10 تەموزی 2025Jul 10 دانراوە بەڕێزان ماوەیەکە پرسیارێکم لە لا گەڵاڵە بووە، ئەویش ئەوەیە دەمەوێ جیوازی نێوان کۆدەکانی IBC و UBC بزانم لە دیزاینی ئینشائی دا (دیزاینی بینای کۆنکرێتی).زۆربەی سۆفتوێرە ئەندازیاریەکان و سۆفتوێرەکانی بواری دیزاین تێمپلێتی ئەو دوو کۆدەیان تیایە..
11 تەموزی 2025Jul 11 كۆدەکانی IBC کە کورتکراوەی (International Building Code) و UBC کە کورتکراوەی (Uniform Building Code)، هەردوکیان کۆدی تایبەت بە بینان بەڵام IBC تازەترە و لە زۆر بواری دادوەری تایبەت بە ستراکچەری بینا و بیناکاری دا جێگەی UBC گرتۆتەوە. ئەمەش لە کاتێکدا هەردوکیان پشتیان بەستوە بە ACI کە کورتکراوەی (American Concrete Institute)ە لە دیزاینی کۆنکرێت دا.، بەڵآم جیاوازیان لە چؤنێتی بەکارهێنانی ئەو کۆدانە دا هەیە.ئەو کۆدەی کە لە ئێستا دا زۆر پشتی پێ دەبەسترێت و بەکار دەهێنرێت لە جیهاندا بریتیە لە IBC لە کەتێکدا لە پێشتر کۆدی UBC زۆر بەربڵاوتر بوو.کۆدی IBC جێگرەوەی UBC ە:IBC کە لەلایەن International Code Council (ICC) ەوە بڵاوکراوەتەوە، UBC (کە لەلایەن ICBO بڵاوکراوەتەوە) لە گەڵ کۆدەکانی تری بیناسازی یەکخستووە بووە بە کۆمەڵە کۆدێکی یەکخراو کە زۆر کێشەی چارەسەر کردوە.دیزاینی بومەلەرزە Seismic Design:UBC و IBC فەلسەفە و میتۆدۆلۆژیای دیزاینی بومەلەرزەیی جیاوازیان هەیە، لەگەڵ IBC بەگشتی ئەنجامی Base Shear بەرزترە ببە بەراورد بە UBC لە هەندێك شوێنیدا.ئەگەر لە هەر شوێنێکدا ئەو دوو بژاردەیە هاتە بەردەستت بە ڕای من یەکسەر IBC هەڵبژێرە..هیوادارم تونیبێتم ڕونکردنەوەی پێویست بدەم.. لە 12 تەموزی 2025Jul 12 گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Rasti
20 تەموزی 2025Jul 20 نوسەر لە 7/13/2025 کاتژمێر 9:32 AM دا، ADEL SNJARY وتی:سڵاو بەڕیز @Taban کتێبێکم هاوپێچ کردووە بە هیوای سوود بینین .PaperID-121.pdfدەستەکانت خۆش بێت، بە ڕاستی شیکاریەکی زۆر جوانی بۆ کراوە..
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.