وشەی نهێنیت لە بیر چوە ؟
یان یەکێک لەم خزمەتگوزاریانە بەکار بێنە بۆ چوونە ناوەوە
ئەم ئیڤێنتە دەست پێ دەکات 28 تموز, 1951 وە دووبارە دەبێتەوە هەموو بۆ هەتاهەتایە ساڵێك
سانتیاگۆ کالاتراڤا ڤاڵز (لەدایکبووی ٢٨ی تەمموزی ١٩٥١)ە. ئەندازیارێکی تەلارساز و ستراکچەر و پەیکەرتاش و نیگارکێشی ئیسپانییە.
کالاتراڤا بە پردەکانی ناسراوە کە بە یونیتی پایە مەیلدارەکان پشتگیری دەکرێن، هەروەها وێستگەکانی شەمەندەفەر و یاریگا و مۆزەخانەکانی، کە زۆرجار فۆڕمە پەیکەرسازییەکانی لە زیندەوەرە زیندووەکان دەچن.
کۆمەڵگەی وەرزشی ئۆڵۆمپی ئەسینای پایتەخت.
مۆزەخانەی هونەری میلواکیی.
تاوەری تورنینگ تۆرسۆی شاری مالمۆی سوید.
ناوەندی گواستنەوەی سەنتەری بازرگانی جیهانی لە شاری نیویۆرک.
ئۆدیتۆریۆ دی تێنریفی لە سانتا کروز دی تێنریفی، مارگرێت.
پردی هانت هیڵ لە شاری داڵاس لە ویلایەتی تەکساس.
گەورەترین پڕۆژەی کە شاری هونەر و زانستە و ئۆپێرا هاوس لە شوێنی لەدایکبوونی لە ڤالێنسیا.
کۆمپانیا تەلارسازییەکەی بنکەی لە شارەکانی نیویۆرک و دۆحە و زیوریخ هەیە.
کالاتراڤا لە ٢٨ی تەمموزی ١٩٥١ لە شاری بێنیمامێت (Benimàmet) لەدایکبووە، کە شارەوانییەکی کۆنە و ئێستا بەشێکە لە شاری ڤالێنسیا لە ئیسپانیا. ناوی بنەماڵەی کالاتراڤای کۆنی ئەرستۆکراتی بووە لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە، و ڕۆژێک پەیوەندی بە ڕیزبەندی شوڕشگێڕانەوە هەبووە لە ئیسپانیا.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ڤالێنسیا بووە و لە ساڵی ١٩٥٧ەوە لە قوتابخانەی هونەری کارپێکراو وێنەکێشان و نیگارکێشانی (drawing and painting at the School of Applied Ar) خوێندووە. لە ساڵی ١٩٦٤ لەگەڵ ئارامبوونەوەی ڕژێمی ژەنەڕاڵ فرانسیسکۆ فرانکۆ و زیاتر کرانەوەی ئیسپانیا بۆ باقی ئەوروپا، وەك خوێندکاری ئاڵوگۆڕکردن (exchange student) چووە فەرەنسا. لە ساڵی ١٩٦٨ دوای تەواوکردنی قۆناغی ناوەندی، دەچێتە قوتابخانەی هونەری ئیکۆل دیس بۆکس (Ecole des Beaux Arts) لە پاریس بۆ خوێندن، بەڵام لە ناوەڕاستی ڕاپەڕین و گێژاوی خوێندکاران لە پاریس گەیشتە ئەوێ، و گەڕایەوە ماڵەوە.
گەڕانەوە بۆ ڤالێنسیا، کتێبێکی دەربارەی تەلارسازیی لێ کۆربوزیێر دۆزیەوە، کە قەناعەتی پێکرد کە دەتوانێت هەم هونەرمەند بێت و هەم تەلارساز. ناوی خۆی لە قوتابخانەی باڵای تەلارسازی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی ڤالێنسیا (Polytechnic University of Valencia) تۆمار کردووە. بڕوانامەکەی وەك تەلارساز وەرگرتووە و دواتر خوێندنی باڵای لە شارسازیدا (Urbanism) تەواو کردوە. لە زانکۆدا لەگەڵ هاوڕێ خوێندکارەکانی چەند پڕۆژەیەکی خۆیان تەواو کرد، دوو کتێبی لەسەر تەلارسازی بە زمانی ڕەسەنی ڤالێنسیا و ئیبیزا بڵاوکردەوە.
لە ساڵی ١٩٧٥ لە پەیمانگای تەکنەلۆژیای فیدراڵی سویسرا لە شاری زیوریخی سویسرا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دووەمی ئەندازیاری شارستانی ناوی خۆی تۆمار کردووە. لە ساڵی ١٩٨١ بڕوانامەی دکتۆرای لە بەشی تەلارسازی پێبەخشرا، دوای تەواوکردنی تێزی "نەرمی پێکهاتە سێ ڕەهەندییەکان (three-dimensional structures)". لە باسکردنی ئەم قۆناغەدا، کالاتراڤا بە ژیاننامەنووس فیلیپ جۆدیدیۆی وتووە: "ئارەزوی دەستپێکردنی هەموو شتێک لە سفردا زۆر بەهێز بوو لە مندا. من سەرسام بووم بە چەمکی کێشکردن و قەناعەتم هەبوو کە پێویستە بە فۆرمی سادە دەست بە کارەکان بکرێت." " کالاتراڤا ڕوونیکردەوە کە بە تایبەتی لە ژێر کاریگەری کارەکانی ئەندازیاری سویسری سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕۆبەرت مایلارت (1872-1940) بووە، کە فێری کردووە کە "بە تێکەڵەیەکی گونجاوی هێز و بارستە، دەتوانیت هەست دروست بکەیت."
هیچ تێبینیەکی لێ نیە تا نیشان بدرێت
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.