Jump to content

Featured Replies

دانراوە
comment_618

لە ئێستا دا سەرجەم بەکارهێنەران ماکس دەتوانن ڤیڕەی بە شێوەی trial بە بێ هیچ ڕێگریەک و بە فولی بۆ سریدیماکس داونلۆد بکەن، تاکە ڕێگریشی بەس کاتە ئەویش ئەوەیە کە دوای 30 ڕۆژ بە سەر دەچێت و دواتر دەتوانی هەژمارێکی تر دروست بکەی و ٣٠ ڕۆژی تر وەرگری..

  1. بۆ ئەوەی بتوانی ٣٠ ڕۆژە Trial ەکە بەکار بهێنی سەرەتا بچۆرە سەر ئەم بەستەرە.
  2. دواتر ئیمێڵ و ناو و وشەی نهێنی بنوسە.
  3. لە قۆناغی دواتر بچۆرە ناوی تەواو و ناوی کۆمپانیا (ئیختیاری) بنوسە.
  4. لە کۆتایشدا دەبێت بچیتە سەر ئیمێڵەکەت بۆ چالاک کردنی هەژمارەکەت.
  5. دوای ئەوەی چویتە ناو هەژمارەکەتەوە، بچۆرە سەر Try و vray for 3ds max هەڵبژێرە.

بە دووبارە کردنەوەی ئەم کردارە هەموو مانگێک دەتوانی ٣٠ ڕۆژی تازە وەرگریتەوە.

 

پەڕەی یەکەم

1.thumb.PNG.33a91279fca823d4ee727a6bbbc67603.PNG

پەڕەی دووەم

2.thumb.PNG.59a6b7b51b56d70e7a88cf938a7befb8.PNG

پەڕەی کۆتایی

3.PNG.f362e28811759bc1d624651cdbfa102d.PNG

 

ئیمێڵی هاتوو بۆ چالاک کردنی هەژمار

4.PNG.2901c315ef8719d5dc345981825ef04b.PNG

داگرتنی پڵەگین بۆ ماکس

6.PNG.4d1059bc026bbe42a5e70cf2b2ce373b.PNG

لە کۆتاییدا داونلۆدی بکە

7.thumb.PNG.2a2c6ddbcbcd090131e3a1cab99225c4.PNG

 

 

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن سەرمەد

comment_619

دەست خۆش کاکە سەرمەد بۆ ڕونکردنەوەکەت، هەموو کەسێک دەتوانێت بە شێوەی trial تاقی بکاتەوە، ئەم ئۆفەرەی chaos group زۆر باشترە لە Demo version ەکەی کە ڕێگری زۆری هەبوو، لەمە دا تەنها ڕێگری بریتیە لە کاتەکەی.

 

3 خولەك پێش ئێستا, سەرمەد وتی:

بە دووبارە کردنەوەی ئەم کردارە هەموو مانگێک دەتوانی ٣٠ ڕۆژی تازە وەرگریتەوە.

سەبارەت بە دووبارە بەکار هێنانەوەی trial پێ ناچێت ئاسان بێت ئەگەر ڕێگری IP بۆ دابنرێت یان لە ڕووی یاساییەوە لەوانەیە کێشەی هەبێت.

  • نوسەر
comment_620

زۆر سوپاس کاک خەڵات.

تا ئێستا هیچ کێشەیەکی نیە، تەنها لە License Server دا user ەکەی پێشو دەسڕیتەوە و user و password ە تازەکە دەنوسی.

سەبارەت بە نایاسایی بوونی ئەوە یەکێکە لەو شتانەی کە مشت و مڕی زۆری لەسەرە. لە ناوەڕۆک دا نایاسایی نیە، چونکە کۆمپانیا خۆی ڕێی بەوە داوە، بەڵام لەوەدا کە کارەکتەرێکی وەهمی دروست دەکەی و هەژماری پێ دروست دەکەی لەوانەیە کەمێک کێشەی هەبێت.

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...