-
ژمارەی ناوەڕۆک
64 -
تۆمارە لە
-
دوا سەردان
-
ڕۆژی بردنەوە
16
جۆری ناوەڕۆک
پڕۆفایلەكان
نوسین
مەكۆ
وێبلاگەكان
داگرتن
ڕۆژمێر
گەلەری
هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن Rasti ەوە
-
ڕوم (ROM): بریتیه له پارچه‌یه‌کی بچوک که له‌سه‌ر بۆردی دایک جێگیرکراوه و هەر سێ پیتی (ROM) که بۆ ناوی ئه‌م پێکهاته ده‌نوسرێت له سێ ووشه‌ی (Read Only Memory) وه وه‌گیراوه که به‌واتای (بیره‌وه‌ریه‌ک که ته‌نها ده‌خوێنرێته‌وه) دێت ، ڕوم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له لایه‌ن هه‌مان کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ری مه‌زه‌بۆرده‌که‌وه ، هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه پرۆگرام ڕێژ ده‌کریت (بایۆسی) له‌سه‌ر جێگیر ده‌کرێت . بایۆسیش به‌رنامه‌یه‌کی بووتکراوه له‌سه‌رتای به‌گه‌ڕخستنی کۆمپیوته‌ردا تێستی سه‌ره‌تای هاردوێره‌کانی له ئه‌ستۆدایه و پێش لۆدبوونی سیسته‌م له هارده‌وه به ده‌نگه کۆدێک له دروستی کاری پارچه‌و پێکهاته‌ی کۆمپیوته‌ره‌که ئاگادارمان ده‌کاته‌وه و ڕاپۆرتێکی ورد له ڕوێکی ڕه‌شدا به تێکست پیشان ده‌دات . ڕوم بیره‌وه‌ریه‌کی بچوکه‌و توانای جێگیرکردنی داتای که‌مه به‌ڵام له‌م به‌شه که‌مه‌دا بووته پرۆگرامێک جێگیرکراوه که ناونراوه به (بایۆس) چه‌ندین فرمانی جیاوازی تێدا به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت پێش ئه‌وه‌ی سیسته‌مێک یاخود هاردیک له ئارادابێت که له ڕێگایه‌وه ده‌توانرێت فرمان ئاراسته‌ی به‌شێکی دیاریکراوی بۆ نمونه وه‌ک (هاردێکی ده‌ره‌کی یان سیدی یان فلاشێک … هتد) بکه‌یت که ببێته یه‌که‌م به‌ش که سیسته‌می لێوه لۆد ببێت. ئه‌و بووت پرۆگرامه‌ی که له ڕومدا جێگیرکراوه به هیچ جۆرێک شیاوی گۆڕانکاری نیه‌و ناتوانرێت داتای نوێ ی بۆ زیاد بکرێت یان لێی که‌م بکرێته‌وه ، به جۆرێک داڕێژراوه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌مێنێته‌وه‌و هیچ گۆڕانکاریه‌ک له فرمانه‌که‌یدا ڕونادات ئه‌گه‌رچی چه‌ندین ساڵیش بێت له کاردابێت ، هه‌ر ئه‌م سیفه‌ته‌ش گرنگترین جیاکه‌ره‌وه‌ی (روم) ه له‌هه‌ر ڕه‌قه‌کاڵایه‌کی تری کۆمپیوته‌ر. ڕام (RAM) : بریتیه له پێکهاتوێکی وێنه شانه‌یی که له‌سه‌ر بۆردی دایک شوێنی تایبه‌تی هه‌یه‌و له وانه‌یه له بۆردێکدا زیاد له دوو شوێن هه‌بێت بۆ ئه‌م هاردوێره ، هه‌ر سێ پیتی (RAM) که بۆ ناوی ئه‌م پێکهاته ده‌نوسرێت له سێ ووشه‌ی (Random Access