Jump to content

Rasti

ئەندامی تایبەت
  • بەشداری

    67
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

  • ڕۆژی بردنەوە

    17

Rasti بوو بە یەکەمی ڕۆژ لە 9 تشرینی دووەم

Rasti بابەتی زۆرترین لایک کراوی هەیە!

1 شوێن كەوتوو

لەبارەی Rasti

  • لەدایک بووە لە 06 شوبات, 1987

دوایین سەردانكەرانی پڕۆفایل

بلۆكی دوایین سەردانكەران لە كار خراوە و كەس ناتوانێت بیبینێت

  1. ئەندازیاری تەلارسازی گرنگی بە دووریەکان و بۆشاییەکان و استغلال کردنی رووبەری زەویەکە ده‌دات لەگەڵ جوولەی خەلک لەناو باڵەخانەکە و چۆنیەتی ھه‌واگۆرکێی و دانانی دەرگا و پەنجەرەکان. بەڵام ئەندازیاری شارستانی دیزاینی پەیکەلی چیمەنتۆی دامەزراوەکە و دیزانی ستوونەکان دەکات ھەروەھا دیزانی بناغەی سەرەکی و شییکردنەوەی خۆڵەکە دەکات و ھەروەھا ئەو قورساییە کە دامەزراوەکە ھەڵیدەگرێت. جێبەجێکردن: لەدوای ئەمانە قۆناغی جێبەجێکردن دێت کە ئەندازیاری شارستانی سەرپەرشتی دەکات و جێبەجێی دەکات، کە ھەردوو ئەندازیاری شارستانی و تەلارسازی دیزانیان کردووە. بەرای من تەلارساز، ئەندزایار نییە بەڵام لەکۆنەوە بەھەڵە وەرگێردواوە لە ووشەی (Engineer) و ھەروەھا کەمی رۆشنبیری لە جیاوازی نەکردن لە نێوان تەلارساز و ئەندازیار، چونکە تەلارساز بەشێکی گەورەی کارەکەی بریتیە لە ھونەر بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی باڵەخانەکان زوو پێویستی بە تایبەتمەندی دیاریکراو لە نێو باڵەخانەکان و کەمی رووبەرەکان کە پێویستی بە خوێندنەوەیەکی وورد ھەیە بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە استغلال بکرین و سوود لەھەموو شوێنەکان وەربگیرێت، ئەمانە وایکرد بیناسازی بەشێوەیەکی پتەو بە زانستی ئەندازیاری شارستانی ببەسترێتەوە تاوای لێھات ناتوانی لە پرۆژە گەورەو زەبەلاحەکان دەستبەرداری بیت. بەڵام لە پرۆژە ناوەندەکان و ئەوانەی گرنگیان کەمە، ئەندازیاری شارستانی رۆڵی ئەندازیاری بیناسازی دەبینێت بەڵام ئەندازیاری بیناسازی ناتوانێت رۆڵی ئەندازیاری شارستانی ببینێت. جیاوازییەکی دیکە ئەوەی ئەندازیاری شارستانی بوارەکانی فراوانن و تەنھا خۆی لە دروستکردن و بیناکردن نابینێتەوە. نموونەیەک بۆ دەرخستنی جیاوازی لەنێوان ئەندازیاری شارستانی و ئەندازیاری بیناسازی لەکاتی دروستکردنی ستوونێک یا چەند ستوونێک لەناو ھۆڵێک و ئەندازیاری بیناسازی حەز ناکات ئەم ستوونانە ببنە رێگر لەبەردەم ھاتووچۆی خەڵکی و ئارەزوو دەکات رووبەرێکی گەورە لە بۆشایی ھەبێت لە ناو ھۆڵەکە. بەڵام ئەندازیاری شارشتانی گرنگی بەوەدەدات، ئایا ستوونەکان توانای بەرگەگرتنی قورسایی سەقفەکەیان ھەیە یا نا ھەروەھا حسابی کێشی خەڵکەکە دەکات لەسەر سەقفەکە، بۆیە دەبینین ھەردوو ئەندازیاری شارستانی و بیناسازی تەواوکەری یەکترن، له‌ کۆتایی دیزاینەکەش باڵەخانەکە زیاتر سەلامەتتر دەبێت بە ھۆی ئەندازیاری شارستان و ھەروەھا فراوانتر دەبێت بەھۆی ئەندازیاری تەلارسازی. وەرگیراوە
