Jump to content

کارێز

ئەندام
  • ژمارەی ناوەڕۆک

    33
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

  • ڕۆژی بردنەوە

    11

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن کارێز ەوە

  1. زۆر سوپاس کاک @سەرمەد، ئێستا کەوتە کار و کێشەکە چارەسەر بوو. بەڵام کێشەیەکی تر هەیە: LayOut و StyleBuilder ئەڵێت ئەمە بۆ ٣٠ ڕۆژە و دوای ئەوە بە سەر دەچێت..
  2. کارێز

    پرۆژه ی ده لالی خلیج له سعودیه

    بە ڕای من شتێکی زۆر نامەعقولە وهیچ جوانیەکی تیا بەدی ناکرێت و پێ دەچێت تەنها Concept ێک بێت.
  3. ئەمە دیزاینی ئەو شوقەیەیە کە زەها حەدید تێیدا نیشتەجێ بوو پێش مردنی. ڕووبەری شوقەکە زیکەی ٦٧٠ م² یەو دەکەوێتە شاری میامی ەوە. دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٩ دا شوقەکەی کڕیوە ڕیدیزاینی کردۆتەوە و بەم شێوەیەی لێ کردوە. ئەوەی کە سەیرە و تێبینی دەکرێت، هیچ ناڕێکی یان گۆشەی لار لە سپەیسەکاندا بەدی ناکرێ بە پێچەوانەی ئەو دیزاینانەی کە بۆ Client ەکانی دەیانکا! ئەمەش دەمانگەیێنێتە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەو دیزاینەی جوان بێت مەرج نیە مریح بێت بۆ حەوانەوە.
  4. کاک @Darin ئەو نرخانە ناتوانرێت کەمتر بکرێنەوە، خۆت وەزعی کوردستان باش دەزانی. ئەی نرخی تەواوی چەندە واتە بە بێ ئیشتیراکی مانگانە یان ساڵانە؟
  5. کاک @Twana Engineer دەستخۆشیت لێ دەکەم بۆ ماندوو بونت. بەڵام لای من کاری نەکرد لە سەر Windows 10 x64 ئەڵێت: (Attempted an unsupported Operation) تکایە هاوکاریم بکەن. یەکەم جاریشە دایبەزێنم و پێشتر هیچ ڤێرشنێکی تری لە سەر نەبووە.
  6. سڵاو هاوڕێیان.زۆر پێویستم بە ڕێندەی کۆڕۆنای 7 ە، تکایە دەتوانن لینکو داونلۆدەکەیم بۆ دابنێن. زۆر سوپاستان دەکەم.
  7. کارێز

    ئۆتۆکادی 2015

    دەست خۆش کاک توانا گیان.
  8. شتێکی زۆر نایابە، خۆزگە ئەهات بۆ ئێرەش.
  9. دەست خۆش کاکە ئەزمڕ بە ڕاستی زۆر سەرنجڕاکێشە سەرکەوتوو بیت
  10. کارێز

    Residential Houses

    دەست خۆش کاک ڕێبین کارێکی جوانە. بە چ بەرنامەیەک کردوتە؟ بە چی ڕێندەرت کردوە؟ هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم
  11. کارێز

    لە چ سەرچاوەیەک فێر بوی ؟

    من زۆر سودم لە Digital Tutors و Gnomon بینیوە و تا ماوم سوپاسیان دەکەم. بەڵام بە داخەوە Digital tutors لە لایەن Plural Sight ەوە کڕایەوە و هەست دەکەم وەک جاران نین.
  12. ئەوەی من زانیومە: ڕێژەکە کۆ دەکەینەوە بۆ نمونە ١:٢:٤ دەکاتە 1+2+4 = 7 پاشان ئەو بڕەی کە هەتە (20م³) ڕێژەی چیمەنتۆ دەکاتە : 20 * (1/7) = 2.85 m³ ڕێژەی لم دەکاتە : 20 * (2/7) = 5.71 m³ ڕێژەی چەو دەکاتە : 20 * (4/7) = 11.42 m³
  13. زۆرن ئەو ئەندازیارانەی کە لە بواری دیزاینی ڕێگا و بان دا کار دەکەن، تاکە کێشە نەبونی زانیاریە لە سەر ڕێگاو بان بە گشتی، هەندێکیان پشتیان بەستوە بە سۆفتوێر و هەندێکیشیان پشتیان بەستوە بە زانیاری و سەرچاوە بەر بڵاو و جیاجیاکانی ئینتەرنێت. بۆیە لێرەدا بە باشم زانی ئەم کتێبە دابنێم کە سودی زۆری هەیە بۆ ئەندازیارانی ئەو بوارە و یارمەتیدەری تەواوە بۆیان لە کاتی تەنفیز و دیزاینیش دا. ئەندازیار هەڵمەت غەریب هەستاوە بە نوسینی کتێبێکی بە سود لەو بوارە دا و لێرەوە زۆر سوپاسی دەکەم. ناوی کتێب: مواصەفاتی گشتی ڕێگاوبان نوسەر: ئەندازیار هەڵمەت غەریب ناوەڕۆک: کتێبێکی تایبەتە بە ڕێگاوبان لە ڕوی تەنفیز و دیزاینەوە بینینی ئەم کتێبە بە شێوەی ئۆنلاین بە شێوەی ئۆنلاین لەم بەستەرەوە دایگرە کتێبی مواصەفاتی گشتی ڕێگا و بان هیوادارم سودی لێ ببینن
  14. کارێز