Memory) وه وه‌رگیراوه ، ده‌کرێت بگۆڕێت و هه‌ندێک جار له‌سه‌ر بۆردی دایک زیاد له چوار ڕام له یه‌ک کاتتدا جێگیر ده‌کرێت ، ڕام کاری سه‌ره‌کی بریتیه له هه‌ڵگرتنی هه‌ندێک داتا به شێوه‌یه‌کی کاتی ئه‌م داتا و زانیاریانه‌ی که له‌سه ڕام ده‌مێنێته‌وه به‌شێوه‌یه‌کی کاتی یان فایله‌کانی سیسته‌مه یاخود به‌رهه‌می به‌رنامه‌کانه له کاتێکدا به‌کارهێنه‌ر کاریان له‌سه‌ر ده‌کات . ڕام قه‌باره‌که‌ی گۆڕاوه‌و جۆره‌کانیشی جیاوازه له لاپتۆپدا ڕوبه‌ری ڕام بچوکتره وه‌ک له له دیسکتۆپدا ، به‌ڵام وه‌ک توانا هه‌مان توانایان هه‌یه ، توانای ڕام به ویستی به‌کارهێنه‌ر زیاد و که‌م ده‌کرێت ، زیادکردنی توانای (ڕام) یش به‌و مه‌به‌سته‌یه که به‌کارهێنه‌ر زۆرترین خێرایی ده‌ست بکه‌وێت له کاتێکدا کار له‌سه‌ر سیسته‌م یان به‌رنامه‌یه‌ک ده‌کات . ڕوم و ڕام له چه‌ند لایه‌نێکی بنه‌ڕه‌تیدا لێک جودان که لێره‌دا به کورتی باسیان ده‌که‌م : یه‌که‌م : ئه‌و داتا‌و زانیاریانه‌ی که له‌سه‌ر ڕوم جێگیرکراوه هه‌میشه‌ییه و دوای بڕینی ته‌زووی کاره‌با به‌هیچ جۆرێک گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نایه‌ت به‌ڵام له ڕام دا ئه‌م کاره پێچه‌وانه‌یه‌و له پاش ئه‌وه‌ی وزه‌ی لێ بڕا خاڵی ده‌بێته‌وه‌و هیچ زانیاریه‌کی له‌سه‌ر نامێنێت چونکه زانیاریه‌کان به شێوه‌یه‌کی کاتی تێدا لۆد بووه . دووه‌م : ئه‌وزانیاریانه‌ی له‌سه‌ر ڕوم جێگیرکراوه به ئاسانی ناگۆڕرێت و که‌مترین جاریش ناچار به نوێکردنه‌وه‌ی ده‌بین (Non-Volatile) ، به‌ڵام له ڕامدا زانیاریه‌کان به پی ی ویستی سیسته‌م لۆد ده‌بیت و هه‌میشه‌ش له گۆڕاندایه (Volatile). سێیه‌م : ئه‌و زانیاریانه‌ی له ڕومدا جێگیرکراوه ڤایرۆسی پێناگات و ناتوانێت هیچ گۆڕانکاریه‌ک له پێک هاته‌که‌یدا بکات و فرمانێک له فرمانه‌کانی بگۆڕێت ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ڕومه‌وه هه‌ندێک جار بۆهۆی کاری ڤایرۆسه‌وه ڕام خاڵی ده‌بێته‌وه و هه‌ندێکی فایلی لۆد بوو تێک ده‌شکێنێت ، به واتایه‌کی تر ڤایرۆس ده‌توانێت له ڕامدا خۆی بشارێته‌وه مه‌ترسی بۆ به‌کارهێنه‌ر دروست ده‌کات چونکه ڕام به‌ئاسانی سکان ناکرێت به هۆی دژه ڤایرۆسه‌وه . چواره‌م : ڕوم به‌سروشتی خۆی خێراییه‌کی مام ناوه‌ندی هه‌یه له گۆڕانکاریکردن له ناوه‌ڕۆکی فرمانه‌که‌یدا وه ئه‌م خێراییه جێگیره ، به‌ڵام ڕام به پێ ی سه‌رده‌م به‌رهه‌می نوێ ی لێ دروست ده‌کرێت و خێراییه‌که‌ی زیاتر ده‌کرێت ، چونکه