دابان 27 ئابی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 27 ئابی 2015 دانراوە سلاید هاوس لە یابان سلاید هاوس خانویەکە لە شێوەی سلاید کە لە یابان درواست کراوە و دیزاینەکەی لە لاەن گروپی بەناوبانگی یابانی Y+M ەوە کراوە، ئەم خانوە لە سەر زەویەک بە ڕووبەری 340م² دیزاین کراوە و زەوی پڕۆژەکە لە لای باکورەوە بە شاخێک دەورە دراوە و لە لای باشوریشەوە دەکەوێتە سەر دەریایەک ، هەر وەک دیزاینەرەکان باسیان لێوە کردوە ئەوان هەستاون بە دیزاین کردنی ئەم خانوە بە شێوەیەک کە لە گەڵ سروشت بگونجێت و بە هەمان ئاراستە بڕوات .. بە شێوەیەک کە قاتی یەکەمی بچوکە و پاشان قاتی سەرەوە گەورەتر دەبێت و قاتی کۆتایش کە قاتی سێیەمە (2nd floor) لە هەمویان فراوانترە ئەمەش بۆ ئەو مەبەستەی کە بە گوێرەی زاویەکە بڕوات هیچ دارێک کە لە سەر شاخەکەیە نەبڕدرێنەوە .. پلانی First floor هەروەها هەوڵمان داوە تایبەتمەندی خاوەنی خانو (Privacy) بپارێزین و لە هەمان کاتدا بەرکەوتەی تەواویشیان هەبێت لە گەڵ سروشت دا، ئەویش بەوەی کە هەستاوین بە گرتنی لاکانی Space ەکان و کردنەوەیەن بە ڕوی پشتەوە و پێشەوەی دا . هەروەها لە ڕێی ئەو لوڤەرە درێژانەی کە بە دەوری سپایسەکاندا دروست کراوە هەوڵ دراوە ڕێ لە تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ بگیرێت کە لەو ناوچەیەدا هەیە و لە هەمان کاتدا ڕێگە بە هاتنەوەی تیشکی خۆری سروشتی دەدات بێنە ناو فەزاکانەوە .... کۆنسێپتی سەرەکی کۆمەڵێک وێنەی تری ئەو پڕۆژەیە 2 وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
خەڵات جەلال 30 ئابی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 30 ئابی 2015 دانراوە دەست خۆش، زانیاریەکی بەسود و شیکردنەوەیەکی جوانە . وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
دژوار 20 ئەیلولی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 20 ئەیلولی 2015 دانراوە Shteky nayabe dast xoSH. وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
Azmar Abdulkarim 23 ئەیلولی 2015 دانراوە ڕیپۆرت بڵاوکردنەوە 23 ئەیلولی 2015 دانراوە (گۆڕانكاری تێدا كراوە) دەست خۆش بۆ ئەو زانیاریە بەسوودە لە 23 ئەیلولی 2015 گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Azmar Abdulkarim وەرگرتن بەستەری تێبینی لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە بژاردەی بڵاوکردنەوەی زیاتر...
پێشنیاز کردنی بەشداری
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.