  2. لەم بابەتە دا زۆر به‌ گشتى (گشتگر) باسى درزه‌كان ده‌كه‌ین وه‌ له‌ بابه‌ته‌كانى داهاتوو هه‌ول ئه‌ده‌م باسى هه‌موو جۆره‌ درزه‌كان بكه‌م یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌ وه‌ كاتێك ئه‌ندازیاریك بانگ ده‌كریت بۆ سه‌ر بینایه‌ك و لێ ى ده‌پرسن بزانه‌ ئه‌و درزه‌ خه‌ته‌ره‌ یان نا ؟ وه‌ چۆن بتوانیت وه‌لام بداته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ كاریكه‌ ژیانى مروڤى له‌سه‌ر به‌نده‌ : ئه‌گه‌ر باسى هوكاره‌كانى درز بكه‌م له‌ دیوارى بلوك كارى كتابیكى گه‌وره‌ش بنوسم هیشتا سه‌رنج و تیبینیه‌كان ته‌واو نابن و شتى زورتر ده‌مینن باس بكرین , بویه‌ من زور به‌ كورتى هه‌ندى زانیارى باس ده‌كه‌م زور جار هاولاتیان كه‌ خانوه‌كانیان درز ئه‌دات پرسیار له‌ ئه‌ندازیاران ده‌كه‌ن تا وه‌لامیان بده‌نه‌وه‌ هوكاره‌ى درزى دیواره‌كانیان , هه‌موشمان ئه‌زانینن پرسیاریكى قورسه‌ وه‌ به‌ ته‌واوى كه‌س ناتوانیت وه‌لامى پرسیاره‌كه‌ بداته‌وه‌ تا ئه‌و زه‌ویه‌ى له‌سه‌رى بنیات نراوه‌ ئه‌نجامى پشكنینى لا نه‌بیت ووه‌ ئه‌و مه‌وده‌ى به‌كار هاتوه‌ یان جون دروست كراوه‌ نه‌زانیت ناتوانیت به‌ ته‌واى وه‌لام بداته‌وه‌ ؟؟ به‌لام ئیتر خو ناشبیت بلی نازانم ؟ بویه‌ هه‌ندى سیفات هه‌ن له‌ جورى درزه‌كه‌ ئه‌توانینن دلوپیكى لى باس بكه‌ین: یه‌كه‌م : درزى ئاسویى (Horizontal ) : ئه‌وش روو ئه‌دات له‌ ئه‌نجامى هه‌لاوسانى گله‌كه‌ به‌ هوى ئاوه‌وه‌وه‌ واتا به‌ هوى باران بارینه‌وه‌ لة ديوارى راكر هةية ئةم كيشه . دووه‌م : درزى شاولى ( Vertical ) : روو ئه‌دات له‌ ئه‌نجامى دابه‌زینى زه‌ویه‌كه‌ به‌ هوى وه‌زنى بیناكه‌ (settlement ) یان به‌ هوى جولانى دیواره‌كه‌وه‌ كه‌ جولانى دیواریش زور فاكته‌ر كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌ سه‌رى زور شتى تریش هه‌ن له‌وانه‌ ئه‌و درزانه‌ى له‌ كورنه‌رى په‌نجه‌ره‌وه‌ دروست ده‌بیت یان بلوك كاریه‌كه‌ حیلو شه‌ت جوان نه‌كراوه‌.. به‌هوى جیاوازى دابه‌زینى گله‌كه‌. وه‌ زوربه‌شیان شاولین. وه‌ ئه‌گه‌ر درز له‌ بنه‌میچى بیناكه‌ سه‌نتارسه‌ر رووى دا بزانه‌ ئه‌و گله‌ ریژه‌یه‌كى زور ماده‌ى ساند و سه‌لتى تیدایه‌ ( لم و خوى) . ئیتر زور باس هه‌لده‌گریت . چه‌ند سه‌رنجیكى تر : (Step Crack) بە گۆشەی (45) وەک وێنەکە، بەهۆی (Differential Settlement) ەوەیە. درزی پێش چینی ئاخیر(ژێر سەقف) بەهۆی دیفلێکشنی سەقفەوە. درزی ئاسۆیی لە ناوەڕاستی دیواردا بە هۆی بەرزی دیوارەوە(بەکڵین). (step crack) لە ناوەڕاستی دیواری پاڕتیشن بەس بە (شاوڵی) بەهۆی کەمی سومکی سەقفەکەوە(دیفلێکشن). ئەم بابەتە لە بنەڕەت دا لە لایەن ئەندازیار Rawaz Mohammad ەوە نوسراوە و وەرگیراوە...
  3. دەست خۆش @Taban خان زۆر جوان ڕونت کردۆتەوە. ئەم ڤیدیۆیەش لەوانەیە سودی هەبێت..
  4. لە تەلارسازەوە لە گەڵتان دەبم و بابەتەکانم لێرەوە دادەنێم.

