پێنجشەممە کاتژمێر 13:244 ڕۆژ دانراوە بەڕێزان ماوەیەکە پرسیارێکم لە لا گەڵاڵە بووە، ئەویش ئەوەیە دەمەوێ جیوازی نێوان کۆدەکانی IBC و UBC بزانم لە دیزاینی ئینشائی دا (دیزاینی بینای کۆنکرێتی).زۆربەی سۆفتوێرە ئەندازیاریەکان و سۆفتوێرەکانی بواری دیزاین تێمپلێتی ئەو دوو کۆدەیان تیایە..
هەینی کاتژمێر 17:123 ڕۆژ كۆدەکانی IBC کە کورتکراوەی (International Building Code) و UBC کە کورتکراوەی (Uniform Building Code)، هەردوکیان کۆدی تایبەت بە بینان بەڵام IBC تازەترە و لە زۆر بواری دادوەری تایبەت بە ستراکچەری بینا و بیناکاری دا جێگەی UBC گرتۆتەوە. ئەمەش لە کاتێکدا هەردوکیان پشتیان بەستوە بە ACI کە کورتکراوەی (American Concrete Institute)ە لە دیزاینی کۆنکرێت دا.، بەڵآم جیاوازیان لە چؤنێتی بەکارهێنانی ئەو کۆدانە دا هەیە.ئەو کۆدەی کە لە ئێستا دا زۆر پشتی پێ دەبەسترێت و بەکار دەهێنرێت لە جیهاندا بریتیە لە IBC لە کەتێکدا لە پێشتر کۆدی UBC زۆر بەربڵاوتر بوو.کۆدی IBC جێگرەوەی UBC ە:IBC کە لەلایەن International Code Council (ICC) ەوە بڵاوکراوەتەوە، UBC (کە لەلایەن ICBO بڵاوکراوەتەوە) لە گەڵ کۆدەکانی تری بیناسازی یەکخستووە بووە بە کۆمەڵە کۆدێکی یەکخراو کە زۆر کێشەی چارەسەر کردوە.دیزاینی بومەلەرزە Seismic Design:UBC و IBC فەلسەفە و میتۆدۆلۆژیای دیزاینی بومەلەرزەیی جیاوازیان هەیە، لەگەڵ IBC بەگشتی ئەنجامی Base Shear بەرزترە ببە بەراورد بە UBC لە هەندێك شوێنیدا.ئەگەر لە هەر شوێنێکدا ئەو دوو بژاردەیە هاتە بەردەستت بە ڕای من یەکسەر IBC هەڵبژێرە..هیوادارم تونیبێتم ڕونکردنەوەی پێویست بدەم.. لە شەممە کاتژمێر 05:312 ڕۆژ گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Rasti
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.