Jump to content

Featured Replies

دانراوە
comment_4373

image.thumb.png.5322fc0d8fc0ab797a72d1fa1dbe73b7.png

دیواری شییر (Shear Wall) چیە؟

لە ڕووی سترەکچەریەوە ئەو پێکهاتە ستونیانەن یان ئەو دیوارانەن کە لە بینا وباڵەخانەکاندا لە سیستەمی بەرگری دژی بومەلەرزەدا بەکاردێن. Shear Wall دیزاین ئەکرێت بۆ بەرگری دژی (Lateral Force) ئەو هێزە ئاسۆییانەی کە ئەکەوێتە سەر بیناکان، وەکو هێزی با و هێزی بومەلەرزە.

زۆرێک لە کۆدەکان ڕێنماییمان ئەکەن دیزاینی Shear Wall بکەین لە باڵەخەنەکاندا. Shear wall بەرگری هەیە بۆ ئەو هێزانەشی کە بە شێوەی تەریب ئەکەونە سەر پلەینی دیوارەکە. وە (collectors) کۆلێکتەرەکا ن shear diaphragm ئەگوازنەوە بۆ شیر وۆڵەکە یان هەر ئیلیمێنتێکی تر کە لە سیستەمی بەرگری دژی بومەلەرزە لە باڵەخانەکەدا بەکار هاتوون.

ئەتوانین لەڕێی برەیسینگی ئاسنیشەوە (Steel Bracing) بەرگری بیناکانمان زیاد بکەین دژی Shear Force، وە بە شێوەیەکی زۆر باشیش بەرگری ئەکەن، بەڵام وەکو ئەزانین نرخی شیش و ئاسن زۆرگرانترە لە کۆنکریت و تێچووی زیاتر ئەبێت.

بۆیە Shear Wall پێکهاتەیەکی زۆر گرنگی بینا و باڵەخانە زۆر بەرز و فرە نهۆمەکانە. وە Shear Wall ەکان لە دەوری بیناکە ( چێوەکەی ) دروست ئەکرێن و وەکو Shear Core ‘ی بیناکە لە ناوەڕاستی بیناکەیا دروست ئەکرێن، لە حاڵەتی بوونی شەفتی قادرمە و مەسعەد (Staircase & Lift Shaft). وە ئەو پەستانەی لە لاکانەوە (Lateral Preasure )ئەکەوێتەوە سەرش Shear Wall ەکە هەوڵەدات هێزێکی خولانەوە (Rotational Force ) لەسەر Shear Wall ەکە دروست بکات، وە لە بەر ئەوەی Shear Wall وەکویەک میمبەر کارەکات، هێزێکی کۆمپرێشن لە لایەکی و هێزێکی تری تێنشن لە لایەکی تریدا دروستەکات. وە کاتێک ئەم Lateral Forceە لە لایەکی ترەوە کار لە Shear Wall ەکە ئەکات، ئەوا شوێنی هێزی compression و Tension یش ئەگۆڕێن، بۆیە ئەبێ Shear Wall ەکە وا دیزاین بکرێ کە بەرگری هەبێت بۆ هەردوو حاڵەتەکە .

ڕۆڵی Shear Wall لە بیناکاندا:
  1. بەخشینی Lateral Strength بە بیناکان :

    Shear Wall ەکان Lateral Strength بۆ ىیناکان دابین ئەکەن بۆ بەرگری دژی هێزی بومەلەرزە و هێزی با، وە هێزەکانیش ئەگوازنەوە بۆ بناغە (foundation).

  2. بەخشینی Lateral Stiffness بە بیناکان:

  3. Stiffness ێکی زۆر بەش ئەدەن بە بیناکە و وە هەروەها ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی Lateral Sway و بیناکە لە زیان ئەپارێزێ .

image.png

پایە (Column) چیە و ڕۆڵی چیە لە بینادا؟

پایەکان ( columns ) ئەو پێکهاتە ستونیەی بیناکانن کە بۆ هەڵگرتنی باری ( load )ی هەیکەلی بیناکە بەکاردێن، کە ئەم هێزانە لە beam ەکانەوە ئەگوازرێتەوە سەریان و پایەکانیش ئەیگوازنەوە بۆ پایەکانی ژێر خۆیان و لەوێشەوە بۆ بناغەی بیناکە.

image.png

جیاوازی نێوان Shear Wall و پایە Column:

پایەکان (column) ەکان ئەو هێزانە هەڵەگرن کە لە beam ەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆیان، واتە Structural load ی بیناکە هەڵەگرن و ئەیگوازنەوە .

