22 نیسانی 20231 yr دانراوە له سه‌ره‌تاى كتێبه‌كه‌ى، دانيێل ليبسكيند ده‌ڵێت هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ببێ به ته‌لارساز، به مه‌رجێك جۆرێك له جۆره‌كانى هونه‌رت له‌لا خۆشه‌ويست بێ. ده‌بێ ته‌لارساز كه‌سايه‌تييه‌كى لێهاتوو و بزنسمانێكى سه‌ركه‌وتوو بێ، چونكه دروستكردنى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌ندروست له‌نێوان ئه‌وانه‌ى به‌شدارن له پرۆسه‌ى ديزاين و بنياتنان و دروست كردنى هاوسه‌نگى ئه‌و بودجه‌يه‌ى بۆ پڕۆژه‌كه داندراوه له ئه‌ستۆى ته‌لارسازه. له ساتى ديزاين ده‌بێ ته‌لارساز وا هه‌ست بكات ئه‌و پارچه زه‌وييه‌ى ديزاينه‌كه‌ى لێ بينا ده‌كرێ گرنگترين شوێنى سه‌ر زه‌وييه. يه‌كێك له‌و فه‌لسه‌فه قووڵانه‌ى ليبسكيند به وردى كارى له‌سه‌ر ده‌كات دۆزينه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كى مێژوويه له‌نێوان ئه‌و شوێنه‌ى كه ديزاينه‌كه‌ى لێ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ مێژووى كه‌سايه‌تى خۆى، ئه‌م فه‌لسه‌فه‌يه‌ى له ديزاينى مۆزه‌خانه‌ى كوردستان ره‌نگى داوه‌ته‌وه به دروستكردنى په‌يوه‌ندى له‌نێوان كاره‌ساتى ئه‌نفال و جينۆسايدى هۆڵۆكۆست كه به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ى خۆي‌دا هاتووه. ئه‌و ده‌ڵێت ده‌بێت ته‌لارساز زيره‌ك بێت و بتوانێت هه‌مان په‌يوه‌ندى دروست بكات له‌نێوان بيناكه‌و ئه‌وانه‌ى كه سه‌ردانى ده‌كه‌ن ياخود به‌كارى ده‌هێنن. له كاتى ديزاين ليبسكيند به‌شێكى زۆرى كاته‌كه‌ى بۆ ديراسه‌كردن و تێگه‌يشتنى سايتى پڕۆژه‌كه ته‌رخان ده‌كات. به‌ڵام ئه‌م ديراسه‌كردنه‌ى په‌يوه‌ندى نييه به حاڵه‌تى تۆپۆگرافى ياخود به‌و شتانه‌ى كه به‌چاو ده‌بينرێن، يان به خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند كتێبێك له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه به‌ڵكو په‌يوه‌ندى هه‌يه به شتانێكى قووڵتر‌و وردتر. به‌ڕاى ئه‌و هه‌موو شوێنێك چيرۆكێكى ناديارى هه‌يه و چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كات يه‌كێك بيدۆزێته‌وه. ته‌لارساز له‌وانه‌يه سه‌دان سكێچ بكات هه‌تا ده‌گاته ئه‌و شته‌ى كه تۆزيك مانا به‌خشه‌و سوودى ده‌بێ بۆ پڕۆژه‌كه. بيرۆكه له كاتێك دێته مێشكت كه چاوه‌ڕوانى ناكه‌ى. دانيشتن له ئۆفيس و كاركردن به‌پێى خشته‌ى كار‌و دياريكردنى كاته‌كانى پرزنته‌يشن هه‌رگيز رێگه‌ى خوازراوى ديزاين نه‌بووه له‌لاى ئه‌و. بیرۆکەی دیزاینی چەند پڕۆژەیەکی: پڕۆژه‌ى زڵۆتا 44، وارسۆ بيرۆكه‌ى ديزاينى ئه‌م پڕۆژه‌يه له فڕينى باز وه‌رگيراوه، كه ئاماژه‌يه بۆ سه‌ربه‌خۆيى و رۆحى ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى تينووى ديموكراسين. شێوازى فۆرمى