چوارشەممە کاتژمێر 06:562 ڕۆژ دانراوە یەکێک لە گرفتەکانی زۆربەی خەڵکی ئێستا ئەوەیە منداڵەکانیان زۆربەیان مۆبایل بەکار دەھێنن و لە ھەندێک خێزان لەدەست دەرچووە و ھەندێک دایک و باوک بۆ ھێورکردنەوەی منداڵەکانیان مۆبایلیان دەدەنە دەست ، ئەمەش گەورەترین مەترسی لەسەر تەندروستیان دروست دەکات . لەم بابەتە بە کورتی گرنگترین زیانەکانی مۆبایل بۆ سەر منداڵان دەخەینە روو . 1.زیانە مەودا درێژەکان : ئەو تیشکەی لەشاشەی مۆبایلەکان دەردەچێت زیانێکی زۆری بۆ سەر منداڵەکان ھەیە لە گرنگترین زیانەکانیش زانایان دەڵێن لەمەودای دوور ئەم تیشکانە دەبنە ھۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە ، ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە . 2.زیان گەیاندن بە چاوەکان : ئەو رووناکیەی کە لە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان دەردەچێت ، چاوەکان ماندوو دەکات و وا دەکات پاڵەپەستۆیەکی زیاتر بکەوێتەوە و ئەمەش زووتر پیری دەکات , لەھەندێک باردا ئەم زیانانە تەشەنە دەکات بۆ لەدەستدانی بینایی چاوەکان . بۆ پاراستنی چاوی منداڵەکەت دەتوانی یاسای (سێ بیست ) بەکاربھێنە . ئەم یاسایەش دەڵێت دەکرێت لەنێوان ھەر بیست خولەکێک یاریکردن بە مۆبایل پێویستە بۆ ماوەی بیست چرکە چاوی لە ئامێرەکە دووربخاتەوە . 3. دروست بوونی کێشە لە ئێسکەکانی : پێشتر مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی تا تەمەنی ھەڵنەکشابا کێشەی ئێسکەکانی بۆ دروست نەدەبوو ، ئەمەش بەھۆی ھەڵکشانی تەمەنی و سست بوونی دەمارەکانی دەبوو ، بەڵام لە ئێستا بەھۆی زۆر بەکارھێنانی مۆبایل لەوانەیە منداڵان لە تەمەنێکی زوو تووشی ئەو کێشەیە ببن ، چونکە بەکارھێنانی ئەو ئامێرانە پاڵەپەستۆی سەر دەمارەکان زیاتر دەکات و کێشەی زیاتر بۆ بڕبڕەی پشت زیاد دەکات ، لەبەر ئەمە پێویستە دایکان و باوکان زۆر بە وریایی مامەڵە بکەن و وا بکەن منداڵەکانیان بە شێوەیەکی رێک و پێک و بۆ کاتێکی دیاریکراو ئەم ئامێرانە بەکار بھێنن . 4. دروستبوونی کێشە لە کەسایەتی منداڵەکە : منداڵان و ھەرزەکاران بە بێ بەکارھێنانی مۆبایلیش ھەندێک کێشەیان ھەیە ، بەڵام لەگەڵ بەکارھێنانی ئامێرە زیرەکەکان ئەم کێشانە زیاتر دەبێت بەتایبەتی لە کەسایەتیان ، چونکە زۆر بەکارھێنانی ئەم ئامێرانە وا دەکات لە ژیانی واقیعی و تێکەڵاوی دووربکەونەوە و زیاتر گۆشەگیر دەبن لەماڵەوە . بەپێی دوایین توێژینەوە دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی زۆر ئامێرە زیرەکەکان بەکار دەھێنن زیاتر تووشی خەمۆکی و دڵتوندی دەبن و ھەندێک جار کاردانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە و پەنا دەبنە بەر خۆ کوشتن ، ئەمەش زۆر مەترسیدارە .
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.