Jump to content

Taban

ئەندامی تایبەت
  • بەشداری

    109
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

  • ڕۆژی بردنەوە

    18

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن Taban ەوە

  1. شاری دوسڵدورف" Düsseldorf (North Rhine-Westphalia)" لەووڵاتی ئەلمانیا هەستا بەگۆرینی ڕێگای فیدڕاڵی ژمارە ١ بۆ باخچە وناوچەی سەوزایی وگشتی و ڕێڕەوی هاتوچۆی پاسکیل سواری وپیادە! لەگەڵ لێدان وبنیاتنانی دەرەچەیەک "تونێڵێک" بەدرێژایی ٢کم لەپێناو جوڵەو هاتوچۆی ئۆتۆمبیل و لێخورەکان دوور لەکەنارو ڕۆخی ڕووباری ڕاین بەمەبەستی گەڕانەوی پەیوەندی نێوان ئەم شارو ڕووبارە؟! ئەشانابوونەوە و دەست لەملان بوونی شارو ڕووبار. شایەنی باسە ساڵی ١٩٥٧ بەمەبەستی چارەسەر کردنی گرفت وقەیرانی هاتووچۆ لەشاری دوسلدروف ، دەسەڵاتدارانی ئەم شارە هەستان بەبنیاتنانی ئەم شاڕێگایە ، بەڵام سەرەنجامەکەی بووە دابڕان ولێکترازانی شارو ڕووبار، چاککردنەوەی ئەم هەڵە مێژوویەی پلانسازی گواستنەوە: بڕی ٥٥٠ ملیون مارکی ئەڵمانی و ماوەی ٣ساڵ کارکردنی بەردەوام ودژواری خایاند، سەرەنجام لە ١٥ ی کانوونی یەکەم "دێسەمبەر" ی ١٩٩٣ شار بە ڕووبار شاد بۆوە. چەند هەڵەی پلانسازی زەق و پلانسازی گواستنەوە لەم هەرێمەی کوردستان هەن! چەند هەڵەی دژوارو کوشندەی پلانسازی گواستنەوەو هاتوچۆ لەشاروشارۆچکەکان هەن، لە شارەکانی سلێمانی و.....هتد ، شارەوانی بەشارەوانی و ئەنجومەن بەئەنجومەن و پارێزگار بەپارێزگاری دەستپێریت! خۆزگە بۆ یەک جار پارێزگارێک، سەرۆک شارەوانییەک، سەرۆک ئەنجومەنێک، شارەوانیەک، ئەنجومەنێک، ماوەی کارکردنی تەنها تەرخان دەکرد بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی پلانسازی بەگشتی و پلانسازی گواستنەوەو هاتوچۆ بەتایبەتی ، نەدەوبوە سەرچاوەی سەربارکردنی هەڵەی پلانسازی و کەڵەکەبوونی لە شارو شارۆچکەکان! ئەم بابەتە لە لایەن ئەندازیار برهان محمد شریف نوسراوە و وەرگێڕدراوە
  2. 9 جار داگیراوە

    پەرتوکی General Specification for Roads & Bridges بە زمانی کوردی پەرتوکێکی بەهێزی بواری ڕێگاوبانە کە لە لایەن ئەندازیار (هەڵمەت غەریب) ەوە وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی ڕونکردنەوەی لە سەر نوسیوە.
    خۆڕایی
  3. Taban