بيناكه به شێوازێك داندراوه كه وه‌ڵامدانه‌وه‌يه‌كى دژيه‌كى هه‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و بينا كۆنانه‌ى له‌سه‌رده‌مى حوكمى سۆڤييه‌ت له وارسۆ دروست كراون. ئه‌م بينا كۆنانه وێناى رۆژه تاريك و ناخۆشه‌كانى پۆڵه‌ندا ده‌كه‌ن له‌ژێر حوكمى سۆڤييه‌ت. يه‌كێك له سووده‌كانى دروستكردنى ئه‌م پڕۆژه‌يه وايكرد دواتر خه‌ڵكانێكى زۆر روو له‌م ناوچه‌يه بكه‌ن و له رووى ئابوورييه‌وه زۆر يارمه‌تيده‌ر بوو بۆ شاره‌كه. ته‌لارساز لێره ده‌يه‌وێت ئه‌م په‌يامه‌مان پێ بدات كه ته‌لارساز ده‌بێ كاريگه‌رى هه‌بێ له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌و ره‌خساندنى فورسه‌تى ئابوورى بۆ شار‌و وڵات له رێگه‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه دروستى ده‌كات. پڕۆژه‌ى سيتى لايڤ، ميلانۆ له‌م پڕۆژه‌يه دانيێل هه‌وڵى ئه‌وه‌ى داوه پاركێكى گه‌وره له ماسته‌رپلانى پرۆژه‌كه فه‌راهه‌م بكات كه هه‌م سوود به‌شاره‌كه هه‌م به خوودى پڕۆژه‌كه بگه‌يه‌نێ. (به‌داخه‌وه لێره لاى خۆمان وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانمان تا ئێستا ئاستى تێگه‌يشتنيان ئه‌وه‌نده به‌رز نييه بتوانن د‌رك به‌وه بكه‌ن كه هه‌ندێ جار دروست كردنى ئه‌و فه‌زا گشتييانه پڕۆژه‌كانيان ده‌وڵه‌مه‌ن ده‌كات). په‌يكه‌رى (پيێتا رۆنداندينى) هونه‌رمه‌ند مايكڵ ئه‌نگيلۆ ئيلهام به‌خشى تاوه‌ره‌كه‌ى ليبسكينده له‌ناو پڕۆژه‌كه. دوو تاوه‌ره‌كه‌ى تريش يه‌كێكيان له‌لايه‌ن زه‌ها حه‌ديد ئه‌وى تريشييان له‌لايه‌ن ئاراتا ئيسوزاكى ديزاينكراون. ئه‌و شێوه چه‌مانه‌وه‌يه‌ى له په‌يكه‌ره‌كه‌دا هه‌يه هه‌مان شت له فۆرمى تاوه‌ره‌كه به‌دى ده‌كرێ. (لێره له‌وه تێده‌گه‌ين وه‌رگرتنى فۆرمى بيناكان به رێگه‌و شێوازه جياجيا ده‌بێ ته‌نها سه‌ير كردنى سه‌رچاوه‌ى ديزاينى تر تاكه رێگا نييه بۆئه‌وه‌ى كۆنسێپتى پڕۆه‌كانت ئاماده بكه‌ى). مۆزه‌خانه‌ى رۆيال ئۆنتاريۆ، ئونتاريۆ ئه‌و شته‌ى له باس كردنى ئه‌م پڕۆژه‌يه سه‌رنجى راكێشام وه‌كو خوێنه‌ر ئه‌وه بو كه مه‌رج نييه ته‌لارساز يان هه‌ر پيشه‌يه‌كى تر هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتوو بێ. زۆرجار هه‌بووه ته‌لارسازى مه‌زن له پێشبڕكێ زۆر به‌ناوبانگه‌كان ده‌رنه‌چوونه، بۆ نموونه ته‌لارساز (لى كۆربوزيه) له پێشبڕكێى ديزاينى پڕۆژه‌ى باڵه‌خانه‌ى (كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌كان) له ساڵى 1927 ناوى ده‌رهێنراوه به‌هۆكارى به‌كارهێنانى جۆرێكى هه‌ڵه‌ى قه‌ڵه‌مى په‌ندان له نه‌خشه‌كانى. بۆ خوودى لى كۆربوزيه ئه‌مه يه‌كێك له گرنگترين پڕۆژه‌كانى ته‌مه‌نى بووه. تاوه‌ره‌كانى ريفلێكشنس، سه‌نگافوره دانيێل ليبسكيند پێى وايه هۆكارى ئه‌وه‌ى خه‌ڵك