Jump to content

Featured Replies

دانراوە
comment_4371

image.thumb.png.6431f4b8686fa7371286f253c267dd5a.png

بە شێوەیەکی گشتی ئەو هەڵە باوانەی کە لە بڕگەکانی کۆنکرێتدا دەکرێن بریتین لە :

  • زەرعە کردنی هەڵە و خەمڵاندنی هەڵە بۆ بڕی کۆنکریتی داوا کراو ، واتا داواکردنی کۆنکرێت بە بڕی زۆر زیاتر یان کەمتر لە بڕی پێویست .

  • داواکردنی جۆری هەڵەی کۆنکرێت ، واتا جۆری چیمەنتۆی بەکارهاتوو ئەوە نەبێت کە لە تەندەر داوا کراوە یاخود زیاد و کەمی بڕی چیمەنتۆ و هێزی بەرگە گرتنەکەی بۆ نموونە بە پێی دیزاین دەبێت ( 30 مێگاپاسکال بێت ) بەڵام بە هەڵە ( 25 مێگاپاسکال داوا بکرێت یان ڕەنگە کارگەی ئامادەکردنی کۆنکرێتەکە ئەو هەڵەیە بکەن ) .

  • نەگەیشتنی کۆنکرێت بە هەموو بەشەکان لە قاڵبدا بە هۆی بونی هەر جۆرێکی بەربەست یاخود چڕی شیش لەو شوێنانەدا .

  • بوونی کێشە لە قاڵبەکان ، بەستنی هەڵە یاخود بونی کێشە لە پێوانەکان و شوێنی قاڵبەکان ، یان ڕەنگە قاڵبەکان ئەگەری کرانەوەیان هەبێت لە کاتی کۆنکرێت تێکردن .

  • بەکارهێنانی قاڵبی کۆن و پیس ، وە خاوێن نەکردنەوەی قاڵبەکان پێش کۆنکرێت کردن .

  • زیاد و کەمی بڕی ئاوی بەکارهاتوو لە کۆنکرێتەکەدا ، کە دواتر کێشە دروست دەکات و هێزی کۆنکرێت کەم دەکاتەوە و درز دروست دەبێت .

  • بەکارنەهێنانی هەزاز کە دواتر کێشە دروست دەکات .

  • درەنگ بڵاوکردنەوە و ماڵە و صقل کردنی کۆنکرێت .

  • لێکردنەوەی قاڵب زوتر لە کاتی دیاریکراوی خۆی .

  • کۆنکرێت کردن لە کەش و هەوای نەگونجاو ( واتا لە پلەی گەرمی زۆر بەرز یان زۆر نزم ، یان کاتی باران و بەفر و ڕەشەبای زۆر بە‌هێز ) .

  • ئاوەرشێن نەکردن بەپێی پێویست .

ئەم بابەتە لە لایەن ئەندازیار لەنجە سەرکۆ وە نوسراوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...