مۆدێلی سریدی
ئەم بەشە تایبەتە بە مۆدێلە سریدیەکان.
2 فایل
-
گڵۆپی مەتبەخ (Colorfull)
لە لایەن خەڵات جەلال
دیزاینێکی تایبەت بۆ لامپی مێزی مەتبەخ، کە بە بەرنامەی سریدی ماکس (3ds Max) مۆدێل کراوە بەو شێوەیەی کە ئێستا لە بازاڕەکانی کوردستان دا هەیە و بە کار دەهێنرێت، هەروەها ڕەنگەکانیشی هەمان ڕەنگی واقیعین کە لە ڕاستیدا هەیە، دەتوانرێت لە دیزاینی ناوەوە (Intrior Design) بە کار بهێنرێت و دابنرێت.
تایبەتمەندیەکان:
مۆدێلەکان بە شێوەی obj و 3ds و max ن کە دەتوانرێت لە زۆربەی بەرنامە سریدیەکاندا بە کار بهێنرێت. ماتریاڵی تەواوی دراوەتێ بە ڤیڕەی و دەتوانرێت بە بێ گۆڕانکاری ڕاستەوخۆ دابنێت. سیستمە unit ەکەی Metric ە کە دەتوانرێت لە گەڵ دیزاینەکانی ئەم ناوچەیە دا بگونجێت.
پێداویستیەکان:
بەرنامەیەکی سریدی . پڵەگینی ڤیڕەی.
8 جار داگیراوە
0 تێبینی
نوێکردنەوە
-
کەل و پەلی مەتبەخ
لە لایەن خەڵات جەلال
کەل و پەلی ناوەوە (مەتبەخ) کۆمەڵەی 1 :
پێک دێت لە ٩ مۆدێل کە بە کوالیتیەکی زۆر بەرز مۆدێل کراون و ئامادە کراون بۆ دانانی لە دیزاینی ناوەوە (Interior Design) یان ڕیکڵامی بازرگانی بە شێوەی (Motion Graphic).
ئەم مۆدێلانە بۆ بەرنامەی سریدی ماکس مۆدێل کراون و ماتریاڵی ڤیڕەی خراوەتە سەر و ئامادە کراوە بۆ بەکار هێنان و ڕێندەر کردن.
دیاری:
هەر ئەندامێک کە ئەم پاکێجە دەکڕێت هەوکاری ڕاستەوخۆی مەڵپەڕی لە گەڵ دەبێت و دەتوانێت ڕاستەوخۆ داوای هاوکاری لە خاوەنی ئەم کۆمەڵەیە بکات . هەر زیاد کردنێک بۆ سەر ئەم کۆمەڵەیە بێ بەرامبەر دەبێت و لە داهاتوو دا هەر مۆدێلێکی بۆ زیاد بکرێت پێویست ناکات دووبارە بیکڕیتەوە. تایبەتمەندیەکان:
بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ بەرنامەی 3ds Max دا . بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ V-Ray دا. گشت Texture ەکان هاوپێچن لە گەڵ ئەو فایلەی کە دایاندەگری. پێویستیەکان:
بەرنامەی 3ds max 2013 و بەرەو ژوور. Vray 3.2 و بەرەوژوور.3 جار فرۆشراوە 8 جار داگیراوە
نوێکردنەوە