شەممە کاتژمێر 11:263 ڕۆژ دانراوە شەڕی بێ دوکەڵ : پێشهاتەکانی شەڕی ئەلیکترۆنی نێوان ئێران و ئیسرائیل پەرەسەندنی شەڕ و گرژیەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل خێراتر دەبێت ، نەک تەنها لە ڕووی هێرشی سەربازیی یەوە ، بەڵکو لە گۆڕەپانی شەڕی ئەلیکترۆنیشدا کە بووەتە بەرەیەکی گرنگ لە ململانێکاندا. چەندین ڕاپۆرتی بلومبێرگ نیوز ئاشکرایان کردووە کە هەردوولا پەنا دەبەنە بەر شێوازە ئەلیکترۆنییە پێشکەوتووەکان بۆ تێکدانی ژێرخانی ئابووری و بە ئامانجگرتنی دامەزراوە داراییەکان و تەنانەت ئیستغلالکردنی کامێرای چاودێری تایبەت بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە هەواڵگرییە هەستیارەکان. ئێران کامێرای چاودێری لە ئیسرائیل هاک دەکات لە پێشهاتێکی بێ وێنەدا، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە ئێران سەرکەوتوو بووە لە هاککردنی کامێرای چاودێری تایبەت لە ناوخۆی ئیسرائیل لە هەوڵێکدا بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنەکانی نیشتنەوەی مووشەک بۆ باشترکردن لە وردی هێرشەکانی داهاتوو . ڕافایل فرانکۆ، جێگری پێشووی بەڕێوبەری گشتیی سایبەری نیشتمانی ئیسرائیل ڕوونیکردەوە، هەوڵەکانی هاککردن لە سەرەتای هێرشە موشەکییەکانی ئەم دواییەی تەلئەبیبەوە دووبارە بووەتەوە. داواشی لە هاووڵاتیان کرد کە کامێراکانیان بپچڕێنن یان بە گۆڕینی پاسۆردەکانیان و چالاککردنی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری کامێراکانیان پارێزراو بکەن . ئەم ڕووداوانەی هاککردن هاوشێوەی هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ یە کاتێک حەماس پێش هێرشکردنە سەر ئیسرائیل ئەم کارەی ئەنجامدا ، کاتێک کامێرای تایبەت بۆ چاودێریکردنی جموجۆڵی مەدەنی و سەربازی بەکارهێنرا . هەروەها ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕووسیا لە کاتی شەڕی ئۆکرانیا بۆ مەبەستی هاوشێوە کامێرای چاودێری بەکارهێناوە . بەپێی خەمڵاندنەکان هەزاران کامێرا لە ئیسرائیل هێشتا بە وشەی نهێنی کۆن کاردەکەن ، ئەمەش وایکردووە ببنە ئامانجێکی ئاسان بۆ هێرشەکان . لەم چوارچێوەیەدا ، دەزگای ئەلیکترۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵی نوێی هاککردنیان دۆزیوەتەوە ، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان و شوێنە هەستیارەکان . کەرتی دارایی ئێران بوەتە قوربانی هێرشێکی ئەلیکترۆنی بەرفراوان لە لایەکی دیکەوە گرووپێکی هاککەری لایەنگری ئیسرائیل کە بە "سپارو پرێدەتۆر" ناسراوە ، بەرپرسیارێتی هێرشێکی ئەلیکترۆنییان لە ئەستۆ گرت کە بووە هۆی پەکخستنی خزمەتگوزارییەکانی بانکی لە ئێران ، بە تایبەتی بانکی سێپای کردە ئامانج ، کە تۆمەتبارە بە بەکارهێنان بۆ دەربازبوون لە سزا نێودەوڵەتییەکان . بەگوێرەی بەیاننامەیەکی ئەو گرووپە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام و ئێکس بڵاوی کردووەتەوە ، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە داتاکانی بانکەکەی لەناوبردووە و هیچ وەڵامێکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بۆ ئەو تۆمەتانە نەبووە . ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە پەرەسەندنی دیجیتاڵی بە خێرایی پەرەدەستێنێت . فارس نیوز بڵاویکردەوە ، ئێران لە ماوەی تەنها سێ ڕۆژدا زیاتر لە شەش هەزار و 700 هێرشی ڕەتکردنەوەی خزمەتگوزاری دابەشکراو (DDoS)ی بەرکەوتووە ، ئەمەش وایکردووە حکومەت سنووردارکردنی کاتی ئینتەرنێت بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان بسەپێنێت . گروپی Predatory Sparrow یەکێکە لە دیارترین گروپە ئەلیکترۆنیەکان کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە ئۆپەراسیۆنی بەرچاویان دژی ئێران ئەنجامداوە ، لەوانە هاککردنی تۆڕی شەمەندەفەر ، هێرشکردنە سەر کارگەیەکی