  5. ڕوم (ROM): بریتیه‌ له‌ پارچه‌یه‌کی بچوک که‌ له‌سه‌ر بۆردی دایک جێگیرکراوه‌ و هەر سێ پیتی (ROM) که‌ بۆ ناوی ئه‌م پێکهاته‌ ده‌نوسرێت له‌ سێ ووشه‌ی (Read Only Memory) وه‌ وه‌گیراوه‌ که‌ به‌واتای (بیره‌وه‌ریه‌ک که‌ ته‌نها ده‌خوێنرێته‌وه‌) دێت ، ڕوم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له‌ لایه‌ن هه‌مان کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ری مه‌زه‌بۆرده‌که‌وه‌ ، هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه‌ پرۆگرام ڕێژ ده‌کریت (بایۆسی) له‌سه‌ر جێگیر ده‌کرێت . بایۆسیش به‌رنامه‌یه‌کی بووتکراوه‌ له‌سه‌رتای به‌گه‌ڕخستنی کۆمپیوته‌ردا تێستی سه‌ره‌تای هاردوێره‌کانی له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و پێش لۆدبوونی سیسته‌م له‌ هارده‌وه‌ به‌ ده‌نگه‌ کۆدێک له‌ دروستی کاری پارچه‌و پێکهاته‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ ئاگادارمان ده‌کاته‌وه‌ و ڕاپۆرتێکی ورد له‌ ڕوێکی ڕه‌شدا به‌ تێکست پیشان ده‌دات . ڕوم بیره‌وه‌ریه‌کی بچوکه‌و توانای جێگیرکردنی داتای که‌مه‌ به‌ڵام له‌م به‌شه‌ که‌مه‌دا بووته‌ پرۆگرامێک جێگیرکراوه‌ که‌ ناونراوه‌ به‌ (بایۆس) چه‌ندین فرمانی جیاوازی تێدا به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت پێش ئه‌وه‌ی سیسته‌مێک یاخود هاردیک له‌ ئارادابێت که‌ له‌ ڕێگایه‌وه‌ ده‌توانرێت فرمان ئاراسته‌ی به‌شێکی دیاریکراوی بۆ نمونه‌ وه‌ک (هاردێکی ده‌ره‌کی یان سیدی یان فلاشێک … هتد) بکه‌یت که‌ ببێته‌ یه‌که‌م به‌ش که‌ سیسته‌می لێوه‌ لۆد ببێت. ئه‌و بووت پرۆگرامه‌ی که‌ له‌ ڕومدا جێگیرکراوه‌ به‌ هیچ جۆرێک شیاوی گۆڕانکاری نیه‌و ناتوانرێت داتای نوێ ی بۆ زیاد بکرێت یان لێی که‌م بکرێته‌وه‌ ، به‌ جۆرێک داڕێژراوه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌مێنێته‌وه‌و هیچ گۆڕانکاریه‌ک له‌ فرمانه‌که‌یدا ڕونادات ئه‌گه‌رچی چه‌ندین ساڵیش بێت ‌له‌ کاردابێت ، هه‌ر ئه‌م سیفه‌ته‌ش گرنگترین جیاکه‌ره‌وه‌ی (روم) ه‌ له‌هه‌ر ڕه‌قه‌کاڵایه‌کی تری کۆمپیوته‌ر. ڕام (RAM) : بریتیه‌ له‌ پێکهاتوێکی وێنه‌ شانه‌یی که‌ له‌سه‌ر بۆردی دایک شوێنی تایبه‌تی هه‌یه‌و له‌ وانه‌یه‌ له‌ بۆردێکدا زیاد له‌ دوو شوێن هه‌بێت بۆ ئه‌م هاردوێره‌ ، هه‌ر سێ پیتی (RAM) که‌ بۆ ناوی ئه‌م پێکهاته‌ ده‌نوسرێت له‌ سێ ووشه‌ی (Random Access Memory) وه‌ وه‌رگیراوه ، ده‌کرێت بگۆڕێت و هه‌ندێک جار له‌سه‌ر بۆردی دایک زیاد له‌ چوار ڕام له‌ یه‌ک کاتتدا جێگیر ده‌کرێت ، ڕام کاری سه‌ره‌کی بریتیه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی هه‌ندێک داتا به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی ئه‌م داتا و زانیاریانه‌ی که‌ له‌سه‌ ڕام ده‌مێنێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی یان فایله‌کانی سیسته‌مه‌ یاخود به‌رهه‌می به‌رنامه‌کانه‌ له‌ کاتێکدا به‌کارهێنه‌ر کاریان له‌سه‌ر ده‌کات . ڕام قه‌باره‌که‌ی گۆڕاوه‌و جۆره‌کانیشی جیاوازه‌ له‌ لاپتۆپدا ڕوبه‌ری ڕام بچوکتره‌ وه‌ک له‌ له‌ دیسکتۆپدا ، به‌ڵام وه‌ک توانا هه‌مان توانایان هه‌یه‌ ، توانای ڕام به‌ ویستی به‌کارهێنه‌ر زیاد و که‌م ده‌کرێت ، زیادکردنی توانای (ڕام) یش به‌و مه‌به‌سته‌یه‌ که‌ به‌کارهێنه‌ر زۆرترین خێرایی ده‌ست بکه‌وێت له‌ کاتێکدا کار له‌سه‌ر سیسته‌م یان به‌رنامه‌یه‌ک ده‌کات . ڕوم و ڕام له‌ چه‌ند لایه‌نێکی بنه‌ڕه‌تیدا لێک جودان که‌ لێره‌دا به‌ کورتی باسیان ده‌که‌م : یه‌که‌م : ئه‌و داتاو زانیاریانه‌ی که‌ له‌سه‌ر ڕوم جێگیرکراوه‌ هه‌میشه‌ییه‌ و دوای بڕینی ته‌زووی کاره‌با به‌هیچ جۆرێک گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نایه‌ت به‌ڵام له‌ ڕام دا ئه‌م کاره‌ پێچه‌وانه‌یه‌و له‌ پاش ئه‌وه‌ی وزه‌ی لێ بڕا خاڵی ده‌بێته‌وه‌و هیچ زانیاریه‌کی له‌سه‌ر نامێنێت چونکه‌ زانیاریه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی تێدا لۆد بووه‌ . دووه‌م : ئه‌وزانیاریانه‌ی له‌سه‌ر ڕوم جێگیرکراوه‌ به‌ ئاسانی ناگۆڕرێت و که‌مترین جاریش ناچار به‌ نوێکردنه‌وه‌ی ده‌بین (Non-Volatile) ، به‌ڵام له‌ ڕامدا زانیاریه‌کان به‌ پی ی ویستی سیسته‌م لۆد ده‌بیت و هه‌میشه‌ش له‌ گۆڕاندایه‌ (Volatile). سێیه‌م : ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ ڕومدا جێگیرکراوه‌ ڤایرۆسی پێناگات و ناتوانێت هیچ گۆڕانکاریه‌ک له‌ پێک هاته‌که‌یدا بکات و فرمانێک له‌ فرمانه‌کانی بگۆڕێت ، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕومه‌وه‌ هه‌ندێک جار بۆهۆی کاری ڤایرۆسه‌وه‌ ڕام خاڵی ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ندێکی فایلی لۆد بوو تێک ده‌شکێنێت ، به‌ واتایه‌کی تر ڤایرۆس ده‌توانێت له‌ ڕامدا خۆی بشارێته‌وه‌ مه‌ترسی بۆ به‌کارهێنه‌ر دروست ده‌کات چونکه‌ ڕام به‌ئاسانی سکان