Jump to content

وێبلاگ

وێبلاگی ماڵپەڕەكەمان

  1. سەرمەد
    دوایین ناوەڕۆك

    لە لایەن سەرمەد، لە

    گروپی Happy Digital پڵەگینی AutoHedge ی بڵاو کردەوە کە پڵەگینێکی تایبەت بە پڕۆگرامی سریدی ماکس و ڤیڕەیە و تایبەتە بە دروست دیواری سەوزایی (Hedge).

    کار کردنی ئەم پڵەگینە بە شێوەیەکە کە هەڵدەستێت بە پڕ کردنی مۆدێلە سریدیەکان بە سەوزایی و گەڵای تایبەت، ئەمەش تواناییمان پێ دەدات کە شێوازی جیاوازی دیواری سەوزایی بە ئاسانترین شێوە دروست بکەین.

    لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە ئەوەیە کە زۆر ئاسانە لە بەکارهێنان دا و لۆد ناخاتە سەر سەرچاوەکانی کۆمپیوتەرەکەت و تەنها لە کاتی ڕێندەر کردن دا بە شێوەی تەواو دەردەکەوێت.

    نرخی ئەم پڵەگینە 149$ ە کە پڵەگینی AutoGrass یشی لە گەڵدایە، هەروەها بە شێوەی subscription یش واتە بەشداری مانگانە هەیە و نرخەکەی 19$ ە بۆ هەر مانگێك.

    بۆ زانیاری زیاتر سەردانی مەڵپەڕی Happy Digital بکە.

    داگرتن بە شێوەی تاقیکاری لێرەوە

  2. پێناسە:

    ئەرنۆڵد ڕێندەر - ڕێندەر ئینجینێکی بەهێزە کە لە لایەن کۆمپانیای Solid Angel ەوە پەرەی پێ دراوە و بەم دواییانەش لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە کڕایەوە وخرایە لیستی بەرهەمەکانی ئۆتۆدێسکەوە. ئەرنۆڵد هەر لە سەرەتاوە بۆ پڕۆگرامی مایا و سۆفت ئیمێج بەرهەم هێنرا و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەکانەوە گرینگی تایبەتی پێ درا و لە چەندین فیلمە سینەمایی دا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لەو فیلمانەش (کاپتن ئەمەریکا 2016 Civil War و Dead Pool و Star Wars و چەندینی تر ...)،

    هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆیەک :

    1. خێرایی لە ڕێندەر کردن دا کە بە خێراترین ڕێندەر ئینجین دادەنرێت بە تایبەت لە بواری ئەنیمەیشن دا.
    2. کار پێ کردنی هەر دوو جۆری CPU و GPU واتە لە یەک کاتدا پڕۆسیسەر و گرافیکیش بەکار دەهێنێت.
    3. ئاسانی لە بەکار هێنان دا، بەو ڕوکارە سادەیەی کە هەیەتی سەرنجی زۆرێک لە CG Artist ەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە.
    4. ئەو ناوەندەی کاری لە سەر دەکات: زۆربەی کۆمپانیا سینەماییەکان پڕۆگرامەکانی مایا و سۆفت ئیمەیج بەکار دەهێنن، لە بەر ئەوەی ئەرنۆڵد لە سەر ئەو دوو ناوەندە بە شێوەیەکی باش کار دەکات ئەمەش وای کردوە بە کارهێنانی ئەرنۆڵدیش زیاد بکات.

    کۆمپانیای پەرەپێدەری ئەرنۆڵد لە کۆتایی ئەم مانگە دا (7-2016) هەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەری بڵاو کردەوە بۆ بەکارهێنەرانی سریدی ماکس ئەویش بەرهەمهێنانی وەشانێکی ئەرنۆڵدی تایبەت بە سریدی ماکسە کە بریتیە لە وەشانی (0.5) .