پۆڵا ، هەروەها بە ئامانجگرتنی سیستەمی پارەدان لە بەنزینخانەکان . شارەزایانی ئەمنی پێیان وایە کە هێرشەکانی ئەم گرووپە تەنیا بە مەبەستی پەکخستنی تەکنیکی نییە ، بەڵکو بۆ دروستکردنی کاریگەرییەکی دەروونی و بانگەشەی میدیاییشە . وردەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنەکان بە شێوەیەکی نمایشی بڵاودەکرێنەوە بۆ بەهێزکردنی وورەی خۆیان و شکاندنی وورەی بەرامبەر . ئێران پەنا بۆ پچڕانی پەیوەندییە گشتگیرەکان دەبات ... و ستارلینک دەچێتە ناو شەڕەکەوە لە هەنگاوێکدا کە بە بێ وێنە وەسف دەکرێت ، حکومەتی ئێران کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و خزمەتگوزاریەکانی لە سەرتاسەری ووڵات سنوردار کرد ، ئەمەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل کە ژێرخانی گرنگ دەکەنە ئامانج ، ئەو بڕیارەی پاساو هێنایەوە . داتاکانی کۆمپانیای کلاودفلەیر دەریانخستووە کە هاتوچۆی ئینتەرنێت بە ڕێژەی زیاتر لە ٩٠% دابەزیوە لەو کاتەوەی کە سنوردارکردنەکە دەستیپێکردووە . وەزارەتی پەیوەندییەکانی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە ئەو ڕێوشوێنە کاتییە و ئامانجی پاراستنی تۆڕەکانی ئەو وڵاتەیە لە "دوژمنێکی شەڕانگێز" . هاوڵاتیان ڕایانگەیاندووە کە تەنها پەیوەندییە ناوخۆییەکان ماونەتەوە و بێ کێشەن و کار دەکەن ، لەگەڵ پچڕانی تەواوەتی پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوە . ئەم بەربەستە بیرهێنانەوەی ئەوەی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا ڕوویدا ، کاتێک دەسەڵاتداران پەنایان بردە بەر داخستنی ئینتەرنێتی ووڵات بۆ ڕێگریکردن لە هەماهەنگی نێوان خۆپیشاندەران . لە بەرامبەردا، ئیلۆن ماسک ڕایگەیاند کە مانگە دەستکردەکانی ستارلینک دەستیان کردووە بە پەخشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان لە ئاسمانی ئێرانەوە ، ئەمەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕێگە بە هەندێک ناوچە دەدات لە نێوان ئەم سنووردارکردنانەدا دەستیان بە ئینتەرنێت بگاتەوە . ئەمەش بە تایبەتی دوای ئەوەی تاران ئەم بارودۆخەی بەکارهێنا بۆ بلۆککردنی واتسئەپ و گوایە داتاکانی دزەپێکراوە بۆ ئیسرائیل . بەڵام مێتا خاوەنی ئەپەکە ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و بە بیانوویەک وەسفی کرد بۆ ڕێگریکردن لە شێوازە پارێزراوەکانی پەیوەندیکردن دا . زیادبوونی گرژیی دوولایەنە و داهاتوویەکی دیجیتاڵی تاریک هەموو ئەمانە لەدوای هێرشێکی ئیسرائیل دێت کە دامەزراوە ئەتۆمییەکان و پێگە سەربازییەکانی ئێرانی کردە ئامانج و بووە هۆی کوژرانی سەرکردەی باڵا ، کە بەدوایدا وەڵامێکی توندی ئێرانی لێکەوتەوە بە هەڵدانی سەدان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ، و تا ئێستا ئەو پێکدادانانە دەیان کوژراو و سەدان برینداری لە هەردوولا لێکەوتۆتەوە . ئەم زیادبوونەی گرژییەی دوایی ئەوە نیشان دەدات کە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل چیتر تەنها لە گۆڕەپانەکانی جەنگی کلاسیکیدا نامێنێتەوە ، بەڵکو گوازراوەتەوە بۆ بۆشایی دیجیتاڵی ، کە تێیدا تەکنەلۆژیا وەک چەکێکی ستراتیژی بەکاردەهێنرێت کە لە ڕووی کاریگەرییەوە هاوتای مووشەک و فڕۆکەکانە . لەگەڵ زیادبوونی پشت بەستن بە سیستەمە پەیوەستەکان بە ئینتەرنێتەوە ، وا دەردەکەوێت کە گۆڕەپانەکانی جەنگی داهاتوو لەلایەن ئەوەوە دیاری دەکرێت کە کێ یەکەمجار کۆنترۆڵی داتا دەکات ، نەک ئەوەی کە خاوەنی گەورەترین جبەخانەی جەنگییە .
دووشەممە کاتژمێر 06:122 ڕۆژ دەست خۆش کاك @ADEL SNJARY بابەتێکی زۆر جوانە..بە ڕای من دووریەکی زۆر هەیە لە نێوان تەکنۆلۆجیای ئیسرائیل و ئێڕان لە ڕووی پێشکەوتنەوە. تەکنۆلۆجیای ئەمریاکا و ئیسرائیل زۆر پێشکەوتوتر و وردترە..
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.