ناکرێت به‌ هۆی دژه‌ ڤایرۆسه‌وه‌ . چواره‌م : ڕوم به‌سروشتی خۆی خێراییه‌کی مام ناوه‌ندی هه‌یه‌ له‌ گۆڕانکاریکردن له‌ ناوه‌ڕۆکی فرمانه‌که‌یدا وه‌ ئه‌م خێراییه‌ جێگیره‌ ، به‌ڵام ڕام به‌ پێ ی سه‌رده‌م به‌رهه‌می نوێ ی لێ دروست ده‌کرێت و خێراییه‌که‌ی زیاتر ده‌کرێت ، چونکه‌ خێرایی پێداویستیه‌کی سه‌رده‌میانه‌یه‌ له‌ ته‌کنه‌لۆژیای زانیاریه‌کاندا . پێنجه‌م : له‌ ڕوی جۆره‌وه‌ ڕوم جۆری یه‌که‌می ته‌نها پێک هاته‌یه‌کی ساده‌یه‌و بایۆسی له‌سه‌ر جێگیرکراوه‌و به‌ هیچ جۆرێک شیاوی گۆڕانکاریکردن نیه‌ له‌ پێک هاته‌که‌یدا ، وه‌ له‌ ئێستاشدا چه‌ند جۆرێکی جیاوازی لێ به‌رهه‌م هێنراوه‌ نمونه‌ی جۆری یه‌که‌م (P-ROM) به‌رهه‌م هێنراوه‌ که‌ کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر ڕێت پێده‌دات به‌زیادکردنی زانیاری و گۆڕانکاریکردن تێیدا به‌ڵام کاتێک که‌ کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر خۆویستانه‌ داوای بکات ، وه‌ دووه‌م جۆری (EP-ROM) ه‌ که‌ ڕێ به‌ به‌کارهێنه‌ر ده‌درێت که‌ سه‌ربه‌خۆ چه‌ندین جار زانیاریه‌کانی نوێ بکاته‌وه‌و گۆڕانکاری تێدا بکات ، جۆری سێیه‌م که‌ ناوده‌برێت به‌ (EEP-ROM) که‌ توانای له‌ دوو جۆره‌که‌ی تر زیاتره‌ به‌وه‌ی پرۆگرامه‌رێکی شاره‌زا ده‌توانێت له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ خۆی پرۆگرام ڕێژی بکات و فه‌مانه‌کانی بۆ زیاد بکات . به‌ڵام ڕام ئه‌و جۆرانه‌ی که‌ تا ئێستا لێ ی به‌رهه‌م هێنراوه‌ وه‌ک (SD RAM) و (EDO DRAM) و (FPM DRAM)…هتد هه‌موویان هه‌ر یه‌ک فرمان به‌ جێ ده‌هێنن و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دروست ده‌کرێت که‌ تێپه‌ڕاندنی که‌مترین کاته‌ بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵام له‌ پرۆسێسه‌ره‌وه‌ ، ته‌نها گۆڕانکاری له‌ توانا و شێوه‌که‌یدا ده‌کرێت و هیچ گۆڕانکاریه‌کی فرمانی تێدا ناکرێت . شه‌شه‌م : له‌ ڕوی پێک هاته‌ی مادیشه‌وه‌ ڕوم له‌ (diode) پێک دێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌ ته‌نیشته‌کانی ڕام بده‌ین پێک دێت له‌ ڕیزێک یان دوو ڕیز له‌ (Transistor) و (Capacitor) . سەرچاوە: ماڵپەری تێک ئای
  6. دەست خۆش کاکە @توانا بابەتێکی جوانە و بە دڵنیایەوە سودی دەبێت.
    زۆر زۆر کارێکی جوانە، بەڵام هەست ئەکەم مبالغە کراوە لە دانانی ئەو مێشانە دا، ئەگەر کەمتر بوایە باشتر دەبوو.
  7. Rasti

