14 شوباتی 20168 ساڵ دانراوە هەروەک دەزانین کە کۆرنا ڕێندەر یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکانی بەرنامەی سریدی ماکس کە بەم دواییانە ناوبانگێکی باشی لە ناو بەکارهێنەرانی بەرنامەی سریدی ماکس دا پەیدا کرد. هەروەها کۆمپانیای پەرەپێدەری ئەم پڵەگینەش هەردەم لە هەوڵی بەهێز کردنی ئەم ئەم بەرهەمەی دایە بە چەندین شێوە، لەو چوارچێوەیەش دا لە ڕێی ڤیدیۆیەکەوە ئەو هەڵە باوانەی بڵاو کردەوە کە توشی بەکارهێنەرانی ئەو پڵەگینە بە تایبەتی و ڕێندەری ماکس بە گشتی دەبێتەوە. لە ڕیی ڤیدیکەوە داوا دەکات کە نەکەونە ئەو هەڵانەوە و خۆیانی لێ لادەن ئەمەش لە پێناوی باش کردنی کارەکانیان. بۆیە منیش پێم باش بو بیکەم بە بابەتێک و لەم مەکۆیەدا دایبنێم. هیوادارم سودی لێ ببینن. بینینی ڤیدیۆکە:
29 شوباتی 20168 ساڵ دەست خۆش بە ڕاستی زانیاریەکانی زۆر بەسودە ، نەک بۆ بەکارهێنەرانی کۆرۆنا، بەڵکو بۆ گشت ئینجینەکانی تریش.
6 ئازاری 20168 ساڵ زۆر سوپاس کاکە دەشتی، بە ڕاستی من زۆر موعجیبی کۆرۆنا م بە تایبەت لەو خێرایە لە ڕادە بەدەرەی کە هەیەتی لە کاتی ڕێندەر کردن دا.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.