9 كاتژمێر لەمەوپێش9 کاژمێر دانراوە پێناسەی ڕێگا :بریتییە لە دروستکردن و ئامادەکردنی ڕێڕەوێکی دیاریکراو بۆ هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبیل ، بەجۆرێک کە ئۆتۆمبیلەکە بتوانێت بەتوانای ئاسایی و ئاستی کێشی مەکینەکەی پیایدا بڕوات ، ئەو ڕێڕەوەش دەبێت ڕویەکی ساف و (بێگەرد) و پانی و دووری ستانداردی هەبێت و بگونجێت بەپێی ڕێنماییەکانی (ASHTO) بۆ دروستکردنی ڕێگا و بڕگەکانی هاتوچۆ .جۆرەکانی ڕێگاوبان ( ڕێگاو بانەکان بەپێی ڕێنماییەکانی دروستکردنی ڕێگا بەم جۆرانە پۆلێن دەکرێن ) :بەپێی دابەشکردنی جوگرافیای ناوەندە شارستانیەکان :ڕێگای سەرەکی نەتەوەیی (National Highway) :بریتییە لە ڕێگا لە نێوان وڵاتەکان و پایتەختەکان و شارە گەورەکان و پارێزگاکانی .ڕێگای پارێزگاکان (Governorate Highway) :بریتییە لەو ڕێگایانەی کە ڕێگای سەرەکی نەتەوەیی دەبەستێت بە شار و پارێزگا و شارۆچکەکانی تری وڵاتەوە .ڕێگای ناو شارەکان (City Street) :بریتییە لە ڕێگای شەقامەکانی ناو شارەکان .ڕێگای ناوچە گوندییەکان و گردییەکان (Hill & Rural Road) :بریتییە لەو ڕێگایانەی کە ناوچە گوندییەکان پێکەوە دەبەستێتەوە .بەپێی قەبارەی هاتوچۆ (Traffic Volume) :ڕێگای هاتوچۆی قورس (Heavy Traffic Road) :ڕێگای هاتوچۆی مام ناوەند (Medium Traffic Road) :ڕێگای هاتوچۆی سوک (Low Traffic Road) :بەپێی جۆری هاتوچۆ (Types of Traffic) :ڕێگای هاتوچۆی تێکەڵاو (Mixed traffic road)ڕێگای ئۆتۆمپیلی بچوک(Passenger car road)ڕێگای هاتوچۆی مرۆڤ(Pedestrian road)ڕێگای پاسکیل (Bicycle track road)ڕێگای ئۆتۆمپیلی گەورە (Slow truck road)بەپێی خێرای نەخشەکێشانی ڕێگاکە (According to Design Speed) :ڕێگا بۆ خێرایی (50km/hr)ڕێگا بۆ خێرایی (60km/hr)ڕێگا بۆ خێرایی (70km/hr)ڕێگا بۆ بەرزترین خێرایی (100km/hr)ڕێگای زۆر خێرا (120-160) لە 9 كاتژمێر لهمهوپێش9 کاژمێر گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Taban
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.