    پۆرترەیتی کەسایەتی حەمە گیان

    بە ڕاستی سەرسامی ئەم کارانەییم. زۆر جوانە، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم
  8. Rasti

    پڕۆژەی میران سیتی لە سلێمانی

    بە ڕای من تاکە کێشەی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە شوێنەکەی زۆر دورە، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە کاریان لە ناو شار هەیە. بەڵام نرخەکەی لە چاو کوالیتیەکەی گونجاوە. هەروەها دیزاینەکەشی جوانە.
  9. بریتییە لە سۆفتوێرێکی نێو کۆمپیوتەر کە بەتەواوەتی دەست بەسەر هەموو شتێکدا ئەگرێ لە نێوخۆیی کۆمپیوتەردا و کۆنترۆڵی تەواوی کردارە کارەباییەکان ئاکا ، وە ئەگەر پێناسەی kernel بکەین ئەتوانین بڵێین کە “پارچە کۆدێکی #OS ــــە کە هەمیشە لە بیرگەی کۆمپیوتەرەکان جێگیر ئەبێ و ئاسانکاری ئەکا بۆ کارلێکردنی نێوان ڕەقەکاڵاکان #Hardware و نەرمەکاڵاکان #Software دا” و لە زۆربەی هەرە زۆری کۆمپیوتەرەکان لەدوای پڕۆسەی #bootloader ــــەوە Kernel یەکەم نەرمەواڵەیە کە دەست بە کار ئەبێ لەکاتی داگیرساندنی کۆمپیوتەرەکان و چەندان پارچەی پەیوەندی دار بە دایگیرساندنەوە کۆنتڕۆڵ ئەکا وەک #Memory و #Peripherals و هەروەها داواکاریەکانی I/O وەردەگێرێتەوە بۆ سەر شێوازی Data-Processing بۆ ناوەندی Processing-Unit ( #CPU ) و جێگای سەرنجە کە کۆدە گرینگەکانی Kernel بەبەردەوامی دابەش ئەبن بەسەر چەند ناوچەیەکی جیاواز لە بیرگە Memory کۆمپیوتەرەکان و لەوێدا دەست بەکار ئەبن کە پارێزراوە لە دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن نەرمەواڵەکانەوە. هەروەها جێگای باسە کە تەواوی ئەو کردارانەی Kernel ئەنجامیان ئەدا لەنێوان (ڕەقەکاڵاکان و نەرمەکاڵاکان) لە ناوچە جیا جیاکانی بیرگەدا بەجیا دایان ئەنێ ئەمەش لەپێناو پاراستنی زیانیاریەکان لە تێکەڵبوون و خێراتر کردنی ئاستی وڵامدانەوەی CPU بۆ زانیاریە نێردراوەکان. چەند جۆر لە Kernel مان هەیە؟! بەگوێرەی OS ــــە جیاوازەکان چەندان جۆر Kernel ـــــی تایبەتمان هەیە بە هەر یەک لە سیستمەکان کە بەناوبانگترینیان ئەمانەیخوارەوەن: 1- Linux Kernel: ئەم کێرناڵە تایبەتە بە وەگەڕخەڕی لینۆکس کە لەلایەن Linus Torvalds دامەزرێنەری گشتی بنچینەی لینۆکس لە ساڵی 1991 دامەزراوە و تا ئێستا چەندان وەگەڕخەڕی جیا جیای بەناوبانگی لەسەر بنیاتنراوە لەوانە (#Ubuntu & #Kali & #Fedora & #Arch & #Parrot & #Black #Arch) هتد… 2- XNU Kernel: ئەم کێرناڵەش تایبەتە بە وەگەڕخەڕی MacOS# کە لەلایەن کۆمپانیای Apple# ــــەوە گەشەیپێدراوە لە مانگی 9 ی ساڵی 1996 و لە خێزانی Unixــــە و نەرمەواڵەیەکی سەرچاوە کراوەیە Open-Source ـــــە کە بەشێکە لە DarwinOS# کە بنچینەی نەرمەواڵەکانی #AppleTV و #iOS و #iPadOS و #WatchOS و #TvOS ــــە. 3- Windows Kernel: ئەم کێرناڵەشیان تایبەتە بە وەگەڕخەڕی ویندۆوس و لە ئاڵۆزترین Kernel ــــەکانە لە ڕووی کارکردنەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە وەگەڕخەڕی ویندۆوس خاوەن ڕووکارێکی تەواو جیاواز و بنچینەیەکی خانەخوێی خۆیەتی. ------------------------------------------------ لە ماڵپەڕی تێك ئای وەرگیراوە
  10. Rasti