    تاج محەل

    دەست خۆش، خۆزگە لە ڕووی شێوازی دروست کردنیشەوە هەندێك وردەکاریت دابنایە.
  4. دەست خۆش کاك @توانا بابەتێکی زۆر جوانە. بەڵام چۆن Aluminum Composite Panel ئەبێتە هۆی گڕ گرتن؟ یەكێك لە تایبەتمەندیەکانی ئەو پانێڵانە ئەوەیە کە ئاگر نگرن و بە دوو پلێتی ئەلەمنیۆمی دەورە دراوە. لەوانەیە کوالیتیەکەی لەوەدا دەور ببینێت؟ ئەو مادە سلیکۆنیەش کە لە نێوانیاندایە تایبەتە وDuctility زیاد دەکات و عەزلێکی کەمی بۆ دروست دەکات.
  5. بەڕێز @shamaal دەست خۆش بۆ بەشداریەکەت، بفەرموو چەند ڕونکردنەوەیەك.. زۆربەی زۆری ئەوانەی کە دەچنە تەلارسازی بە پێی نمرە هەڵیدەبژێرن واتە بە خواست نیە و تەنها نمرەکەیان بڕیار دەدات کە بەچن بۆ ئەو کۆلێژە، بگرە هەندێکیان هەر نازانن تەلارسازی چیشە، ڕێژەیەکی کەمیشیان بە حەز و ئارەزوو دەچنە کۆلێژەکە و هەڵیدەبژێرن و هەر لە زوەوە کاری لە سەر دەکەن. بە گشتی تەلارسازی کۆلێژێکی زیندوە واتە ئەوەی دەچێتە ئەو کۆلێژە دوای ماوەیەك حەزی لێی دەبێت لە بەر ئەوەی کار لە گەڵ هەست و زەوقی کەسەکان دەکات و ئەمەش وا دەکات ڕێژەیەك لە هونەری تێکەڵ بێت. بێگومان تەلارساز پێشەنگە لە کاری داهاتوو (دوای تەخەروج) دا، بەو پێیەی کە هەموو پڕۆژەیەك بە تەلارسازی دەست پێ دەکات و هەر ئەویش لیدی تیمەکە دەکات و زۆر جار دەچێتە بواری جێبەجێکردنیشەوە، ئەمەش وا دەکات خواست لە سەری زیاتر بێت، ڕاستە بۆ هەلی کار لەوانەیە هەلی کار بۆ ئەندازیاری شارستانی یان ئاودێری زیاتر بێت بەڵام شێوازی کاری تەلارسازی وا دەکات کە خواست زیاتر بێت لە سەری.
  6. Taban