کۆڵۆمەکان Column ەکان بەرگریان لاوازە بۆ ( lateral force, buckling load, shear load) لە هەمان کاتدا Shear wall بەرگریەکی زۆر باشی هەیە دژی lateral load ەکان و هێزی بومەلەرزە و هێزی با , هەروەها بەرگری هەیە بۆ Shear load و Buckling Load.

image.thumb.png.7abf06a354f66f555c01b898f1cc1a69.png

خشتەی جیاوازی نێوانیان:

دیواری کۆنکرێت Shear Wall

پایەی کۆنکرێتی Column

ڕێژەی breadth to width

b/w > 0.4

ڕێژەی breadth to width

b/w < 0.4

کەمترین پانی (width) لە shear wall دا پێ ویستە 150 ملم کەمتر نەبێت.

کەمترین پانی کۆڵ ۆم (width) پێویستە لە 200 ملم کەمتر نەبێت، وە هەندێک لە کۆدەکان ڕێنماییما ن ئەکەن 300 ملم دابنێین بۆ بەرگری بومەلەرزە.

Shear wall بەرگری دژی بومەلەرزە زیاترە بە بەراورد بە کۆڵۆم.

کۆڵۆم بەرگری دژی بومەلەرزە کەمترە بە بەراورد بە shear wall.

Shear wall بە درێژای هێڵی دیوارەکە پاڵپشت ی (support)ی سترەکچەرەکە ئەکات.

کۆڵۆم تەنها لە سوچەکان ( Corner ) یان کۆتایی (ends)ی ژوورەکان دائەنرێت.

قەد بڕەکەی (cross-section )ەکەی بەشێوەی بیمێکی ستونی دەرەکە وێ ( vertical wide beam).

قەد بڕەکەی ( cross-section ) بەشێوەی(چوارگۆشەیی، لاکێشەیی ، بازنەیی، شێ وە L ' ی) دەرەکە وێ.

ئەو لۆدەی لە لاکانەوە ( lateral load ) ئەکەوێتە سەری بەهۆی Shear deformation ە وە بەرگری لە دژی ئەکات.

ئەو لەودەی لە لاکانە وە ( lateral load ) ئەکە وێتە سەری بەهۆی flexural deformation ەوە بەرگری لە دژی ئەکات.

کۆنکریت تێیدا زیاتر بەکاردێت بە بەراورد بە کۆڵۆم.

کۆنکریت تێیدا کەمتر بەکاردێت بە بەراورد بە Shear Wall.

سیستەمی shear wall زیاتر بۆ بینا زۆر بەرزەکان گونجاوە.

سیستەمی کۆڵۆم - بیم بۆ بینا نزمەکانیش گونجاوە.

دانانی کراوە لە shear wall سیستەمدا بێزارکەرە و پێویستی بە کارامەییەکی زۆر هەیە.

دانانی کراوە بۆ نمونە دەرگا و پەنجەرە لە کۆڵۆم سیستەمدا زۆر ئاسانە.

مەودای ناوەوە ( carpet Area ) لە سیستەمی shear wall دا زیاترە.

مەودای ناوەوە ( carpet Area ) لە column سیستەمدا کەمترە.

پێویستی بە لێهاتوییەکی زۆر بەرز هەیە بۆ جێبە جێکردنی، ئەگەر لە شوێنی دیاریکراو تەواوی خۆیدا نەبێ ئەوا کاریگەری زۆر خراپی ئەبێت.

پێویستی بە لێهاتویی هەیە بۆ جێبەجێکردن و دانانی.

کەمترین بڕی بەکارهێنانی شیش بەپێی:

* کۆدی ئەمەریکی - 0.25%

* کۆدی بەریتانی - 0.4%

کەمترین بڕی بەکارهێنانی شیش بەپێی:

* کۆدی ئەمەریکی - 1.0%

* کۆدی بەریتانی - 0.4%

____________________________________________________________________

_______________________________________________________________________

بابەتەکە بە سوپاسەوە وەرگیراوە

لە نوسینێکی بەڕێز ئەندازیار محمد صدرالدین

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Rasti

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...