زياتر حه‌ز به ژيان ده‌كه‌ن له خانوو نه‌ك له شوقه نه‌بوونى رۆحه له‌ناو شوقه‌كان، شوقه يان تاوه‌ره‌كانى نيشته‌جێبوون به‌ڕاى ئه‌و جۆرێكى ترسناكى ژيان پيشانى خه‌ڵك ده‌ده‌ن. هه‌ربۆيه له پڕۆه‌كه‌ى له ماليزيا فۆرمى شوقه‌كان به جۆرێكه ته‌قليدى نييه‌و جووڵه‌يه‌كى زۆرى له‌شێوه‌ى چه‌مانه‌وه‌كانى تێدا به‌دى ده‌كرێ له كه پرۆژه‌يه‌كى تر‌ى ستوونى ئه‌وه به‌دى ناكرێ. ته‌لارسازان به‌درێژايى مێژوو رێگه‌ى جياوازييان به‌كارهێناوه بۆ ديزاينكردن. بۆ نموونه ته‌لارسازى ئيتاڵى (فيليپۆ برونۆليچى) رێگه‌ى (perspective)ى به‌كارهێناوه به واتاى گرنگى دان به‌و ته‌ن و شكلانه‌ى كه نزيكن له چاوى مرۆڤ و ته‌نه دووره‌كانيش به ساده‌يى ديزاين ده‌كران. ئێريك مێندڵسۆن گوێى له پارچه مۆسيقايه‌ك ده‌گرت و ده‌ستى ده‌دا قه‌ڵه‌مه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ تۆن و ريتمى مۆسيقاكان نه‌خشه‌و سكێچه‌كانى ده‌كێشا. ميس ڤان ده‌ر رۆ رێگه‌ى ساده‌كردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كان هه‌تاوه‌كو ده‌گه‌نه ئێسك يان (skeleton)ى بيناكانى به‌كارده‌هێنا، ئه‌م رێگه‌يه شێوه‌ى (subtraction of masses)ه له ديزاينى ته‌لارسازى. بۆ ته‌لارسازانى سه‌رده‌مى ئێستاش رێگه‌ى ديجيتاڵى و كۆمپيوته‌ر بۆته رێگه‌ى ديزاين و به به‌رهه‌مهێنانى زنجيره‌يه‌ك پاراميته‌ر فۆرمى ته‌لارسازى دروست ده‌كه‌ن. مۆزه‌خانه‌ى سه‌ربازى درێزدن، ئه‌ڵمانيا رێگه‌ى ديزاينى ئه‌م پڕۆژه‌يه به ديراسه‌كردنى نه‌خشه‌ى درێزدن پێش و دواى جه‌نگى جيهانى دووه‌م ده‌ست پێ ده‌كات. هاوپه‌يمانان له ساتێك كه شاره‌كه‌يان بۆمباران كرد له سێ خاڵه‌وه هێرشيان كرده سه‌ر شاره‌كه، ئه‌م سێ خاڵه سێگۆشه‌يه‌كى دروست ده‌كرد، ليبسكيند ئه‌م سێگۆيه‌ى راسته‌خۆ به رێگه‌يه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌ناو بينا كۆنه‌كه‌ى مۆزه‌خانى درێزدن جێ‌گير كرد، وه‌كو ئاماژه‌يه‌ك به‌وه‌ى كه جه‌نگى جيهانى وايكرد رۆحى مليۆنان كه‌س كۆتايى پێ بێ و شار‌و وڵاتانى به‌ره‌و كاولكارى برد. بڕينێكى له‌ناكاو له به‌شى ناوه‌وه‌ى بيناكه دروست بووه كه ماوه‌ى نێوان ساڵانى 1914 هه‌تاوه‌كو 1945 له يه‌ك جياده‌كاته‌وه له‌م ساڵانه مێژووى سه‌ربازيى و ئامرازه‌كانى هێرش بردنه سه‌ر وڵاتان پيشاندراوه. له رووى ده‌ره‌وه‌ش فۆرمه سێگۆشه‌كه بۆ شوێنێك ئاڕاسته‌ت ده‌كات كه يه‌كه‌م بۆمبى جه‌نگى جيهانى تێيدا به‌ر شاره‌كه كه‌وتووه. ئه‌و پێى وايه ناتوانين چاوپۆشى له مێژووى تاريك و ناخۆشى شوێنه‌كان بكرێ. بۆ نموونه له ئێستادا ئه‌ڵمانيا به يه‌كێك له ديمۆكراسيترين وڵاته‌كانى جيهان داده‌ندرێ، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتيشدا ئه‌و مێژووه درێژه‌ى له شه‌رو