Jump to content

دابان

چاودێر
  • ژمارەی ناوەڕۆک

    30
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

  • ڕۆژی بردنەوە

    5

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن دابان ەوە

  1. بێگومان هەموو وڵاتێک یان ناوچەیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە لە ڕوو تەلارسازیەوە و ناوچەکەی پێ دەناسرێتەوە. وڵاتی هیندستان یەکێکە لە وڵاتە کۆنەکان و چەندین گۆڕانکاری گەورەی بە سەردا هاتووە بە درێژایی مێژوو وە چەندین جار توشی داگیرکاری بۆتەوە. هەروەها تەلارسازی هیندی کاریگەری لایەنی دینیش زۆر بووە لە سەری. تەلارسازی هیندی بە گشتی بە ئاڵۆزی ناسراوە بەوەی کە چەندین ئیلیمێنتی جیاواز بەکار دەهێنن و لە چەندین شوێن دا دووبارە دەبێتەوە. هەروەها فەزاکان بە گشتی نزمن و ڕوناکی کەمیان لەسەرە بە هۆی کەمی پەنجەرەکان لە سەری و هەروەها داخراوی تەواوی پێوە دیارە. هەروەها زەخرەفە و نەخشی زۆر ئاڵۆز بەکار هاتووە لە پێکهاتەکانیدا. حەزم کرد ئەم نمونەیەتان بۆ دابنێم کە بریتیە لە پەرستگای (Brihadeeswarar):
  2. دەست خۆش کاک سەرمەد، کارێکی نایابیان کردووە.
  3. دەست خۆشی لە کاک دارین دەکەم بۆ هەواڵەکەی ، هەروەها بۆ دابین کردنی لایسنسی کۆڕۆنا بە شێوەی یاسایی.
  4. دەست خۆش کاک @سەرمەد بەو ڕێگەیەی تۆ چارەسەر بوو. بەڵام ئاگادار بن ئەم بابەتە دژی یاساکانی ماڵپەڕە و کڕاکی پڕۆگرامەکەی تێدایە. واتە پڕۆگرامەکە نایاساییە. بە گشتی ئەوەی کاک توانا ئەنجامی داوە هیلاک بوونی پێوە دیارە و دەتوانرێت لە سەر وەشانێکی یاسایی واتە کڕاک نەکراو بە کار بهێنرێت.
  5. دەستخۆشیتان لێ دەکەم ، بیرۆکەی زیاد کردنی گروپەکان بۆ ماڵپەڕ و هەم بیرۆکەکەی کاک سەرمەدیش بە دانانی گروپێکی لەو شێوەیە کارێکی زۆر جوانە و زیاتر ماڵپەڕەکە گشتگیرتر دەکات. دەستتان خۆش بێت و سەرکەوتوو بن.
  6. پڵەگینێکی زۆر بەهێزە، بە تایبەت لە Simulation ی ئاگر دا.
  7. دابان

    Thea Render بۆ سکێج ئەپ

    زۆر سوپاس کاکە سەرمەد. بابەتێکی زۆر جوانە .
  8. یادی لە دایک بونی پیرۆز بێت. بە ڕاستی بەرنامەیەکە کە هەتا بڵێی خزمەتی جیهانی سی جی کردوە و شایەنی ڕێز لێ گرتنە.
  9. دابان

    ڤیڕەی یان ئۆکتان

    بە ڕای من هەردوکیان بەهێزن و کاری زۆر نایابیان پێ کراوە، بەڵام ڤیڕەی مێژویەکی درێژی هەیە و بە هەر شێوەیەک بێت بڕوا ناکەم پڵەگینێک کە تازە دروست بوبێت بتوانێت ڕکەبەرایەتی بکات.
  10. دەتوانی بە بەکار هێنانی Video Post یش ئەو کارە بکەی. یان لە بەشی Effect دا Glow زیاد بکەی.
  11. دابان