خێرایی پێداویستیه‌کی سه‌رده‌میانه‌یه له ته‌کنه‌لۆژیای زانیاریه‌کاندا . پێنجه‌م : له ڕوی جۆره‌وه ڕوم جۆری یه‌که‌می ته‌نها پێک هاته‌یه‌کی ساده‌یه‌و بایۆسی له‌سه‌ر جێگیرکراوه‌و به هیچ جۆرێک شیاوی گۆڕانکاریکردن نیه له پێک هاته‌که‌یدا ، وه له ئێستاشدا چه‌ند جۆرێکی جیاوازی لێ به‌رهه‌م هێنراوه نمونه‌ی جۆری یه‌که‌م (P-ROM) به‌رهه‌م هێنراوه که کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر ڕێت پێده‌دات به‌زیادکردنی زانیاری و گۆڕانکاریکردن تێیدا به‌ڵام کاتێک که کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر خۆویستانه داوای بکات ، وه دووه‌م جۆری (EP-ROM) ه که ڕێ به به‌کارهێنه‌ر ده‌درێت که سه‌ربه‌خۆ چه‌ندین جار زانیاریه‌کانی نوێ بکاته‌وه‌و گۆڕانکاری تێدا بکات ، جۆری سێیه‌م که ناوده‌برێت به (EEP-ROM) که توانای له دوو جۆره‌که‌ی تر زیاتره به‌وه‌ی پرۆگرامه‌رێکی شاره‌زا ده‌توانێت له بنه‌ڕه‌ته‌وه خۆی پرۆگرام ڕێژی بکات و فه‌مانه‌کانی بۆ زیاد بکات . به‌ڵام ڕام ئه‌و جۆرانه‌ی که تا ئێستا لێ ی به‌رهه‌م هێنراوه وه‌ک (SD RAM) و (EDO DRAM) و (FPM DRAM)…هتد هه‌موویان هه‌ر یه‌ک فرمان به جێ ده‌هێنن و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دروست ده‌کرێت که تێپه‌ڕاندنی که‌مترین کاته بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵام له پرۆسێسه‌ره‌وه ، ته‌نها گۆڕانکاری له توانا و شێوه‌که‌یدا ده‌کرێت و هیچ گۆڕانکاریه‌کی فرمانی تێدا ناکرێت . شه‌شه‌م : له ڕوی پێک هاته‌ی مادیشه‌وه ڕوم له (diode) پێک دێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ته‌نیشته‌کانی ڕام بده‌ین پێک دێت له ڕیزێک یان دوو ڕیز له (Transistor) و (Capacitor) . سەرچاوە: ماڵپەری تێک ئای
-
چەند زانیارییەک بۆ ئەندازیاری تازە تەخەروج ئەندازیاری شارستانی
Rasti وەڵامی دانا بۆ توانا لە سەر بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
دەست خۆش کاکە @توانا بابەتێکی جوانە و بە دڵنیایەوە سودی دەبێت. -
-
پۆرترەیتی کەسایەتی حەمە گیان
Rasti تێبینی دانا بۆ سەناریا لە سەر وێنەی گەلەریێکی لە ئەلبومی ئەندامان
-
بە ڕای من تاکە کێشەی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە شوێنەکەی زۆر دورە، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە کاریان لە ناو شار هەیە. بەڵام نرخەکەی لە چاو کوالیتیەکەی گونجاوە. هەروەها دیزاینەکەشی جوانە.
