هەواڵ ئەرنۆڵد ڕێندەرەر بۆ ماکس بڵاو کرایەوە پێناسە: ئەرنۆڵد ڕێندەر - ڕێندەر ئینجینێکی بەهێزە کە لە لایەن کۆمپانیای Solid Angel ەوە پەرەی پێ دراوە و بەم دواییانەش لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە کڕایەوە وخرایە لیستی بەرهەمەکانی ئۆتۆدێسکەوە. ئەرنۆڵد هەر لە سەرەتاوە بۆ پڕۆگرامی مایا و سۆفت ئیمێج بەرهەم هێنرا و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەکانەوە گرینگی تایبەتی پێ درا و لە چەندین فیلمە سینەمایی دا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لەو فیلمانەش (کاپتن ئەمەریکا 2016 Civil War و Dead Pool و Star Wars خەڵات جەلال in هەواڵ 14 حوزەیرانی 2019 0
پێشانگای وێنەکان دەکەوێتە کار یەکێکی تر لە بەشە گرنگەکانی ماڵپەڕی تەلارساز بریتیە لە پێشانگای وێنەکان کە بەم نزیکانە دەکەوێتە کار. لە ڕێی پێشانگای وێنەکانەوە دەتوانی پڕۆژەکانت یان کارەکانت بڵاو بکەیتەوە و پیشانی گشت ئەندامانی ماڵپەڕی بدەیت، لە هەمان کاتدا پاڵپشتی چەند ماڵپەڕێکی دەرەکی وەک گووگڵ پڵەس و فایسبوک و پینتێرێست و ئینستاگرام و... چەندینی تریش دەکات، بەم شێوەیە وێنەکانت لە یەک کاتدا لە چەندین ماڵپەڕی بەهێزیشەوە دەبینرێت و بڵاو دەکرێتەوە، واتە بە تانهە دانانی وێنەکەت لە پێشانگای وێنەکاندا ، بە هەموو وێب دا خەڵات جەلال 1 حوزەیرانی 2017 4
چەند تایبەتمەندیەک بۆ تەلارساز زیاد دەکەین هاوڕێیان ئێستا سەرقاڵی ئەوەین کە چەند تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ تەلارساز زیاد بکەین، بەم نزیکانە ئەو تایبەتمەندیانە دەکەونە کار و لە وردەکاریەکان ئاگادارتان دەکەینەوە. خەڵات جەلال 27 تشرینی یەکەمی 2015 0
تەلارساز کەوتەوە کار لە بەرواری 24-9-2015 ەوە ماڵپەڕی تەلارساز بە فەرمی کەوتەوە کار، بەلام ئەوە تەنها سەرەتایە چونکە بەردەوام کاری تێدا دەکەین و بە نیازین چەند بەشێکی بەهێزی تری بۆ زیاد بکەین، بۆیە داوا لە گشت میوانە بەڕێزەکانی ماڵپەڕ دەکەین کە خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی سودمەند بن لەو چالاکی و بابەتە سودبەخشانەی کە لە داهاتوو دا بڵاویان دەکەینەوە. لە گەڵ ڕێزی ستافی ماڵپەڕ خەڵات جەلال 28 ئەیلولی 2015 1
وادەی کۆتایی بەکار خستنی تەلارساز بەڕێزان ماڵپەڕەکەمان تەلارساز، ڕۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە بەرواری 24-9-2015 و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە ، بە فەرمی دەکەوێتە کار، جا داوا لە گشت بەڕێوەبەران و چاودێران دەکەم کە ئامادەکاری بکەن .. لە گەڵ ڕێز دا خەڵات جەلال خەڵات جەلال 18 ئەیلولی 2015 2
لە قۆناغەکانی کۆتایداین سوپاس بۆ خوا وا لە قۆناغەکانی کۆتایی نوێ کردنەوەی تەلارساز داین ... لێرەوە زۆر سوپاسی هاوڕێیانم دەکەم کە هاوکاریان کردم لەم کارە دا ، بە تایبەت بەڕێوەبەران و چاودێرانی تەلارساز. خەڵات جەلال 25 ئابی 2015 1
ماڵپەڕی تەلارساز بە شێوازێکی نوێوە دەکەوێتە کار ئێمە وەک ستافی ماڵپەڕی تەلارساز خۆمان بۆ خۆشحاڵ دەزانین کە ماڵپەڕی تەلارساز بە شێوازێکی نوێوە دەخەینە خزمەتتان. خەڵات جەلال 22 ئایاری 2015 1