    Estimating the steel bar in the slab

    ڕاستە، زۆر گرنگە کە ڕێژەیەك سەیفتی دابنرێت بۆ هەموو حساباتێكی مەواد.
  7. دەست خۆش کاک @توانا. زانیاریەکان زۆر بوسودن، بە ڕای من ئەندازیاری شارستانی پێویستە هەندێك ئەساسیات هەیە بیزانێت بە تایبەت لە بواری کۆنکرێت دا، پاشان ئەوەی تری بە کار کردن لە دەرەوە دەتوانێت زیاتر وەرگرێت و فێر ببێت.
  8. نەخشەی خانویەك کە سۆمەریەکان لە پێش ٥٠٠٠ ساڵ کێشاویانە.
  9. تەلارسازی چیە؟ تەلارسازی یاخود بیناسازی بریتییە لە دیزاینكردن و دانانی نه‌خشه‌ی پرۆژەکان، ئه‌م به‌شه‌ زیاتر به‌شێكی هونه‌رییه‌، هەروەها تەنها زانست و جێبەجێکردن نییە، بەڵکو حەزە، خولیایە، هونەر و داهێنان و نوێگەرییە، تەلارساز تایبەتمەندی وەرئەگرێت لە ئەندازیاری بیناسازی و دیزاین و دروستکردن، هەروەها ئەم بەشە پەیوەندی بە بنیاتنانی شار و پلاندانانی شارستانییەوە هەیە، بەگشتی تەلارسازی بریتییە لە وێناکردن و خەیاڵکردنی دیزاینەکانە لە هزر و خەیاڵدا پاشان وەرگێڕانی ئەو وێنانەیە بۆ واقیع لە ڕێگای دیزاین و نەخشەسازییەوە. بەشی ئەندایاری تەلارسازی بەرزترین بەشی کۆلێژی ئەندازیارییە، خوێندن تێیدا پێنج ساڵە، ئەم بەشە تایبەتە بە دیزاینکردن و دانانی نەخشەی بینا، ئەندازیاری تەلارسازی زیاتر بەشێکی هونەرییە، واتا بیرکاری و فیزیای کەمتر تێدایە، بە بەراورد لەگەڵ بەشەکانی تر، بۆیە بۆ ئەو کەسانە باشە کە دەیانەوێ بچن بۆ کۆلێژی ئەندازیاری و زۆر حەز لە بیرکاری و فیزیای بیردۆزی ناکەن، ئەم بەشە لە زۆر لە زانکۆکانی وڵاتانی دەرەوە سەربەخۆیە واتا سەر بە بەشە ئەندازەیەکان نییە، قوتابییانی ئەم بەشە لە ماوەی پێنج ساڵی خوێندندا زۆر پڕۆژە ئامادە دەکەن و پەیکەر لە تەپەدۆر دروست دەکەن و هەروەها بەرنامەکانی وێنە کردن بە کۆمپیوتەر وەک ئۆتۆکاد بەکاردەھێنن، ئەم بەشە سەرەڕای ئەوەی کە پێنج ساڵە بەڵام بابەتی لە بەشەکانی تر زیاتر نییە بەڵکو لەبەر بوونی پڕۆژەکان، کە ئەمەش کاتێکی زۆری دەوێت، بۆیە ئەم ساڵە درێژ کراوەتەوە، لە ھەموو عێراق یان ھەموو شرق الاوسط بەشەکان یەک پڕۆگرامیان ھەیە ئەویش بە پێی UIA UNESCO چاپتەرەکیان دەرکردییە لەبارەی خوێندنی تەلارسازی، ئەندازیاری تەلارسازی پێناسەی تایبەتی خۆی ھەیە، ئەویش ئەوەیە، ئەو شوێنەیە کە ژیان لە ناوی بەڕێوەدەچێت، چارەسەرکردنی پێداویستیەکانی ژیان لە بەشی تەلارسازی بە شێوەیەکی زانستی دەخوێندرێت، دەتوانم بڵێم بەشی تەلارسازی ھەم ھونەرییە ھەم زانستیشە، وە بەشێکی جیھانیشە، قوتابی کاتێک لەم بەشە وەردەگیرێت، دەتوانێت لە ڕێگەی سەرچاوەکانی زانستی لە ئەنتەرنێت خۆی زۆر بەرەو پێش ببات، وە قوتابی لەم بەشە پێویستە ئینگلیزیەکەی زۆر باش بێت، چونکە سەرچاوەی زانستی بابەتەکانی ئەو بەشە بە ئینگلیزییە. ئەو بوارانەی تەلارساز دەبێت لێهاتووی تێدا هەبێت: لێهاتوویی لە شیکارکردن و لێکۆڵینەوە: دەبێت ئەندازیاری تەلارساز ناوەڕۆك و بەشەکانی دیزاین و پێکهاتەکانی بە وردی شیکار بکات و لێکۆڵینەوە لە هەموو وردەکارییە بچوكەکان بکات، بۆ نمونە لەسەرەتادا دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ سیفات و تایبەتمەندی و گونجاویی شوێنی پرۆژەکان بکات. لێهاتوویی لە مامەلە کردن لەگەڵ کەسانی تردا هەرگیز تەلارساز ناتوانێت بیرۆکە و پرۆژە و پلانەکانی بخاتەڕوو و ڕوونکردنەوەیان بۆ بکات ئەگەر لێهاتوو نەبوو لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ خاوەنکار و ئەندازیارانی تردا. لێهاتوویی لە بەڕێوەبردن و ڕێکخستن و پەیوەست بوون بە کاتەوە. لێهاتوویی لە بوارە تەکنیکییەکان