11 ئابی 20186 ساڵ دانراوە comment_624 کۆمپانیای algorithmic وەشانێکی نوێی پڵەگینی Substance ی بۆ سریدی ماکس ڕاگەیاند کە چەندین تایبەتمەندی نوێی بۆ زیاد کردوە. لەوانە دانانی تایبەتمەندی Animated Key frame کە وا لە ماتریاڵەکە دەکات بە گوێرەی فرەیمی کات ڕەنگەکەی یان چەندێتیەکەت بگۆڕێت، هەروەها ئەم وەشانە بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ GPUڕەندەرەرەکانی وەک V-Ray RT و RED Shift بە شێوەیەک کە تەواوی تایبەتمەندیەکانیان کار دەکات لە سەری. هەروەها ئەم وەشانە بە تەواوی پاڵپشتی Backburner دەکات. چاکسازی تەواو لە workflow ەکەیدا کراوە وەک دابەزاندنی بە شێوەی بێدەنگ (Silent installation) وە چەندین تایبەتمەندی تر وەک دروست کردنی خۆکارانەی ماتریاڵی RedShift و ئەوانی تر. زانیاری زیاتر لە ماڵپەڕی سەرەکی بخوێننەوە. نمونەیەکی Key frame animation ئەمە بە RedShift ڕێندەر کراوە ئەمە بە V-Ray ڕێندەر کراوە
11 ئابی 20186 ساڵ comment_625 دەست خۆش کاک خەڵات، هەواڵێکی زۆر خۆشە. بە تایبەت GPU Support و Keyframe Render ەکەی.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.