كوشتار بۆته به‌شێك له مێژووى جيهان و پێويسته پيشان بدرێ. به بڕواى دانيێل ليبسكيند ته‌لارسازى پرۆسه‌يه‌كى دوور‌و درێژه كه له‌وانه‌يه چه‌ندين ساڵى پێويست بێ بۆئه‌وه‌ى له‌دايك ببێ. ئه‌و ده‌ڵێت : (له پرۆسه‌ى ديزاين هه‌رگيز چۆنييه‌تى و شێوازى ته‌كنيكى بيناسازى له‌لام گرنگ نه‌بووه، ئه‌وه‌ى له‌لام جێگه‌ى گرنگييه گه‌يشتنه به‌و شته‌ى كه خۆم ده‌مه‌وێ به واتا فۆرمه‌كه چ چيرۆكێكى له پشت ده‌بێ. ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بير له‌وه بكه‌يته‌وه كه فۆرمى بيناكه‌ت چۆن دروست ده‌بێ ئه‌وا بێگومان ئه‌و شته‌ى دروستى ده‌كه‌يت كۆپى شتێكه كه پێش تۆ كراوه). مۆزه‌خانه‌ى جووله‌كه‌كانى به‌رلين، ئه‌ڵمانيا ئه‌م پڕۆژه‌يه له هيچ پڕۆژه‌يه‌كى تر ناچێ، بێ ئه‌وه‌ى هيچ شتێكيش له‌ناو مۆزه‌خانه‌كه پيشان بدرێ به‌ڵام بيناكه خوودى خۆى چيرۆكێكى به‌هێز پيشان ده‌دات. ليبسكيند بڕواى وايه كه بينا له‌رێگه‌ى فۆرم و كه‌ره‌سته‌و رووناكييه‌وه ده‌توانێ چيرۆكێكت بۆ باس بكات و قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكات. كۆنسێپتى مۆزه‌خانه‌كه له وه‌رگرتنى ناونيشانى هه‌موو مردووانى هۆڵۆكۆست له به‌رلين وه‌رگيراوه، پاشان ئه‌م ناونيشانانه له نه‌خشه‌يه‌ك به‌يه‌ك گه‌يه‌ندراون و فۆرمێكى وه‌كو هێماكه‌ى ئه‌ستێره‌ى پێغه‌مبه‌ر داودييان دروست كردووه. هه‌ر ئه‌م هێڵكارييه له فۆرمى رووكارو په‌نجه‌ره‌كانى بيناكه به‌كارهاتووه. (لێره له‌وه تێده‌گه‌ين كه له‌م پڕۆژه‌يه‌و پڕۆژه‌كه‌ى مۆزه‌خانه‌ى سه‌ربازى درێزدن ته‌لارساز هه‌مان شێوازى ديزاينى به‌كارهێناوه). له‌به‌ر نه‌بوونى بودجه‌ى پێويست له سه‌ره‌تا حكومه‌تى ئه‌ڵمانى بڕياريدا پڕۆژه‌كه دروست نه‌كرێت. دانيێل ده‌ڵێت: (ته‌له‌فۆنێكم بۆ هات، داوايان لێكردم بۆ به‌يانى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سيناتۆرێكى حكومه‌تى ئه‌ڵمانى بكه‌م. كه چووم سيناتۆره‌كه پرسيارى ئه‌وه‌ى لێكردم كه چۆن بچينه ناو ئه‌م باڵه‌خانه‌يه؟ منيش پێمگوت هيچ رێگايه‌كى راسته‌وخۆ نييه بۆئه‌وه‌ى بچيته ناوى، به‌ڵكو پێويسته له ژێرزه‌مينه‌وه به ساته تاريك و رابردووه سه‌خته‌كان تێپه‌ڕى بۆئه‌وه‌ى مێژووى دوێنێ و ئه‌مڕۆو به‌يانى جووله‌كه‌كان بزانى. هه‌ستم كرد له پاش ئه‌م وه‌ڵامه‌م ره‌نگى ده‌م و چاوى گۆڕاو پاشان بڕيارى ئه‌وه‌يان دا كه ئه‌م پڕۆژه‌يه بچێته جێبه‌جێكردن. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه كه ماوه‌كه‌ى سێ ده‌قيقه بوو هه‌موو ژيانى منى گۆڕى). به بڕواى ليبسكيند پرۆسه‌ى بنياتنان له ته‌لارسازى ته‌نها خوودى ته‌لارسازه‌كه لێى به‌شدار نييه به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كين له پرۆسه‌كه بۆ نموونه جوانترين و باش‌ترين بيناى سه‌ر زه‌وى ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌س لێى نه‌ژى و به‌كارنه‌هێنرێت بێگومان هيچ نرخێكى نييه‌و بێ سووده. مۆزه‌خانه‌ى كوردستان ، هه‌رێمى كوردستانى عێراق ئه‌و مۆزه‌خانه‌يه بۆ مێژوو و كولتورو خه‌ڵكى كوردستانه. فۆرمى پڕۆژه‌كه له چواربه‌ش پێك دێت كه ئاماژه‌ن بۆ شوێنى ژيان و ديمۆگرافياى نه‌خشه‌ى گه‌وره‌ى كوردستان له جيهان. ئه‌م چوار پارچه‌يه يه‌كتر ده‌بڕێ له‌گه‌ڵ دوو هێڵى به‌هێز كه يه‌كێكييان ئاماژه‌يه بۆ ئه‌نفال و جينۆسايدى كوردان، ئه‌وى تريشيان به‌رز ده‌بێته‌وه بۆناو هه‌يكه‌لێكى ئاسنين و ئاگرێگى گه‌وره‌ى تێدايه كه ئاماژه‌يه بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان. ماسته‌رپلانى سه‌نته‌رى بازرگانى جيهانى ، ئه‌مه‌ريكا دانيێل ليبسكيند له ساڵى 2002 براوه‌ى پێشبڕكێيه‌كى جيهانى بوو كه به‌ناوبانگترين ته‌لارسازه‌كانى ئه‌و كات تێيدا به‌شداربوون. ئه‌ركى ليبسكيند له‌م پڕۆژه‌يه بنياتنانى فه‌زايه‌ك بوو بتوانێت تراژيدياى رووداوه‌كانى 11\9 پيشان بدات له هه‌مان كاتيش شوێنێك فه‌راهه‌م بكات بۆ ژيان و كار ئاسووده بێ. ليبسكيند شێوازى دابه‌شكردنى بيناكانى ناو پڕۆژه‌كه له تاج و گڵبه‌ى په‌يكه‌رى خاتوونى ئازادى وه‌رگرتووه. به‌شێوه‌يه‌كى بازنه‌يى داندراون و له ناوه‌ڕاست دوو نافووره‌ى گه‌وره هه‌ن كه شوێنى رووخانى دوو تاوه‌ره‌كه‌ن. به‌رزى تاوه‌رى ژماره يه‌ك 1776 پێيه كه ئاماژه‌يه بۆ ساڵڕۆژى سه‌ربه‌خۆيى ئه‌مه‌ريكا. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه له كۆنسێپتى پڕۆژه‌كه هه‌موو ساڵێك له به‌روارى 11ى سێپته‌مبه‌ر سه‌قفى تێرميناڵى ئۆكۆلوس كه له ديزاينى ته‌لارسازى سانتياگۆ كالاتراڤايه ده‌كرێته‌وه له نێوان كاتژمێره‌كانى 8:45 ده‌قيقه‌ى به‌يانى بۆ كاتژمێر 10:28 ده‌قيقه‌ى به‌يانى كه ماوه‌ى نێوان به‌ركه‌وتنى يه‌كه‌م فڕۆكه بوو به تاوه‌رى بازرگانى له‌گه‌ڵ رووخانى تاوه‌رى دووه‌مى بازرگانى كرانه‌وه‌ى ئه‌م سه‌قفه وا ده‌كات له‌و ماوه‌يه تيشكى خۆر به‌ر شوێنى رووخانى ئه‌م دوو تاوه‌ره بكه‌وێت كه ئێستا بوون به نافووره. ئەم بابەتە لە واڵی ئەندازیار Bryar Ali ەوە وەرگیراوە
31 ئایاری 20231 yr دانراوە دەست خۆشی لە نوسەری بابەت دەکەم کە ئەم بابەتە جوانە نوسیوە و دەستخۆشی لە بەڕێزیشت دەکەم کە بابەتەکەت داناوە. سەرکەوتوو بیت.
1 حوزەیرانی 20231 yr دانراوە دەست خۆش بابەتێکی جوانە. من پێشتر بە پارچە پارچە ئەم بابەتەم خوێندۆتەوە. دەستخۆش بۆ لێکدانی و دانانی لێرەدا.
17 تەموزی 20231 yr دانراوە دەستخۆشی لە بەڕێزت و نوسەری بابەتیش دەکەم، بە ڕاستی بابەتێکی جوانە و جێی خۆیەتی. سەرکەوتوو بیت.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.