ئەندازیارانی تەلارسازی زۆرینەی پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر لە کارەکانیان بەکاردەهێنن، بۆیە دەبێت لە بواری پرۆگرامسازی لێهاتوو و کارامە بن. تێبینی: زۆر ئاساییە ئەگەر بەشێك لەم بوارانەدا لە کەسایەتی تۆدا نەبوون، بە پێی ئەزموون و کات و خوێندن دەتوانی لە هەموویان شارەزایی پەیدابکەی. مەرجە سەرەکییەکانی بوون بە تەلارساز: چەند مەرجێکی سەرەکی، زۆر گرنگ و پێویستە تەلارساز هەیبێت و هەمیشە برەو بەو لایەنانە بدات: هەبوونی خەیاڵێکی فراوان. گرینگدان بە هونەر. لێهاتوو و کارامەیی و بوونی حەزی نوێگەری. هەستکردن بە بەرپرسیارێتی. کارامە بێت لە پلاندانان. گرینگیدان بە وردەکارییەکان و وردکار لە پڕۆژەکان. توانای ڕووبەڕوبوونەوەی کێشەکان و داهێنان لە چارەسەرکردنیان. توانای کارکردنی بە کۆمەڵی هەبێت. خاوەن زەوق و سەلیقە و شێوازی تایبەتی بێت لە دیزاینکردن. بەتوانا بێت لە بیرکاری و فیزیا و کیمیا. کراوە بێت و توانای قبوڵکردنی ڕەخنە و پێشنیارەکانی هەبێت و بەدڵی فراوانەوە وەریانبگرێت. بەتوانا بێت لە وێنەکێشانی بێ پێوەر. لێهاتوو بێت لە پڕۆگرامەکانی وێنە و نەخشەسازی لە کۆمپیوتەر چەشنی. داهێنان و نوێکاری لە بیرۆکە و پرۆژەکان. بوارە زانستییەکانی خوێندنی تەلارسازیی: ئەو بوارە تایبەتمەند و زانستییانەی کە لە خوێندنی تەلارسازییدا هەن بریتین لە: ئەندازیاری تەلارسازی تایبەتمەندە بە هەموو تەلار و بینایەك لە هەموو ڕوویەکەوە. ئەندازیاری شارستانی تایبەتمەندە بە تەلارە شارستانیەکانەوە. دیزاین کردنی ناوەوە Interior Design پەیوەستە بە دیزاینی بەشی ناوەوەی بینا و خانووەکان لە ڕووی نەخشەسازی و ڕازاندنەوە و جوانکارییەوە. پلان دانانی شار پەیوەستە بە دیزاینی شەقام و ڕێگاوبانەکان. دیزاینی هاوچەرخ و سەردەمیانە. هونەری تەلارسازی ئیسلامی. جیاوازی نێوان بەشی ئەندازیاری تەلارسازی و ئەندازیاری شارستانی: تەلارسازی بریتییە لە دیزاین و نەخشەسازی پڕۆژەکان، شارستانی بریتییە لە جێبەجێکردنی نەخشە و دیزاینەکانی تەلارساز. بەشێوەیەکی گشتی ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی گرنگی به‌ دوورییه‌كان و بۆشاییه‌كان و خستنە کار و بەکارهێنانی هەموو ڕووبەری زه‌وییه‌كه‌ ده‌دات له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی خه‌ڵك له‌ناو باڵه‌خانه‌كه‌ و چۆنییه‌تی هه‌واگۆڕكێ و دیزاینی ناوەوەی بیناکە. به‌ڵام، ئه‌ندازیاری شارستانی بنیاتنان ده‌كات، دیزاینی بناغه‌ی سه‌ره‌كی و شیكردنه‌وه‌ی خۆڵ و كه‌ش ده‌كات و هه‌ژماری قورساییه‌كان ده‌كات، جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌ندازیاریی شارستانی بوارێكی فراوانتره‌ چونكه‌ جگه‌ له‌ بیناكاری به‌نداو و ڕێگاوبان و ڕووپێوی و چەندان بواری تر ده‌كه‌ن. هه‌رچی ئه‌ندازه‌ی ته‌لارسازییه‌ ته‌نها گرنگی به‌ دیزاینی خانوو و ته‌لاره‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ یه‌كێكیان له‌وه‌ی تریان باشتره‌ یان گرنگتره‌، چونكه‌ هه‌ردوو بوار پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ ڕێكی بكرێت. وانەکانی قۆناغی یەکەم: Architecture Design I Descriptive Geometry Free Hand Drawing Art & Architecture Mathematics & Statistics Computer Programming English Language Kurdology Academic Debate Graphics ئەم بابەتانە لە هەموو زانکۆکان وەک یەکە، تەنها هەندێک جیاوازی هەیە، لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی تر، بۆ نموونە لەوانەیە بابەتێک لە زانکۆیەک لە قۆناغی دوو بخوێندرێت بەڵام لە زانکۆیاکی تر