-
٦ پرۆگرامی تایبەت بە کارکردن لەگەڵ MySQL بۆ ویندۆز
Rasti وەڵامی دانا بۆ سەناریا لە سەر بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
دەست خۆش.. 👍👍👍 -
بریتییە لە سۆفتوێرێکی نێو کۆمپیوتەر کە بەتەواوەتی دەست بەسەر هەموو شتێکدا ئەگرێ لە نێوخۆیی کۆمپیوتەردا و کۆنترۆڵی تەواوی کردارە کارەباییەکان ئاکا ، وە ئەگەر پێناسەی kernel بکەین ئەتوانین بڵێین کە “پارچە کۆدێکی #OS ــــە کە هەمیشە لە بیرگەی کۆمپیوتەرەکان جێگیر ئەبێ و ئاسانکاری ئەکا بۆ کارلێکردنی نێوان ڕەقەکاڵاکان #Hardware و نەرمەکاڵاکان #Software دا” و لە زۆربەی هەرە زۆری کۆمپیوتەرەکان لەدوای پڕۆسەی #bootloader ــــەوە Kernel یەکەم نەرمەواڵەیە کە دەست بە کار ئەبێ لەکاتی داگیرساندنی کۆمپیوتەرەکان و چەندان پارچەی پەیوەندی دار بە دایگیرساندنەوە کۆنتڕۆڵ ئەکا وەک #Memory و #Peripherals و هەروەها داواکاریەکانی I/O وەردەگێرێتەوە بۆ سەر شێوازی Data-Processing بۆ ناوەندی Processing-Unit ( #CPU ) و جێگای سەرنجە کە کۆدە گرینگەکانی Kernel بەبەردەوامی دابەش ئەبن بەسەر چەند ناوچەیەکی جیاواز لە بیرگە Memory کۆمپیوتەرەکان و لەوێدا دەست بەکار ئەبن کە پارێزراوە لە دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن نەرمەواڵەکانەوە. هەروەها جێگای باسە کە تەواوی ئەو کردارانەی Kernel ئەنجامیان ئەدا لەنێوان (ڕەقەکاڵاکان و نەرمەکاڵاکان) لە ناوچە جیا جیاکانی بیرگەدا بەجیا دایان ئەنێ ئەمەش لەپێناو پاراستنی زیانیاریەکان لە تێکەڵبوون و خێراتر کردنی ئاستی وڵامدانەوەی CPU بۆ زانیاریە نێردراوەکان. چەند جۆر لە Kernel مان هەیە؟! بەگوێرەی OS ــــە جیاوازەکان چەندان جۆر Kernel ـــــی تایبەتمان هەیە بە هەر یەک لە سیستمەکان کە بەناوبانگترینیان ئەمانەیخوارەوەن: 1- Linux Kernel: ئەم کێرناڵە تایبەتە بە وەگەڕخەڕی لینۆکس کە لەلایەن Linus Torvalds دامەزرێنەری گشتی بنچینەی لینۆکس لە ساڵی 1991 دامەزراوە و تا ئێستا چەندان وەگەڕخەڕی جیا جیای بەناوبانگی لەسەر بنیاتنراوە لەوانە (#Ubuntu & #Kali & #Fedora & #Arch & #Parrot & #Black #Arch) هتد… 2- XNU Kernel: ئەم کێرناڵەش تایبەتە بە وەگەڕخەڕی MacOS# کە لەلایەن کۆمپانیای Apple# ــــەوە گەشەیپێدراوە لە مانگی 9 ی ساڵی 1996 و لە خێزانی Unixــــە و نەرمەواڵەیەکی سەرچاوە کراوەیە Open-Source ـــــە کە بەشێکە لە DarwinOS# کە بنچینەی نەرمەواڵەکانی #AppleTV و #iOS و #iPadOS و #WatchOS و #TvOS ــــە. 3- Windows Kernel: ئەم کێرناڵەشیان تایبەتە بە وەگەڕخەڕی ویندۆوس و لە ئاڵۆزترین Kernel ــــەکانە لە ڕووی کارکردنەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە وەگەڕخەڕی ویندۆوس خاوەن ڕووکارێکی تەواو جیاواز و بنچینەیەکی خانەخوێی خۆیەتی. ------------------------------------------------ لە ماڵپەڕی تێك ئای وەرگیراوە
- 1 وەڵام
-
- 1
-
-
دەست خۆش @سەناریا خان بابەتێکی زۆر بەسودە..