    ئەم ئینجینە هەر وەک گشت ئینجینەکانی تر لە ناو پڕۆگرامی ماکس دا کار دەکات و دەبێتە بەشێک لە بەرنامەکە و ڕوخسار و کۆنتڕۆڵەکانیشی هەمان کۆنتڕۆلەکانی ئینجینەکەیە لە مایا دا.

     

    لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە بریتیە لە:

    • بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ کۆمپۆنێنتە سەرەکیەکانی ماکس ( کامێرە و Shape و Geometry و light و Material) ەکان.
    • پاڵپشتی شێوەی ڕوناکی وێنەیی دەکات و ئاسمان فیزیایی (Physical Sky) ی تایبەت بە خۆی هەیە.
    • پاڵپشتی Active Shade ی ماکس دەکات و دەتوانی بە شێوەی Real Time ڕێندەری پێ بکەی.
    • پاڵپشتی فایلەکانی Deep EXR و AOV دەکات.
    • توانای بەرهەم هێنانی شکڵەکان (Geometry) هەیە، لە کاتی ڕێندەر دا و پاڵپشتی Displacement دەکات.
    • پاڵپشتی ڕوناکی شێوەیی Mesh Light دەکات.
    • ڕێندەری کلاودی ئۆتۆدێسک کە ناسراوە بە Autodesk ‘Render Pilot’ program ئێستا پاڵپشتی ئەرنۆڵد دەکات.

    داگرتن:
    لەم پەیجەوە دەتوانی بە شێوەی Demo دایگری.

    ڕوکاری پڵەگین:

    spacer.png

     

    دیالۆگی ڕێندەری ئەرنۆڵد

    spacer.png

     

    spacer.png

    ڤیدیۆی تایبەتمەندیەکان:

     

     

     

     

     

     

  3. SARMAD VFX

    • 1
      ناوەڕۆک
    • 1
      تێبینی
    • 9738
      جار بینراوە

    دوایین ناوەڕۆکەکان

    para.thumb.jpg.a5c301691492188b05ba8cc03

    پڵەگینی پارا سریدی یەکێکە لە پڵەگینە بەهێزەکانی بەرنامەی ماکس، کە تایبەتە بە Parametric Modeling لەو بەرنامەیە دا و چەندین کاری سەرنجڕاکێش و نایابی پێ ئەنجام دراوە، کارەکە لە بنەڕەت دا پشت دەبەستێت بە کۆپی کردن و دووبارە کردنەوەی ئۆبجێکتەکان بە گوێرەی هێڵێک یان لە سەر ڕوکارێک ئەمەش وای لێ دەکات کە چەندین کاری نایابی پێ ئەنجام بدرێت.

    بۆیە حەزم کرد ئەو پڵەگینە بخەمە خزمەتتان بۆ ئەوەی سودی لێ ببینن.

     

    ماڵپەڕی سەرەکی:

    torabiarchitect.com/parametric-array

     

    داگرتن:

    بۆ دەستکەوتنی ئەم پڵەگینە بە تەواوی وەڵامێک لەم بابەتە دابنێ و منیش بە نامەی تایبەت بۆتانی ئەنێرم.

     

  4. وێبلاگی دەشتی

    • 1
      ناوەڕۆک
    • 5
      تێبینی
    • 3612
      جار بینراوە

    دوایین ناوەڕۆکەکان

    Dashty
    دوایین ناوەڕۆك

    هاوڕێیان سڵاو،

    هاوڕێیان ئێستا لە گەڵ کۆمپانیای Black Box Anim خەریکی کەرێکی زۆر بەهێزم بە بەرنامەی مایا، کە بەم نزیکانە ئینشاڵا دەیبینن و لەم ماڵپەڕەوە ستێپ بە ستێپ دایدەنێم ..

    • 0
      ناوەڕۆک
    • 0
      تێبینی
    • 92
      جار بینراوە

    هێشتا هیچ ناوەڕۆكێك دانەنراوە

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...