هەمان بابەت لە قۆناغی سێ بخوێندرێت، یان هەمان ناوەڕۆک بێت بەڵام ناوی بابەتەکە جیاواز بێت. وانە سەرەکییەکانی تەلارسازی: ئەو وانە سەرەکیانەی کە لەم بەشەدا دەخوێنرێت: جیاوازی نێوان مێژوو و تیۆری تەلارسازی. جیاوازی نێوان تەلارسازی و هونەر. هونەری تەلارسازی. شیکارکردنی پێکهاتەیی و بنەمایی لە تەلارسازیدا. تیۆری و دیزاینی ڕوناکی لە تەلارسازیدا. بەڕێوەبردن و بنیاتنان. مێژووی تەلارسازی. پڕۆگرامسازی. دیزاینی ئەندازیاری. دیزاینی تەلارسازی. ڕووناکی لە بیناکان. دەنگ لە بیناکان. سیستمە ئەندازەییەکان. تێبینی: ئەمانە بابەتی سەرەکیین پێویستە تەلارساز هەمووی بخوێنێت، بێجگە لەمانە بابەتی لاوەکی تریش هەن. پڕۆگرامە گرنگ و پێویستەکان: پڕۆگرامە پێویستیەکان کەزۆر گرینگن بۆ ئەندازیاری تەلارسازی بریتین لە: ئۆتۆکاد AutoCAD: پرۆگرامێکی تایبەتە بە وێنەکێشان و نەخشەسازیی ئەندازیاری. سریدی ماکس 3ds Max: وێنە کێشانی ئەندازیاری بە شێوەی سێ دووریی. چەند پڕۆگرامێکی تری هاوشێوەی ئەم دوانە کە تایبەتن بە ئەندازیاری و تەلارسازی چەشنی SketchUp و Rhino3D و Revit و Concept 3D. لومیۆن Lumion 3D: کە پڕۆگرامێکی تایبەت بە ڕێندەر کردنی ڕاستەوخۆ Real time rendering ە و زۆر یارمەتیدەرە لە خێرا ڕاپەڕاندن و ڕێندەر کردنی کارەکان. فۆتۆشۆپ Adobe Photoshop: پڕۆگرامێکی زۆر گرنگە کە بۆ Presentation ی دوو دووری 2D بە کار دەهێنرێت و دەتوانرێت لە Post Production ی وێنە سێ دووریەکانیش سودی لێ ببینرێت. لایەنی ئەرێنی خوێندنی ئەندازیاریی تەلارسازی : داهاتێکی باش و موچەیەکی بەرز. بوون بە خاوەنی پڕۆژەی تایبەتی و خستنەکاریان. زوو ئەزموون وەرگرتن. لایەنی نەرێنی خوێندنی ئەندازیاریی تەلارسازی: وردی و درشتی و گرنگیدان بە بچوکترین وردەکارییەکان بە بەردەوامی و کارکردنی بۆ چەندان کاژێری بەردەوام دەبنە هۆکاری ماندووبوون و بێزاری. هەندێك کات مامەڵەکردن لە گەڵ بریکارەکان زۆر قورسە، چونکە هەموو کەس توانای وردبینی و تێڕامانی نییە لە تەلارسازی، هەرکەسە و خاوەن زەوق و سەلیقە تایبەتی خۆیەتی. گرینگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت: زانکۆی سلێمانی زانکۆی کۆیە زانکۆی صەڵاحەدین زانکۆی دهۆك
  10. ئه‌م جاره‌ش پێمخۆش بوو یاسی بابه‌تێكی گرنگ بكه‌م كه‌ له‌ زۆربه‌ی بینا هه‌یكه‌له‌كاندا دروست ده‌كریت ئه‌ویش (Kicker) بریتیه‌ له‌و كۆنكریته‌ 10 سم یان زیاتر كه‌ ده‌كه‌ویته‌ بەشی ژێرەوەی پایه‌.به‌ڵام ده‌بێت زۆر ئاگامان له‌وه‌ بێت قوه‌تی ئه‌و پایه‌ی كه‌بۆمان دیاری كراوه‌ له‌ دیزاینه‌كه‌ ده‌بیت هه‌مان ئه‌و قوه‌ته‌ بیت وه‌ نابێت به‌ كۆنكریتی نه‌رم و كه‌م جه‌و تێ بكرێت. سوده‌كانی (Kicker) چی یه‌؟ بۆ رێك وه‌ستانی قاڵب. نه‌سوڕانی قاڵب. بۆ ده‌ركردنی سه‌نته‌ری پایه‌كان تاكو بزانیین سه‌نته‌ری پایه‌كان ته‌واون یان نه‌ واته‌ چێك. زیانه‌كانی (Kicker) چی یه‌؟ كاتێك قوه‌تی كۆنكریتی پایه‌كه‌ یه‌كسان نه‌بێت به‌ قوه‌تی كۆنكریتی به‌مه‌ش ئه‌و قوه‌ته‌ی كه‌ له‌ پایه‌كه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ شوێنی مه‌به‌ست له‌و شوێنه‌ شكاند روو ده‌دات یان له‌ ته‌نیشتی ئه‌و شوێنه‌وه‌ درزێكی زۆر قورس له‌ نیوان پایه‌كه‌و كیكه‌ره‌كه‌دا و دیواره‌كه‌دا دروست ده‌بێت. هه‌ندێ جار له‌كاتی تێكردنی كۆنكریت بۆ ناو قاڵبی پایه‌كه‌ له‌بنی پایه‌كه‌ (segregation ) ڕووده‌دات. ئامادە کردنی: أحمد شێخانی
  11. دەست خۆش سەناریا گیان. بابەتێکی قوڵە، هەر چەندە من تێبینیم هەیە لە سەر ئەو ڕونکردنەوەیە، بە ڕای من حەقی خۆی نەدراوەتێ.
  12. Taban

