Jump to content

کۆمپانیای ئۆتۆدێسك ئەپدەیتێکی نوێی بۆ سریدی ماکسی 2020 بڵاو کردەوە کە چەند تایبەتمەندیەکی بۆ زیاد کردووە، لە گرینگترینیان جیا کردنەوەی ڤیوپۆرتە بە شێوەی فلۆت و دوور لە ئەپپلیکەیشنە سەرەکیەکە.

لە گرینگترین نوێکاریە تازەکان:

  • توانایی جیا کردنەوەی ڤیوپۆرت .
  • ڕێکخەری کیبۆرد (‌hotkey Editor) ێکی نوێی بۆ زیاد کردووە.
  • چاکسازی کراوە لە Chamfer Modifier دا.

جیاکردنەوەی ڤیوپۆرت یەکێکە لە فیچەرە هەرە گرنگەکان کە زۆرترین داواکاری لە سەر بووە لە لایەن بەکارهێنەرانی بەرنامەکەوە و زۆرترین فیدباک لە سەری ئاراستەی کۆمپانیاکە کراوە. ئەم تایبەتمەندیە ڕێ بە بەکارهێنەران دەدات تا ٣ ڤیوپۆرت جیابکەنەوە و بیخەنە سەر مۆنیتەرە جیاکان، کە هەر یەکێکیان تایبەتمەندی تایبەت بە خۆی هەیە و دەتوانرێت ڕێکبخرێت.

یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکان Hotkey Editor ێکی نوێیە کە دەتوانرێت کیبۆرد شۆرتکەتەکان لە ڕێیەوە ڕێک بخرێت و هەروەها دەتوانی پاشەکەوتی ڕێکخستنەکانت بکەی لە فایلێکی دەرەکی دا و دواتر لۆدی بکەیتەوە هەر کاتێک ویستت.

چاکسازی لە مۆدیفایەری Chamfer دا کراوە و لە Chamfer Option دا By Weight زیاد کراوە کە دەتوانی لە ڕێیەوە هێزی Chamfer بۆ Edge ەکان بە پێی Weight ەکانیان ڕێک بخەی.

 

ئەمانە و چەندین نوێکاری تر ... کە دەتوانی لەم ڤیدیۆیە دا بیانبینی:

 

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانی سەردانی وێبلاگی ئۆدێسک و پەڕەی دۆکیومێنتەیشن بکەی.

 

4 تێبینی

Recommended Comments

Taban

ئەندامی تایبەت

دەستتان خۆش بێت..

بە ڕای من ئەم ئەپدەیتە لە ڤێرشنە سەرەکیەکە (2020) شتی زیاتر و گرنگتری بۆ زیاد کراوە.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینی دابنێ ...