆیەکەوە ئەو هەڵە باوانەی بڵاو کردەوە کە توشی بەکارهێنەرانی ئەو پڵەگینە بە تایبەتی و ڕێندەری ماکس بە گشتی دەبێتەوە. لە ڕیی ڤیدیکەوە داوا دەکات کە نەکەونە ئەو هەڵانەوە و خۆیانی لێ لادەن ئەمەش لە پێناوی باش کردنی کارەکانیان. بۆیە منیش پێم باش بو بیکەم بە بابەتێک و لەم مەکۆیەدا دایبنێم. هیوادارم سودی لێ ببینن. بینینی ڤیدیۆکە:
  13. لە بەرنامەی مایاش دا وا خەریکە لادەچێت، ئەی بۆ ئەو چی ؟
  14. Dashty

    کەل و پەلی مەتبەخ

    دەست خۆش کاک خەڵات زۆر Realistic ە.
  15. دەستتان خۆش بێت کاک خەڵات، بە ڕاستی کارێکی زۆر جوانتان ئەنجام داوە. هیوای بەردەوامی و کاری بەشترتان بۆ دەخوازم .
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...