    Estimating the steel bar in the slab

    لەوانەیە ئەم فایلی ئیکسڵە سودی هەبێت بۆت. Calculate Slab Steel Quantity from Drawing.xls
  13. Taban

    In Room T.jpg

    دەست خۆش کارێکی زۆر جوانە. بەردەوام بە.
  14. Taban

    پڕۆژەی میران سیتی

  15. ماوەیەکە بە دوای شوقەیەکی باشدا دەگەڕێم بۆ کەسێکی نزیکم، زۆر شوێن و پڕۆژەم بینیوە، بەڵام ئەوەی کە نرخی کەم بوو وە کوالیتیشی تا ڕادەیەك باش بوو میران سیتی بوو. دەمەوێ بزانم ڕای ئێوە چۆنە لە سەری، لە ڕووی دیزاین و کوالیتی و شوێنەوە. دوو جۆری هەیە: تایپی A : کە ڕوبەرەکەی ١٢٢ م² یە تایپی B : کە ڕووبەرەکەی ١٤٣ م² یە نەخشەی تایپی A: نەخشەی تایپی B: وێنەکانی تری:
  16. منیش زۆرم بیستوە لە سەر کەم و کوڕیەکانی پڕۆژەکە و خراپی خزمەتگوزاریەکان.
  17. Taban

    ڤێلا ئێکس

    دەستەکانت خۆش بێت سەناریا خان.
  18. Taban

    Thea Render بۆ سکێج ئەپ

    دەست خۆش کاکە سەرمەد..
  19. Taban

    《بنياتنان به بلۆک 》

    دەست خۆش هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم
  20. دەست خۆش کاك هەرێم. زانیاریەکی بە سود بوو.
  21. دەست خۆش کاك خەڵات... بە ڕاستی کارێکی زۆر نایابە و خولەکە زۆر بە جوانی وتراوەتەوە.
  22. دەست خۆش @Twana Engineer، سودم لەم کەناڵە بینی.
  23. دەست خۆش کاک توانا، Enscape 3d م بەکار هێناوە و زۆر شتێکی نایابە، بەڵام تا ڕادەیەک لاوازترە لە لومیۆن و Unreal بۆیە حەزم کرد ئەوانە بە کار بهێنم. بە دوای Real Time Render Engine ێکی بە هێز دا دگەڕێم. دەست خۆش کاک خەڵات، هیوادارم هاوکاریم بکەی لە چۆنێتی بەکار هێنانی ئەو ئینجین ە دا.. هەر فێرکاریەک کە لاتبێت. سوپاست دەکەم. ناوەڵا لەو بوارە دا کارم نەکردوە. دوو بارە سوپاستان دەکەم
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...