- 3 وەڵام
-
- 1
-
-
هه‌ندێك له‌باشترین وێب سایته‌كان بۆ داگرتنی هه‌موو جۆره ئایكۆنێك به خۆڕایی
Rasti ناوه‌ڕۆكی دانا لە بەشی ئەدۆب فۆتۆشۆپ
به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ڕۆژانه له كاتی كاكردن له‌سه‌ر پڕۆگرامه جۆربه‌جۆره‌كان و دیزاینه‌ران و پڕۆگرامه‌ران پێویستان به ئایكۆنه جۆربه‌جۆره‌كان ده‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یان ده‌بێت خۆیان درووستیان بكه‌ن یاخود له ڕیگه‌ی وێب سایته جۆربه‌جۆره‌كان به ده‌ستیان بحه‌ن و دایانبگرن وه بێگومان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆرێك له‌و وێب سایتانه ده‌بێت بڕێك پاره بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئایكۆنانه به ده‌ست بخه‌ین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مرۆ سێ له باشترین وێب سایته‌كانتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین كه له ڕیگایه‌وه ده‌توانن به هه‌زاره‌ها ئایكۆنه جۆربه‌جۆره‌كان داگرن به‌خۆرایی و به‌بێ به‌رامبه‌ر . كلێك بكه بۆ چوونه ناو وێب سایته‌كان. ماڵپەڕی icon Finder کلیك لێرە بکە بۆ چوونە ناوەوە ماڵپەڕی icon8 کلیك لێرە بکە بۆ چوونە ناوەوە ماڵپەڕی FreeiconsWeb کلیك لێرە بکە بۆ چوونە ناوەوە هیوادارم سودی هەبێت- 1 وەڵام
-
- 1
-
-
پڵەگینی CityScape Pro بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ بێبەرامبەر
Rasti وەڵامی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
زۆر سوپاس کاک خەڵات، شتێکی نایابە. -
کتێبی چۆنێتی بەکارهێنانی Leica 06
Rasti وەڵامی دانا بۆ سەناریا لە سەر بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
دەست خۆش سەناریا خان. -
نەخشەی خانوی 200 مەتری ڕاو سەرنج 10x20
Rasti وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
زۆر سوپاس ئەڤین خان، تێبینیەکەت بە جێیە، ئەوە بۆیە وا دامنابوو لە کۆنسێپتی پێشوتر دا پایەکە چووبوە سەرەوە. زۆر سوپاس کاکە توانا، وەڵا سوپاست دەکەم ئەگەر ڕێنماییم بکەیت، مەبەستت ئەوەیە پایەکان نامێنێت ئەگەر کۆبیاکس یان وافڵ بە کار بهێنم؟ دیزاینەکەت چۆن دەبێت؟ ئەستوری سەقفەکە چەند دەبیت؟ تێبینیەکەت بەجێیە، ئێستا بەشێک لە کراوەکەی دواوەم بردۆتە ژێرزەمین. سوپاسی تێبینیەکانتان دەکەم..- 4 وەڵام
-
- 1
-
-
- خانوو نوێ
- نەخشەی خانوو
-
(وە 1 تریش)
نیشانە کراوە بە:
-
دیزاینی شوقەیەك لە مۆسکۆ کە ڕووبەرەکەی 56.4م² یە
Rasti وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
دەست خۆش، بابەتێکی جوانە. -
چۆن نوسین combine بکەم لە Illustrator دا
Rasti وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بابەتێکی لە ئەدۆب ئیلوسترەیتەر
دەست خۆش @سەناریا خان، ئەوە بوو کە بە دوای دا دەگەڕام. -
سڵاو، پرسیارێکم هەیە دەمەوێت بزانم چۆن نوسین بکەم بە Vector Shape و Combine یان بکەم واتە پیت پیت دەرنەکەوێت و بەینەکانینا Fill ببن.