    Thea Render بۆ سکێج ئەپ

    دەست خۆش کاک سەرمەد
  12. دەست خۆش بەڕێز @دژوار، بابەتێکی زۆر جوانە. من خۆم لە گەڵ ئەو جۆرە دیزاینانە دا نیم و کارەکانی فرانک گێریم بەلاوە جوان نیە، بەڵام ئەم کارەی ئەگەر وەک کتلەیەکی فنی سەیر بکەین شتێکی تازەیە لە بینا دا.
  13. کۆمپانیای AXYZ ی بواری بەرهەم هێنانی مۆدێلی سێلایی و پەرەپێدانی پڵەگینەکانی بەرنامەکانی ماکس و سینەما 4d ڕایگەیاند کە وەشانێکی نوێی پڵەگینی بەناو بانگی An(I)ma ی بڵاو کردەوە بۆ هەر دوو بەرنامەی سریدی ماکس و سینەما فۆر دی. ئەویش وەشانی 1.8 ی ئەو پڵەگینەیە. Anima پڵەگینێکی تایبەتە بە بڵاو کردنەوە و جوڵاندنی مرۆڤ بە دیمەنەکەدا بە شێوەیەک کە زۆر لە ڕاستیەوە نزیکە و تایبەتمەندی زۆر زیاتری لە Populate ی ماکس هەیە. تایبەتمەندیە نوێکانی ئەم وەشانە: بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ ماکسی 2016 دا.کۆنتڕۆڵێکی نوێی Time-Lapse ی بۆ زیاد کراوە بە شێوەیەک کە دەتوانی هەندێک لەو مرۆڤانە بە خێرایی بجوڵێنیت و Motion Blur ی بدەیتێ کە ئەمەش وای لێ دەکات زۆر لە ڕاستی بچێت و دەتوانی Presentation ێکی زۆر جوانی پێ بکەی.یەکگرتنی تەواوی بۆ زیاد کراوە لە گەڵ AXYZHUB کە ڕێگەت پێ دەدات مۆدێلەکانی ئەو کۆمپانیایە بێ بەرامبەر داگری و بە کاریان بهێنی، هەروەها دەتوانی دیمەنەکەشت بە شێوەی Online لەوێوە ڕێک بخەی. دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکیەوە بە شێوەی Trial دایگری ترایلەری ئەم پلەگینە
  14. دەست خۆش کاکە دەشتی
  15. دەست خۆش بابەتێکی جوانتان وروژاندوە، بە تایبەت کە لە ئێستا دا زۆر کەس ئەو کێشەیەیان هەیە. بە ڕای من ئەم بابەتە جێگیر بکرێت و فێرکاریەکی ڤیدیۆیی لە سەری دابنرێت باشترە.
  16. ماڵپەڕی Dimensiva چەندین مۆدێلی سری دی داناوەبە هەر چوار فۆرماتی ماکس و obj و FBX و 3ds کە لە ئێستا دا دەتوانی بێ بەرامبەر و بە خۆڕایی دایانگری، شایانی باسە کە زۆرێک لەو مۆدێلانە لە لایەن تەلارسازە بەناوبانگەکانی جیهانەوە دیزاین کراوە و خەڵاتی دیزاینیان وەرگرتوە ... بەستەری ماڵپەڕ چەند وێنەیەکی ئەو بەرهەمانە
  17. دابان

