Jump to content

دژوار

ئەندامی تایبەت
  • ژمارەی ناوەڕۆک

    14
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

  • ڕۆژی بردنەوە

    2

ئەو بەشداریانەی دانراون لە لایەن دژوار

  1. سڵاو هاوڕێیان تەلارساز،

    دەمەوێ گرافیك کارتێکی باش بکڕم، نازانم گرافیك کارتی RTX 3070 کە نرخێکی گونجاوی هەیە باشترە یان 2080 کە بە هەمان نرخە بەڵام مۆدێلی کۆنترە بەس ئەوەی هەیە لە سیریەسی 80 یە.

    دەمەوێ ئەگەر بتوانن یارمەتیم بدەن لە هەڵبژاردن و دیاری کردنی یەکێك لەو دوانە.

     

    زۆر سوپاس

  2. سەنتەری لۆرۆڤۆ بۆ نەخۆشیەکانی مێشک (The Lou Ruvo Brain Institute)

    ئەم بینا ناوازەیە لە لایەن ئەندازیاری تەلارسازی بەناو بانگ فرانک گێری ەوە دیزاین کراوە، بە شێوەیەک کە شوێن دەستی ئەم ئەندازیارەی بە تەواوی پێوە دیارە. ئەم بینایە سەنتەری توێژینەوەی نەخۆشیەکانی دڵ لە خۆ دەگرێت کە هۆڵی کۆنفرانس و کۆبونەوە و ژوری نەخۆش و کارمەند لە خۆ دەگرێت.

    بە ڕاستی گێری شتێکی ناوازە و تازەی دیزاین کردوە لە دەربڕینێکی ناوازە بۆ جیهانی مێشک کە ئێمە زۆر بە قورسی لێی حاڵی دەبین تا ئەمڕۆش، هەروەها چەند هۆڵێکی چالاکی بۆ زیاد کردوە کە بە کار دەهێنرێن بۆ بۆنە و ئاهەنگ و ئاهەنگی هاوسەرگیری کە ئەمەش دەبێتە سەرچاوەیەکی دارایی باش بۆ ئەو بینایە!

    2.thumb.png.30c33377c630a90f4b4154b5e67c

    (ئەندازیار فرانک گێری لە تەنیشت سەنتەرەکەوە)

    جێبەجێ کردن:

    دیزاین و جێبەجێکردنی ئەم بینایە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٠ دا بووە و بە بڕی تێچونی ٧٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

    موادی بە کار هاتوو:

    ئەم سەنتەرە لە دیوی دەرەوە بە پلێتی تیتانیۆم ڕوپۆش کراوە کە بەرگەی گەرمای زۆر دەگرێت و دیمەنێکی جوانیشی بەخشیوە بەم بینایە، هەروەها گێری ڕەنگە ساردەکانی بە کار هێناوە وەک ڕەنگی شینی کراوە لە گەڵ سپی، ئەمەش لە پێناو باشتر کردنی لایەن نەفسی نەخۆشەکان.

    خاوەنی سەنتەر:

    خاوەنی ئەم سەنتەرە سەرمایەدارێکە بە ناوی (لاری لۆریڤۆ)، کە کارو پیشەکەی زۆر دوورە لە پزیشکیەوە، بەڵام بڕیراری دروست کردنی ئەم بینایەی دا بە تێچووی ١٠٠ ملیۆ دۆلاری ئەمریکی دوای ئەوەی باوکی بینی کە توشی نەخۆشی زەهایمەر بوو.

    هەر وەک لە وێنەکاندا دەیبینین بیناکە پێک دێت لە کۆمەڵێک شێوە و شکڵی شێواو و تێکەڵ بوو و ئاڵۆز، بەمەش ڕێ بە مێشکمان دەدات کە بە شێوەیەکی زۆر کراوە و شیکاری بۆ بکەین و هەوڵ بدەین لێی تێ بگەین، بەمەش مێشک چالاکتر دەبێت.

    بەم شێوەیەش تێدەگەین کە جوانترین شت لە ئەندازیاری تەلارسازی بریتیە لە خزمەت کردنی پرۆڤایەتی.

    1.thumb.jpg.ec46c205875e430e1671f1cf6c82

     

    3.thumb.jpg.5f052d2ffba0354681711103e114

     

    4.thumb.jpg.76161c790365189df3845483691a

     

    6.thumb.jpg.026488f37981410e8e9b40280144

     

    5.thumb.jpg.76fbc85ac1cc4db3e38ba34cadac

     

    • لایک 4
  3. من تازەم لە کاری سریدی دا و شارەزاییم هەیە لە بەرنامەی ئۆتۆکاد و ئارکیکاد دا، دەمەوێت بچمە بواری سریدیەوە بەڵام نازانم خۆم فێری بەرنامەی سکێچ ئپ بکەم یان سریدی ماکس ؟ بیستومە کە هەر دوو بەرنامەکە زۆر بەهێزن لە بواری تەلارسازی دا...

    هیوادارم بتوانن یارمەتیم بدەن لە دەسپێکەکەم دا

     

    • لایک 1
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...