    ئایا RPM چییە؟!

    دەست خۆش @سەناریا خان بابەتێکی زۆر بەسودە..
  11. به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ڕۆژانه‌ له‌ كاتی كاكردن له‌سه‌ر پڕۆگرامه‌ جۆربه‌جۆره‌كان و دیزاینه‌ران و پڕۆگرامه‌ران پێویستان به‌ ئایكۆنه‌ جۆربه‌جۆره‌كان ده‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ یان ده‌بێت خۆیان درووستیان بكه‌ن یاخود له‌ ڕیگه‌ی وێب سایته‌ جۆربه‌جۆره‌كان به‌ ده‌ستیان بحه‌ن و دایانبگرن وه‌ بێگومان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ زۆرێك له‌و وێب سایتانه‌ ده‌بێت بڕێك پاره‌ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئایكۆنانه‌ به‌ ده‌ست بخه‌ین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌مرۆ سێ له‌ باشترین وێب سایته‌كانتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ڕیگایه‌وه‌ ده‌توانن به‌ هه‌زاره‌ها ئایكۆنه‌ جۆربه‌جۆره‌كان داگرن به‌خۆرایی و به‌بێ به‌رامبه‌ر . كلێك بكه‌ بۆ چوونه‌ ناو وێب سایته‌كان. ماڵپەڕی icon Finder کلیك لێرە بکە بۆ چوونە ناوەوە ماڵپەڕی icon8 کلیك لێرە بکە بۆ چوونە ناوەوە ماڵپەڕی FreeiconsWeb کلیك لێرە بکە بۆ چوونە ناوەوە هیوادارم سودی هەبێت
  12. زۆر سوپاس کاک خەڵات، شتێکی نایابە.
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...