    کارێکی ئەنیمەیشن

    سەرکەوتوو بیت کاکە دەشتی، چاوەڕێی باشتریشت لێ دەکەین ..
  18. دابان

    وادەی کۆتایی بەکار خستنی تەلارساز

    بە ڕای من ئەگەر پێش ئەو وادەیەش بە شێوەیەکی تاقیکاری بخرێتە کار باشترە، بۆ ئەوەی لە کاتی بوونی هەر کێشەیەکدا چاکسازی تێدە بکەین ...
  19. سڵاو هاوڕێیان، بەڕێزان ئەمە دوایین کارمە کە بە بەرنامەی ماکس دروستم کردوە و بیرۆکەی کارەکەم لە دیتنی ئەو دیریانەم وەرگرت کە لە قەراغی پەنجەرەی ژورەکەمەوە دامنابوون و ڕیزم کردبوون . ئەم کارەم بە بەرنامەی ماکس کردوە و بە v-ray ش ڕێندەرم کردوە ..
  20. سلاید هاوس لە یابان سلاید هاوس خانویەکە لە شێوەی سلاید کە لە یابان درواست کراوە و دیزاینەکەی لە لاەن گروپی بەناوبانگی یابانی Y+M ەوە کراوە، ئەم خانوە لە سەر زەویەک بە ڕووبەری 340م² دیزاین کراوە و زەوی پڕۆژەکە لە لای باکورەوە بە شاخێک دەورە دراوە و لە لای باشوریشەوە دەکەوێتە سەر دەریایەک ، هەر وەک دیزاینەرەکان باسیان لێوە کردوە ئەوان هەستاون بە دیزاین کردنی ئەم خانوە بە شێوەیەک کە لە گەڵ سروشت بگونجێت و بە هەمان ئاراستە بڕوات .. بە شێوەیەک کە قاتی یەکەمی بچوکە و پاشان قاتی سەرەوە گەورەتر دەبێت و قاتی کۆتایش کە قاتی سێیەمە (2nd floor) لە هەمویان فراوانترە ئەمەش بۆ ئەو مەبەستەی کە بە گوێرەی زاویەکە بڕوات هیچ دارێک کە لە سەر شاخەکەیە نەبڕدرێنەوە .. پلانی First floor هەروەها هەوڵمان داوە تایبەتمەندی خاوەنی خانو (Privacy) بپارێزین و لە هەمان کاتدا بەرکەوتەی تەواویشیان هەبێت لە گەڵ سروشت دا، ئەویش بەوەی کە هەستاوین بە گرتنی لاکانی Space ەکان و کردنەوەیەن بە ڕوی پشتەوە و پێشەوەی دا . هەروەها لە ڕێی ئەو لوڤەرە درێژانەی کە بە دەوری سپایسەکاندا دروست کراوە هەوڵ دراوە ڕێ لە تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ بگیرێت کە لەو ناوچەیەدا هەیە و لە هەمان کاتدا ڕێگە بە هاتنەوەی تیشکی خۆری سروشتی دەدات بێنە ناو فەزاکانەوە .... کۆنسێپتی سەرەکی کۆمەڵێک وێنەی تری ئەو پڕۆژەیە
  21. هەر وەک هەموتان ئاگادارن کە وەشانی ماکسی ٢٠١٦ شێوەیەکی نوێی Scripting ی تێدا دانرا بە ناوی Max Creation Graph کە بە پێچەوانەک زمانەکانی پڕۆگرامینگ ئەمەیان شێوەکەی Node Base ەو زۆر بە ئەسانی دەتوانی پرۆگرامۆکەیەک لە ماکس دا دروست بکەی ئەو شتەی کە دەتەوێ پێی بکەی ... سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە بۆ زانیاری زیاتر https://www.youtube.com/watch?v=tmudH_C97O4 پاشان بۆ سود وەرگرتن و بینینی نمونەی زیاتر لە سەر ئەم بەشە کۆمپانیای ئۆتۆدێسک کۆمەڵێک نمونە و کۆمپۆنێنتی ئامادەی دانا کە زۆر زۆر بەهێزن و من زۆر سودم لێ بینیون ، دەتوانن لە خوارەوە دایگرن . دابەزاندنەکەشی بۆ ناو MCg زۆر ئاسانە تەنها Extract ی بکەرە ناو فۆڵدەری ماکس گراف لە User Folder ی ماکس دا. ئەگەر نەشتزانی ئەو فۆڵدەرە لە کوێیە ئەوا ئەم دێڕەی خوارەوە کۆپی بکەرە ناو ئەدرەس باڕی ویندۆکەتەوە %userprofile%/Autodesk/3ds Max 2016/Max Creation Graph MaxCreationGraph.zip
  22. پاش سڵاو.. بەڕێزان من پێم باشە مەکۆکانی کۆمپیوتەر گرافیک بخرێنە پێش مەکۆ ئەندازیاریەکان، چونکە ئەو مەکۆیانە زیاتر گشتگیرتر و بڵاوترن ..
  23. هەواڵێکی خۆش .. بە تایبەت بۆ ئەوانەی لە بواری گرافیک کار دەکەن .. بەم دواییانە ئۆتۆدێسک Extension 1 ی ماکسی 2016 ی بڵاو کردەوە کە چەندین تایبەتمەندی نوێی تێدا بوو، لەوانە TextPlus کە من زۆر حەزم لێیەتی و دەمێکە چاوەڕێی شتێکی وام بە تایبەت بۆ Motion Graphic مۆگراف ... خۆتان بیبینن https://www.youtube.com/watch?v=_S-Ig2SjqCA داگرتن: هەر کەسێک ویستی ئەم Extension ەی دەست کەوێ با نامەی تایبەتم بۆ بنێرێ بۆ ئەوەی بۆی بنێرم.
  24. کار کردن لە تەلارساز شانازیە ..

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...