-
سڵاو، بە ڕای من بابەتە بگوازەرەوە بۆ مەکۆی تایبەت بە خانوو و ڤێلا لە مەکۆی تەلارسازی دا.
- 1 وەڵام
-
- 1
-
-
پاش سڵاو، نەخشەیەکم بۆ خانویەکی ٢٠٠ مەتری کێشاوە کە نهۆمی ژێرەوەی گەراجە و نهۆمی یەکەم و دوەمی بۆ نیشتەجێ بوون بەکار دەهێنرێت. دەمەوێ ڕاو سەرنجی ئێوەی بەڕێز بزانم لە سەر ئەو نەخشەیە و هەر پێشنیارێکتان هەبێت بۆ بەهێزت کردنی نەخشەکە. بە فایلی ئۆتۆکادیش لە هاوپێشەکانی ئەم بابەتە دا دامناوە دەتوانن داونلۆدی بکەن و ئەگەر گۆڕانکاریتان تێدا کرد بۆمی بنێرنەوە. سوپاسی هاوکاریتان دەکەم.. house 200m.dwg
- 4 وەڵام
-
- 3
-
-
- خانوو نوێ
- نەخشەی خانوو
-
(وە 1 تریش)
نیشانە کراوە بە:
-
پاش سڵاو، گرنگترین شت بۆ ئەو خانوانەی کە نسرمن و خۆریان تێ ناکەوێت بریتیە لە عزل و کراوەی زۆر.. هەتا ئەتوانی عزلی دەرەوە باش بکە بۆ ڕێگرتن لە رطوبە و دروست بوونی ساردی و گەرمە جیاواز. زۆر باش دەبێت ئەگەر کراوەی زۆرت لە دیزاینی ناوەوە دا هەبێت بۆ هێنانە ناوەوەی زۆرترین ڕوناکی سروشتی.
- 2 وەڵام
-
- 1
-
-
ڕاست کردنەوەی ھەندێک ووشە (ئەسترۆپۆڵ)
Rasti وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
زۆر راستە.- 12 وەڵام
-
- 1
-
-
کۆڕۆنا ڕێندەرەری ٦ بڵاو کرایەوە
Rasti وەڵامی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
هەواڵێکی دڵخۆشکەرە.. بەڵام ئەمانە هەمووی هەندێك نوێکاری بچوکن، وا هەست دەکەم گۆڕانکاری گەورەی تێدا نەکراوە.- 1 وەڵام
-
- 1
-
-
دروست کردنی درەختی جیاواز بە بەرنامەی Speedtree
Rasti وەڵامی دانا بۆ سەناریا لە سەر بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
زۆر سوپاس سەناریا خان. -
حەزم کرد ئەم ڤیدیۆیە دابنێم لە سەر شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر... شەقامی 150 مەتری بازنەیی خێرا لە هەولێر پڕۆژەیەکی ستراتیجییە و جەنجاڵی شەقامەکانی هەولێر بە ڕادەیەکی زۆر چارەسەر دەکات. هەرچەندە ئەمەش لێدوان و گفت‌و گۆی زۆر هەڵدەگرێت کە ئایا زۆربوونی ئەم شەقامانە تا چەند هاوکار دەبێت لە کەم کردنەوەی جەنجاڵی؟ یان ئایا بە پێچەوانەوە نابێتە هۆی دروست بوونی جەنجاڵی زیاتر؟ 150m street.mp4
- 1 وەڵام
-
- 2
-
-
-
-
لە ئەلبومی: کارەکانی ڕاستی
یەکێکی تر لە کارەکانم، وێنەی شۆتێکی هونەری.- 3 تێبینی
-
- 2
-