    برسياريك لةسةر خانوو بوشين

    بەس ئەو وێنەیەی داتناوە یەک خانوە یان دوو خانوە بە تەنیشت یکەوە؟ ئەگەر چەند وێنەیەکی تری دابنێی لە چەند لایەکی ترەوە باشتر دەبێت، چونکە ئاوا نازانرێت قوڵیەکانی چەندە.؟
  15. هاوڕێیان ئەم جارە کتێبێکی زۆر بەهێزم بۆ ئامادە کردون کە بریتیە لە سیمینارێکی تایبەت بە بەڕێز دکتۆر (محمد رەئوف عبدالقادر) لە سەر ئەو درزانەی کە لە بیناکاندا دروست دەبن و چنێتی چارەسەر کردنی ئەو درزانە بە شێوازێکی ئەندازیاری و دروست. ئەم سیمینارە لە لایەن نوسینگەی ڤیو گروپەوە ڕێک خراوە و ئامادە کراوە، لەو باوەڕەش دام کە زۆر سودی هەبێت بۆ ئەندازیارانی شارستانی و تەلارسازی. هیوادارم بە دڵتان بێت. داگرتنی کتێب: cracks in Building.pdf بینینی ئەم کتێبە بە شێوەی ئۆنلاین: Online | Cracks in Buildings
  16. هیوادارم بەرنامەی سریدی ماکس پشت گوێ نەخات، بە ڕای من دوای بڵاو بونەوەی سریدی ماکسی ٢٠١٧ ئەو وەڵامەمان دەست دەکەوێت.
  17. لە کۆتاییدا کێشە سەرەکیەکەمان کۆتایی هات، باوەڕ بکەن زیاتر لە ١٠ پڕۆگرامم تاقی کردۆتەوە بۆ تەحویل کردنی فایلی pdf بۆ ئۆتۆکاد. لە کۆتاییدا کۆمپانیا خۆی داینا.
  18. دەستتان خۆش بێت، بەس کەس ئەزانێت کەی بڵاو ئەبێتەوە؟
  19. ڕاستە، Xgen لە لایەن کۆمپانیای دیزنیەوە پەرەی پێ دراوە، بەڵام بۆ ڕاست کردنەوەی بابەتەکە، لە ساڵی ٢٠٠٣ وە Xgen ڕاگەیەنراوە لە کۆنفرانسی ( SIGGRAPH ) دا و یەکەم جاریش لە فلیمی "Tangled" دا بە کار هێنراوە ، بەڵام بەم دواییانە بڵاو کرایەوە بۆ بەر دەستی بە کار هێنەرانی مایا. لەم بەستەرەی خوارەوە دا دەتوانی ئەو زانیاریانە بە شێوەی درێژتر بخوێنیتەوە : http://news.autodesk.com/press-release/walt-disney-pictures-and-autodesk-sign-xgen-technology-license-agreement
  20. دەست خۆش سەناریا خان، بە ڕاستی جوان کۆت کردۆتەوە. سەرکەوتوو بیت.
  21. بێجگە لە بەرنامە سریدیەکان، بەرنامەی ئافتەر ئیفێکتیش Particle Engine ێکی بەهێزی هەیە بە ناوی Trapcod Particular کە بە شێوەی پڵەگین دادەبەزێنرێت بۆ بەرنامەکە و کاری زۆر نایابی پێ دەکرێت و لە لایەن زۆرێکی لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنیەکانەوە بە کار دەهێنرێت ، لەوانە NRT و Rudaw و KurdSAT و چەندینی تریش .
  22. بنەڕەتیەکانی دیزاینی سەقفی کۆنکرێتی: کتێبێکی تایبەت بە بنەڕەتیەکانی دیزاینی سەقفی کۆنکرێتی، کە بریتیە لە یاکێک لە وانەکانی L. A. Prieto-Portar کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دا نوسیویەتی و لە لایەن چەندین ناوەندی جیهانی بڕوانامەی پێ بەخشراوە، وەک نوسەر باسی لێوە دەکات لە دیزاینەکە دا ڕاستەوخۆ پشتی بەستوە بە ACI 318-05 و زۆرێک لەو ستاندەرانەی بە کار هێناوە کە لەو وەشانەی ACI دا هاتوە. لەو بڕوایەدام کە ئەم کتێبە سودی زۆر هەبێت بۆ ئەندازیارانی ستراکچەر دیزاین. داگرتن داگرتنی کتێبی RC Slab
  23. هاوڕێیان، ئەم کتێبە زۆر بە سودە بۆ ئەندازیارانی شارستانی و دیزاینەرانی سترەکچەر. ناوی کتێبەکەش بریتیە لە (Design of reinforce concrete Beam). گرینگی ئەم کتێبە لەوەدایە کە قۆناغ بە قۆناغ لە سەرەتاوە تا کۆتایی باسی دیزاینی جسر دەکات و زۆر بە جوانی ڕونی کردۆتەوە. فایلەکە بە شێوەی PDF ەو دەتوانن لە خوارەوە دایگرن. هیوادارم سودی لێ ببینن design-of-reinforce-concrete-beams.pdf
  24. زۆر سوپاس کاک زانیار، نمونەتان زۆر بێت.
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...