24 کانونی یەکەمی 2024Dec 24 دانراوە comment_4360 پایەی کۆنکرێتی بەیەکێک لەبەشە هەرە گرنگەکانی بینای کۆنکرێتی دادەنرێت کە بەشێوازی لاکێشەو چوارگۆشەو بازنەیی دروست دەکرێت.چەند تێبینیەکی گرنگ لەسەر پایەی کۆنکرێتی:نابێت درێژی هەر لایەکی پایەکە لە ۳۰سم کەمتر بێت.نابێ درێژی لە ۲.٥ ئەوەنەی پانیەکەی زیاتر بێت.کەمترین ڕێژەی شیش بۆ پایە =0.01xAgزۆرترین ڕێژەی شیش بۆ پایە =0.08xAg بەڵام بەهۆی بوونی ئۆڤەرلاپ نابێت لە 0.04 زیاتر بێت.وە "Ag"بریتیە لە درێژی × پانی پایەکە.کەمترین شیشی عەمودی بۆ پایە نابێت لە ٤ شیش کەمتر بێت بۆ پایەی چوارگۆشەو لاکێشە وە نابێت لە ٦ شیش کەمتر بێت بۆ پایەی بازنەیی.ئەگەر دوری نێوان دوو شیشی عەمودی لە ۱٥سم زیاتر بوو ئەوا پێویستە کرۆس تای بۆ دابنرێت.پێویستە دووری نێوان قەفیزەکان بەمجۆرە بێت:لە بەشی سەرەوەو خوارەوەی پایەکە پێویستە بە چڕی دابنرێت بە کەمترینی :۱/٤× کەمترین قیاسی پایەکە٦×تیرەی شیشی عمودی (بچوکەکەیان ئەگەر ۲ جۆر بوو)١٠ سمبۆ حساباتی بومەلەرزە زۆربەی کات ئەم( ۱۰)سم چێک ئەکاتەوەئەی ئەو مەسافەیەی کە ئەم قەفیزانەی تیا چڕ دەکەینەوە چەندە لە سەروخواری پایەکان؟ئەو مەسافەیە بریتیە لە گەورەترینی :۱/٦ × بەرزی پایەکەگەورەترین قیاسی پایەکە (بۆ نمونە ٤۰×٦٠سم ، ٦۰سم لەسەرو خواری پایەکە ئەم قەفیزانەی تیا چڕ ئەکەینەوە)٥۰۰ململەناوەراستی پایەکان بەم شێوەیە قەفیزەکان دابەش دەکرێت:کەمترینی :٦×تیرەی شیشی عمودی (بچوکەکە ئەگەر ۲ جۆر بوو)۱٥۰ملمکەمترین دووری نێوان دوو شیشی عمودی نابێت کەمتر بێت لە ٥.۱ × تیرەی شیشەکە ٤۰ملمسەرچاوە:ACI-Codesection 10.6.1section 25.7.2.3section 18.7.5.3section 18.7.5.5
24 کانونی یەکەمی 2024Dec 24 comment_4363 دەست خۆش کاك دابانبابەتێکی زۆر جوانە، بەڵام خۆزگە نمونە بدرایە لە سەر AG و Row Minimum و کمترین ڕێژەی شیش.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.