Jump to content

ئەرنۆڵد ڕێندەرەر بۆ ماکس بڵاو کرایەوە


خەڵات جەلال

1,433 جار بینراوە

پێناسە:

ئەرنۆڵد ڕێندەر - ڕێندەر ئینجینێکی بەهێزە کە لە لایەن کۆمپانیای Solid Angel ەوە پەرەی پێ دراوە و بەم دواییانەش لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە کڕایەوە وخرایە لیستی بەرهەمەکانی ئۆتۆدێسکەوە. ئەرنۆڵد هەر لە سەرەتاوە بۆ پڕۆگرامی مایا و سۆفت ئیمێج بەرهەم هێنرا و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەکانەوە گرینگی تایبەتی پێ درا و لە چەندین فیلمە سینەمایی دا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لەو فیلمانەش (کاپتن ئەمەریکا 2016 Civil War و Dead Pool و Star Wars و چەندینی تر ...)،

هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆیەک :

  1. خێرایی لە ڕێندەر کردن دا کە بە خێراترین ڕێندەر ئینجین دادەنرێت بە تایبەت لە بواری ئەنیمەیشن دا.
  2. کار پێ کردنی هەر دوو جۆری CPU و GPU واتە لە یەک کاتدا پڕۆسیسەر و گرافیکیش بەکار دەهێنێت.
  3. ئاسانی لە بەکار هێنان دا، بەو ڕوکارە سادەیەی کە هەیەتی سەرنجی زۆرێک لە CG Artist ەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە.
  4. ئەو ناوەندەی کاری لە سەر دەکات: زۆربەی کۆمپانیا سینەماییەکان پڕۆگرامەکانی مایا و سۆفت ئیمەیج بەکار دەهێنن، لە بەر ئەوەی ئەرنۆڵد لە سەر ئەو دوو ناوەندە بە شێوەیەکی باش کار دەکات ئەمەش وای کردوە بە کارهێنانی ئەرنۆڵدیش زیاد بکات.

کۆمپانیای پەرەپێدەری ئەرنۆڵد لە کۆتایی ئەم مانگە دا (7-2016) هەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەری بڵاو کردەوە بۆ بەکارهێنەرانی سریدی ماکس ئەویش بەرهەمهێنانی وەشانێکی ئەرنۆڵدی تایبەت بە سریدی ماکسە کە بریتیە لە وەشانی (0.5) .

ئەم ئینجینە هەر وەک گشت ئینجینەکانی تر لە ناو پڕۆگرامی ماکس دا کار دەکات و دەبێتە بەشێک لە بەرنامەکە و ڕوخسار و کۆنتڕۆڵەکانیشی هەمان کۆنتڕۆلەکانی ئینجینەکەیە لە مایا دا.

 

لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە بریتیە لە:

  • بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ کۆمپۆنێنتە سەرەکیەکانی ماکس ( کامێرە و Shape و Geometry و light و Material) ەکان.
  • پاڵپشتی شێوەی ڕوناکی وێنەیی دەکات و ئاسمان فیزیایی (Physical Sky) ی تایبەت بە خۆی هەیە.
  • پاڵپشتی Active Shade ی ماکس دەکات و دەتوانی بە شێوەی Real Time ڕێندەری پێ بکەی.
  • پاڵپشتی فایلەکانی Deep EXR و AOV دەکات.
  • توانای بەرهەم هێنانی شکڵەکان (Geometry) هەیە، لە کاتی ڕێندەر دا و پاڵپشتی Displacement دەکات.
  • پاڵپشتی ڕوناکی شێوەیی Mesh Light دەکات.
  • ڕێندەری کلاودی ئۆتۆدێسک کە ناسراوە بە Autodesk ‘Render Pilot’ program ئێستا پاڵپشتی ئەرنۆڵد دەکات.

داگرتن:
لەم پەیجەوە دەتوانی بە شێوەی Demo دایگری.

ڕوکاری پڵەگین:

spacer.png

 

دیالۆگی ڕێندەری ئەرنۆڵد

spacer.png

 

spacer.png

ڤیدیۆی تایبەتمەندیەکان:

 

 

 

 

 

 

0 تێبینی


Recommended Comments

هیچ تێبینیەکی لێ نیە تا نیشان بدرێت

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
تێبینی دابنێ ...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...